نوونوو هاوڕێكانی … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
كه ده‌تبینی له خۆته‌وه خۆشت ده‌ویست،منداڵێكی ژیكه‌ڵه و وریا و پاكوخاوێن بوو ،گوێڕایه‌ڵی دایه و بابه و مامۆستاكانی بوو، خۆشه‌ویستی لای هه‌مووان بوو، چونكه ئه‌و هه‌موویانی خۆشده‌ویست و یارمه‌تی هه‌مووشیانی ده‌دا ، ئه‌ركه‌كانی قوتابخانه‌ی له‌گه‌ڵ نمه و نڤار و ڕێژنه و ئارا و ئاریای هاو پۆلی دا پێكه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرد و له ماڵه‌وه‌ش هه‌رگیز كاری ئه‌مڕۆی نه‌ده‌خسته سبه‌ی.سانا حه‌زی ده‌كرد كه ببێت به هاوڕێیان ، بۆیه یه‌كسه‌ر چوو بۆ لای و پێی وت: نوو نوو گیان منیش ده‌مه‌وێت ببم به هاوڕێی ئێوه..چونكه سه‌رنج ده‌ده‌م كه ئێوه كۆمه‌ڵێك هاوڕێی دڵسۆزن بۆ یه‌كتری و سه‌رنجی هاوپۆله‌كانیشتان بۆ لای خۆتان ڕاكێشاوه كه زیره‌ك و پاك‌و خاوێن و ڕێزی مامۆستاكانیشتان لایه. نوو نوو وتی: سانا گیان ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین كه هه‌ركه‌س وه‌كو تۆ كار و هه‌ڵسوكه‌وتی ئێمه‌ی لا په‌سه‌ند بێت بیكه‌ین به هاوڕێی خۆمان ، له ئێستاوه تۆ هاوڕێی ئێمه‌ی ، ساناش به خۆشحاڵییه‌وه تێكه‌ڵیان بوو تا له به‌رنامه و وت‌و وێژه‌كاندا هاوكاریان بێت. به‌گه‌یشتنیشی پێكه‌وه ئه‌م گۆرانییه‌یان وت:
كێ زیره‌ك و وریــایـــه
كێ وه‌ك ئێمــه ئازایـــه
كێ هۆشــــیار و خاوێنه
رێزی مامۆســـــتای لایه
***
با بێت بۆ لامــان زۆر زوو
پێشوازی ده‌كه‌ین هه‌مــوو
ده‌یكه‌ین به هاوڕێی خۆمان
له گروپه‌كــه‌ی نـوو نـوو
***