Skip to Content

Monday, November 30th, 2020

هه‌شتی مارس نیو رۆژ بۆ كوشتنی ژنان نیوه‌كه‌ی تریش بۆ دروشمه‌ بریقه‌داره‌كان.

Comment
by March 9, 2009 ژنان

 هه‌شتی مارس
نیو رۆژ بۆ كوشتنی ژنان نیوه‌كه‌ی تریش بۆ دروشمه‌ بریقه‌داره‌كان.


رزگاركۆچه‌ر
r_kochare@hotmail.com


رۆژێك پێش یادی هه‌شتی مارس له‌ یه‌كێ‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كانی خۆمان كچه‌ به‌ناو فیمنیست خوازێكم بینی به‌ جلی  كوردی له‌سه‌ر باش بوونی ره‌وشی ژنانی كورد به‌هاری هێنا بووه‌ چۆكان لای ئه‌و كه‌ خۆیشی نازانێ‌ چۆن خرا نێو ئه‌و بواره‌ , ئه‌و پێیی وابوو  ئافره‌تانی كورد له‌ سه‌رده‌می زێرینیان ده‌ژین ئه‌و خاتوونه‌ وای ده‌زانی  كه‌ ئافره‌تان سه‌رچۆپیان له‌ ئاهه‌نگی هه‌شتی مارس گرت واتا ژیانیان خۆشه‌  گرفتیان نیه‌ ,  به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو تاوان و ره‌شه‌كوژیه‌  بكات كه‌ رۆژانه‌ ده‌ره‌هه‌ق به‌ ژنانی كورد ده‌كرێت فریشته‌ ئاسا ئه‌ونده‌ به‌ هێمنی دروشمی بره‌قه‌داری وه‌ك بزانه‌كانی ده‌ستی ده‌وت ژنان ناهه‌قیان نه‌بوو گوێ‌ی بۆ شل كه‌ن , ئه‌و له‌ چاوی خۆی هه‌موو ژنانی كوردی ده‌بینی هه‌رچه‌نده‌ له‌ پاش راپه‌رینه‌وه‌ چۆن هه‌ندێ‌ به‌رپرس و ده‌زگا له‌سه‌ر پشتی ئه‌م میله‌ته‌ بازرگانیان كرد ئێستاش به‌ هه‌مان شێوه‌ زۆری وه‌ك ئه‌م خانمه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی سوتاوی ژنانی كورد بوون به‌ خاوه‌ن پاره‌و پولێكی ئێكجار زۆر , لام سه‌یره‌  تا ئێستاش هه‌ندێ‌ له‌ ژنان و ئافره‌تان كورد به‌ قسه‌ی قۆری ئه‌و ژنانه‌ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێن و گوێیان بۆ شل ده‌كه‌ن ,  له‌ هه‌شتی مارس ئه‌م جۆره‌ ژنانه‌ ئه‌ونده‌ی نمایشی ماسولكه‌ وجل ومكیاجه‌كانیان ده‌كه‌ن ئه‌ونده‌ قسه‌ له‌ هۆكاری كوشتنی ژنان و باش بوونی ره‌وشی ژنان ناكه‌ن له‌ كاتێك بۆ هه‌ژده‌ ساڵ ده‌چێت به‌ وتنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ دروشمانه‌ ته‌واوی كۆمه‌ڵگایان خه‌ریك كردوه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی تۆزقاڵێك تاوانیبیان گۆران له‌ بیركردنه‌وه‌ی خودی خانه‌واده‌كانی خۆیان دروست كه‌ن , ئه‌وان وا ده‌زانن به‌ كردنه‌وه‌ی خولێكی دورمان و كۆمپیوته‌ر خزمه‌تی ئافره‌تانیان كردووه‌ بۆیه‌ رۆژ نه‌بێت له‌م وڵاته‌ به‌ بیانووی ناموس و ئه‌خلاق و كۆمه‌ڵێ‌ قسه‌ی قۆر جه‌سته‌ی ئافره‌تێك غه‌رقی خۆیان نه‌كرێت , ئه‌و فیمنیست خوازانه‌ی ئێستا خۆیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی چوار چێوه‌ی هیچ رێكخراوێكی ژنان نابینه‌وه‌ یا ده‌بینه‌وه‌  به‌قده‌ر كۆمه‌ڵگا و هه‌موو ئه‌و تاوانبارانه‌ی  رۆژانه‌ ناهه‌قی به‌رامبه‌ر به‌ ژنان ده‌كه‌ن تاوانبارن چونكه‌ ئه‌وان له‌ پاره‌ وه‌گرتن و دروست كردنی چه‌ند ریكلامێك و قسه‌ی گه‌وره‌ زیاتر هیچیان بۆ ژنان نه‌كردووه‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌تێكیان له‌ زینده‌ به‌چال كردن رزگار كردووه‌  ؟؟
با پێمانی بڵێن با نمونه‌ بێنه‌وه‌ چونكه‌ ئێمه‌مانان سه‌د ویه‌ك نموونه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وان هه‌یه‌ كه‌ چۆن مشه‌خۆرێكن  .. ؟! 

Previous
Next

Leave a Reply