Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

نیشتمان …به‌ندی عه‌لی

Be First!
by February 7, 2012 هۆنراوە

ئه‌ی مه‌نبه‌عی عه‌زاب و هه‌م کووره‌ هه‌نگی خه‌یاڵ
ئه‌ی که‌وکه‌بی هه‌موو بوون ، هه‌م دورگه‌ی وونی به‌تاڵ

ئه‌ی هه‌م به‌هه‌شتی گیان و ، ئه‌ی هه‌م دۆزه‌خی ده‌روون
ئه‌ی هه‌م به‌یانی هات و ئه‌ی ئێواره‌ی به‌سه‌رچوون

ئه‌ی عیشوه‌ی چاوی خۆرو ئه‌ی هه‌م زوڵفی شه‌وی تار
ئه‌ی گوڵزاری موحیبه‌ت ، ئه‌ی هه‌م باخی پڕ جه‌خار

ئه‌ی هه‌م لانه‌ی مه‌لان و ، هه‌م ده‌واری ڕاوچیان
 ئه‌ی هه‌م هه‌توانی زام و ئه‌ی هه‌م خه‌نجه‌ری ده‌بان
 
ئه‌ی سروه‌ی پێکه‌نین و ئه‌ی هه‌م چه‌خماخه‌ی گرین
ئه‌ی ره‌حمی گه‌رمی دایک و ئه‌ی ئاسمانی روح فڕین

ئه‌ی هه‌م ده‌رمانی ده‌ردو ئه‌ی هه‌م ده‌ردی بێ ده‌وا
ئه‌ی ناخی پڕ گۆرانی ، ئه‌ی هه‌م قوڕگی بێ نه‌وا

هه‌رگیز له‌تۆ تێناگه‌م ، هه‌م باوه‌ڕی و هه‌م گومان
هه‌م ژانی هه‌م ژیانی ، تۆ ئه‌ی خاکی نیشتمان

Previous
Next

Leave a Reply