Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
نەخشەى بنكە سەربازیەكانى ئەمریكا لە جیهاندا….سامان عزیز

نەخشەى بنكە سەربازیەكانى ئەمریكا لە جیهاندا….سامان عزیز

Closed
by March 15, 2008 گشتی

 یەكێك لەو بابەتە مشتومرهەڵگرانەى كە روبەروى ئەمریكا دەبێتەوە بە شێوەیەكى بەردوەوام بونى دەیان بنكەى سەربازى هێزە سەربازى و ئاسمانیەكانى ئەمریكایە لە سەرجەم كیشوەرەجیاوازەكانى جیهاندا،چونكە ئەم بنكە سەربازییانە جێگاى نیگەرانى و دڵەراوكێى چەندین دەوڵەتى جیاوازى دونیایە .وە ئەم گفتوگۆیانە زیاتر لە پاش روداوى 11ى سێپتەمبەروە گەرم وگوڕ تر بووە كە ئەمریكا زیاتر بە بیانوى پاراستنى ئاسایشى نیشتیمانى خۆى و لەبەر مەترسى و هەرەشەى تیرۆر جەخت لەسەر بونى ئەم بنكانە دەكاتەوە.
 ناوەندى پەیوەندیە نیو دەوڵەتیەكانى ئەمریكا كە دامەزراوە بەئامانجى ئەوەى كە ئەمریكا ببێتە ئەندامێكى زیاتر بەرپرس لە كۆمەڵگاى نیو دەوڵەتیدا كە دەست نیشانى پلانێكى (موحافیزكارە نۆێیەكان) دەكات كە پشتگیرى لە دامەزراندنى پێنج بنكەى سەربازى نۆىَ دەكەن لە ئەفریقیا لە كۆتایى ساڵى 2008 ،(هەربرت دوسینا) تۆێژەر لە ناوەندى لێكۆڵینەوەى (فۆكاس) لە ئاسیا دەست نیشانى هەندىَ هەوڵى ئەمریكى دەكات بۆ دامەزراندنى بنكەیەكى سەربازى ئەمریكى لە باشورى فلیپین بەو ئاماژەیەى كە بەشى كارگێرى ئەندازیارى لە هێزى دەریایى ئەمریكى (NAFAC) گرێبەستێكى بە برى(450) ملیار دۆلار بە كۆمپانیاى (Global contingency Service ) كردووە بۆ دابینكردنى یارمەتى خزمەتگوزارى بنكە سەربازیە كاتیەكان.
 ٍبەگۆیرەى سایتى (NaFaC) ى فەرمى ئەم یەكەیە بەرپرسە لە دابین كردنى پشتگیرى بنكە سەربازیە دەریاییەكانى ئەمریكا.
 ئەوەى زۆر جىَ ى سەرسورمانى زۆر لە ووڵاتانى دونیایە بونى ئەو هێزە سەربازیە ى ئەمریكایە كە ساڵ بە ساڵ قەبارەى لەگەورە بوندایە ،راپۆرتێكە تۆیژینەوە كە لەمانگى یۆلیۆى رابردوو لەلایەن ناوەندى (گلۆباڵ ریسێرش-Global Research) ى كندى بۆ لێكۆڵینەوەى گلۆبالیزم بڵاوكرایەوە دەربارەى تۆڕى بنكە سەربازیەكانى ئەمریكا لەهەموو جیهاندا كە بنكەكانى سەرزەمین و دەریایى و ئاسمانیەكانى گرتەوە لەگەڵ بنكە هەواڵگری و سیخوریەكان و لەهەموو جیهاندا بە نزیكەى (700-800) بنكە دەبن و ئەم بنكانە ساڵانە بە ملیارات دۆلار تێچویان دەبێت .وە ئەم بنكانە بۆ مەبەستى راهێنان و هەڵگرتنى تەقەمەنى و كەرەستەى سەربازى بەكاردێن كە هێزەكانى ئەمریكا بەكارى دەهێنن،ٍئەمەش ئەو بنكە سەربازیانە ناگرێتەوە كەلەناو ویلایەتە یكگرتووەكاندایەو كە(6000) بنكەى سەربازیە.
 ئەمریكا لەوكاتەوە هەستى بە مەترسى تیرۆر كردووە بەتایبەتى لە دواى هێرشەكانى 11ى سێپتەمبەر لەو كاتەوە (7) دەوڵەتى نوىَ رێگەیان بە ئەمریكا دا كە بنكەى سەربازیان تێدا بكاتەوە ،لەكاتێكدا (255065) هەزارسەربازى ئەمریكى لەدەرەوەى ئەمریكا جێگیر كراون بەشێوەیەكى بڵاوكراوە تا ساڵى 2002 بەڵام لە ئێستادا ژمارەى ئەم هێزە سەربازیانە 325000 هەزار سەربازە لە ئەمریكاى باكور و ئەمریكاى لاتین و ئەوروپاى رۆژئاواو رۆژهەڵاتى ناوەراست و ناوەراستى ئاسیاو ئەندەنوسیاو فلیبین و یابان.
 ٍچەندێتى دابەشبونى هێزە سەربازیەكانى ئەمریكا لە جیهاندا بەم شێوەیە،(116000) هەزار سەرباز لە ئەوروپا كە(75603) هەزاریان لە ئەڵمانیادایە ،(97000) هەزارلە ئاسیادایە جگە لە رۆژهەڵاتى ناوەراست و ناوەراستى ئاسیا ،(40258) هەزار لەكۆریاى باشور،(40045)هەزارلە یابان ،(6000) هەزارسەرباز لە رۆژهەڵاتى ناوەراست جگە لە عێراق كە (3432) هەزارى لەقەتەرو (1496) سەرباز لە بەحرەینەو (1000) لەناوەراستى ئاسیاو ،(800) سەرباز لە ئەفریقیا ،(700) سەرباز لە گوانتانامۆ (413) لە هیندۆراس (147) لە كەنەدا،(491) لە بنكەى دییگۆ جارسیا لە دەریایى هندى و((200) سەرباز لە ئوسترالیا و (196) لە سەنگافورە و(100) لە فلیپین و(113) لە تایلاند و (60116) سەرباز لە دەریادا .وە لەمانگى (4/2006) دا كۆندا لیزا رایس وەزیرى دەرەوەى ئیمزاى رێككەوتننامەیەكى لەگەڵ هاوكارە بولگاریەكەى كرد كە رێگە بەئەمریكا دەدات (2500) سەربازى ئەمریكى بڵاوبكاتەوە لە بولگاریا بۆ ماوەى (10)ساڵى داهاتوو وە ئەم ژمارەیە بریارە زیادبكرێت بۆ (5000) هەزار لە پاش یەك مانگ پاش ئەنجامدانى رێككەوتننامەكە.
 بنكە سەربازیەكانى ئەمریكا بە سیفەتێكى بنەرەتى لە ئەوروپاى رۆژئاوادا لەنگەریان گرتووە بە شێوەیەك كە ژمارەیان 26 بنكەلە ووڵاتى ئەڵمانیاو 8 بنكە لە بریتانیاو 8 بنكە لە ئیتالیاو 9 ناوەندى سەربازیش لە یابان.
 ئەمریكا نزیكەى 14 بنكەى سەربازى نوىَ ى لە كەنداوى عەرەبى و دەوروبەریدا دامەزراندوە و لەم ساڵانەى دواییدا نزیكەى 20 بنكەى سەربازى لە عێراقدا دامەزراند كە تێچووەكەى (1,1) ملیارو سەد هەزار دۆلاربوو.
 تا ئێستاش ویلایەتە یەكگرتووەكان و چەند دەوڵەتێك لە دانوستاندان سەبارەت بە دامەزراندنى بنكەى سەربازى زیاتربۆ فراوانكردنى ئەو بنكانەى كەلەم ووڵاتەدا هەن دەوڵەتەكانیش(مەغریب،جەزائیر،مالى،غانا،بەرازیل،ئوسترالیا،پۆڵەندا،چیك،ئۆزپاكستان،تاجیكستان،قیرقیزستان،ئیتالیا وفەرەنسایە).
 هەندێك لەم دانوستانانە سەركەوتو بوو لەوانە ووڵاتى جیبۆتى لەمساڵدا رەزامەندى دەربڕى كە بنكەیەكى سەربازى لە و وڵاتەكەیدا دابمەزرێنێت كە ئەمەش لە چوار چێوەى پلانێكى ئەمریكیە بۆ دروستكردنى كۆمەڵێك بنكەى سەربازى كە رۆژهەڵات و رۆژئاوا دەبەستێتەوە كەلەكۆڵۆمبیاوە درێژ دەبێتەوە لە ئەمریكاى لاتینەوە بۆ باكورى ئەفریقیاو رۆژهەڵاتى ناوەراست وناوەراستى ئاسیاوە تێدەپەرێت و لە فلیپیندا كۆتایى بێت.
 لە ئەنجامى بونى ئەم بنكە سەربازیانەى ویلایەتە یەكگرتووەكان هەندێك دەنگى نارەزاى و داواكارى نێودەوڵًەتى هەیە سەبارەت بە هەڵوەشانەوەى ئەم بنكانەن چونكە بە پێشێل كردنى سەروەرى وڵاتى دەزانن لەوانە بنكەكانى (كۆریاى باشور و پۆرتیریكۆو فلیپین كوباو ئەوروپاویابان)ە هەر پەیوەنددار بەم داوایە وە تۆرێكى نیودەوڵەتى دامەزرا سەبارەت بە لابردنى ئەم بنكە سەربازیانەى ئەمریكا(Abolition of US Military International Network for the Base) كەئەم تۆرە هەوڵدەدات لە رێگەى كەمپینى هۆشیاری و فێركارى و رۆشنبیریەوە راى گشتى بۆ خۆى كێش بكات لە پێنا و لابردنى ئەم بنكە سەربازیانە.
 ئەم تۆرە لە سایتەكەیاندا (
www.no-bases.org) دەڵێن ئەم بزوتنەوە میللیانە بووە بە هۆى سەركەوتنى ئەركەكان و وە بوە بە هۆى وەستاندنى ئەو رێككەوتننامە دوولایەنانەى كە ئەمریكا كردوویەتى لە هەندىَ ووڵاتى وەك فلیپین و پۆرتۆریكۆو ،وەقۆناغى دووەم بریتیە لە فشار خستە سەر ئەمریكا بۆ ئەوەى ئەم بنكانە بە یەكجارى لابەرێت.
 
 
 
Samansl2001@yahoo.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.