Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
نوقرچەیەك لەبەعسیە كۆنەكان…..هیڤار_ رانیە

نوقرچەیەك لەبەعسیە كۆنەكان…..هیڤار_ رانیە

Closed
by December 2, 2008 گشتی

 نوقرچەیەك لەبەعسیە كۆنەكان
 هیڤار_ رانیە

 Hevar_1@yahoo.com
 
 بەعسى بوونو جاشایەتى ئەو دوو زاراوەیەن كە مرۆڤ زۆر جار دەخەنە بەردەم پرسیارگەلێكى هەمەلایەنەوە, بەتایبەت لەسەر مێژووو هەڵویستو ویژدانو تێكراى بنەما ئاكاریەكانى مرۆڤى كوردەوە, لەسەر چەرخو فەلەكى زمانەو چەواشەكرنى راستیەكانو لەبیرچونەوەى روداوەكان. لەسەر ئارایشتكردنى روداوەكانى دوێنىَو جوانكردنى ناشیرینیەكانو خەلەتاندنى خەڵك. دەكەویتە گومانى بە ئاسایى تێپەرینى خیانەتو كلكایەتىوجاشایەتى. جیاوازى نەكردنى قارەمانە خۆفرۆشەكانى دوێنىَو پاڵەوانەكانى ئێستا. لەسەر بەتاڵ بونەوەى بەهاكانى كۆمەڵگاو گاڵتەكردن بە پیرۆزیەكان. ئەو پیرۆزیانەى كە بە ئاسانى خرانە ژێر پێڵاوى دۆراندنەكانى دوێنىَ بىَ ئەوەى هیچ خشەو دەنگێكى لێوە بێت.
 دیارە جاشایەتى رەگێكى قوڵى لە ناو مێژووى ئێمەدا هەیە, ئەم رەگەش زۆرتر لەوە هەڵدەگرىَ كە لێكۆڵینەوەو باسێكى لەسەر بكرىَ, بەڵام ئەوەندە بەسە كە بڵێین ئەم دوو چەمكە چەندە دەربڕى خۆفرۆشتن بە داگیركەرو بونە پیاوى بێگانە بێت, هێندەش زیاتر گوزارشتە لە بێنرخ بوونى بەهاكانى كۆمەڵو ناشیرینى ئەو كەلتوورە كۆمەڵایەتیەى كە زۆرتر تاكى نەخۆشو لاوازو بێ ئیرادەو خۆفرۆش بەرهەم دێنىَ, نەك كەسانى بە ئیرادەو بە هێز, رەنگدەرەوەى بێباكىو هەست نەكردن بە بەرپرسیاریەتیو, ئەنجامى جیاوازینەكردنو ئاسایى تێپەرینى هەموو بڕیارو هەڵسوكەوتەكانى مرۆڤە كە كەسێكى خۆفرۆشو مەقاشو كۆیلەو دڕندەو دزو چەتە دەبێت یان بە پێچەوانەوە. چونكە بەردەوام هەست دەكات بەهاى بریارو هەڵویستو روداوەكان بەتاڵ دەبنەوەو ئاسایى لە بیردەچنەوە. دەشتوانن بۆ هەموو سەردەمو زەمانێكیش بەرگو شێوەى خۆیان بگۆرن, تا ئەو رادەیەى كە شانازیش بە رابردوی خۆیانەوە بكەن. ئەمەش مەترسیدارترینو قێزەوەنترین كردەكانى تاكى كۆمەڵگایەكە كەبەداخەوە هێشتاكە لەناوى كۆمەڵى ئێمەدا زیندوە. كاتێكیش قسە لەو بەعسیە روو زەردانە بكەین كە لە منەزەمەو دائیرەكانى ئەمندا دەبونە بەعسىو وەك سەگى بەر دەرگا پێشرەوایەتى گرتنى رێكخستنەكانو كوشتنى خەڵكى سڤیلیان دەكرد, رەفیق حیزبىو مەفرەزە خاسەو پیاوەكانى ئەمنو تەلەبەو شەبابو جاسوسەكان, ئەوانەى كە تا دوێنىَ شەرمیان لە هیچ شتێك نەدەكردەوەو وێناى ئەو پەرى سەخافەتیان دەكێشا, بەداخەوە تا هەنوكە لە زۆر كایەو لەژێر چەندین فۆرم و ناوى تردا درێژە بە هەمان كەلتوورى خۆفرۆشتن دەدەن بىَ ئەوەى لە مەسەلەكەیان گۆرابێت. .
 رەنگە بەڵگەو ناوهێنانیش لەناوەرۆكى بابەتەكە كەم بكاتەوە, چونكە بەهیچ شێوەیەك مەبەست لەو بابەتە تەنها كەسێكو تەنها ناوێكو تەنها روداوێك نییە, بەتاى ئەوەى بیرهێنانەوەیەكو نوقرچەیەكە بۆ ئەو كەسانەى سەردەمانێك دەستیان بە خوێنى خەڵك سوور بوو, ئەو كەسانەى كە هێشتاكە لاپەرەى هەر رۆژنامەو گۆڤارێكى سەردەمى بەعس هەڵبَدەیتەوە, وێنەو پیرۆزبایەكانیان بە گەورەیى دەبینى, كەچى ئێستا بىَ ئەوەى داواى لێبوردن لە نەتەوەكەیان بكەن, لافى نیشتیمان پەروەریش لێدەدەنو نازیش بەو قورباینانە دەفرۆشنەوە كە تا دوێنىَ بە زیندانەكان هەڵواسرابوون. یان لەناو بەفرو بارانو برسیەتیدا خەمى گەلێكیان لە شان نابوو, من گومانیشم نییە هەر بەرێزێك كە پەرێزى پاك بوبێتو دەستى بە خوێنى گەلەكەى سوور نەبوبێتو خۆى نەفرۆشتبێت بە سەدان نمونەى كەسانى واى لە خەیاڵە كە ئێستاكە بەشێكى زۆریشیان لە جومگە سەرەكیەكانى دەسەڵاتن . یاخۆد سمێڵ سوورو دەم چەورى روداوەكانن. بە نمونە لە چەند رۆژێكى رابردوودا هاورێیەكم لاپەرەیەكى رۆژنامەى هاوكارى سەردەمى رژێمى پێبوو كاتێیدا كۆمەلێك كەسى ناسراو بە بىَ هیچ شەرموشكۆیەك مەرایى بۆ (سەرۆكى فەرماندە)! دەكەنو بە قارەمانترین پیاوى سەردەمى دادەنێن , ئیتر ئەو نمونانە هێندە زۆرن كە رەنگە دیارترینیان پاڵەوانەكانى ئەنفالو پێشرەوەكانى بەعس بوون بۆ وێران بونى گوندولادیكانى كوردستان.
 گەلۆ زۆر سەیرە …تۆ بڵێت گەلێك كە جاشایەتىو بەعسیایەتى تێیدا بێتە پاشایەتى. بەیانیش پاشایەتى لىَ نەبێتە بەعسیایەتى؟ یان بە پێچەوانەوە ئەمرۆ بێت یان سبەى رووى راستەقینەى ئەو كەسانە ئاشكرا دەبێت كەتانوانن هەتا سەر ئارایشتى ناشیرینیەكانی  خۆیان بكەن.
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.