Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
هاوكێشەكە چۆن پێچەوانەدەبێتەوە…پێشڕەو حەمید

هاوكێشەكە چۆن پێچەوانەدەبێتەوە…پێشڕەو حەمید

Closed
by February 13, 2009 گشتی

 هاوكێشەكە چۆن پێچەوانەدەبێتەوە
  ( ئەوگەنجانەى پەروێزخرابون كۆتایى بە ملهوڕیبەكانى یەكێتى و پارتى دەهێنن )
 پێشڕەو حەمید
 

 گەنجانى كوردئەگەر لە سەردەمە جیاوازەكاندا لەلایەن سەركردەو سەرۆك هۆزەكانەوە لەڕابردوا و پاشان لەلایەن سەركردەكانى هەردوو شۆڕشى( ئەیلول و نوىَ ) وە,وەك زەخیرەیەكى سەربازى بەكارهێنرابنن و لەپرسە سیاسى و ئابوریى و كۆمەڵایەتیەكاند پەراوێزخرابنن و تەنها وەك سەرمایەیەكى ( بەرگرى و قوربانیدان ) بەكارهێنرابن , ئەوا لەسەردەمى ئەمڕۆماندا بەتایبەت لە دواى ڕاپەڕینەوە (گەنج ) لەلایەن دەسەڵاتى سیاسیى یەوە بۆ هەمان مەبەست بەكارهێنراون و بەكوشت دراون لەپەراوێزى هەمو پرسە هەنوەكەیەكانەوەبوە .
 هەزاران كەنجى كورد لەشەڕى ناوخۆى پارتى و یەكێتیدا لەناو چون دەربەدەرى وڵاتان بون و وەك بونەوەرێكى تێكشكاو خاوەن ئیرادەیەكى لاواز بەتەنها لە گۆِرەپانەكەدا بەجێمان و ئێستاش بەناوى یەك دونیا دروشمى وەهمیەوە  ئەو دوحیزبە نیوەى گەنجى ئەم وڵاتەیان دەستەمۆكۆردوە,بەتایبەتى ئەوگەنجانەى كەهەمیشە لەلایەن خێزان وخێل و حیزبەوە وەك بونەوەرێكى شەڕكەرتەماشاكراون و هەمیشە دەسەڵات سالارى هەیمەنەى خۆى واسەپاندوەكەگەنج نەتوانێـت لەئاست هیچ شتێكدا ڕەئى خۆى هەبێـت و هەرگەنجێكیش  ویستبێتى لەبرى ڕەزامەندى ( ناڕازى بوبێت ) ئەوا لە عەقڵیەتى دیوەخانى و  سونەتى ئەو چەند پێكهاتە جیاوازەى كۆمەڵگادا بەیاخى و نابەرپرس ئەژماركراوە و هەمیشە بەنەوەگەڵێكى نابەرپرس شوناسیان بەباڵادا بڕاوە, وەك ئەوەى تائێستاش ڕۆژانە سیاسیى یەكانى كورد و بەرپرسە گرگنەكانى ئەم دەسەڵاتە لە لێدوانەكانیان دا گەنج بە بونەوەرێكى یاخى و فەوزەوى پێناسەدەكەن و لەهەمو پۆستێكى سیاسیى وحكومى دوریان دەخەنەوە و لە چەندڕێكخراوێكى حیزبى نائەكتیڤ و پاشكۆیدا كۆیان دەكەنەوە و بەردەوام درێژە بە سایسەتى چەواشەكارى گەنجان ئەدەن بەناوى نیشتمان پەروەرى و یەك دونیا شتى بیماناى ترەوە.
 دواى بەگابونەوەى زۆربەى گەنجان لەسیاسەت وشارەزابونیان لەمێژوى پڕ لەشانازى وشكستى حیزبەكان ,هاوكێشەكان پێچەوانەبونەوەو لەدیدىگەنجانەوە (حیزب وێنەیەكى شەیان)ى وەرگرت وكۆبونەوەو شوێنكەوتنى موژدەكانى حیزب بونەحیكایەت وئیدى پردى پەیوەندى نیوان حیزب وبەشێكى زۆرى گەنجانى ئەم وڵاتەتائێستا بە وێرانى ماوەتە وهەرواش دەمێنەێتەوە ئەگەرحیزب هەمان وێنە شەیتانییكەى هەبێت لەدیدى گەنجانەوە؟!
 چونكە حیزب و سیاسیە باڵادەستەكانى حیزب سەرەڕایى دروستكردن و قوڵتركردنەوەى جیاوازى چینایەتى و درێژكردنەوەوى هەناسەى پرۆژەكانى گەندەڵى كارى بەردەوامى پەراوێزخستنى ئەوبونەوەرە سەركێشەبوو كەناوى (گەنج) ە؟! بەبىَ ئەوەى دەسەڵاتى كوردى كاربۆ سارێژكردنى برینەسەختەكانى گەنجان بكات و وێنەى خۆى جوانبكات وتائێستاش بێباكانەهەوڵى پەراوێزخستنى گەنجان ئەدات وبەگومانەوە لێى دەڕوانێت؟ چونكە ئەودەسەڵاتە سیاسى یەى ئەمڕۆ لەوە تێدەگات كە لەدەرەوەى ئەم پانتایە پڕلە بىَ ئومیدەى خۆیەوە دونیایەكى ترهەیە وپڕە لەخۆشنودى بۆ بەشەریەت و ( گەنجان ) یش دركیان بەو پانتایە جیاوازەوەكردو وەو دەیانەوێت فەزاكەیان هەمان ئەو فەزایەبێت كە تموحەڕۆحى و مەعنەویى یەكانى خۆیان دەیخوازێت و دەسەڵاتەكایان هەمان ئەو دەسەڵاتە لیبراڵانەبێـت كە لەدەرەوەى جیهانى سێهەمى دوواكەوتودا دروستى كردوە بۆ مرۆڤەكانى ناو خۆیى و ڕێز لە ئیرادەى گەنجان دەگرێت  ؟!چونكە دەسەڵاتى كوردى دەزانێت گەنج بونەوەرێكى تموحى یەوەو تا ژیانى ئاسو دەترو خۆشتربیت زیاتر داوادەكات و ترسى گەورەى دەسەڵاتیش لەو مرۆڤ گەلەى كەناوى گەنجە لەوەدایە بەشدارى بڕیاردان بكات و سیاسەتى وڵات بكەوێتە دەستیان و دەستكارى پیرۆزى یەكانى دەسەڵات بكات , كە ( لەڕەوانگەى دەسەڵاتەوە هەموو حەرامێك پیرۆزەو هەموو پیرۆزیى یەكى سەردەمیانەش حەرامە ) بەومانیایەى گەنج دەیەوێت ( پیرۆزكردن لە ناپیرۆزى یەكان وەربگرێتەوە و پیرۆزى بداتەوە بەو شتانەى كە دەسەڵات لەگەنجى حەرام كردوە ) .
  سەرەڕاى چەوساندنەوەو پەراوێز خستنى گەنجى كورد لە ناوەندەكانى بڕیاردان و بەشدارى پىَ نەكردنیان لە دەسەڵاتدا , ئەمڕۆ گەنجى كورد بە ناڕەزایەتیە بەردەوامەكانى و بەدەنگ هەڵبڕینیان دژ بە سیاسەتى پەراوێزخستن و كەپتكردنى گەنجان , ترسێكى گەورەیان خستو وەتە نێو هەناوى دەسەڵاتى كوردیى یەوە ,ئەو دەسەڵاتەى كە هەمیشە ئیش لەسەر كوشتنى تموحەكانى گەنجى كورد دەكات و لە دواى ڕاپەرێنەوە تائەمڕۆ بە بەخشینى موژدە وەهمیى یەكانى  خۆیى گەنج فریو ئەدات  وێنەیەكى شەیتانى بەگەنج دەبەخشێت.
 لەدواى ئەو هەمو ناعەدالیەتەیى كە حیزب و دەسەڵاتى كوردى بەرامبەر بە گەنجان دریغیان نەكردو  لە خۆپیشاندانەكانیاندا  لەبرى ئەوەى گوێیان لێبگرن و بە ( گوللە و  لێدان و سوكایەتى پێكردن )  وەڵامیان نەدەنەوە و چارەسەرى كێشەكانیان بكەن و لە ناوەندەكانى بڕیارداندا باڵادەستیان بكەن و ..هتد, هێشتا گەنجان بەرپرسانە بەشداریانكرد لە ڕاستكردنەوەى ئەوهەڵانەى كە گەمە نەزانەباڵا دەستەكانمان لەگۆڕەپانى سیاسى عێراقیدا كردیان و بەدەنگ هەڵبڕینیان و ڕژانەسەرشەقامەكان بەرامبەر بەپیلانە ناوخۆى و ئیقلیمیەكان , قورساى یان بۆ سەركردەكان گەڕاندەوە و پیلانى دوژمونانیان پوچەڵكردەوە , بەڵام ئەو گەنجانەى كە تائێستا لەلایەن حیزبەكان و دەسەڵاتەوە مۆنۆپۆل نەكراون و بەئەوانى ترەوەكە لە بازنەكانى حیزبدا هاتنەدەرەوە و بەبایەكۆت كردنى كاركردن لەنێو ڕێكخراوە نــاگەنجانەكانى حیزبدا ژمارەیان زیادبو , كۆدەنگی یەكى مەزنیان دروست كردو وە و  ناڕەزایەتى و  بێزارییى یەكانى گەنجى كورد ئەمڕۆ لەهەموكات زیاتر ڕو لەهەڵچونە و دورلە توندو تیژى و لە پرۆسەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستاندا ئەگەر ئەنجام بدرێت و ( گەنجان )  خۆیان ڕێك بخەن و بەلیستێكى یەكگرتوە بەشداریبكەن ,  دڵنیام كە هاوكێشە سایسەكە پێچەوانە دەبێتەوەو ( یەكێتى و پارتى ) لە ملهۆڕى خۆیان دەكەون و فیردەكرێن كە درێژەپێدان بە پرۆسەى گەندەڵى و سوكایەتى كردن بەئیرادەى میللەت چەندكارێكى ناتەندروستە و یارى كردن بەچارەنوسی گەنجان و پەراوێزخستنیان چى كاردانەوەیەكى مەترسیى دارى دەبێت .
 تێبینى :
  ئەم وتارە لە ڕۆژنامەى  ( هـاوڵاتـى ) ژمارە ( 498 ) ى ڕۆژى ( 11 / 2 / 2009 ) بڵاوكراوەتەوە .
  
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.