Skip to Content

Wednesday, December 2nd, 2020

هاڵاوی برسییه‌تی….هه‌ژێن

Be First!
by April 10, 2009 ئەدەب

هاڵاوی برسییه‌تی

هه‌ژێن

ڕوخساری واقوڕماو
چڕچ و لۆچی نێوچه‌وانی
له‌ پێکه‌نین و توڕه‌ییدا
تابلۆی دژه‌مرۆیی سه‌رمایه‌، ده‌نه‌خشێنن
هه‌ر یه‌که‌ ئاره‌زوو و
یادگارییه‌کی ترش و تاڵیان
پێوه‌ هه‌ڵواسراوه‌
نیگای تیژی
شووشه‌به‌ندی کیۆسکه‌کان، ده‌سمێ
له‌ ناخیدا، ده‌ستی نادیاری حه‌ز
خۆراکی جۆراوجۆر، پاروو ده‌کا
گیان یاخی و
جه‌سته‌ی ده‌رۆزه‌ی ژیان ده‌کا
له‌ پڕ شانی ڕێبوارێ
له‌و خه‌وه‌ خۆشه‌، ڕاده‌چڵه‌کێنێ و
به‌ ئاهێکه‌وه‌، کارته‌که‌ی هه‌ڵده‌بڕێ
 „ له‌ (هه‌رزه‌گوین)ه‌وه‌ تا ئێره‌، برسیمه‌”

ئایاری 1998
*پێشتر له‌ ژماره‌ (4) جونی 1998ی گۆڤاری هونه‌ری «ژیله‌مۆ»دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، لێره‌دا به‌ که‌مێك چاکسازی له‌ ڕێنووس و دارشتندا سه‌رنه‌وێ بڵاوی ده‌که‌مه‌وه‌.

 

Previous
Next

Leave a Reply