Skip to Content

Friday, January 22nd, 2021

هه‌میشه بێکه‌س … پۆڵا سەعید

Be First!
by March 21, 2013 ئەدەب

 

 

 

 

خه‌می ته‌نیایی نییه، به‌ڵکوو چاره‌نووسه

که مرۆڤێک هه‌میشه له قه‌یراندا ده‌ژیی

هه‌میشه بێکه‌سه،

ته‌مه‌ن سه‌رده‌کات و سه‌رم به ئاسته‌م ڕه‌ش ماوه

جوڵه‌م به‌هێز و خێرایه

که‌چیی هیوایه‌ک چییه به مرۆڤم نه‌ماوه،

مرۆڤ له سروشته‌وه دڕنده‌یه

پڕ تاوانه بێ خه‌نده‌یه،

به‌ده‌ر له پاسارییه‌کانی باخه‌که‌م، که‌سی تر شکنابه‌م

به‌ده‌ر له نه‌وره‌سه‌‌کانی به‌رده‌رگام، که‌سی تر شکنابه‌م

به‌ده‌ر له‌و مراوییانه‌ی، به‌یانییان به ده‌نووک له ده‌رگام ده‌ده‌ن، که‌سی تر شکنابه‌م،

ئه‌و ئه‌مزلانه‌‌ی، هه‌تا ناوکه‌کان سێوی باخه‌که‌‌م ده‌خۆن، بۆم ده‌خوێنن

ئه‌و پاسارییانه‌ی، هه‌تا دوا ده‌نک گه‌نمی باخه‌که‌م ده‌خۆن، بۆم ده‌خوێنن

ئه‌و نه‌وره‌سانه‌ی، پاشماوه‌ی خواردنی ڕۆژانه‌مان د‌ه‌خۆن، بۆم ده‌خوێنن،

که‌چیی ئه‌و مرۆڤانه‌ی ڕۆژانێک، سه‌دهێنده‌ی پاساریی، ئه‌مزل، نه‌وره‌س و مراویی خزمه‌تمکردوون

جنێوبارانم ده‌که‌ن

ده‌یانه‌وێت که‌سایه‌تیی تێکچووی خۆیان بکه‌نه په‌تی قه‌ناره و پێی بمخنکێنن

ده‌یانه‌وێت وه‌ک دره‌ختێکی که‌ڵه‌گه‌ت به کرمی بیرکردنه‌وه‌یان دامڕزێنن، وشکم بکه‌ن

هه‌تا به پێله‌قه‌یه‌ک بمشکێنن،

ئێوه له سروشته‌وه به‌دن

نه‌وه‌ی کێرد و خه‌نجه‌ر

کچ و کوڕی دێمۆن، ده‌مانچه‌ی ده‌ستی ئاغا و ده‌ره‌به‌گن،

به‌خته‌وه‌رم هه‌میشه بێکه‌س بژییم

نه‌ک که‌سی وه‌ک ئێوه‌م هه‌بێت

به‌خته‌وه‌رم باخه‌که‌م پڕی بێت له پاساریی و ئه‌مزل

نه‌ک دوکه‌ڵی ئاگری ئێوه له ماڵم هه‌ڵبستێت،

 

17.03.2013

 

Previous
Next

Leave a Reply