Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
نەجات باپیر/ سكرتێرى (ى.ل.د.ك)…. شاخەوان عومەر سلێمان

نەجات باپیر/ سكرتێرى (ى.ل.د.ك)…. شاخەوان عومەر سلێمان

Closed
by February 26, 2008 گشتی

 دەبێت حكومەت میكانیزمێك بدۆزێتەوە بۆ ئەوەى ئەو لاوانەى كە فەرمانبەریش نین وەرگرتنى سولفەى زەواج و عەقار  بیانگرێتەوە
 * زۆرجار دەگوترێت یەكێتى لاوان بەرهەم و چالاكیەكانى ئێستاى، بە بەراوردى ئەو مێژووە زۆرە و خەباتە گەورەیەى كە هەیەتى لەئاستى پێویست نییە؟
 – ئەگەر سەیر بكەى (ى.ل.د.ك) لەساڵی 1953 وە دامەزراوە بۆ ئەوەى خزمەتى توێژی لاوان بكات، لەساڵی 1953 تاوەكو 2008 یەكێتى لاوان بە چەندین قۆناغ تێپەڕیوە و لە چەندین قۆناغیش سیستەمى كاركردنى گۆڕاوە، بۆ نموونە لەساڵی 1959 یان 1970 كە ڤیستیڤاڵە جیهانیەكان بۆ لاوان ڕێكدەخرا، یەكێتى لاوان یەكێك بوو لەو ڕێكخراوانەى كە بەناوى هەموو كوردستان بەشدارى ئەو ڤیستیڤاڵانەى دەكرد، ئەوەش سەروەریەكە بۆ لاوان، كە ئەو ڕێكخراوە بەشدارى پێنج تا شەش ڤیستیڤاڵی جیهانى كردووە بەناوى كورد، بێگومان ئەو چالاكیانە لەكاتى خۆیی و لەكاتى پێویستدا بوو، بەڵام تۆ سەیری ئێستا بكە ئەو ڤیستیڤاڵە جیهانیانە نەماون، واتا گۆڕانكاریەكى گشتى لە جیهاندا لە هەموو ڕووەكان ڕویداوە، هەر ڕێكخراوێكیش كە دامەزرا و سیستەمێكى بۆ خۆی دانا ئەو سیستەمە نابێتە تاپۆ لەسەر ئەو ڕێكخراوە كە دەبێت لەمیانى پرۆسەى كاركردنیدا هەر بەو شێوازە كاربكات، واتا ناكرێت تۆ شێواز و سیستەمى كار و چالاكیەكانى ئەمڕۆی یەكێتى لاوان بەراورد بكەى، نەك هەر لەگەڵ ساڵانى پەنجاكان و شێستەكانو پاشتر، بەڵكو من دەڵێم نابێت كارى ئێستامان لەگەڵ پێش ڕوخانى ڕژێمیش بەراورد بكەین، ئێستا لەساڵی 2008 گۆڕانكارى زۆر كراوە و جیاوازى هەیە، گەنجى ئەمڕۆ ڕووبەڕووى كۆمەڵێك قەیران و گرفت و ئاریشە بۆتەوە كە جۆری كێشەكانى زۆر جیاوازە لەگەڵ ئەو گەنجەى كە پێشتر ڕووبەڕووى كێشەى جێشی شەعبى بوون و عەسكەرى  كردن دەبۆوە.
 كەواتە كە جۆری كێشە و گرفتەكان جیاوازیان هەبوو، دەبێت یەكێتى لاوانیش كارەكانى خۆی بگۆڕێت، چونكە یەكێتى لاوان ئەو ڕێكخراوەیە كە خزمەتى توێژی لاوان دەكات، یاخود بەمانایەكى تر، دیراسەكردنى گرفتەكانى لاوان و قەیرانەكانیانو دۆزینەوەى چارەسەر، یان گەیاندنى دەنگەكانى ئەو گەنجانە بە دەسەڵات بۆ چارەسەركردنى كێشەكانیان دەبێتە كارى یەكێتى لاوان، واتە پێویستە ئەو گۆڕانكاریانە بكرێت. بێگومان ئەگەر یەكێتى لاوان هەر ئەو یەكێتى لاوانەى ساڵانى پەنجاكان بێت كەوا دامەزرا، یاخود ساڵانى هەشتایەكان بێت كە لە ژیانى ئاوەریی بوو، پێشمەرگایەتى شاخى دەكرد و ئەندامەكانى چەكیان لەشان بوو لەشاخبوون جیاوازیەكى زۆرى دەبێت لەگەڵ واقیعی ئەمڕۆ، بۆیە قۆناغ بە قۆناغ گۆڕانكاری دەكرێت، ئەمڕۆ پێداویستى گەنجى كوردستان چیە؟ واقیعى ژیانى ئەمڕۆی لاوى كورد چ دەخوازێت، دەبێت یەكێتى لاوان لەگەڵ ئەو بارودۆخە خۆی بگونجێنێت، بۆیە هەمیشە كار و چالاكى یەكێتى لاوان لە گۆڕانكارى بەردەوامدایە، هەمیشەش كە كۆنگرەكانى خۆی دەبەستێت بۆ نوىَ بوونەوە و داڕشتنى سیستەمى تازە بوونەوەیە، بۆیە یەكێتى لاوان لەهەر قۆناغ و سەردەمێك گۆڕانێك ڕویدابێت، هەستاوە كۆنگرەیەكى بەستوە بۆ ئەوەى بتوانێت سیستەمێكى نوىَ بۆ كارەكانى دانىَ بە بەشدارى هەموو ئەندامەكانى بۆ ئەوەى هەموو ئەندامەكانى ڕاو بیر و بۆچونیان هەبێت تاكو بتوانن كار لەسەر ئەو سیستەمە بكەن.
 * لەساڵی 1953 تاوەكو ئەمڕۆ ئەم ڕێكخراوە تەنیا شەش كۆنگرەى گرێداوە، ئەوەش بە بەراورد لەگەڵ مێژووى دامەزراندنى ڕێكخراوەكە زۆر كەمە؟
 – بەڵام نوىَ بوونەوە لەچی؟ تۆ سەیر بكە، لەشاخدا چەند كۆنگرە دەكرێت،كە تۆ لە پێشمەرگەى و لە ئاوارەیی چ كۆنگرەیەك دەكەى كە هیچ گۆڕانكاریەك ڕوینەدابێت، بۆ نمونە ئەوكاتەى شۆڕشى فەرەنسا ڕویدا گۆڕانكارى دەبوایە هەبێت بۆیە شۆڕشكرا، كە سەیری وڵاتانى ئەوروپا دەكەى دەبینى لە چەندین ڕووەوە گۆڕانكاریان كردووە، بەڵام هەموو خەڵك باسی شۆڕشی فەرەنسا دەكات، چونكە لەكاتى شۆڕش گۆڕانكاریەكى جەوهەرى ڕویدا.
 بۆیە  تۆ كە بەنیازی  گۆڕانكارى جەوهەرى بكەی ئینجا  بڕیارى كۆنگرە دەدەی، لەگەلأ ئەوەش  كە هەموو رێكخراوێك یاساى كاركردنى خۆى ماوەیەكى دیارى كردووە كە كۆنگرە ئەنجام بدات. یەكێتى لاوانیش  زۆرجار كۆنفرانسى ئەنجامداوە، بەڵام  لەبەر ئەوەى گۆڕنگارى جەوهەرى نەبووە بۆیە ناوى لێنەنراوە كۆنگرە،  ئەو كاتە كۆتگرەى دەكەیت كە پێویستە  گۆرانگارى جەوهەرى رووبدات  بۆیە بەپێى قۆناغەكانیش گۆڕانكارى بەسەر رێكخراوەكە دادێت، تۆ سەیر كە  یەكێتى لاوان  لەساڵى 1953 تاكو  1993  ماوەى (40) سالأ  تەنها (3) كۆنگرەى بەستووە  چونكە ئەوماوەیە بارێكى نائاسایی بوو، بەڵام لەساڵى 1993 تاكو 2004  واتە لەماوەى (11)  ساڵدا (3) كۆنگرەى بەستووە چونكە گۆرانكارى زۆر روویداوە.  لەساڵی 1953وە تا ئەمڕۆ گۆڕانكارى باشكراوە، چونكە كۆمەڵێك بنەما، هەیە، كۆمەڵێك بناغە هەیە كە دەبێت تۆ كارى بۆ بكەى، سەركردایەتى دەگۆڕێت، سیستەمى كاركردن دەگۆڕێت، نوىَ بوونەوە وەبەر ڕێكخراوەكەدا دێت،  هەمیشە یەكێتى لاوان  بۆ ئەو  گۆڕانكاریە جەوهەریانە كۆنگرە دەبەستێت، بۆ ئێمە ناچین لەساڵی 2009 كۆنگرە ببەستین، یان لەساڵی 2007 كۆنگرەمان نەبەست، ئەمڕۆ قەناعەتمان وایە كە كۆمەڵێك ئەرك و كارى تازە هاتوونەتە ئاراوە دەبێت كۆنگرە بكرێت.
 * باستان لە خۆئامادەكردن كرد بۆ بەستنى كۆنگرە، ئێستا لەناو لاوان زۆر باس لەوە دەكرێت كە ڕەنگە كۆنگرەى حیزب مانگى حەوت ببەسترێت، بۆیە ئەگەر هەیە ئەمساڵ كۆنگرەى لاوان نەبەسترێت، یاخود مەكتەبی سیاسی تاوەكو ئێستا ئیعازێكى ئەرێی بۆ ئێوە ناردووە كە كۆنگرە بكەن؟
 – یەكێتى لاوان بەشانازیەوە سەر بەپارتیە و لەسەر دەستى ئەو پارتەش دروستبووە، بەتایبەتى بەڕێنماییەكانى باوكى ڕوحى نەتەوەى كورد بارزانى نەمر، بۆیە ئەوە شانازیە كە یەكێتى لاوان حیزبێكى باڵا دەست بەو شێوەیە پاڵپشتى بكات، بۆ ئەوەى كێشەكانى گەنج چارەسەر بكات، بۆیە ئێمە خۆمان داوامانكردووە كە پێویستە یەكێتى لاوان كۆنگرەیەك بكات بۆ گۆڕانكارى لەئیش و كارەكانى خۆى، چونكە تۆ سەیركە لەنێوان ساڵی 2004 تا 2008 كۆمەڵێك گۆڕانكارى لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بووەو  پرۆسەى ئازاد كردنى عێراق روویداوە، هەرێمى كوردستانیش كە ئێستاكیانێكەو بە سیستەمى فیدڕاڵی بەڕێوە دەچێتو كۆمەڵێك گۆڕانكارى ڕویداوە، لەكەواتە پێویستە یەكێتى لاوانیش هەندێك گۆڕانكارى، لێرەش پێشنیارى ئەوەمان كرد كە كۆنگرەیەك ببەستین تاوەكو سیستەمى یەكێتى لاوان گۆڕانكارى بەخۆیەوە ببینێت و كۆمەڵێك كارى باشتر و چاكتر بكات كە لەگەڵ ئێستا بگونجێت، ئەوكاتەى كە لەساڵی 2004 كۆنگرەمان كرد سیستەمێكى تازەمان هێنایە كایەوە كە پێم وایە لە كوردستان یەكەم جارە بەشێوەیە سیستەمی دامەزراندن و تەجهیزكردنى ناوەندى چالاكى لاوان بكرێت،  لەو ناوەندانە چەندین خولمان كردۆتەوە، وەكو خولەكانى فێربوونى زمان و كۆمپیوتەر و ئەنتەرنێت و مۆسیقا و خولى دوورمان كە هەموو مانگێك كۆمەڵێك لاو ناوى خۆیان دەنووسنو بەشدارى خولەكانن ، پێم وابێت سودێكى زۆریان هەبووە دەیان هەزار لاویش بەشدارى ئەو خولانەیان كردوە، بۆیە پێموایە  ئێمە مانان  دەبێت هەمیشە پرۆژە بدەینە سەروى خۆمان كەى گۆڕانكارى پێویستە لەبەر ئەوەى ئەوان ئێمەیان داناوە تاوەكو لەناو ئەو قاعیدەیە ئیش بكەین، چونكە ئێمە زیاتر شارەزای كێشە و گرفتەكانى گەنجانین و زیاتر شارەزاى ڕێكخراوەكەین، بۆیە دەبێت ڕێكخراوەكە دیراسە و ئامار و پێشنیار بدات، قەت سەرو نایێت كارى تۆ بكات ، سەرو تۆی كردۆتە نوێنەرى خۆی، بۆیە كەس نایێت بەتۆ بڵێت وەرە كۆنگرە بكە، ئینشائەڵا و پشتیوان بەخوا هەوڵدەدەین بتوانین هەموو ئەو كێشە هونەرىو سیستەمیانەى كە هەن چارەسەریان بكەین بەو هیوایەین بتوانین ساڵى 2008 كۆنگرە ببەستین،  سەبارەت بە كۆنگرەى حیزب جیاوازە پارتى دیموكراتى كوردستان دەوڵەمەندە لەو تەجروبانە و پێشم وایە هەمیشە  لەئامادە باشى دایە بۆ ئەوەى كۆنگرەى خۆی ببەستێت، لەكاتێكدا كە پێویستی پێ بێت كۆنگرە دەبەستێت.
 * دەڵێن یەكێتى لاوان تەنیا گرنگى بە وەرزش دەدات و لایەنەكانى دیكە فەرامۆش دەكات؟
 – پێموایە ئەوانەى ئەو پرسیارانە دەكەن لە یەكێتى لاوان دورن، چونكە لەساڵی 2004وە كە بەسیستەمێكى تازە كاردەكەین بوارەكانمان لەیەكتر جیاكردۆتەوە، وەرزش ڕاستە بۆتە كارێكى گرنگى ڕێكخراوەكەمان بە حوكمى ئەوەى گەنجێكى زۆر ئارەزووى وەرزشی هەیە، یان بەخۆیان وەرزشوانن، بۆیە تۆ هەمیشە نابێت ئەو لایەنە فەرامۆشبكەى، توێژی لاوان توێژێكى زۆر فراواننو هەموو ئارەزو خواستە جۆراو جۆرەكان لەناو ئەو توێژە هەیە، بۆیە كارى ئێمە وەك  كارى سەندیكایەك یان ڕێكخراوێك شێوازى ئیشێكى دیاریكراوى نیە، بەڵام ئەوە خەتاى یەكێتى لاوان نیە كە گەنجێكى زۆر ئارەزووى وەرزشى هەیە، تۆ سەیركە یانەى وەرزشی هەولێر كە یارى دەكات بیست تا بیست و پێنج هەزار كەس دەچێت سەیری یاریەكە دەكات، بەڵام كە تۆ پێشەنگایەكى هونەرى دەكەیەوە بۆی هەیە 200 كەسێك ئامادەى كردنەوەى  پێشانگاكە بێت، كەواتە ئێمە ڕەچاوى ئەوە دەكەین، لەگەڵ ئەوەش ئێمە ئەوەندەى گرنگى بە كردنەوەى خولەكانى كۆمپیوتەر و فێربوونى زمان و پێگەیاندنى گەنج دەدەین، ئەوەندە گرنگیمان بە وەرزش نەداوە، چونكە وەرزشەكە بەخۆی دەچێتە ڕێوە، لەساڵی 1991 كەوە یەكێتى لاوان بەشێوازێكى ڕێكوپێك سەرپەرشتى تیپە میللیەكان دەكات، خولی جۆراو جۆریان بۆ دەكاتەوە و چەندین یاریگاى فریزمان بۆ دروستكردون، ئەوەش پشتیوانیەكى باشە بۆ لاوان، هاوكات چەندین لاوى دیكەش بەشدارى خولە جۆراو جۆرەكانى كۆمپیوتەر و زمان دەكەن ئەوەش لە ئەنجامدا خزمەت بەحەز و ئارەزوو خواستەكانى لاوان دەكات.
 * زۆرجار كادیر و ئەندامەكانى خوارەوەى ڕێكخراوەكە گلەیی لەوە دەكەن كە هاوكاری یەكەیان كەمە و لەچاو ئیش و كارەكانیان وەكو پێویست نییە؟
 – گەر تۆ سەیربكەى سیستەمى ئیشكردنى ڕێكخراوەكان بكەیت لە كوردستان شێوازێكى هەڵەیە، چونكە كاركردن لە ڕێكخراوەكان ئارەزوە نەك پارە، من نابێت بۆ ئەوە لە یەكێتى لاوان  كاربكەم تاوەكو مووچە وەربگرم، ڕاستە ڕەنگە من فەرمانبەرى حكومەت بم، بەڵام ئێواران دێم لە ڕێكخراوێك كە ئارەزووەكانى خۆمى تێدا دێتە دى كاردەكەم، بۆیە موخەسەسات شتێكى گرنگ نییە، بەڵام ئەمڕۆ لە ڕێكخراوەكان ئەوە بۆتە شتێكى واقیع كەمن پێم وایە سیستەمێكى سەقەتە، دەبێت ڕێكخراوەكان لەو ڕوانگەیەوە كاربكەن كە یەكێك فەرمانبەرە یان لە كەرتێكى تایبەت كاردەكات و داهاتێكى تایبەتى خۆی هەیە، وكەدێتە ناو ڕێكخراوەكە بۆ ئارەزوەكانى كار دەكات.
 * بۆچی یەكێتى لاوان بەیانیان دەوامدەكات گەر ئێوە سیستەمەكە بەسەقەت دەزانن؟
 – دیسان دەڵێمەوە سیستەمەكەى ئێمە هەڵەى بەهەموو ئەو ڕێكخراوانەشى كە لە كوردستان دامەزراون،  لە ئەوروپا 20 تا 40 هەزار ئەندامت لەرێكخراوێك یان حزبێك هەیە، كاتێك دەبێتە هەڵبژاردن و دەنگدان ئەو حیزبە زیاتر لە ملیۆنێك دەنگ دێنێت، واتە ڕێكخراوەكانیان جەماوەرى كاردەكەن ، دەبێت ئێمە زیاتر بیر لە جەماوەرى بوون بكەینەوە نەك هەوڵی زیادكردنى ئەندامەكانمان بدەین ئەوە كارى ڕێكخستنى سیاسیە، تۆ كە كۆمەڵگایەكى لاوان بنیاد دەنێی یان بوك گواستنەوەى بەكۆمەڵ دەكەى یاخود دەوراتى كۆمپیوتەر و فێربوونى زمان دەكرێتەوە، لاوانێك لە دەرەوەى ڕێكخراوەكە دێن سود لە ئێوە وەردەگرن و پاشان دەنگدەدەن بە ڕێكخراوەكەى تۆ لە هەڵبژاردندا.
 * كۆمەڵگەى نیشتەجێكردنى لاوان چی بەسەرهات، دەڵێن فكرەیەكى واهەیە كە چوار قیستەكە لە دوو دەفتەرە بكرێتە دەفتەرێك؟
 –  كۆمەڵگەى نیشتەجێكردنى لاوان كە پێك هاتووە لە 500 خانوو، پێم وایە لە كوردستان شتێكى تازەیە و  یەكەمجارە پڕۆژەى لەو شێوەیە دەكرێت كەتۆ خانوویەك بەقیستى پانزەساڵ بدەیتە گەنجێك لەو ماوە زۆرەدا، ئەم پڕۆژەیە ڕانەوەستاوە و دواشنەكەوتووە، بەڵكو بەردەوامە لە كاركردنى خۆی، خۆتان دەزانن گەر بەم وەرزە سارد و سەرما و تەڕیە كارى چیمەنتۆ و بیناسازى بكەى ڕەنگە كاریگەرى خراپی هەبێ، دیارە ئەم بۆچوونە بەقسەى بیناسازەكانە، بەڵام  لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە 140 خانوو بناغە، یان بادلۆیان بۆ دانراوە، دوو خانووش وەكو نمونە دروستكراوە، كۆمپانیایەكەش بەردەوامە لە دروستكردنى خانووەكان، ئەو كەسانەى مەبەستیان بێت دەتوانن سەردانى پڕۆژەكان بكەنو وەزعەكە ببینن،  من ئاگادارم ڕۆژانە كارەكان سەركەوتوانە بەڕێوەدەچن، مەسەلەى پێشەكیەكەش، بێگومان ئێمەش وەكو یەكێتى لاوان دواى ئەوەى كە زانیمان گەنجێكى زۆر داوا دەكات كە پێشەكیەكە كەمبێتەوە، لەگەڵ كۆمپانیاكە دانیشتین و داوامانلێكردن كە تۆزێك پێشەكیەكە كەمبكەنەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا لەسەر ئەو مەسەلەیە نەگەیشتووینەتە ڕێكەوتنى كۆتایی، بەتایبەتى كە كۆمپانیاكە لە مەسەلەى خزمەتگوزارى قسەى خۆیان هەیە، دەڵێن ئێمە زیاتر پارەكە بۆ خزمەتگوزارییەكان سەرف دەكەین،  هیوادارین كۆمپانیاكە بتوانێت ئەم پێشەكیە كەمبكاتەوە بۆ ئەوەى هەموو گەنجێك لەپرۆژەكە سوودمەند بێت.
 * بۆ سولفەى عەقارو سولفەى زەواج یەكێتى لاوان چیكردووە، یان بەتەمایە چی بكات؟
 – بەڕاستى سولفەى زەواج ئێستاش هەیە، ئەوە زیاتر كارى وەزارەتەكان و حكومەتە، ئێمە وەكو یەكێتى لاوان، پێش چەند ساڵێك داواى ئەو سولفەیەمان دەكرد، بەڵام ئێستا بەداخەوە ئەوەى فەرمانبەرە یاساكە دەیگرێتەوە، لەكاتێكدا داوامانكردبوو لاوان بەبێ جیاوازى لێى سوومەندبن، ئەوەى ئێستاش بەنیازن بدرێت زیاتر بۆ فەرمانبەرانە، ئێمە پێمان وایە دەبێت حكومەت میكانیزمێك بدۆزێتەوە بۆ ئەوەى ئەو لاوانەى كە فەرمانبەریش نین وەرگرتنى سولفەى زەواج و عەقار  بیانگرێتەوە.
 * یەكێك لەمافە سەرەتاییەكانى دیكەى هەر لاوێك سەردانیكردنى  دەرەوەى وڵات و گەشتكردنە بۆ ئەو وڵاتانەى كە لەئێمە پێشكەوتووترن، بۆچی یەكێتى لاوان لەو مەجالە  كارى نەكرووە؟
 – تۆ دەتوانى وەفدێك بنێریتە دەرەوە، بەڵام زیاترە ئەوە بە ئیمكانیاتى مادى دەكرێت، ئایا تاچەند ئێمە دەتوانین ئەو ئیمكانیەتە مادیە دابین بكەین، حكومەت بەردەوام وەكو لایەنى فەرمى  شاند و نوێنەر دەنێرێتە وڵاتانو شاندەكان شارەزایی باش پەیدا دەكەن، بەڵام ئێمە ڕێكخراوێكى جەماوەرین و دەبێت ئەو ڕێكخراوانە داهاتێكى وا پەیدا بكەن كەبتوانن ئەو شاندانە بنێرنە دەرەوەى وڵات، و ئێمە وەكو یەكێتى لاوان داوامان لە حكومەتى هەرێم و فەرمانگەى پەیوەندیەكانى دەرەوە كرد ئەو جۆرە سەردانانە بۆ شاندى لاوان ڕێكبخات ئەوەش ئیجابیاتى دەبێت بۆ ئەوەى لاوانى كوردستان واقیعى ئەوروپا بەچاوى خۆیان ببینن و بزانن كە ئەوروپا بۆ لاوانى كورد چ واقیعێكی هەیە، هەروەها ئەم جۆرە سەردانانە كاریگەریشیان دەبێت لەسەر شارەزابوون و زانیارى كۆكردنەوە، لەسەر جۆر و شێوازى كاركردنى ڕێكخراوەكانى دەرەوە، هیوادارم حكومەت لەولایەنەوە هاوكاریمان بكات.
 * سندوقی پشگیری لاوان چ ئامانجێكى هەبوو؟
 – بۆ دروستكردنى ئەو سندوقە دوو كۆبوونەوە كرا، یەكەمیان لەسلێمانى، دووەمیان لە هەولێری پایتەخت، ئەوەش بۆ ئەوەبوو بتوانین سندوقێك لەسەرتاسەرى عێراق كە مۆڵەتپێدراو بێت بۆ پشتگیری پرۆژەكانى لاوان دابمەزرێنین، (10) ڕێكخراو دامەزرێنەرى ئەم سندوقەن، سێ ڕێكخراو لە هەرێمى كوردستانو (7) ڕێكخراویش لە ناوەڕاست و باشوورى عێراق بەشدارن، بەڵام هەموو ڕێكخراوێك و هەموو گەنجێك دەتوانێت لەم  سندوقە سوود مەندبێت، دیارە هێشتا كۆنگرەى ناساندنى ئەو سندوقە نەبەستراوە، بەڵام ئەوەى دیارە ئەو گەنجانەى تەمەنیان لەنێوان 13ساڵ تا 40 ساڵیە دەتوانن سوود   لێ وەرگرن، دەكرێت بۆ پرۆژەى بەرهەمهێنانیش سودى لێوەربگیرێت.
 
Shakawan77@yahoo.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.