نه‌ورۆزنامه‌ی ته‌نیایی… سارا فه‌قێ خدر
یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێ یه .به‌ته‌نیا له‌ژوورێ دانیشتووم .خۆت ده‌زانی له‌وه‌تی هاتوویه سه‌ردنیا ،به‌بێ‌تۆ نه‌ورۆزم نه‌كردووه .وائه‌مساڵ له‌هه‌ڕه‌تی ته‌مه‌نی خۆشیه‌كانتدا ،به‌بێ یه‌كتری نه‌ورۆز به‌رێده‌كه‌ین .له‌به‌یانی یه‌وه خه‌ریكی خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنم ،گوایه ته‌نیایی ده‌ره‌وێنمه‌وه .به‌سایته‌كاندا ده‌گه‌ڕێم .سه‌رێك له‌گه‌ڕه‌كی (ده‌نگه‌كان) ده‌ده‌م .چه‌ند بابه‌تێكی له‌سه‌ر نه‌ورۆز تێدایه (ره‌زا شوانی) پیرۆزباییه‌كی گه‌وره‌و گرانی له‌هه‌مووان كردووه .ئه‌تاتوركه‌كانیشی ره‌خنه‌باران كردووه كه‌چۆن هه‌موو ساڵێ نه‌ورۆزی كوردان تێكده‌ده‌ن ! هه‌ر له‌و گه‌ڕه‌كه ده‌چمه كۆڵانی( ژنان ) و له‌په‌نجه‌ره‌ی بابه‌تێكی (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن ) ه‌وه بیروڕاكانی (جۆن لۆك )ی فه‌یله‌سوفی لیبراڵ ده‌خوێنمه‌وه ,كه‌بڕوای به‌یه‌كسانی مرۆڤان هه‌یه‌و ده‌ڵێ مه‌رج نی یه خه‌ڵك گوێڕایه‌ڵی پادشا‌و فه‌رمانڕه‌واكان بن .به‌ڵام ئه‌و مه‌به‌ستی له مرۆڤ ته‌نیا پیاوه‌و له ناو پیاوانیشدا مه‌به‌ستی پیاوی ئازاده .ئه‌و فه‌یله‌سوفه پێ‌ی وایه ده‌بێ كۆیله‌و ژن هه‌میشه گوێڕایه‌ڵی پیاوان بن ,چونكه كه‌سانی لاواز‌و بێ توانان .
رۆحه‌كه‌م له‌ناو خۆماندا چه‌ند زۆرن ئه‌وانه‌ی پێیان وایه فه‌یله‌سوفن, كه‌چی له‌ناخه‌وه بڕوایان به مرۆڤبوونی ژنان ویه‌كسانییان له‌گه‌ڵ پیاواندا نی یه .هه‌ر له‌درێژه‌ی خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌كه‌مدا ،سه‌رێك له‌ماڵی (كوردستانپۆست) ده‌ده‌م بابه‌تێكی (ئارام ئه‌حمه‌د) ده‌رباره‌ی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و باڵۆنه‌یه ،كه باسی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد ده‌كا و ده‌یكاته موژده‌ی نه‌ورۆز !.له‌ژوورێكی دیكه‌ی ئه‌و ماڵه‌دا خه‌می (مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره) ده‌بینم،له‌داخی ئه‌و مه‌لایه‌ی گوتبووی چوونه ده‌ر و ئاهه‌نگ گێڕان ،له‌نه‌ورۆزدا حه‌رامه .
ئه‌زیزم ..هه‌موو ئه‌و خه‌مانه ،خه‌می دووریم له‌تۆ ناڕه‌وێننه‌وه .ده‌تبینم كراسه كوردییه سووره‌كه‌ت به‌باڵای چنارتدا شۆڕبۆته‌وه.شنه‌بای قه‌ره‌داغ ،گه‌ڵای فه‌قیانه‌و لاسكی پرچه درێژه‌كه‌ت ده‌لاژێنێته‌وه .له‌ناو هاوڕێیانت دێی وده‌چی .به‌قسه‌و نوكته‌كانیان پێده‌كه‌نی .به‌شایی و چه‌پڵه رێزانیان ده‌تریقێیه‌وه ،به‌ڵام له‌ناكاو خه‌یاڵت ده‌ڕواو راده‌مێنی .دوگمه‌ی موبایله‌كه‌ت داده‌گری و له‌گوێتی نزیك ده‌كه‌یته‌وه .
رۆحی من ..له‌بیرته هه‌موو نه‌ورۆزێك كردبوومانه عاده‌ت ،وێنه‌یه‌كی دووقۆڵی هاوشێوه‌ی وه‌ستان وده‌ست له‌ملكردنه‌كه‌ی مه‌رزه‌ی فه‌ریقی و دڵنیای كچیمان ده‌گرت . به‌ڵام ئێمه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان بووین ،چونكه باڵای تۆ له‌هی من به‌رزتربوو ده‌بوو بۆ ده‌ست له‌ملكردنت قۆڵم به‌رز بكه‌مه‌وه .به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ ئه‌و وێنه‌یه‌ش نه‌گیرا .نیگه‌ران مه‌به به‌س نییه تۆ هیوایه‌كت هه‌یه .خۆ( دڵنیا ) هه‌تا ماوه وێنه‌یه‌كی دی له‌گه‌ڵ دایكی‌دا ناگرێته‌وه !. ئازیز ! هێند بێتاقه‌تم ،نه‌پرچم داهێناوه .نه‌چێشتم لێناوه . نیوه‌ڕۆیه ،وورده وورده گه‌ڕه‌ك چۆڵده‌بێ هه‌ر جاره‌و ته‌قه‌ی سندوقی دواوه‌ی ئوتومبیلێك ،ده‌مباته به‌ر په‌نجه‌ره .ژن وپیاو به‌جلی سه‌رنجڕاكێشی كوردییه‌وه ،پێداویستی سه‌یران بارده‌كه‌ن و ده‌ڕۆن .له‌به‌رده‌می خانوه‌كه‌ی ته‌نیشتمان ، كوڕێكی مێرمنداڵ له‌به‌یانیه‌وه به‌ته‌نیاو غه‌مگینی دانیشتووه ،ته‌ماشای به‌رده‌می خۆی ده‌كا .جارجاره‌ش خۆی به‌موبایله‌كه‌یه‌وه سه‌رقاڵده‌كا.به‌ڵام به‌گوێیه‌وه نانێ. پێده‌چێ نامه بنوسێ یان یاری پێ‌بكا .ئه‌وكوڕه‌ش یه‌كێكه له‌خه‌مه‌كانی ئه‌م نه‌ورۆزه .چونكه له‌كه‌سوكاری دووره‌و له‌كوردستانی باكووره‌وه هاتووه لێره كرێكاری ده‌كا!.
سه‌ره‌ڕای گوڕوتینی نه‌ورۆز له‌شه‌قامه‌كانی ئامه‌د وسه‌هۆڵه‌كه‌ی سلێمانی وگه‌ڕه‌كه‌كانی قامیشلو ،به‌م دێڕه‌ی مام هێمنی شاعیر،كۆتایی به‌نامه‌كه‌م دێنم :-
جه‌ژنی نه‌ورۆزه شه‌ڕابم خه‌ستتره
تا نه‌ڵێن بولبول له‌شاعیر مه‌ستتره
******
/2012