هه‌موو بونتم پێ ببه‌خشه ….. کاردینا
لێره‌به
له‌ناو مندا
تاكه‌ی گوێ له‌چپه چپی كینه‌ی به‌ردو
غیره‌ی شه‌قامه حه‌سوده‌كان ئه‌گری ؟؟؟؟؟
من له قوڵای هه‌ناسه ترساوه‌كانتا متمانه حه‌شار ئه‌یه‌م
له به‌رچاوی دوێنێتا پێكه‌نینت ئه‌كه‌مه ملم و
ماچه نهێنیه‌كانمان له بێده‌نگی ئه‌سه‌نمه‌وه
تۆش پشت بكه ترس و
خۆت مه‌ده ده‌ست ئه‌و كاتژمێره بێ مانایه‌ی
كه تاوانبارت ئه‌كا به گوناه
به‌قوڵای بونما وه‌ره تا گومان له جه‌سته‌ت ببێته‌وه‌و
له ژێر باڵی جوانترین شعری ئاسمانا
هه‌موو بونتم پێ ببه‌خشه………..واپشكۆی گومانت په‌نجه‌كانت ئه‌سوتێنێ
ته‌نهایی ته‌مه‌نناكانم ئه‌كاته ملی گۆڕستان و
ترس ئه‌خاته‌مۆرترین خه‌ونی كچی گه‌ڵاوه
من باوه‌شێك له بێ ده‌نگی له ئاسمان ئه‌سه‌نمه‌وه‌و
قژی هه‌موو كۆڵانه‌كانی گه‌یشتنت شانه ئه‌كه‌م به متمانه و
له باخه گریاوه‌كانی كچێنیم پێكه‌نینت بۆ ئه‌چنم
چیتر تۆش له‌ناو ژوره دوره‌كانی تێ نه‌گه‌شتنا خه‌ونه‌تباته‌وه
چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنتم
پڕم له هه‌ناسه‌ی به‌خته‌وه‌ری
پرچه‌كانم له‌ناو تاریكی ئه‌مشه‌وه‌یا ئه‌له‌رزێ و
له‌به‌رده‌م كاتژمێری گه‌یشتنتا وه‌ستاوم
ئیتر خۆت بده به ده‌م خه‌یاڵه سپیه‌كانی منه‌وه‌و
هه‌موو بونتم پێ ببه‌خشه……….له باوه‌شی خنكانام باكڕنوش بۆ هاتنی مه‌رگ نه‌به‌م
من هیچ ڕۆژێ پرچه‌كانم به گوناه نابه‌ستم
تا ڕێگه بده‌م بێمانایی تینوێتی خۆی له من بشكێنێ
نزاكانم له به‌رده‌رگاو له‌پێش چاوی هه‌موو
ژووره تاریك و تونه‌كه‌كانی وتنا چاوه‌ڕێته
ترس ئه‌ژنۆكانم ئه‌داته ده‌ستی گومان
من له‌به‌رده‌م بێده‌نگیا له به‌خشنده‌ی خواش ناگه‌م
تۆ مه‌مده به‌ده‌م مه‌رگه‌وه
نه‌هاتنت هه‌ڵهاتنه له بینینی زه‌رده‌خه‌نه‌كانی پاكیم
ئیتر وه‌ره با ڕه‌شه‌با له‌گه‌ڵ ئاوابونی ته‌مه‌نناكانی ئاسمانا
كاڵم نه‌كاته‌وه‌و
و خاڵیم نه‌كا له ڕه‌نگه‌كانی بوون ………ئه‌چمه خه‌یاڵی شه‌پۆلێك وته‌نهانزامی لادائه‌نێم
به‌ترسه‌وه‌له‌پشت باخه سپیه‌كه‌ی تامه‌زرۆیمه‌وه
چاوئه‌بڕمه‌كراسی بوكێنی ئاسمان و
له‌سبه‌ینێی دڵنیابون ئه‌پاڕێمه‌وه تا بمگه‌یه‌نێت به‌تۆ
ته‌ماشاكه‌چۆن ته‌مه‌نناكانم له‌جانتای كۆڵی ئه‌م شه‌وه‌وه
به‌سه‌رتا ئه‌بارێ و جه‌سته‌ت پڕه‌كا له ماچ و
دڵنیابوون ئه‌دا له‌ترساوترین دره‌ختی پیاوه‌تیت
ئیترتۆش به‌به‌رچاوی هه‌موو مه‌غریبه‌لۆمه‌كه‌ره‌كانی ته‌نهاییه‌وه
ده‌رگاله‌سه‌ردوێنێی ڕقت داخه‌و
هه‌موو بونتم پێ ببه‌خشه …….كاردینا