هابرماس‌و پرسیاره‌كه‌ی مۆدێرنیته
هه‌ر كه به‌رهه‌مه‌كانی هابرماس له‌باره‌ی مۆدێرنیزم له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو په‌یدابوون، ئیدی به‌داكۆكیه‌كه‌ر له پرۆژه‌ی مۆدێرنیزم دانرا به‌رووی ئه‌وانه‌ی به‌راشكاوی به نه‌یاری مۆدێرنیزم یا پۆست مۆدێرنیزم ناونران.
ئه‌و قۆناغه‌ی هابرماس، كه گرنگی دا به پرسی مۆدێرنێته سێ كاری سه‌ره‌كی ده‌گرته‌وه: كاری یه‌كه‌م بریتیه له‌و وتاره‌ی له‌باره‌ی مۆدێرنێته، كه له فرانكفۆرت ساڵی (1980) پێشكه‌شی كرد به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی تیۆدۆر ئه‌دۆرنۆ‌و ساڵی(1981) له ئه‌ڵمانیا به‌ناوی(مۆدێرنێته:پرۆژه‌یه‌كی به‌كۆتانه‌هاتوو)بڵاوكرایه‌وه.
دووه‌م:دانراوه هه‌ره‌گرنگه‌كه‌ی (تیۆری كرداری ته‌واسلی -1981) بوو، سێیه‌م: كتێبی(گوتاری فه‌لسه‌فی مۆدێرنیزم).
چه‌مكی مۆدێرنیزم لای هابرماس به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ سێ فه‌یله‌سوفی مۆدێرنێته ئه‌وانیش ((هیگل‌وماركس‌ونیچه))ن، به‌و شێوه‌یه‌یه:
1- هابرماس باس له‌وه ده‌كات مۆدێرنیزم بۆته پرسیارێكی فه‌لسه‌فی بۆ یه‌كه‌مجار لای یا له‌سه‌ر ده‌ستی هیگل سه‌ریهه‌ڵدا، كاتێك گوتاری هونه‌ری سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م سه‌روكاری بابه‌تی(نوێ/Moderne)ی ده‌كرد، له‌و گوتاره‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر جووڵانه‌وه‌وكرانه‌وه به‌رووی ئاینده‌و ئه‌وه‌ی دێت، ده‌كرده‌وه، ته‌نانه‌ت چه‌مكه‌كانیشی له‌بواری پێشكه‌وتن‌وگه‌شه‌سه‌ندن‌وشۆڕش، بیرۆكه‌ی بزاوت‌وخێرایی‌وده‌ربازبوون له كۆن‌و رووكردنه نوێی هه‌ڵگرتبوو، رابردوو له‌و گوتاره‌دا ته‌نیا زیندانێك بوو وای پێویست ده‌كرد لێی رابكه‌یت‌وهه‌مێز بۆ داهاتوو بگریته‌وه، نه‌ك مانه‌وه‌وهێشتنه‌وه‌ی، بۆیه ئێستا ته‌نیا داڵانێكی كاتی‌وخێراسازه، ته‌نیا هه‌نگاوێكی بچووك له مه‌یانی پێشبڕكێ رووه‌و ئه‌وه‌ی دێ -داهاتوو- بۆدلێر ئاوا وه‌سفی مۆدێرنیته ده‌كات(ئینتیقالی‌و راكردوو‌و كتوپڕ) بریتیه له‌و نیوه هونه‌ره‌ی نیوه‌ی دیكه‌ی له ئه‌به‌دیه‌ت‌وهه‌میشه‌یی خۆ ده‌نوێنێت.
هیگل له كتێبی(فینۆمینۆلۆجیای رۆح)نوێگه‌ری هه‌میشه نوێبووه‌وه ئاوا وه‌سف ده‌كات: ئه‌سته‌م نییه سه‌رنج بده‌ین زه‌مانی ئێمه زه‌مانی له‌دایكبوون‌وگواستنه‌وه‌یه بۆ قۆناغێكی نوێ، رۆح دابڕاو بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و جیهانه‌ی تاكو ئێستا وابووه له‌رووی بوون‌ودیارده‌كانی، ئه‌ویش خه‌ریكه ئه‌مانه گشتی له‌رابردوو قووت ده‌دات. ئه‌و دیارده بوونه له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی خۆر ده‌وه‌ستێ، به خێرایی هه‌وره‌بروسكه‌ش جیهانێكی نوێ دێته كایه‌وه.
لای هیگلیش هه‌روه‌ك لای بۆدلێر مۆدێرنیزم ره‌هاو رزگاربووه له كۆته‌كانی رابردوو‌ونه‌ریته‌كانی رووه‌و داهاتووه، ئه‌و كرانه‌وه‌یه به‌رووی ئاینده لای هیگل به چه‌ند شێوازێكه ئه‌مه‌ش به‌و دیده‌ی گه‌شه‌ی ره‌وتی رۆح چوون رۆح لای له رابردووه‌كی ئاستنزمه‌وه به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی ئاستبه‌رزه‌وه‌یه یا له حاڵه‌تێكی گه‌شه‌نزمه‌وه بۆ حاڵه‌تێكی زێده‌گه‌شه‌یه تا ده‌گاته پله‌ی ره‌ها، وه‌ك هیگل وته‌نی له رۆحی زاتیه‌وه بۆ رۆحی مه‌وزوعی بۆ رۆحی ره‌ها، (هه‌ر ئه‌مه‌شه دیالیكتیكه‌كه‌ی هیگل كه ماركس قۆستیه‌وه‌و به ماتریالیزمه‌كه‌ی فیۆرباخی گرێدا بووه ماتریالیزمی دیاله‌كتیك، ئه‌و دیالیكتیكه‌ی ئایدیالیستانه بوو، ماركس پێی وابوو له‌سه‌رسه‌ر ده‌ڕواو ئه‌و خستیه سه‌ر پێیه‌كانی) به‌و رێگه‌یه هیگل دیالیكتیكه(به‌رزه‌رۆكه‌ی)بیناكرد چوون رۆح رێره‌وته‌كه‌ی ئه‌وكات به‌كۆتادێ، كه له‌رووی سیاسیه‌وه ده‌گا به ده‌وڵه‌ت‌و ئه‌وسا مێژووش به‌كۆتا دێ.
2-مۆدێرنیزم هه‌روه‌ك لای ماركس دیاره: وێرای راستكردنه‌وه‌ی گه‌له‌ك بیروبۆچوون‌وچه‌مكی هیگلیی، لێ رۆحی ده‌ربازبوون‌وپێشكه‌وتن‌وگه‌شه‌سه‌ندن هه‌رده‌م زیندووه لای ماركس قوتابی هیگل، ماركس‌و ئه‌نگلز به‌یه‌كه‌وه سروودێكی به‌هێزوده‌گمه‌نیان چڕی له‌باره‌ی بزووتنه‌وه‌ی مۆدێرنیزم‌وپه‌له‌كردنه‌كه‌ی له یه‌كه‌م نوخته‌ی تا دوایی‌ومانیفیستی كۆمه‌نیستیش به‌هه‌مان شێوه گڕی به‌ردایه ئه‌و جۆره نوێخوازیه‌و سووتاندنی هه‌ر شتێكی ده‌وروبه‌ری، چوون بونیاتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵده‌چێت‌وناجێگیریی‌ونائه‌منیه‌ت باڵ ده‌كێشێ به‌هۆی خێرایی بزاوتی مۆدێرنیزم، كه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوادا هۆكاره‌كانی هه‌ڵچوون‌وقلیشانه‌وه‌ی به‌دی ده‌كات، كۆدیتا به‌رده‌وامه‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان‌وشڵه‌ژانی به‌رده‌وامی گشت ره‌وشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌ونیگه‌رانی‌وكه‌فوكوڵی به‌رده‌وام، ئه‌مانه سیفه‌تی جیاكه‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌می بۆرژوان، لێ ئه‌و هه‌ڵچوونه تاهه‌تاییه نییه، به‌لكه جارێكی دیكه دیالیكتیكه‌كه‌ی ماركس هه‌روه‌ك دیالیكتیكه‌كه‌ی هیگل(وێرای وێنه ئاوه‌ژووه‌كه‌ی)له به‌رهه‌مهێنانی دژه‌كان له قۆناغی هاتوودا ده‌وه‌ستێ، به‌پێی ئه‌ده‌بیاتی ماركسی له كۆمۆنیزم دوا‌وباڵاترین قۆناغه‌كانی سۆسیالیزم خۆ ده‌نوێنێ. ئه‌و ئیمیگه-دید/ی مۆدێرنیزم لای ماركس هه‌روه‌ك لای هیگل وابوو جیا نییه له‌رووی بیناكردنی جه‌ده‌لێكی(به‌رزه‌ڕۆ)له قۆناغێكی ئاسنزمه‌وه بۆ زێده‌به‌رزتر هه‌نگاو داوێ به‌و پێیه‌ی ئه‌نجامێكی مه‌نتیقی ئه‌و كاره‌یه.
3-نیچه‌ومۆدێرنیزمی نا ئه‌قلانیی: گه‌ر هابرماس رای وایه ئه‌و سه‌ر به نه‌ریته شۆڕشگێرییه‌كانی رۆشنگه‌رییه به جه‌ختكردنه‌سه‌ر ئه‌قلانیه‌ت‌ورۆشنگه‌ریی بریتیه له‌وه‌ی(پرۆژه‌یه‌كه به‌كۆتانه‌هاتووه)ئه‌وه بێگومان خۆی رووبه‌ڕووی ئه‌وانه ده‌بینته‌وه، كه حه‌زوئاره‌زوویانه (گومان بخه‌نه به‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی مۆدێرنیزم) له سه‌رووشیانه‌وه نیچه، هابرماس پێی وایه به هاتنی نیچه بۆ نێو گوتاری مۆدێرنیزم كاره‌كان سه‌ره‌وژوور ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ك ماركس، نیچه‌ش رازی نه‌بووه به‌و واقیعه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌می بۆرژوایی، كه ره‌خنه‌یه‌كی توندی له ئه‌قلانیه‌تی خۆرئاوایی گرت، كه سیحری دنیا‌وجیهانی ونكرد، نیچه ده‌رگه‌ی له‌به‌رده‌م رابردووی دیۆنیۆزیسی خسته‌سه‌ر پشت، نه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆی، بگره بۆ هانا بۆ بردنی بۆ رزگاركردنی ئه‌و رۆحه ئۆروپیه‌ی، كه ئه‌قلانیه‌ت ئه‌تكی كرد، ئا به‌و جۆره نیچه مژده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی دیۆنیزۆسی خوداوه‌ندی دا، كه ئۆروپا له ده‌ست ئه‌پۆلۆ خوداوه‌ندی ئه‌قڵ و سیسته‌م، كه هه‌ر له سه‌رده‌می سوكراته‌وه باڵی به‌سه‌ر مێژووی ئۆروپا كێشاوه، رزگار ده‌كات.
له‌و بڕگه‌یه‌دا دیقه‌ت بده تاچه‌ند نیچه له وه‌سفكردنی مۆدێرنیزم له ماركس‌وهیگل نزیكه(كاتێك هیراكلیتس باس له كات‌وزه‌مان ده‌كات له گۆشه‌ی ترازانی له هه‌ر ئه‌زموونێكه‌وه ئه‌وه ئه‌و رێگه‌یه‌ی هزركردنی شۆبنهاوه‌ریشه، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی هیراكلیتس ده‌ڵێ هه‌ر ساتێك له ساته‌كانی زه‌مه‌ن ته‌نیا به سڕینه‌وه‌ی ساتی پێشووی به‌دیدێ، ئه‌میش به هه‌مان خێرایی ده‌ڕه‌وێته‌وه‌ورابردوو و ئاینده‌ش دوو شتن هه‌روه‌ك خه‌ون وان ئێستاش ته‌نیا هێڵی جیاكه‌ره‌وه‌یه، هێڵێك نه په‌لهاوێژه‌ونه‌یه‌كدیگیر(*)لێ تاكه‌ی ئه‌و سووتانه گه‌ردوونییه هه‌ڵایساوه و ئایا به‌رده‌وام ئه‌و ره‌وته تاهه‌تایه ناسره‌وێ؟ ئه‌قڵی به‌شه‌ری ناكارێ هزری بێكۆتاییه‌كان بكات كاتێك ئه‌و ناچاره له ساتێك له ساته‌كان بزاوته‌كه رابگرێ بۆ له خۆ رامان‌و له جیهان رامان، هه‌روه‌ك لای ماركس‌وهیگل، لای نیچه‌ش به‌هه‌مان شێوه سیلانی سه‌یروره ده‌وه‌ستێ بۆ ئه‌وه‌ی دیسان خۆی دووباره بكاته‌وه به‌ته‌واوه‌تی هه‌روه‌ك بیرۆكه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌به‌دی(نیچه پێیوایه بیرۆكه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌به‌دی به شێوه‌ی سروشێكی كتوپڕانه یا وه‌حیه‌كی به‌تۆفه، له راستیدا ئه‌و بیرۆكه‌یه به‌لای نیچه نامۆ نه‌بووه، له‌ئه‌سڵدا بیرۆكه‌ی هیراكلیتسه).
هابرماس‌و مۆدێرنیزمی هه‌ڵگه‌ڕاوه
پاش خستنه‌ڕووی ئه‌و سێ نموونه‌یه‌ی مۆدێرنیزم به‌و پێیه‌ی هۆشیاربوونه به زه‌مان واته كرانه‌وه به‌رووی هاتوو‌ودابڕان له رابردووونه‌ریته‌كان، هابرماس چۆن له مۆدێرنیزم گه‌یشتووه؟ هابرماس هه‌ردوو دانراوه‌كه‌ی(گوتاری فه‌لسه‌فیانه‌ی مۆدێرنیزم)و(مۆدێرنیزم: پرۆژه‌یه‌كی به‌كۆتانه‌هاتوو) بۆ ئه‌وه بووه تا پرسی هۆشیاریی به زه‌مه‌ن یه‌كلابكاته‌وه به‌و پێیه‌ی كرانه‌وه‌یه به‌سه‌ر تازه‌ودابڕان له كولتورونه‌ریت(ترادیسیۆن)ئه‌مه‌ش نه‌ك به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ هیگل‌وماركس بگره به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ره‌وتی نیچه، كه رۆڵێكی شۆڕشگێڕی دا به هونه‌ر به‌جۆرێك هه‌رگیز له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی هابرماس رێكنایه‌ته‌وه له‌رووی ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ واقیع به پێوه‌ره تاراده‌یه‌ك جێگیره‌كان و به‌و نه‌ریتانه‌ی به رای هابرماس(جیهانی گوزه‌رێنراو) فۆرمه‌ڵه ده‌كه‌ن، هابرماس ره‌خنه له‌و هۆشیارییه ئیستاتیكییه به زه‌مه‌ن ده‌گرێ: به جاڕدانی نیه‌ت‌ومه‌رامی له تێكشكاندنی نه‌سره‌وتنی مێژوو، فه‌وزه‌ویه‌ت هێزه تێكشكێنه‌ره‌كانی هۆشیاریی جوانی-ئیستاتیكا- ئاشكرا ده‌كات، دژ به ئاسه‌واره نۆرماتیڤیه‌كانی ترادیسیۆن، كه هێزه‌كه‌ی له یاخیبوونی دژ به هه‌ر پێوه‌رێك سه‌رچاوه‌ی گرتووه، هاوكات خێری ئه‌خلاقی‌وسوودوكه‌لكی زانستی پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه، ئه‌و هۆشیارییه ئیستاتیكیایه به زه‌مه‌ن ئه‌و شه‌به‌حه‌یه، كه هابرماس له هه‌ر لایه‌ك دژایه‌تی ده‌كات جا چ لای نیچه یا هایدگه‌ر یا باتای یا فۆكۆ یا دریدا ته‌نانه‌ت لای هۆركهایمه‌روئه‌دۆرنۆش، ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه نه‌بوونی تۆژینه‌وه‌یه له‌باره‌ی جوانناسی‌وهونه‌ر له نووسینه‌كانی هابرماس له كاتێك لای نه‌وه‌ی یه‌كه‌می قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت زۆر به‌رچاو بوو.
به‌پێچه‌وانه‌ی فرانكفۆرتییه‌كانی پێش خۆی هابرماس وێرای فره‌به‌رهه‌م‌وكاروكرده‌وه‌كانی ته‌نانه‌ت كتێبێكیشی بۆ كێشه‌ی هونه‌ر‌وئیستاتیكا ته‌رخان نه‌كردووه له‌كاتێك هونه‌ر كرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه بوو، په‌ناگه‌ی هیوا رۆحییه‌كانی هۆركهایمه‌روئه‌دۆرنۆ‌وماركۆزه‌وبنیامین بوو.(لێره‌دا بوار نییه ته‌نیا قسه‌له‌سه‌ر غیابی ئیستاتیكیا بكه‌ین له تۆژینه‌وه‌كانی هابرماس، به‌لكه دژایه‌تیكردنیشی، كه‌ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی دیكه‌یه).
هابرماس جه‌خت له‌سه‌ر ترادیسیۆن ده‌كاته‌وه ده‌هه‌مبه‌ر جدیه‌ت‌وبه‌هاو دابه‌كان ده‌هه‌مبه‌ر گۆڕان‌ووه‌رچه‌رخان، با ئه‌و قسه‌یه‌ی هابرماس بخوێنینه‌وه له‌گه‌ڵ هزركردنه‌كانی مۆدێرنیزم به‌راوردی بكه‌ین: رۆشنبیران به رێزنه‌گرتنیان له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی خۆی له داووده‌زگه به‌هێزه‌كان‌و نه‌ریته میللییه‌كان ده‌نوێنێ مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئه‌و هاوسه‌نگییه شلۆقه‌ی، كه ده‌بوایه مۆدێرنیزمێكی ناجێگیر شڵه‌ژاو بیدینێ له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به ئه‌قلانی كراو‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته جێگیرانه‌ی، كه له دین‌وده‌وڵه‌تی به‌هێز به‌رجه‌سته‌نه. تیۆره‌كه‌ی هابرماس له‌مه‌ڕ كرداری (كۆمه‌نیوكه‌یتڤ) له‌سه‌ر داڕژتنی په‌یوه‌ندیییه ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڵچنراوه، كه له نێوان تاكه‌كه‌سه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه داهه‌ن، ئه‌مه‌ش جۆرێك له سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌ونه‌ریته تایبه‌ته‌كانی گه‌ره‌كه، ئه‌و كاتێك باس له دیالۆككاران له كرداری (كۆمه‌نیوكه‌یتڤ) ده‌كات وایان وه‌سف ده‌كات: ئه‌وان له ئێستاوه زاده‌ی ئه‌و ترادیسۆنه‌ن، كه كۆمه‌ڵه‌وگرووپی ئه‌وتۆی تیایه‌و سه‌ر به ئه‌و نه‌ریتانه‌ن، هه‌روه‌ها ره‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێویدا فۆرمه‌ڵه‌بوون. به‌راستیش پێویسته زه‌مانه‌تی به‌رده‌وام بوونی نه‌ریته رۆشنبیرییه‌كان بكرێ، هه‌روه‌ها به‌یه‌كه‌وه كۆكردنه‌وه‌ی گرووپه‌كان به‌پێی كۆمه‌ڵه پێوه‌روبه‌هایه‌كی دیاریكراو‌وپێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانی داهاتوو، پێگه‌یاندنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی. داخوا چۆن بیرێك ترادیسیۆن شكۆدار بكات بیرێكی مۆدێرنیزمه؟؟.
هابرماس مۆدێرنیزمی وه‌ك رێگه‌یه‌كی بیركردنه‌وه له‌مه‌ڕ بزاوت‌وكرانه‌وه‌و سه‌رده‌می رۆشنگه‌ریی، كه شارستانیه‌تی ئۆروپایی تیا بوو به یه‌كه‌وه كۆكرده‌وه، مۆدێرنیزمی هابرماس سه‌یری پشته‌وه ده‌كات‌وروو له پێشه‌وه ناكات پاش ئه‌وه‌ی لای ئه‌و به‌ته‌نیا چه‌رده‌یه‌كی زه‌مه‌نی بوو له‌و مێژووه له‌بری ئه‌وه‌ی هۆشیاری بێ به زه‌مه‌ن‌وكرانه‌وه به‌رووی نوێكاریی، كاتێك شۆڕشی قوتابیان له ساڵی (1968) به‌رپابوو هربه‌رت ماركۆزه بووه سروشبه‌خشی قوتابیانی گۆڕانخواز‌و گۆڕینی ره‌وشه كۆمه‌ڵایه‌تی‌وپه‌روه‌رده‌یی‌وسیاسییه نه‌ویستراوه‌كان، لێ هابرماس وانه‌بێژ بوو(بۆ خه‌ڵكێكی كه‌م) گوایه داوای رێزگرتنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی كردووه، لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: داخوا ئه‌مه تاچه‌ند راسته‌و گومان هه‌ڵناگرێ!..ئه‌ی مه‌به‌ست لێی ده‌بێ چیبێ؟.
…………………………………………………………………………
(*)(بڕوانه: :فریدریك نیچه/فه‌لسه‌فه له سه‌رده‌می تراجیدی گریكدا، و.د.سهیل ئه‌لقه‌ش، به‌یروت،ده‌زگای زانكۆیی بۆ دیراسات‌وبڵاوكردنه‌وه‌ودابه‌شكردن،1981).