هه‌ر- نڤار _مابوو له هه‌ولێر ئه‌ویشیان لێ داگیركردم
كازیوه ساڵح
كاری ڕاگه‌یاندن پیشه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و ئه‌تیكی و فكریه نه‌ك وه‌زیفه‌ی ده‌زگایی . هه‌روه‌ها به‌رخوردان و توانای داهێنانه نه‌ك ته‌نها خواستی ده‌ركه‌وتن یان به ڕۆژنامه‌نووس بوون .مه‌رجیش نیه ئه‌وه‌ی به‌شێكی ڕاگه‌یاندنی ته‌واو كرد ببێت به ڕۆژنامه‌وان و توانای ڕۆژنامه‌وانی هه‌بێت . گه‌ر نا ئه‌و دۆخه نه‌شیاو ناله‌باره دروست ده‌كات ئه‌مڕۆ له جیهانی ڕاگه‌یاندنی كوردیدا به‌رپا بووه.
له‌م ڕاگه‌یاندنه‌دا نامه‌وێت شرۆڤه‌ی هیچ دۆخێك بكه‌م , ته‌نها ئه‌مه‌وێت ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نم ڕه‌نجی چه‌ند ساڵێكم له كاری ڕاگه‌یاندندا به بێ بچوكترین له به‌رچاوگرتن و به‌هادانان بۆ ئه‌و كاره و یان لانی كه‌م دركاندنێكی مێژووی له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانی " ئازاد " دا ئه‌تك و داگیركراوه , ئه‌ویش گۆڤاری " نڤار "ه .
له جیهانی ڕاگه‌یاندن و هونه‌ر و نووسیندا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوو كه‌س له شوناشیسدا ناویان وه‌كو یه‌ك بێت ئه‌وا له ڕووی مۆراڵی و یاساییه‌وه ئه‌و كه‌سه‌یان كه دره‌نگتر ده‌ست یپێكردوه یان ناوی خۆی ده‌گۆڕێت یان نازناوێك هه‌ڵده‌بژێرێت . گه‌ر كوردستان ئێجگار نامۆیه به هه‌موو مافێكی تاك , ئه‌وا له وڵاته‌كانی دراوسێدا ئه‌م یاسایه زۆر ئاكتیڤه بێ گوومان زۆریان بیستووه.گۆڤاری نڤار ئه‌و گۆڤاره بوو كه منی وه‌كو یه‌كه‌م و دوامین ژن تا ئه‌م ساته له سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین به زیندان ناساند , ئاواره‌ی كردم و كردمی به خۆراكی وه‌ڕسیه‌كانی مه‌نفا , ئاگری سیاسی له سه‌ر ڕووی خۆشكراو و دۆزه‌خیه‌كی له ململانیه بۆ هێنامه ئاراوه به فیتی بازرگانه رۆشنبیره‌كانی سیاسه‌ت , ئه‌وانه‌ی ده‌یانگووت " چۆن كچێكی لاو ده‌توانێت هه‌موو ئه‌مه بكات و به‌و شێوه‌یه بیر بكاته‌وه , هه‌ر ئه‌بێت كه‌سێكت له پشت بێت و ده‌بێ پێمان بڵێت و ئێمه‌ش بیزانین , ئه‌وه عه‌قڵی ژن نیه " ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی میتۆدی و ناوه‌ڕۆك و جه‌ساره‌تی ئه‌و گۆڤاره نه‌ریه‌تی و پووچ نه‌بوو .
ئه‌مڕۆ چه‌ند كه‌سیه‌ك كه من تا ئێستا ناویانم له هیچ بواریه‌كی داهێنان و ڕۆناكبیریدا نه‌بیستووه گۆڤاریه‌كی هه‌مه‌ڕه‌نگ له هه‌ولێر به ناوی " نڤار " وه ده‌رئه‌كه‌ن ,ئه‌مانه ناویان عرفان عه‌زیز عه‌زیز خاوه‌نی ئیمتیاز , كارزان هه‌ورامی سه‌رنووسه‌ر هه‌روه‌ها ناوی كه‌سه‌یكیشیان " سۆلاف عه‌بدوڵا " وه‌كو ڕاوێژكاری یاسایی داناوه , جا نازانم خه‌ڵكێك له بنه‌ماوه نا یاساییانه كاریه‌ك بكات ده‌بێت چ پێویستی به ڕاوێژكاری یاسایی هه‌بێت ؟
دیاره زۆر كه‌س له كوردستاندا هه‌روه‌كو ئه‌و بازرگانه سیاسیانه پێیان وایه ژن عه‌قڵ ناته‌واوه بۆیه نه خاوه‌نی بیره ونه مێژوو نه مافیش و زۆر ئاساییه كاره‌كانیشی به ئاسانی ده‌ستی به سه‌ردا بگیرێت و بكرێت به مێژووی چه‌ند پیاویه‌ك.یان كه باسی مێژووی ڕاگه‌یاندن كرا ئه‌و كارانه‌ی ژن كردوونی پشت گوێ بخرێت , ئێمه ده‌مه‌ێكه له‌وه گه‌شتووین . به‌ڵام هه‌مووش ده‌زانین ناوی نڤار ناویه‌كی باو نیه ,ده‌زانین له كوێوه بوو به باو . خۆشم بۆ ناوی نڤار چوون ناوێكی نه‌بیستراوبوو, له سه‌ریان ده‌نووسیم پێیان ده‌گووتم" خۆشی نازانێ واتای چیه", پاش ئه‌و كه‌شه جدی و ئازاده‌ی دروستی كردبوو به "ده‌یان كه‌س مناڵی خۆیان ناو نا نڤار و ده‌هاتنه ئوفیسه‌كه‌م وێنه‌ی مناڵه‌كه‌یان پیشان ده‌دام و گۆڤاریه‌كیان پێشكه‌ش ده‌كرا " ئه‌م گیڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیات بكه‌م ئه‌و ناوه چه‌ند نامۆ و ناگشتیه , نه ناوی ناوچه‌یه‌كه , نه كه‌سیه‌ك , نه سیاسیه‌ت و ڕێبازیه‌ك هه‌تا به‌كارهێنانی ئاسایی بێت گه‌رچی ئه‌مه‌ش هه‌ر نایاسایی و دژه مۆراڵه. ئێوه ئه‌گه‌ر بای ئه‌وه‌نده خوێندنه‌وه‌تان بۆ مێژووی پێش خۆتان نیه , به ڕاست چۆن جه‌ساره‌ت ده‌كه‌ن ڕۆژنامه‌نووس بن . یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان ( ی . ن . ك . )پاش ده‌یان ساڵ خه‌بات كه ڕۆژنامه‌ی ده‌ركرد ئه‌و مافه‌ی به خۆی نه‌دا ناوی بنبێت كوردستان چونكه پێشتر ڕۆژنامه‌ی كوردستان هه‌بووه , به‌ڵكو كردی به كوردستانی نوێ . دیارترین ستافی هاوڵاتی كه جیابوونه‌وه ڕۆژنامه‌یه‌كیان به ناوی هاوڵاتیه‌وه ده‌رنه‌ركرد به‌ڵكو به ناوی ئاوێنه‌وه چونكه هه‌ر یه‌ك له‌مانه پابه‌ندی ئه‌تیك و مۆراڵی ڕاگه‌یاندن بوون, به‌ڵام به داخه‌وه‌م خه‌ڵكانێك هێشتا بابه‌تیه‌كی جدییان نه‌بینراوه و له یه‌كه‌م هه‌نگاویان له سه‌ر خوانی خه‌ڵكی دییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن .
گه‌رچی ئه‌م كاره‌تان دژی هه‌موو به‌ها و ئه‌خلاقیه‌كی ڕۆژنامه‌وانی , یاساكانی ڕۆژنامه‌وانیه له جیهاندا ( نازانم یاساكانی كوردستان ئه‌وه‌نده عه‌نتیكه بێت بوار به‌م كاره بدات ) , به‌ڵام من له به‌ر ئه‌وه‌ی نامه‌وێت دژی هه‌ر كاریه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ببمه‌وه , بۆیه نامه‌وێت له دادگاوه ده‌ست پێ بكه‌م و داوتان لێ ده‌كه‌م له زوترین كاتدا ئه‌و ناوه بگۆڕن یاخود پاشگر یان پێشگریه‌یك بۆ دابنین به مه‌رجێك پاشگری " نوێ " نه‌بێت , واته" نڤاری نوێ "نه‌بێت , چونكه ئێوه ته‌واو كه‌ری نڤار نین و ڕێگه به كه‌سیش ناده‌م ببێت به ته‌واو كه‌ری , گه‌ر ئه‌مه‌ش ناكه‌ن ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی دادگاتان ده‌كه‌مه‌وه . له هه‌مان كاتدا داوا له شاره‌زایانی بواری یاساكانی كوردستان و شاره‌زایانی مێژووی ئه‌م ستافه ئه‌كه‌م ئاگادارم بكه‌نه‌وه به هه‌ر زانیاریه‌ك هه‌یانه‌سه‌باره‌تیان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ر ئه‌و ناوه نه‌گۆڕا هه‌م زانیاریه‌كان بڵاوبكه‌مه‌وه هه‌م بشیانده‌م به دادگا , رۆژنامه‌نووسانی بێ سنوور و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی نیوده‌وڵه‌تی .له كۆتاییدا نیگه‌رانی خۆم به‌رانبه‌ر وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌رده‌بڕم كه هێنده نه‌شاره‌زایی و بێ ئاگایی له كاره‌كانیاندا به‌رجه‌سته ئه‌بێت , له كاتێكدا كه‌سیه‌كی دی به‌و ناوه‌وه پێشتر لای ئه‌وان مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه , مۆڵه‌تیان داوه به كه‌سانی دیش به هه‌مان ناو گۆڤار ده‌ربكات. ئه‌ی ئه‌بێت كاری سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان چی بێت گه‌ر نه‌بن به له‌مپه‌ر به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ی پابه‌ندبوون به یاساكان و ئه‌تیكی ڕۆژنامه‌وانی به ئاسانی پێ هه‌و ناكرێت؟.هه‌روه‌كو چۆن نیگه‌رانی خۆم به‌رانبه‌ر به ئه‌مه‌ك و پابه‌ندی مۆراڵی كۆمه‌ڵێك گه‌نج ده‌رده‌بڕم كه نه‌وه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانی وه‌رچه‌خانه مێژوویه‌كان له گه‌نجه‌وه ده‌كات و ئه‌وانیش به دسته‌وسانی دۆڕانی ئه‌تیكی ته‌نانه‌ت به‌رانبه‌ر پیشه‌كه‌ی خۆشیان ده‌بنه‌وه. من دڵم گه‌وره ده‌بێت و ئه‌مه ناو ده‌نێم هه‌ڵه , خوازیارم ئه‌م هه‌ڵه‌یه زوو چاك بكرێت و دووباره‌ش نه‌بێته‌وه به‌رانبه‌ر به كه‌س.