نه‌وه‌ی نوێ‌وسیماكانی شیعر … سه‌دیق سه‌عید رواندزی
ئه‌گه‌رچی ده‌سته‌واژه‌ی نه‌وه‌ی نوێ,ده‌ڕبرینێكی زمانه‌وانی ئاڵۆزه‌و له‌رووی شوناسی كۆمه‌ڵایه‌تی‌وزه‌مه‌ن‌وشوێن‌وتایبه‌تمه‌ندی ده‌قی ئه‌ده‌بییه‌وه,پێویستی به‌هه‌ڵوه‌سته‌كردنێكی ورد هه‌یه.به‌و مانایه‌ی مه‌به ست له‌نه‌وه‌ی نوێ,كام نه‌وه‌یه‌و كامانه‌ن ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی له نه‌وه‌كانی به‌ر له خۆیان جیایان ده‌كه‌نه‌وه.وه‌لێ مه‌به‌ستی من له‌و نه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كی گشتی,ئه‌وانه‌ن كه ئه‌زموونی نووسینیان په‌یوه‌سته به زه‌مه‌نی دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه, به تایبه‌تیش ده‌یه‌ی دوو هه‌زاره‌كان.دیاره له‌و قۆناغه دیاریكراوه‌دا,چه‌ند ده‌نگێكی نوێی شیعری ده‌بینین,كه له‌رووی ته‌مه‌نه‌وه ته‌مه‌نێكی درێژیان نییه له نووسین.واته مه‌به‌ست شاعیره گه‌نجه‌كانه.ره‌نگه نه‌توانین شوناسێك بۆ ئه‌زموونی شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه دیاریبكه‌ین‌وبه هۆیه‌وه,له ئه‌زموونی نه‌وه‌كانی تر جیایان بكه‌ینه‌وه.وه‌لێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا, ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت كه له ئه‌زموونی شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه‌دا, سیما‌و خه‌سڵه‌تی جیاواز نه‌بن,تاكو به هۆیه‌وه شیعره‌كانی ئه‌و نه‌وه نوێیه بناسینه‌وه.به‌ده‌ربڕینێكی تر,به شێوه‌یه‌كی گشتی له ئه‌زموونی شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه‌دا,شوناسێكی دیاریكراو نییه, له ئه‌زموون‌و قۆناغه‌كانی دیكه‌ی شیعری كوردی,له رووی زمان‌وفۆرم‌ودنیابینی‌وده‌ربڕینه‌وه.بۆیه ئه‌وه‌ی له گوتاری ئه‌زموونه‌كانی دیكه‌ی شیعری كوردی ده‌یبینین,به هه‌مان شێوه له گوتاری شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه‌ش ده‌یبینین.بگره له هه‌ندێ كاتدا,دنیابینی شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه له فۆرمێكدایه,كه هاوشێوه‌ی گوتار‌و دنیابینی نه‌وه‌كانی پێشووه.به‌و مانایه‌ی روانگه‌و خوێنه‌وه‌یان بۆ دیارده‌كانی ژیان‌وده‌وروبه‌ر,هه‌مان دنیابینی نه‌وه‌كانی به‌ر له‌خۆیانه.ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ كاتدا شیعری كوردی,درێژكراوه‌ی هه‌مان ئه‌و گوتاره شیعریه‌یه كه له‌گۆرانه‌وه ده‌ستپێده‌كات‌ودرێژده‌بێته‌وه,تاكو قۆناغی هه‌فتاو هه‌شتاكان‌و زه‌مه‌نێكی كورتیش له دوای راپه‌رین,به‌تایبه‌تیش له زمانی شیعریدا.واته زمانی شیعری ئه‌و قۆناغانه,له رووی فۆرم‌و ئاماژه‌و گه‌یاندنه‌وه,یه‌ك شێوازی زمانی دیاریكراوه,له رووی گوزارشتكردن‌وگه‌یاندنی ماناوه.بۆنموونه:وشه‌و سیمبوله‌كانی وه‌ك(ته‌نهایی,مه‌رگ,منداڵی,نیشتمان,ڕێژنه,شه‌هید,سرووشت,به‌رگری,یاخیبوون,تاڤگه,بر‌وسكه,سروه,شه‌ماڵ,قاره‌مان,جوامێر…تد)دیارترین ئه‌و چه‌مك‌وده‌سته‌واژه زمانه‌وانیانه‌ن,كه له هه‌موو ئه‌زموونه‌كان‌و قۆناغه‌كانی شیعری كوردی,به جیاوازی نه‌وه‌كانه‌وه ده‌بینرێت.ئه‌م بابه‌تانه دیارترین كه‌ره‌سته‌و بابه‌تی شیعری بوونه,له ئه‌زموون‌و دنیابینی شاعیرانی ئێمه‌دا.واته شاعیرانی كورد به جیاوازی روئیاوئه‌زموونی شیعریانه‌وه,به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان,ئه‌م بابه‌تانه‌یان به رجه‌سته كردوه له شیعردا, به درێژایی ئه‌زموونه‌كانی شیعری كوردی,له كلاسیكه‌وه تاكو زه‌مه‌نی دوای راپه‌ڕین, نیشتمان دیارترین بابه‌تی شیعری بوه له دنیابینی شاعیرانی ئێمه‌دا.هیچ شاعیرێكی كورد نییه, شیعری بۆ نیشتمان نه نووسیبێت.هه‌موو شیان دواجار له وخاڵه‌دا,یه‌كده‌گرنه‌وه كه وێنای نیشتمانێكی,داگیركراو,جوان‌وخۆشه‌ویست,له دنیابینی ئێمه‌دا ده‌نه‌خشێنن.له كاتێكدا ده‌كرێ له نیشتمان جه‌لادیش هه‌بێت. قه سیده‌ی(نیشتمان)ی (به ختیار عه‌لی) لێده‌رچێت,كه تیایدا نیشتمان به شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی جیاواز له تێڕوانینه باوه‌كان ده‌بینێت, ده‌نا له كۆی ئه‌زموونی شیعری كوردیدا(نیشتمان) وێنه‌یه‌كی جوانی هه‌یه‌و هێمایه بۆ خاكێكی داگیر كراوی گه‌لێكی ژێر ده‌سته.بۆیه‌شه ئێمه له كۆی ئه‌زموونه‌كانی شیعری كوردیدا,نیشتمان به یه‌ك تێروانین ده‌بینین. ئه‌مه‌ش واده‌كات,كه نیشتمان هیچ وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی جیاوازی نه‌بێت له شیعردا.لێره‌وه‌ش شوناس‌و ئه‌زموونی شیعری شاعیرانی ئێمه,له یه‌كتر ده‌چێت.كاتێ هه‌موویان به یه‌ك شێوه ده‌رواننه نیشتمان‌ودواجاریش به‌وێنه‌یه‌كی دیاریكراو به رجه‌سته‌ی ده‌كه‌ن له شیعردا,مانای وایه جیاوازی نییه له چه‌مكی نیشتمان,له روانگه‌ی شاعیرێكه‌وه بۆ شاعیرێكی تر.بێگومان ئه‌و فۆرمه جێگیر‌و دیاریكراوه له شیعردا,بۆ نیشتمان,په‌یوه‌سته به‌و هه‌ڵومه‌رجه كۆمه‌ڵایه‌تی‌وهزری‌وسیاسیه‌ی به درێژایی مێژوو,ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێر ده‌سته تیایدا ژیاوین.ئیدی خه‌ونی گه‌وره‌و پیرۆزی شاعیرانی ئێمه به گشتی ئازادبوونی نیشتمان‌وجوان پیشاندانی نیشتمان بوه.به‌بێ ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵیان دابێت,كه مه‌رج نییه نیشتمان دواجار ئه‌و فیره‌ده‌وسه بێت, كه ئه‌وان له خه‌یاڵی خۆیان‌و له شیعره‌كانیاندا, وێنه‌یان كردوه.بۆیه له‌تێڕوانینی مرۆڤه‌كاندا,دواجار نیشتمان به پیرۆز ده‌كرێت‌وناشێ هیچ ناشرینیه‌كانی پیشان بده‌ین.لێره‌وه‌ش كاتێ كۆی بابه‌ته‌كان, له رووی واتا‌و ئاماژه‌وه,یه‌ك مانای دیاریكراو ده‌گه‌یه‌نن, له ئه‌زموونی شاعیرانی ئێمه‌دا,مانای وایه جیاوازی نییه له رووی شوناسی شیعریانه‌وه.هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌كات,كه له‌ئه‌زموونی شیعری كوردیدا به گشتی هاوشوناسیه‌كی نزیك هه‌بێت,تا ئه‌و راده‌یه‌ی ئه‌گه‌ر ناوی شاعیره‌كان,له سه‌ر شیعره‌كانیان لابه‌رین,به‌ئه‌سته‌م ده‌توانین, شوناسی شیعره‌كانیان بناسینه‌وه‌و له یه‌كتریان جیابكه‌ینه‌وه.لێره‌وه‌ش ده‌گه‌ینه ئه‌و بروایه‌ی كه ئه‌زموونی شیعری شاعیرانی ئێمه به شێوه‌یه‌كی گشتی له یه‌كتریه‌وه نزیكه.به‌تایبه‌تیش له‌رووی دنیابینی‌وگوزارشتكردن‌وبه‌رجه‌سته‌كردنی زمان, له ده‌قی شیعریدا.وه‌لێ ئه‌و خه‌سڵه‌تانه,له ئه‌زموونی شیعری دوای راپه‌ڕین كاڵده‌بنه‌وه‌وله روانگه‌ی نه‌وه‌ی نوێوه, چیتر وشه‌كان هه‌مان ئه‌و ره‌هه‌نده واتایه‌یان نییه,كه له‌ئه‌زموونی پێشووتر ده‌بینرێت.به‌ده‌ربڕینێكی تر,ئه‌گه‌ر(نیشتمان) چه‌مكێكی پیرۆز بێت له دنیابینی شاعیرانی پێش راپه‌ڕین,ئه‌وا به پێچه‌وانه‌وه له دنیابینی نه‌وه‌ی نوێ‌دا,مه‌رج نییه نیشتمان پیرۆز‌و جوان بێت.بگره هه‌ندێكیان به دۆزه‌خێك ده‌یزانن.له شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه‌دا,نیشتمان له سه‌رووی ره‌خنه‌و ناشرینیه‌كانه‌وه نییه,بگره ئه‌وان دیدگایه‌كی دیكه‌یان هه‌یه بۆ نیشتمان,كه ده‌شێ سه‌رزه‌مینی كوشتنی جوانیه‌كان بێت.بێگومان كۆمه‌لێك پاڵنه‌ری سیاسی‌و ده‌روونی له پشت ئه‌و دوودنیابینیه‌وه‌ن بۆ نیشتمان,كه په‌یوه‌ستن به هه‌ڵومه‌رجێكی دیاریكراو،كه به‌پێویستی نازانین له‌و نووسینه‌دا ئاماژه‌ی پێ بده‌ین.وه‌لێ مه‌به‌ستمانه ئه‌وه بڵێن كه رووانینی نه‌وه‌ی نوێ بۆ نیشتمان‌وچه‌ندین بابه‌ت‌وچه‌مكی دیكه‌ی ژیان,جیاوازه له‌گه‌ڵ تێڕوانینی شاعیرانی پێشووتر.ئه‌م جیاكاریه گه‌رچی نه‌گه‌یشتۆته ئاستی داهێنان‌و شوناسێكی شیعریانه‌ی جیاواز,له رووی فۆرم‌و ناوه‌رۆكه‌وه,وه‌لێ ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نایه‌ت,كه ئه‌زموونی ئه‌و نه‌وه‌یه هه‌مان ئه‌زموونی نه‌وه‌ی پێشووتر بێت,یاخود جیاوازی نه‌بێت له دنیابینی شیعریان.به‌تایبه‌تیش كه هه‌ڵومه‌رج‌وبار‌ودۆخی سیاسی‌وكۆمه‌ڵایه‌تی دوای راپه‌ڕین,كه ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی تیادا ده‌ركه‌وت,جیاوازبوو له گه‌ڵ هه‌ڵومه‌رجی نه‌وه‌كانی پێشووتر.كه ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌و كاریگه‌ریه‌تی هه‌بوه, به سه‌ر دنیابینی ئه‌و نه‌وه‌یه‌و ناوه‌رۆكی ده‌قه‌كانیانه‌وه.به‌و مانایه‌ی گوتاری شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه له‌و قۆناغه‌دا,هه‌ڵَگری په‌یامێكی دیكه‌یه,به‌ده‌ر له وپه‌یامانه‌ی نه‌وه‌ی پێشووتر.به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر شیعر له رابردوودا,هه‌ڵَگری په یامێكی سیاسی‌و شۆرشگێری‌وكۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌روه‌رده‌یی بووبێت,ئه‌وا له تێروانینی ئه‌و نه‌وه‌یه‌دا,شیعر هه‌ر ته‌نیا شیعره. به‌ده‌ر له‌هه‌موو په‌یامه‌كان.لێره‌وه‌ش, به سه‌رنجدانمان بۆ گوتار‌و ناوه‌رۆك‌ودنیابینی شیعری ئه‌ونه‌وه‌یه,ده‌كرێ تایبه‌تمه‌ندیه‌كان‌وسیماكانی شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه, تاڕاده‌یه‌ك له‌نه‌وه‌كانی پێشووتر جیابكه‌ینه‌وه.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش,وه‌ك خوێنه‌رێك,چه‌ند سیمایه‌ك دیاریده‌كه‌م,كه به بۆچوونی من,ده‌كرێ وه‌ك خه‌سڵه‌تێك له شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه, بیانبینین,كه له ئه‌زموونی نه‌وه‌كانی پێشووتر,جیایان بكاته‌وه.ئه‌وانیش:_
*بێهووده‌یی‌و غه‌مگینی:_ به شێوه‌یه‌كی گشتی, له كۆی ئه‌زموونی شیعری شاعیرانی ئه‌و نه‌وه‌یه‌دا,هه‌ست به غه‌مگینیه‌كی قوڵ‌و بێهووده‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین له ژیاندا.گوتاری شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه,ته‌ژیه له ره‌شبینی‌و نائومێدبوون له ژیان.له كاتێكدا, له ئه‌زموونی نه‌وه‌ی aپێشووتردا,ئه‌و ره‌شبینی‌و غه‌مگیینیه بوونی نه‌بوه, به‌و شێوه‌یه.كه‌چی دنیابینی ئه‌و نه‌وه‌یه بۆ ژیان به شێوه‌یه‌كه,كه ئه‌وه‌نده‌ی ژیان به دیوه ئه‌نتۆلۆژی‌ونهلستیه‌كه‌ی ده‌بینن,ئه‌وه‌نده به ماناكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كی ژیان نابینن.له شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه‌دا هه‌ڵاتنێكی به‌رده‌وام هه‌یه له ژیان,وێناكردنێكی نهلستیانه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ژیان ده‌بینین.پرسیاره‌كانی ژیان چیه؟مرۆڤ بۆ ده‌ژیت؟بۆ هاتۆته دنیاوه‌و بۆ ده‌مرێت؟ ئه‌مانه‌دیارترین ئه‌و پرسیارانه‌ن، كه له شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه‌دا ده‌بینرێن.كاتێكیش ناگه‌نه وه‌ڵامێكی لۆژیكی,ئیدی تووشی نامۆبوون‌وبه‌یه‌كدادان ده‌بن له ژیاندا‌و سه‌ره‌نجام,روانگه‌یه‌كی پوچگه‌رایانه‌یان لا دروست ده‌بێت بۆژیان.شاعیرانی ئه‌و نه‌وه‌یه, به گشتی له‌و خاڵه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه,كه ژیان هیچ نییه جگه له بوونێكی بێ مانا.ئه‌و تێڕوانینه بۆ ئه‌نتۆلۆژیاو ژیان,ده‌ره‌نجامی هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تی‌وكاره‌سات‌وتراژیدیایانه‌یه,كه مرۆڤایه‌تی به‌گشتی له‌و سه‌رده‌مه‌دا به خۆیه‌وه ده‌یبینێت.روانگه‌ی ئه‌و نه‌وه‌یه بۆژیان, روانگه‌یه‌كی ته‌واو ره‌شبینانه‌یه,كه ژیان جگه له نه‌هامه‌تیه‌ك لای ئه‌وان, هیچ مانایه‌كی تری نییه.كاتێ سه‌رنجیش له ده‌قه شیعریه‌كانی شاعیرانی ئه‌و نه‌وه‌یه ده‌ده‌ین,كه ئه‌زموونی نووسینیان به‌رهه‌می دوای راپه‌ڕینه, تێده‌گه‌ین كه ئه‌و نه‌وه‌یه,له چ بێهووده‌یه‌كی گه‌وره‌وغه‌مگینیه‌كی قوڵ ده‌ژیت.كه‌م شیعری شاعیرانی ئه‌و نه‌وه‌یه هه‌یه,به‌جۆرێك له جۆره‌كان,هه‌ڵگری دیدگای ره‌شبینی نه‌بێت بۆ ژیان.ئه‌و ره‌شبینیه به فۆرمی جیاواز له ئه‌زموونی شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه‌دا ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌وبه تێڕوانینی جیاواز گوزارشتی لێكراوه. وه‌لێ دواجار هه‌موویان له‌و خاڵه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه,كه ژیان چه‌مكێكی بێ مانایه.كاتێ سه‌رنجیش له شیعره‌كانیان ده‌ده‌ین,باشتر ئه‌و ڕاستیه‌مان به رچاوده‌كه‌وێت.بۆنموونه:_
(غمگین بۆڵی) ده‌ڵێ:_ نان خواردن , خوێندنه‌وه,سێكس,نووسین,نووستن, سبه‌ی به‌هه‌مان شێوه‌بیست‌وچواركاتژمێر به‌و جۆره…
(گۆران ره‌سول)یش ده‌ڵێت:_ جانتاكه‌ی ده‌خه‌مه شانی..ماڵئاوایی لێده‌كه‌م..
دۆسته غه‌ریبه‌كه‌م نا..گه‌نجیه‌تیم….
(دانااحمد)یش ده‌لێت:_
له‌كۆڵانه تاریكه‌كانی بوونمه‌وه..
ته‌نها دڵم به ترووسكه‌ی هیوایه‌ك خۆشه..پێی ده‌ڵێن مردن…
(عمر جلال)یش ده‌ڵێت:_شوێنێك نییه بۆ خۆحه‌شاردان له ژیان..
له‌و چوار وێنه شیعریه‌دا,كه‌هی چوار شاعیری نه‌وه‌ی دوای راپه‌رینن,یاخیبوون‌وهاتنه‌وه به گژژیاندا ده‌بینین.هه‌رچوار شاعیر به جۆرێك له جۆره‌كان‌وله وێنه‌یه‌كی شیعری جیاوازدا,بێزاری‌و بێهوده‌یی خۆیان له ژیان ده‌رده‌بڕن.له روانگه‌ی ئه‌واندا,ژیان هیچ نییه جگه له نه‌هامه‌تیه‌كی گه‌وره كه رۆژانه دووباره ده‌بێته‌وه.یه كێكیان ژیان وه‌ك,ئامێرێك ده‌بینێت كه رۆژانه به هه‌مان ریتم,خۆی دووباره ده‌كاته‌وه.یه كێكیشیان مه‌به ستیه‌تی پشت بكاته ژیان‌وخۆی حه‌شاربدات,ئه‌وه‌ی تریشیان ماڵئاوایی له دیارترین‌وجوانترین چركه‌كانی ته‌مه‌ن ده‌كات,كه گه‌نجیه‌تیه.ئه‌وی تریشیان گه‌رچی ده‌ژیت,وه‌لێ مردنی به‌لاوه خۆشتر‌وجوانتره,له‌و ژیانه‌ی تیایدا ده‌ژیت.كه‌واته له به‌رامبه‌ر ژیاندا,بژارده‌یه‌كی گرنگتر هه‌یه بۆ شاعیر,كه دڵی پێ خۆشه‌كه ئه‌ویش مردنه.كه‌واته له شیعری هه‌ر چواریاندا ,غه‌مگینی‌وبێهوده‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه له ژیاندا,كه دواجار له شیعره‌كانیاندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه.ئه‌م گوزارشتكردنه بۆ ژیان له شیعردا,ده‌ریده‌خات كه ئه‌م نه‌وه‌یه هه‌ڵَگری چ تێروانینێكی ره‌شبینانه‌یه له ژیان.تێڕوانینێك كه دواجار ژیان,به كارێكی بێ مانا‌و بێهوده بزانێت.به‌شێكی ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ی ژیان,په‌یوه‌سته به بوون به مانا ئه‌نتۆلۆژیه‌كه‌ی.به‌و مانایه‌ی مرۆڤ بۆ ده‌ژیت؟بۆ ده‌مرێت؟بۆ هاتۆته دنیاوه؟بۆ چی سه‌ر زه‌مین,شانۆی كاره‌سات‌و رووداوه‌كانه؟ ئه‌مانه دیارترین ئه‌و پرسیارانه‌ن,كه وه‌ك بابه‌تێك له شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه ده‌بینرێن.كاتێكیش ناگه‌نه وه‌ڵامێكی دروست‌و ره‌ها,ئیدی تووشی نامۆبوون له ژیان ده‌بن‌و سه‌ره‌نجامیش خودی چه‌مكی ژیان,به هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه‌ره‌تده‌كه‌نه‌وه.دیوێكی دیكه‌ی ئه‌و تێڕوانینه‌شیان بۆ ژیان,په‌یوه‌سته به هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی له ژیانی مرۆڤ رووده‌ده‌ن.واته ئه‌گه‌ر ژیان نه‌بێت,ئه‌و كاره‌ساتانه‌ش بوونیان نابێت.بۆیه له روانگه‌ی ئه‌و نه‌وه‌یه‌دا, ژیان هیچ نییه جگه له شانۆی كاره‌سات‌و تراژیدیا‌كان.ئه‌گه‌ریش ئه‌مه واقیعی راسته قینه‌ی ژیان بێت,كه واته ژیانی سه‌ر زه‌مین, هه‌ر بوونی نه‌بوایه باشتر نه‌بوو؟..
*هه‌ڵگێرانه‌وه‌ی وشه‌وگه‌مه‌كردن به‌زمان:_
گه‌مه‌كردن به زمانی نووسین‌و هه‌ڵگێرانه‌وه‌ی وشه, له‌و ستراكتۆره بابه‌تی‌و زمانه‌وانیه‌ی هه‌یه‌تی,دیارترین خه‌سڵه‌تی دیكه‌ی ئه‌زموونی شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه‌یه كه جیایان ده‌كاته‌وه, له ئه‌زموونی نه‌وه‌كانی پێشووتر.له كۆی ئه‌زموونی شیعری نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕیندا,له هه‌ندێكیان گه‌مه‌یه‌كی زمانه‌وانی ئاڵۆز ده‌بینین. كه تیایدا وشه چیتر هه‌مان, ئه‌و وشه دیاریكراوه نییه له رووی واتاوه.وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر له شیعری كوردیدا ده‌یبینین.وشه له شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه‌دا, ده‌لاله تێكه ده‌یان مه‌دلولی هه‌یه, كه‌ڕه‌نگه له رووی واتاوه هیچ په‌یوه‌ندییان به خودی وشه‌كانه‌وه نه‌بێت.زمانی واتا له شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه‌دا,زمانێكی ئه‌پستراكت نییه, به‌و مانایه‌ی ناسینه‌وه‌ی توخمه‌كان په‌یوه‌ست بێت, به‌و ئاماژه زمانه‌وانیه‌ی هه‌یه‌تی.به پێچه‌وانه‌وه به‌ڵكو ده‌كرێت مه‌دلولێكی تری پێبدرێت..به‌ده‌ر له‌مانای راسته قینه‌ی خۆی.بۆ نموونه:شار هه‌میشه هێمایه بۆ پێشكه‌وتن‌وگه‌شه‌ی بیناسازی‌وكرانه‌وه‌وقۆناغێكی پێشكه‌وتووی دیكه‌ی ژیان,به‌ده‌ر له قۆناغی سه‌ره‌تایی.به‌ڵام له شیعری ئه‌و نه‌ویه‌دا,ده‌شێ تێڕوانینێكی دیكه‌ی جیاواز هه‌بێت بۆ شار,كه ته‌واو پێچه‌وانه‌یه له گه‌ڵ چه‌مكی شار وه‌ك پێكهاتێكی جوگرافی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ئاڵۆز. كه‌واته زمان له شیعری ئه‌ونه‌وه‌یه‌دا,له‌گه‌مه‌یه‌كی به‌رده‌وامی وشه‌و ده‌سته‌واژه‌و رسته‌كاندایه.كه‌چیتر زمانی ئاماژه‌و گه‌یاندنی واتا نییه به ته‌نیا,به‌لكو زمانی سه‌رله‌نوێ پێدانه‌وه‌ی ئاماژه‌یه‌كی جیاوازه له ئاماژه‌كانی پێشووتر.زمان به گشتی له ئه‌زموونی ئه‌و نه‌وه‌یه‌دا,له‌چوارچێوه‌ی ئه‌پستراكتانه‌ی خۆی ده‌رده‌هێنرێت‌وشێوه‌یه‌كی فه‌نتازی وه‌رده‌گرێت.یاخود مانای دیكه‌ی ده‌درێته پاڵ توخم‌ودیارده‌كانی ژیان,كه له‌رووی واتاوه جیاوازبن,له‌و واتا دیاریكراوه‌ی پێی ده‌ناسرێنه‌وه.بۆنموونه:_
(غمگین بۆڵی) ده‌لێ:_
شاره‌كه‌م شێتخانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه..دووتیڤی ره‌ش‌وسپی له ناوه‌راست داندراون…
(گۆران ره‌سول)یش ده‌ڵێت:_
خۆر ده‌بینم له ئاسمان نا..له كه‌لێنی تاڵه‌كانی پرچت…
(بڵند باجه‌لان)یش ده‌ڵێت:_كاتژمێره‌كه‌ی مه‌چكۆ,له‌كاتژمێره‌كه‌ی شه‌عبی پرسی كاتژمێر چه‌نده؟
له‌هه‌ریه‌ك له‌و وێنه شیعریانه‌دا,هه‌ست به هه‌ڵگێرانه‌وه‌یه‌كی دیاری چه‌مك‌وده‌سته‌واژه‌ی شیعری ده‌كه‌ین.ده‌ربڕینه زمانه‌وانیه‌كان له‌و وێنه شیعریانه‌دا,كه هی سێ شاعیری لاون,له‌چوارچێوه‌ی واتای دیاریكراوی خۆیان ده‌رهێنراون‌وگه‌مه به زمان‌ووشه‌كان كراوه.چونكه بێگومان نه‌شار شێتخانه‌یه,نه‌رۆژیش جگه له ئاسمان له هیچ شوێنێكی تر ده‌بینرێت,نه كاتژمێریش توانای پرسیار‌وپه‌یڤینی هه‌یه.وه‌لێ هه‌رسێ شاعیر,به‌سێ ده‌ربڕینی جیا,مانایه‌ك به‌و چه‌مكانه ده‌ده‌ن,كه ته‌واو جیاوازبێت له‌مانای دیاریكراوی خۆیان.ئه‌و مانایه په‌یوه‌سته به گه‌مه‌كردن‌وهه‌ڵگێرانه‌وه‌ی ئاستی زمانه‌وانی زمان. له شیعری یه‌كه‌مدا,شار وه‌ك شێتخانه وه‌سفكراوه.له كاتێكدا شار پێكهاتێكی ژیاری‌وكۆمه‌ڵایه‌تی‌وته‌كنه‌لۆژی پێشكه‌وتووه‌وهێمایه بۆ پێشكه‌وتنه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و جیاكردنه‌وه‌ی له ئه‌قلیه‌ت‌وپێكهاتی گوند.بۆیه‌شه شار نه‌ك هه‌ر شێتخانه نییه,بگره هێمای پێشكه‌وتن‌وگۆرانكاری‌وكرانه‌وه‌ی هزری مرۆڤه‌كانیشه.كه چی شاعیر وه‌ك شێتخانه‌یه‌ك ده‌یبینێت.به‌مه‌ش چه‌مكی شار, له‌و مانا دیاریكراوه‌ی خۆی ده‌رده‌هێنرێت,كه هێمای پێشكه‌وتنه به پێچه‌وانه‌وه,به ڵكوله روانگه‌ی شاعیر شێتخانه‌یه.لێره‌وه‌ش شار له رێی هه‌ڵگێرانه‌وه‌ی وشه‌و گه‌مه‌كردن به زمان,مانایه‌كی دیكه‌ی جیا له مانای دیاریكراوی خۆی وه‌رده‌گرێت. له‌وێنه‌ی دووه‌میشیاندا,كه خۆر له نێوان تاڵه پرچه‌كان ده‌بینرێت,مانایه‌كی دیكه به خۆر دراوه.چونكه خۆر له ئاسمان دایه‌و ئه‌مه رێسا‌و یاسایه‌كی فیزیكی‌ولاهوتییه‌و مه حاڵه گۆرانكاری تێدا بكرێت.به‌ڵام شاعیر خۆر له ئاسمان داده‌گرێت‌وده‌یخاته نێو تاڵه پرچه‌كانی یاره‌كه‌ی.به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌و وێنه شیعریه,ده‌لاله‌تێكی رۆمانسی هه‌یه,كه ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی راسته قینه‌ی شاعیر بێت,به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا,پێدانی مانایه‌كی دیكه‌یه‌به‌خۆر، كه له ئاسمان نییه.به‌لكو له‌سه‌ر زه‌وی‌وله نێو تاڵه پرچه‌كانی كچێك دایه. له‌وێنه‌ی سێیه‌میشیاندا,كاتێ كاتژمێری مه‌چكۆ پرسیار له كاتژمێری شه‌عب ده‌كات,شاعیر مانایه‌كی دیكه‌ده‌داته پاڵ كاتژمێركه ئه‌ویش خه‌سڵه‌تی قسه‌كردنه.به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ كاتژمێر ده‌توانێ قسه بكات‌و پرسیار بكات؟بێگومان نه‌خێر.به‌ڵكو كاتژمێر ئامێرێكه ئه‌ركێكی گرنگ‌ودیاریكراوی هه‌یه,كه ئه‌ویش پێوه‌رێكه كاته‌كانمان بۆ دیاریده‌كات‌و به هۆی ئه‌و ئامێره‌وه,مرۆڤ ژیانی رۆژانه‌ی خۆی له دووتوێی به‌رنامه‌یه‌ك رێكده‌خات.به بێ كات سیسته‌می فیزیكیانه‌ی ژیان تێكده‌چێت‌وكاتژمێریش ته‌نها به هۆی كاته‌وه,مانای هه‌یه.ئه‌گه‌ر كات نه‌بێت,ئێمه چ پێویستیمان به كاتژمێره؟به‌ڵام شاعیر خه‌سڵه‌تێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی مرۆڤ,ده‌داته پاڵ ئه‌و ئامێره كه ئه‌ویش قسه‌كردن‌و پرسیار كردنه.به‌مه‌ش شاعیر مانایه‌كی دیكه، له ده‌ره‌وه‌ی مانا جێگیر‌و دیاریكراوه‌كه‌ی خۆی، به كاتژمێر ده‌دات.كه ئه‌مه‌ش به شێكه له كرداری گه‌مه‌كردن به زمان‌و هه‌ڵگێرانه‌وه‌ی وشه له‌مانای دیاریكراوی خۆی…
وێنه‌ی سوریالی له شیعردا:_
تایبه‌تمه‌ندیه‌كی دیكه‌ی شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه,كه ده‌كرێ وه‌ك هێمایه‌كی جیاكه‌ره‌وه له شیعری نه‌وه‌ی پێشووتر سه‌یری بكه‌ین, به‌رجه‌سته‌كردنی وێنه‌ی سوریالییه له شیعردا.ئه‌مه به‌ومانایه نییه,له ئه‌زموونی نه‌وه‌ی پێشووتر وێنه‌ی سوریالی له شیعردا بوونی نه‌بێت.مه‌به‌ستی ئێمه‌ش له‌و زاراوه‌یه,به‌رجه‌سته كردنێكی سه‌رووی واقیعه.واته وێنه‌یه‌ك له سه‌رووی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌قڵ بێت.كه هه‌ر خودی چه‌مكه‌كه‌ش، واته سوریالیزم,به‌و مانایه دێت. له شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه‌دا,زۆرجار خوێنه‌ر رووبه‌رووی وێنه‌ی شیعری ئه‌وتۆ ده‌بێته‌وه,كه له سه‌رووی ئه‌قڵی مرۆڤه‌وه‌ن.به‌و مانایه‌ی هیچ لۆژیك‌ولێكدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌قڵی بۆ ناكرێت.سوریالیه‌كان,كه رێبازێكی هونه‌ری‌و ئه‌ده‌بی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بوو,لێكدانه‌وه‌یان بۆ ژیان به‌رمه‌بنای كاره‌ساته‌كانی جه‌نگ بوو.بۆیه جه‌نگ له دنیابینی سوریالیه‌كاندا,تێروانێنێكی دیكه‌ی هێنا ئاراوه,كه به‌ره‌شبینی‌و بێهووده‌یه‌وه بروانه ژیان‌وئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر.لێره‌وه‌ش رێبازێكی تایبه‌ت به خۆیان داهێنا, به ناوی سوریالیزم.كه له په‌راوێزی ئه‌م رێبازه‌وه شیعری سه‌یر‌و سه‌مه‌ره‌یان ده‌نووسی.بێگومان تاكو ئێستاش,كاریگه‌ریه‌تی ئه‌و رێبازه به سه‌ر ئه‌ده‌بی گه‌لانه‌وه دیاره.تێڕوانینی سوریالییه‌كان بۆهونه‌ر‌و ئه‌ده‌ب به گشتی، هه‌رچیه‌ك‌وهه‌رچۆنێك بێت,هیچ له‌وه كه‌م ناكاته‌وه كه سوریالیزم,رێبازێكی ئه‌ده‌بی‌وهونه‌ری دیاره له‌سه‌ر ئاستی دنیادا.چونكه زۆرجار ره‌خنه له په‌یڕه‌وكارانی ئه‌و رێبازه ده‌گیرێت,به‌وه‌ی كه به گاڵته‌جاری‌وبێ ماناییه‌وه ده‌ڕوانه ژیان‌و ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر.وه‌لێ تێڕوانینی ئه‌وان بۆ ژیان,ده‌ره‌نجامی هوشیاری‌وبیركردنه‌وه‌یه‌كی قوڵ بووبۆ ژیان.ئه‌وان له بێ ئاگایه‌وه،نایانروانیه ژیان.به‌لكو به‌و په‌ڕی تێگه‌یشتن‌ورامان‌وبیركردنه‌وه ده‌یانروانیه ژیان،تا سه‌ره‌نجام مه‌رگه‌ساتی جه‌نگ,وای لێ‌كردن,به‌شێوازێكی دیكه بیر بكه‌نه‌وه‌وهه‌موو شتێك ره‌تبكه‌نه‌وه.بێگومان كاتێ سه‌رنج له‌هه‌ندێك شیعری ئه‌زموونی ئه‌ونه‌وه‌یه‌ش ده‌ده‌ین,هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌ین,كه‌له‌هه‌ندێ كاتدا شاعیرانی ئه‌م نه‌وه‌یه,هه‌وڵی به‌رجه‌سته‌كردنی وێنه‌ی سوریالیان داوه له شیعردا.به‌و مانایه‌ی ئه‌ووێنه شیعریانه له‌سه‌رووی لێكدانه‌وه‌ی لۆژیك‌وئه‌قَلن،یاخود له سه‌رووی واقیعه‌وه‌ن.بۆنموونه:_
(غه‌مگین بۆڵی)ده‌ڵێ:_
كه‌ر به‌درێژایی ژیانی سه‌رخۆسه..
كه‌سیش نازانێ چ جۆره مه‌یه‌ك ده‌خواته‌وه…
(عمرجلال)یش ده‌ڵێ:_
رۆژێكی نوێم دۆزیوه‌ته‌وه له هه‌فته‌دا…
له‌هه‌ردوو شیعره‌كه‌دا,هه‌ست به‌وێنه‌و ده‌ربڕینی سوریالیانه ده‌كه‌ین.وێنه‌یه‌ك, دوور له‌هه‌موو مانا‌و لێكدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌قڵی‌و لۆژیكی.كێ بروا ده‌كات,كه‌ر سه‌رخۆش بێت؟یاخود جگه له‌رۆژه دیاریكراوه‌كانی هه‌فته,كێ ده‌توانێ رۆژێكی نوێ بدۆزێته‌وه؟.ئه‌م دوو وێنه شیعریه,وێنه‌یه‌كن له سه‌رووی واقیعه‌وه‌وزۆرتر ره‌هه‌ندێكی سوریالیان هه‌یه.چونكه گوزارشته‌كان له ئاستێكدانه,هیچ لۆژیك‌وبیركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌قڵگه‌رانه وه‌ری ناگرێت.به‌و مانایه‌ی كه‌ر چۆن مه‌ی ده‌خواته‌وه.یاخود چۆن رۆژێكی تر, به‌ده‌ر له‌رۆژه جێگیر‌و دیاریكراوه‌كانی هه‌فته‌بوونی هه‌یه؟كه‌چی ده‌بینین هه‌ردوو شاعیر له‌رێگه‌ی دوو تێڕوانینی سوریالیانه‌ی خۆیانه‌وه بۆ ژیان,دووگوزارشتی شیعری جیاوازیان به‌رجه‌سته كردوه,كه وێنه‌ی سوریالین.به‌و مانایه‌ی له سه‌رووی واقیعه‌وه‌ن….
*به ئۆبژێتكردنی شیعر:_
خه‌سڵه‌تێكی دیكه‌ی شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه،به‌خودكردنی شیعره.واته شیعر ده‌بێته ئه‌زموونێكی خودی نه‌ك بابه‌تی.به شێوه‌یه‌كی گشتی له ئه‌زموونه‌كانی شیعری كوردیدا,بابه‌ت به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه گوتار‌و ناوه‌رۆكی شیعره‌كان بوه‌و كه‌متر خودی شاعیر به مانا ئۆبژێكتیه‌كه‌ی بوه به‌بابه‌تی شیعری.بێگومان ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ش له گوتاری شیعری كوردیدا,په یوه‌سته به‌هه‌ڵومه‌رجی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌لگای كوردی.به‌و پێیه‌ی شیعر له‌و قۆناغانه‌دا ئاوێنه‌یه‌ك بوه بۆ گوزارشتكردن له كۆمه‌لگه‌وپرسه سیاسی‌وشۆرشگێریه‌كان,وه‌ك ئازادی‌وسه‌ربه‌خۆیی‌و خه‌بات‌وتێكۆشان.به‌ڵام له دوای راپه‌ڕینه‌وه هه‌ڵومه‌رجێكی دیكه‌ی سیاسی دێته پێشه‌وه,كه تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و به شه‌ی كوردستان ئازاد ده‌بێت‌وبابه‌ته سیاسی‌و شۆرشگێریه‌كان,نابنه گوتار‌و ناوه‌رۆكی سه‌ره‌كی شیعره‌كان.بۆیه ده‌بینین,له شیعری نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕین،خودی مرۆڤ ده‌بێته سه‌نته‌روبابه‌تی شیعره‌كان.واته شیعرئه‌زموونكردنێكی خودییه له بڕی ئه‌زموونكردنی بابه‌تیانه‌ی ژیان.له‌و روانگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رنج له شیعره‌كانی نێو دیوانی(سبه‌ی رۆژێكی دیكه‌یه)ی شاعیر(به شدار سامی)بده‌ین,ده‌بینین كۆی شیعره‌كانی نێو ئه‌و دیوانه شیعریه به ئۆبژێتكردنی شیعرن.واته نووسینه‌وه‌ی سه‌رجه‌می ئه‌و ئه‌زموونه تایبه‌تیانه‌ی ژیانی شاعیرن,له چوارچێوه‌ی ژیانی تایبه‌تیانه‌ی خۆی وه‌ك مرۆڤێك‌ودواتریش وه‌ك شاعیرێك.له كۆی ئه‌و شیعرانه‌دا,له بڕی بابه‌ت مرۆڤ ده‌بێته بابه‌ت‌وگوتاری سه‌ره‌كی شیعره‌كان.بۆنموونه: باسه‌رنج له‌و چه‌ند كۆپڵه شیعریانه‌ی(به‌شدارسامی) بده‌ین.كه ده‌ڵێت:_
ئه‌و هه‌رایه ناهێڵێ مرۆڤ پشووبدا..
بۆ كوێ كوره‌كه‌م..
ماڵ ته‌نێ بۆ یه‌ك كه‌سه ببێ به دوو ده‌شێوێ…
له شیعرێكی تردا ده‌ڵێت:_
بۆ ئه‌مرۆ نان‌و
وزه‌و شوێنم هه‌ن…
یاخود ده‌ڵێ:_
ماوه‌یه‌كه به پێ ده‌رۆم…
له گشت شته‌كان هه‌ڵدێم…
نازانم كاتژمێرێكی دیكه چی ده‌كه‌م….
له‌هه‌موو ئه‌و ده‌ربڕینه شیعریانه‌ی شاعیردا,خود ئاماده‌یه.ئه‌وه‌ی له دووتوێی ئه‌و شیعرانه‌دا گوزارشتی لێكراوه,بیۆگرافیای ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤێكه له په‌یوه‌ندی به ده‌وروبه‌ره‌وه.به‌و مانایه‌ی شاعیر ژیانی تایبه‌تی‌وكه‌سی خۆی ده‌كاته شیعر‌و گوزارشتی لێده‌كات.ئه‌مه ش به ئۆبژێتكردنی شیعره.واته شیعر ده‌بێته مانفێستێك بۆ نووسینه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كانی ژیانی مرۆڤ.هه‌موو ئه‌و دیاردانه‌ی شاعیر له‌و چه‌ند كۆپڵه شیعریه‌دا ئاماژه‌ی پێداون,دیارده‌ی زۆر تایبه‌تین،كه په‌یوه‌ستن به ژیانی شاعیر خۆیه‌وه,به‌ده‌ر له ودیاردانه‌ی دیكه‌ی ژیان كه خه‌سڵه‌تێكی گشتگیریان هه‌یه.بۆ نموونه، شاعیر باسی نیشتمان ناكات.باسی ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆی ناكات,باسی ئه‌شق‌و رۆمانسیه‌ت ناكات.به پێچه‌وانه‌وه، به لكو ئه‌و ئه‌زموونه ساده‌و ساكارانه‌ی ژیانی تایبه‌تی خۆی ده‌نووسێته‌وه كه هیچ په یوه‌ندیه‌كیان به ئێمه‌وه نییه. ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكه بۆ به خود كردنی شیعر‌و دابڕاندنی شیعر له بابه‌ت‌وهوتاف‌ودروشم، كه له ئه‌زموونه‌كانی دیكه‌ی شیعری كوردی وه‌ك خوێنه‌ر هه‌ستیان پێده‌كه‌ین.ئه‌م شیعرانه گه‌رچی به زمانێكی ساده نووسراون.وه‌لێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا,له پاڵ ئه‌و ساده‌یه‌ی زمانه‌وه,مانایه‌كی قوڵ‌و ئاماژه‌یه‌كی شیعری جوان ده‌بینرێت.وه‌ك ئه‌وه‌ی شاعیر ده‌ڵێت(ماڵ ته‌نێ بۆ یه‌ك كه‌سه,بێ به دوو ده‌شێوێ).چ خێزانێكی كوردی هه‌یه ئه‌مرۆ، له قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ده‌روونی‌و په‌روه‌رده‌یی‌و خێزانی نه‌ژیت؟شاعیر له رێی گوزارشتێكی شیعری ساده‌وه,ئاماژه‌ی به گه‌وره‌ترین گرفتی ژیانی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه كردوه.كه ئه‌ویش ئاریشه‌كانی خێزانه.ئه‌م وێنه شیعریه، یه كێك بوو له‌وده‌ربڕینه شیعریه جوانانه‌ی منی وه‌ك خوێنه‌رێك ڕاگرت.ئه‌م هه‌وڵانه‌ی شاعیر له دیوانه‌كه‌دا,سه‌رجه‌میان به ئۆبژێتكردنی شیعرن.له كۆتاییدا ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بده‌م,كه به‌داخه‌وه نه‌وه‌ی نوێی دوای راپه‌ڕین,له رووی ئه‌زموونی شیعریانه‌وه,كه‌مترین ئاوریان لێدراوه‌ته‌وه.له كاتێكدا له‌و نه‌وه‌یه‌دا ده‌شێ چه‌ندان ده‌نگی جوان‌وداهێنه‌رانه‌ی شیعری بوونیان هه‌بێت.ئه‌و هه‌وڵه ساده‌یه‌ی ئێمه‌ش, به سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی كورت‌وخێرایه بۆ ئه‌زموونی نه‌وه‌یه‌ك,كه مه‌به‌ستیانه گوتارێكی دیكه‌و مه‌دلولێكی دیكه به شیعری كوردی بده‌ن. خوێنه‌وه‌ی ئێمه‌ش بۆ ئه‌و ئه‌زموونه له‌م وتاره‌دا,خوێنه‌وه‌ی خوێنه‌رێكه نه‌ك نووسه‌رێك,خوێنه‌رێك,كه تاسنوور بڕ بكات ئاره‌زووی خوێنه‌وه‌ی شیعر‌و ئه‌ده‌بیاته…..
رواندز/كانوونی یه‌كه‌می 2012