Skip to Content

Friday, November 27th, 2020

نە ڕەش نە سپى سیاسەتى خۆڵەمێشى

Be First!
by October 26, 2008 گشتی

 نە ڕەش نە سپى سیاسەتى خۆڵەمێشى
 سەباح تاهیر
 بۆ تێگەیشتن لە ووتەكانى هاوارد كیگن كونسولى ئەمەریكى لە كەركوك پێویستمان بەوەیە تۆزێك لە بەڕێوەبردنى گەمەى سیاسى شارەزا بین . نەك بەلێدوانێك قوڕبپێوین و بە لێدوانێكى تر پشتى لێبكەینەوە .
 لاى كەس شاراوە نییە كە ووڵاتەیەكگرتوەكانى ئەمەریكا ووڵاتێكى زلهێزى گۆڕەپانى نێودەوڵەتییە ، ماوەى چەند دەیەكیش ڕێبەرایەتى بلۆكى ڕۆژئاواى كردوە . بەحوكمى ئەم توانا لەڕادەبەدەرەى لە بوارى هێزى  سەربازى ، ئابوورى ،ڕامیارى ، تەكنەلۆژیا……….. هتد كەهەیەتى توانیوەتى هەیمەنەى خۆى تاڕادەیەك بەسەر زۆربەى جیهاندا بسەپێنآ .
 زۆر كەس سیاسەتى ئەمەریكا بەئیزدواجیەت وێنا دەكات لەمامەڵەكردن لەگەڵ كێشە جۆراو جۆرەكان ،  یاخود بەدەیان ناوو ناتۆرە ناوزەدى سیاسەتەكانى دەكەن . بەڵام ڕاستیەكەى ئەوەیە ووڵاتە یەكگرتوەكانى ئەمەریكا سیاسەتێك پێڕەو دەكات كە بەرژەوندیەكانى بپارێزآ لەمەشدا مەرج نییە لە چوارچێوەى مۆرالدا بێت . بەڵكو مەرجە كتومت بەرژەوندیەكانى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمەریكا بپارێزێت .
 بۆ ئێمەى كورد ڕەنگە ئاسان نەبێت لەسیاسەت و دیپلۆماسى بگەین چونكە تازە لەئەلفو بێى ئەم یارییەداین .بەكورتى ئەزموونەكەمان لەم بوارەدا هێشتا كڵۆڵە ، چجاى ئەوەى مەلە كردن لە گێژاوى ئۆقیانووسى زلهێزەكان كەپڕیەتى لەگەمەى تێوەگلان و شتى تریش ، بۆیە پێویست دەكات زۆر وریایانە مامەڵە بكەین ئەگینا دوور نییە ڕووبەڕووى زۆر گێژەن ببینەوەو میللەتەكەشمان دوچارى دەردەسەرى زیاتر بكەین لە جیاتى گەیاندنى بەكەنارەكانى ئارامى كە دەمێكە گەلەكەمان پێویستى پێیەتى و چاوەڕوانێتى سەركردایەتیە سیاسیەكەى بۆى فەراهەم بكات .
 نمونە زۆرن لەوانەى تێوەگلان لەلایەن سیاسەت و دەزگا موخابەراتیەكانى ووڵاتە زلهێزەكان و بوونەتە سەفقەیەكى هەرزانى گەمە سیاسەكانى ئەموئەوو تەوریت كران " شیشان و جۆرجیاو تەنانەت سەدامى دكتاتۆریش بەدوور نازانرێت لە داگیركردنى كوێت تێوەگلابێت هەرچەندە تاوەكو ئێستا وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریكا ئامادەنییە ئەم دۆسیە ئاشكرا بكات كەلە دوا دیدارى شەوێك بەر لە كردەوەى سەربازى سوپاى عێراق باڵوێزى ئەمەریكا چى بە سەدام حوسێن ڕاگەیاندوە دەربارەى كوێت  . ئەى چۆن سەرۆكى ئەوسا گوێى بەئاگاداركردنەوەى ئەمەریكیەكان نەداوە .
 بازۆر دوور نەكەوینەوە لە باسەكەى خۆمان لێدوانەكەى هاوارد كیگن كونسلگەرى ئەمەریكا لە كەركوك لە ڕۆژنامەى ئاسۆ هەرایەكى زۆرى نایەوە تاڕادەیەكیش خەڵكانێكى زۆرى تووشى شۆك كرد كەئاوابەم شێوازە دژى كورد قسەبكات یابەشێویەكى تر ئاوا بەم جۆرەپشتگیرى مادەى 24 ى یاساى هەلبژاردنى ڕەتكرایەوە بكات كە كورد بەهەموو پێوەرەكان بەكودەتا لە پرۆسەى دیموكراسیەكانى عێراق وەسفى دەكات و بەپیلانگێڕى بۆ پەراوێزخستنى كوردو گەڕانەوە بۆ سیاسەتەكانى ڕژێمەكانى پێشوو دایدەنێت . بەڵام هەر دواى چەند ڕۆژێك سەردانى تەلارى پەرلەمانى كوردستان دەكات و لەقسەكانى پەشیوان دەبێتەوە .
 خەلكانێك بە لێدوانەكانى یەكەمى دونیایان لێهاتەوە یەكو بەئاشكرا دەیانووت ئائەوەتا بە ڕوونى دەركەوت ئەمەریكیەكان پشتیان لەكورد كردوەو ئیتر كۆتایى بەهەموو شتێك هات ، دواتر دواى سەردانەكەى ئەم زاتە بۆ تەلارى پەرلەمان بەگۆڕانى 360 پلە لە قسەكانى پێشووى زۆرێك پێیانوایە تەواو ئەمە تەنها لەدەم دەرچوونێك یا وەك دەڵێن هەڵەى چاپ بوەو هیچیتر ، ڕاستیەكەى هیچكام لەوڕایانە دروست نین . دەبێت سەرەتا ئەوە بزانین كە هاوارد كیگن بۆ گەشتوگوزار بۆ عێراق نەهاتوە شێوەكاریش نییە تابلۆ بكێشێت بەڵكو كەسێكى دپلۆماتى كارامەى ئەمەریكیەكانە ئەزانێت چیدەڵێت و چیدەكات ڕوونتر كارى ئەو، وێنەكێشانى یا پیادەكردنى سیاسەت و پاراستنى بەرژەوەندیە باڵاكانى ووڵاتەكەیەتى ، واتە ئەو بێ پرسوڕا  نە چاوپێكەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەكان ئەنجام دەدات و لێدوان دەدات نە سەردانى شوێنە تایبەتەكان دەكات وەك پەرلەمان و گەڕەكى ڕەحیماوە؟؟؟؟؟؟ و……… هتد بەڵكو ئەو بە ئەجێندایەكى نەخشە بۆكێشراو دەجوولێت .
 كەواتە لەوەوە بۆمان دەردەكەوێت كونسلگەرى ئەمەریكى تەنهاو تەنها بۆ بەڕێوەبردنى ئەجیندایەكى تایبەتى ئەمەریكا لە كەركوكەو ئەركى پاراستنى بەرژەوەندیەكانى ئەم ووڵاتەو ئاگاداركردنەوەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریكاى لە ڕەوشى ووردو درشتى شارى كەركوكى لە ئەستۆدایە .
 بۆیە دەكرێت بڵێین لێدوانەكانى یەكەمى بۆ ئەجیندایەكى دیاریكراوەو بۆ ڕازیكردنى ئەو لایەنانەیە كەهەموومان دەزانین هەروەك چۆن سەردانەكەى بۆ تەلارى پەرلەمانیش بۆ ڕازیكردنى كوردە . ئەوەى ئەمەریكاى هێناوەتە عێراق بەم هێزو توانایە گەورەیەو ئەم هەموو زیان و قوربانییە بدات بەرژەوەندیەكانێتى نەك بۆ خاترى چاوى كاڵى ئەموئەو ، بۆ ئەمەش هەموو جوولەیەكى لە چوارچێوەى بەرژەوندیەكانى دەبێت . دیارە كوردیش وەك كارەكتەرێكى گرنگ لە عێراق گرنگى خۆى هەیە بۆیە  بەشێكى گرنگ لە نەخشەى  كارى جەنابى كونسول دۆسیەى كوردە ، هەروەك چۆن ئاساییە پێكهاتەكانى تر بەشێكی ترى ئەجینداكەى بن . بۆیە پۆلێنكردنى سیاسەتى ووڵاتەیەكگرتوەكان بەڕەش یاخود سپى كارێكى هەڵەیە بەڵكو سیاسەتێكى خۆڵەمێشى یە ئەمەش بۆئەوەیە بتوانن بوارى  وازیكردن لەگەڵ سەرجەم دۆسیەو گرفتەكان بدۆزنەوەو تاوەكو مامەڵەى لەتەكدا بكەن .
 
 

Previous
Next

Leave a Reply