Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
نوێژ له‌ ئیسلامدا….تاهیر ره‌حیم

نوێژ له‌ ئیسلامدا….تاهیر ره‌حیم

Closed
by October 10, 2008 گشتی

نوێژ له‌ ئیسلامدا
تاهیر ره‌حیم

نوێژ جۆرێکه‌ له‌ خواپه‌رستی ‌ له‌ هه‌موو ئایینه‌کاندا به‌ شێوه‌ی جیاواز په‌یڕه‌و ده‌کرێ . هۆیه‌که‌ بۆ به‌ستنه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ خواوه‌!. نوێژ له‌ ئایینه‌کاند واتای دانپێنانه‌ به‌ هه‌ڵه‌کان‌ به‌رامبه‌ر به‌ خودا بۆ ئه‌وه‌ی لێیمان خۆش بێت،نوێژ ملکه‌چکردنه‌ به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ی خوا ،نوێژ سوپاس کردنه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆشیانه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی پێمانی به‌خشیوه‌،نوێژپاکژکردنه‌وه‌ی ده‌روونه‌ له‌ هه‌ڵه‌کان،نوێژ به‌ڵیندانه‌ هه‌ڵه‌کان دووباره‌نه‌بنه‌وه‌،نوێژ پاڕانه‌وه‌یه‌ خوا به‌زیی پێمانبێته‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵه‌کانمان سزامان نه‌دا…!!!
نوێژ له‌ ئیسلامدا چه‌نده‌ها جۆری هه‌یه‌ وه‌کو ، نوێژی جه‌ژن،نوێژی مردوو،نوێژی بارانبارین،نوێژی خۆرگیران و مانگ گیران نوێژی ته‌راویح له‌ ره‌مه‌زاندا نوێژی حه‌ج..لێره‌دا من مه‌بستم ئه‌وه‌یه‌ په‌یامی نوێژ به‌ گشتی له‌ ئایینی ئیسلام روونبکه‌مه‌وه‌ .نوێژ له‌ ئیسلامدا گرنگی زۆری پێدراوه‌ وه‌کو ووته‌ی محمد( بین الرجل وبین الکفر ترک الصلاة) جیاوازی له‌ نێوان پیاو و کافر وازهێنانه‌له‌ نوێژ، هه‌روه‌ها لاتترك الصلاة متعمدا ، فإنه من تركالصلاة متعمدا فقد برئت منه ذمة الله ورسوله واتا ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست ئه‌نقه‌ست واز له‌ نوێژ بهێنێ له‌ خواو په‌یامبه‌ره‌که‌ی به‌ریه‌.
له‌سه‌ره‌تا نوێژ ته‌نها به‌ شه‌و بووه سووره‌تی مزمل ئایه‌تی 2 بۆ 3‌ (قُمِ اللَّيْلَ إِلاَّ قَلِيلا نِصْفَهُ أَوِ انقُصْ مِنْهُ قَلِيلا أَوْ زِدْ عَلَيْهِ وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلا)شه‌و هه‌سته‌ که‌مێک له‌ نیوه‌ی شه‌و یان زیاتر قورئان بخوێنه‌ هه‌روه‌ها هه‌مان سووره‌ت ئایه‌تی 20 هه‌مان داواکاری دووپات ده‌کاته‌وه‌ که‌ به‌ شه‌وان نوێژ بکه‌ن و‌ چه‌نتان بۆ ده‌لوێ له‌ قورئان بخوێنه‌وه‌.
له‌سه‌ره‌تا نوێژ ته‌نها به‌ شه‌و بووه‌ نه‌ک به‌ رۆژ ،به‌ کات بووه‌ نه‌ک رکعات،جووڵانه‌وه‌ی تێدا نه‌بووه‌ ته‌نها قورئان خوێندن بووه‌،ئه‌م جۆره‌ نوێژه‌ په‌یامه‌که‌ زیاتر ده‌دات وه‌کو نوێژ کردنی ئێستا چوونکه‌ شه‌و بووه‌ ،دنیا ئارام و بێده‌نگ ،کاتی له‌ ئیش نه‌گرتووه‌ .به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناماقووڵ بووه‌ کاته‌که‌ زۆر بووه‌ نیووه‌ی شه‌و یان سێ به‌شی شه‌و مرۆڤ نه‌نوێ چۆن بۆ سبه‌ی کاری بۆ ده‌کرێ!
دوای نوێژ گۆرانی به‌سه‌ردا هات  ،به‌یانیان و‌ ئێواران ،2 رکعات پێش ئه‌وه‌ی هه‌تاو هه‌ڵبێ وه‌ 2 رکعاتیش دووای خۆرئاوابوون،لێره‌و به‌دوا نوێژ جووڵانه‌وه‌ی له‌شی تێکه‌وت که‌ ئه‌م جووڵانه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی پچراندنی روحی مرۆڤه‌که‌ به‌‌ خواوه‌! جولانه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌ قوڵی بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌ له‌بیرت بچێ وه‌ بیرت بۆ لایه‌کی تر بڕوات مووسڵامانه‌کانیش دان به‌وه‌ ده‌نێنن که‌ که‌س ناتوانێ له‌  کاتی نوێژدا بیر له‌ شتێکی تر نه‌کاته‌وه‌،واتا جوڵانه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی دوور خستنه وه‌ی‌ مرۆڤ له‌ په‌یامی نوێژ که‌ خوا په‌رستیه‌ .
محمد پێش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت به‌ ئاشکرا نوێژی به‌یانیانی کردووه‌ ،قوریشیه‌کان پێش ئیسلامش ئه‌م نوێژه‌یان له‌ کعبه‌ کردووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ محمد ترسی نه‌بووه‌ له‌ نوێژی به‌یانی به‌ڵام نوێژی ئێواران محمد له‌ گه‌ڵ هاورێکانی به‌ دزیه‌وه‌ ده‌یان کرد. کاتێک خه‌دیجه‌ی ژن محمد مردووه‌ نوێژی رکعاتیان نه‌کردووه‌ چوونکه‌ تا ئه‌وکاته‌ پیاده‌ نه‌دکر[1] له‌ دوای شه‌وی اسرأ نوێژی رکعات فه‌رز کرا.
له‌ دوای 11 ساڵی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئیسلام نوێژ بوو به‌ به‌ 5 جار[2] ،له‌سه‌ره‌تا خوا به‌ محمدی ووت 50 نوێژ له‌ شه‌و و رۆژێکدا ،به‌ڵام موسی ووتی من  له‌ گه‌ل به‌نی ئیسرائیل ته‌جرووبه‌م هه‌یه‌ زه‌حمه‌ته‌ 50 نوێژ له‌ شه‌و و رۆژێکدا ،له‌ دووای ووتووێژێکی زۆر خوا رازی ده‌بێت به‌ به‌ 5 جار[3].
ئه‌گه‌ر محمد به‌ 50 جار نوێژ له‌ رؤژێکدا رازی ببوایه‌ ئه‌وه‌ ئیتر کات نه‌ئه‌مایه‌وه‌ بۆ خه‌وتن ،خواردن ،کارکردن ئایا خوایه‌ک به‌و گه‌وریی خۆیه‌وه‌!! ‌ هه‌مووشتێکی درووست کردووه‌ !! بۆ نه‌ی زانی 50 جار نوێژ له‌ رۆژێکدا ناگونجێ وه‌ مه‌عقوڵیش نیه‌.سووره‌تی به‌قه‌ره‌ ئایه‌تی 286 لاَ يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلاَّ وُسْعَهَا واتا خوا ئه‌رکی له‌ راده‌به‌ده‌ر به‌سه‌ر که‌سدا ناسه‌پێنی.له‌مه‌ راده‌به‌ده‌رتر ئه‌بێت چی بێت ئه‌وه‌تا مووسی له‌ خوا باشتری زانیوه‌ وه‌ تاقیشی کردووه‌ته‌وه‌ .ئایا مووسڵمانه‌کان به‌بیریان دێ پرسیارێک له‌ خۆیان بکه‌ن بۆ خوا نه‌یزانیوه‌ که‌ 50 جار نوێژ زۆره‌ که‌چی مووسی زانیوێتی؟
ووتمان نوێژ واتا پارانه‌وه‌ ،‌ له‌ کاتی نوێژ ده‌بێت ئایه‌ته‌کانی قورئان بخوێنرێته‌وه‌ هه‌رکامێکیان بێت سووره‌تی مزمل ئایه‌تی 20(فَاقْرَؤُوا مَا تَيَسَّرَ مِنَ الْقُرْآنِ)
ئایا ده‌بێت له‌ کاتی نوێژدا سووره‌تی مه‌سد بخوێنیه‌وه‌ له‌کاتێکدا سووره‌تی مه‌سد جووێندانه‌ به‌ ئه‌بولهب یان سووره‌ت جمعه‌ ئایه‌تی 5 جووێندانه‌ به‌ یه‌هودیه‌کان یان سووره‌تی ته‌حریم که‌ ئایه‌تی تایبه‌تیه‌ په‌یوه‌ندتی ته‌نها به‌ که‌سی محمد وه‌ ژناکانیه‌وه‌ هه‌یه‌.
مانای وایه‌ نوێژی ئیسلام دووره‌ له‌ پارانه‌وه‌ .
ووتمان نوێژ داواکردنی به‌زییه‌ له‌ خوا.ئایا ده‌بێت سووره‌تی به‌قه‌ره‌ ئایه‌ته‌کانی 190،216،یان سووره‌تی ئه‌نفال ئه‌یه‌تی 60،67،69 له‌ کاتی نوێژدا بیخوێنینه‌وه‌ که‌ باس له‌کوشتن و تۆقاندن ده‌کات یان سووره‌ت محمد ئایه‌تی 4 باس له‌ ملپه‌راندن ده‌کات یان سووره‌تی ئه‌نفال ئایه‌تی12فاضْرِبُواْ فَوْقَ الأَعْنَاقِ وَاضْرِبُواْ مِنْهُمْ كُلَّ بَنَانٍ  واتا له‌ ملیان بده‌ن وه‌ په‌نجه‌کانی ده‌ستیان بقرتێننٍ   که‌واتا نوێژی ئیسلام به‌زیی نیه.
 که‌چی ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌ ئایینی بوزا بهێنی ده‌بێت له‌پێش هه‌مووشتێکدا ده‌ست له‌ کوشتار هه‌ڵگرێ,‌[4]
ووتمان نوێژ پاک کرنه‌وه‌ی ده‌روونه‌ ئایا ده‌بێت سووره‌تی مائده‌ ئایه‌تی  14(فَأَغْرَيْنَا بَيْنَهُمُ الْعَدَاوَةَ) واتا کارێکمان کرد شه‌ڕ و ئاژاوه‌ له‌ نێوانیاندا بێت بیخوێنینه‌وه‌ ،نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ له‌ نێوان خه‌ڵکدا خواپه‌رستیه‌؟ له‌ ووڵاتێکی  وه‌کو سعودیه‌ یان ئیران له‌ ترسدا مووسڵمانه‌کان نوێژ ده‌که‌ن و زۆربه‌ی مووسڵمانه‌کانی تر له‌ مانگی ره‌مه‌زان نوێژ ده‌که‌ن له‌ترس و ‌توانجی خه‌ڵکی ،واتا نوێژی چاولێکه‌ری و دوو رووی. که‌واتا نوێژی ئیسلام نوێژی پاکردنه‌وه‌ نیه ‌به‌ڵکوو پیسکردنی ده‌روونه‌ ئه‌گه‌ر وانیه‌ بۆ ته‌نها له‌ مانگی ره‌مه‌زان نوێژ ده‌که‌ن؟
ووتمان نوێژ به‌ستنه‌وه‌ی ناخی مرۆڤه‌‌ به‌ خواوه‌!به‌ڵام بۆ ده‌بێت ژن له‌کاتی سووری مانگانه‌ی خۆیدا نابێت نوێژ بکات ئایا خواپه‌رستی به‌ستنه‌وه‌ی روحه و مێشکه‌‌ به‌خواوه‌ یان به‌ستنه‌وه‌ی هینه‌ .به‌خواوه‌!!
نوێژ کردن له‌ ئیسلام له‌ رێگه‌ی ترس وه‌ چاولێکه‌ریه‌وه‌ پیاده‌ ده‌کری ئه‌وه‌ ووته‌ی محمد (حه‌دیس) مروا أولادكم بالصلاة وهم أبناء سبع سنين ، واضربوهم عليها وهم أبناء عشر[5] واتا مناڵه‌کانتان له‌ 7 ساڵی له‌سه‌ر نوێژ رابهێنی وه‌ له‌ ده‌ساڵی لێان بده‌ن ئه‌گه‌ر نوێژیان نه‌کرد.
له‌ هه‌موو ئایینه‌کان نوێژ ته‌نها بۆ خوایه‌ که‌چی له‌ ئیسلامدا خواش نوێژ بۆ محمد ده‌کات به‌پێی ئه‌م ئاییه‌ته‌ نوێژی ئیسلام جیاده‌بێته‌وه‌ له‌ نوێژی ئایینه‌کانی تر وه‌ ناوه‌رۆکی نوێژ که‌ پاڕانه‌وه‌و سوپاسه‌ وخواپه‌ره‌ستیه‌ له‌ده‌ست ده‌دات سووره‌تی ئه‌حزاب ئایه‌تی 56 إِنَّ اللَّهَ وَمَلائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا.واتاخواو فریشته‌کان نوێژ بۆ خوا ده‌که‌ن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ ئێوه‌ش نوێژی بۆ بکه‌ن و سه‌ڵاوی لێبکه‌ن ..  

1.کتێبی که‌سایه‌تی محمد لاپه‌ره‌ 452 له نووسینی معره‌ف ره‌سافی که‌ له‌‌(السیره‌ الحلبیه‌،1/267) وه‌ریگرتوه‌
2. هه‌رچه‌نده‌ ئایینی زه‌رده‌شتی زیاتر له‌ هه‌زارساڵ پێش ئیسلامه‌ هه‌مان شت 5 جار نوێژیان کردووه‌ وه‌ ده‌ست نوێژیان گرتووه‌ جلی سپیان له‌به‌ر کردووه‌،بڕوانه کتێبی‌(زه‌رته‌شت) نوسینی مامۆستا عه‌بدوڵا قه‌ره‌داغی( مه‌لاعلی) لاپه‌ره‌ 130
3. ليلة أسري برسول الله صلى(الراوي: مالك بن صعصعة الأنصاري خلاصة الدرجة: [صحيح] المحدث: البخاري المصدر: الجامع الصحيح الصفحة أو الرقم: 3887
4.ره‌ووشتی بواوه‌ڕ پێهێنه‌رانی ئایینی بوزا له‌سه‌ر 5 بنه‌ڕه‌ته‌1.ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌ کوشتار2.ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌و ماڵه‌ی که‌ به‌تۆنه‌درواو مافی تۆ نیه‌3.نابێت ووته‌ی ناشیرین باکار بهێنی4.نابێت هه‌ڵسوکه‌وتی خراپ بکه‌ی5.نابیت هیچ ماده‌یه‌کی بێهۆشکه‌ر به‌کار بهێنی،له‌ ویکبیدیا به‌شی ئایینی بوزا به‌ زمانی عه‌ره‌بی وه‌رگیراوه‌.
5. الراوي: جد عمرو بن شعيب خلاصة الدرجة: صحيح [ وله طرق ] المحدث: ابن الملقن المصدر: البدرالمنير الصفحةأوالرقم:3/238

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.