Skip to Content

Saturday, April 17th, 2021

نوَزدە چڵ بە ‌دارى شیعرەوە….ئارێز سمکۆ

Comment
by November 26, 2008 ئەدەب

 نوَزدە چڵ بە ‌دارى شیعرەوە….
 
            -1-
 
 خەیاڵم دەیەوێت
 تاوێ بنوێ
 هێشتا زووە
 چ زوو خەواڵوو بوویت؟!
 هەستە بكەوە ڕێ و
 سەرنجى دوور بدە
 بوَ تابلوَییەك بنواڕە
 كە ‌خەریكى كێشانیمە
 ورد ببەوە
 تا دەبینى لەنێوییدا
 یەكێ بێئاگاییە لە ‌خوَى.
    
   -2-
 
 لەم زەمەندا
 سەماى سامبا ناكەم
 گوێ بوَ ژەنیاری سوَمەڕى و
 گیتارى ئەرخەوانى ناگرم
 تەنیا شتێ گوێی بوَ بگرم
 ترپەى پێت و
 بزەى پێكەنینتە
 كاتێ لەسەر دیلانەكەى
 نێو چیمەنى
 ماڵاتان بوَ ژوان چاوەڕێتم.
 
 
                -3-
 
 لە دواى هەناسەى توَدا دەڕوَم
 بەدواى جانتاى
 سەفەرت كەوتووم
 سەفەرت نەك ئەوەندە زێتریش دێنێ
 من لە ‌دوایدا بڕوَم.
 
               -4-
 
 لە كاتێكدا شار نووستووە
 ماندوانى ڕوَژ بێئاگان لێم
 لە ‌بانێژەوە چاوبڕ دەكەم  
 لە پشت پەنجەرەوە دەیبینم
 ئاسمانیش ئەو دەبینێ
 هەورەكان سەماى بوَ دەكەن
 ئەو ئاسمان و هەوریش دەبینێ
 هەور و ئاسمان و
 ئەویش، هیچیان پەى بە روحم نابەن
 ئەوان نازانن لە ‌كوێم و
 نەشیان زانیوە من نیم.
 
                -5-
 
 ئەو كتێبەى ئەبوایە
 ناوى هەردووكمانى
 لە نێویدا بنووسراییە
 پەڕەكانییان هەمووى دڕاند
 سەیرە چ تارماییەكە
 ئێمەو ئەوانیشى خوڵقاند.
              -6-
 
 لەبەر دیدەم بە ‌ساڵا چوویت
 منیش هەروام
 ئێستا و گەلێ جاران
 تەمەنى توَم هەمووى دیووە
 هەر ڕوَژە ‌و رووداوێكیت
 پەڕى ساڵنامەكەمى دڕیووە.
 
 
             -7-
 
 نیتشە كە لێم بێئومێدبوو
 هات بەلێوى پەنجەكانى
 هەندێ چرپەى كرد
 بەگوێى كازانتزاكیس دا و
 دوای تێڕامانێ گریا
 ئیدی ڕوَیی و
 شەپوَڵى بێئومێدیمى برد
 من كە دەگریم وەك ئەو نیم
 ئەو فرمێسكەكانى دەڕژێنێتە دەریاوە
 
 
                  -8-
 
 گڕم بەردایە ئەم شەپوَڵە
 كە ‌چەندین ساڵە
 لە كەنارى دڵمەوە
 شەپوَڵ بوَ دەریاى ناخم
 بەبێ ئامانى دەهێنێ
 هەر خوَمم
 ئەو شەپوَڵانە فرچك دەدەم.
 
 
 
 
 
                   -9-
 
 ئاواتێكم بردە
 مەملەكەتى شیعرەوە
 نەسوڵتان هات بوَ ‌لا‌م و‌
 نە وشەكانیشیان پێدامەوە
 لە ‌كاتێكدا بێ پاسەوان بوو
 ئیتر وشەم تاریك و
 دونیاشم وەك زیندانێكى لێهات
 
 
                  -10-
 
 سا پێم بڵێ با گوێم لێبێ
 بە وتەكانت قەت هەڵناچم
 گەر پەیڤت سێدارەش بێت
 هەڵم واسە پێیەوە
 باهیچ كەسیش لاشەى ئارامم
 نەهێنێتە خوارەوە
 
              -11-
  ژینم پەڵە هەورێكە
 هەموو بارانەكەى دابارییووە
 وەكو بیابانم
 كە -با- لمەكەى بردووە
 وەك دەرییامە
 زەوى تەڕاتیەكەى هەڵگوشیووە!
                -12-
 
 ئەوینت فەلسەفەیەكە
 جاڕى مەرگى منى داوە
 پێش بوونم و
 پاش بوونیشم بە چەندین ساڵ
 تا ئێستە نەمزانیووە
 ئەم فەیلەسووفە
 بەردى بناغەى  فەلسەفەكەى
 بەچ وشەیەك داناوە؟!
 
               -13-
 
 ئەو حەكایەتە پڕ نهێنیەى
 كە پێم وابوو شیعر بێ
 گومانى هەڵەم بوَ كردبوو
 خێرا خێرا ڕایكرد
 ئەوەندە ڕەدووى كەوتم
 بوَم گیر نەبوو و
 تا ڕایكردە ئەدەبى پەخشان و
 لەوێوە بوَ ئەبەدى نەهاتەووە
 
        -14-
 
 لە ‌مەراقى خوَمدا
 لە ژوورى تاریك و
 ڕووناكبووى بیرمدا
 شیعر دەئەفڕێنم
 بە ‌دوای داهێنان و
 وێكنەچوونى ئەوانى تر وێڵم
 
 
          -15-
 
 وێڵم لە ژیان
 وێڵم وەك كوَترە كێویلكە
 لە ‌وەرزى ڕووتبونەوەى دار!
 
            -16-
 
 ئەوەى وێنەى
 تابلوَییەك بوو،
 بووە تارماییەكى بێ دەنگ و
 هیچ پێشانگایەكى نەدى
 من بووم لە ‌كاتى دەست بەتاڵى
 ئەوەى مەرگى مانگ و
 تاڵانەوەى زەریاى دى من بووم
 لە ساتەكانى تەنیایى
 
            -17-
 ئێستێك بوَ گەردوون دەكەم
 لە خوَم دەپرسم
 دەبێ بێ توَ بتوانم
 بەخەیاڵیش سەفەر بكەم
            -18-
 
 كە بوومەوە منداڵ
 من یەكەمجار
 بیرەوەرییەكانم ماچدەكەم .
 
            -19-
 
 ئەوەى پێم ناوێرێ "مردن"ە
 ئەو مردنەى كە كوَتایشم پێدێنێ
 ئاخر مردنى من تەنیاییمە .
 
                                                  شوباتی  2007
 
 

Previous
Next

Leave a Reply