Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

هه‌واڵی کتێب و مژده‌یه‌ک..

Be First!
by July 18, 2012 کتێبخانە

 

 

 جارێکی دیکه‌ به‌ ئامانجی خزمه‌تی خوێنه‌رانی مێژوو و فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیریی کوردیی ده‌زگای چاپه‌مه‌نی G.K.T مژده‌ی هه‌رزانکردنی کتێبی  << کوردستان، وڵاتێکی به‌ بارمته‌گیراو. چاره‌نووسی گه‌لێکی که‌وڵکراو >>  

  لــــــــــه‌ 39،90  یۆرۆوه‌ بــــــــــــــــــــــــــۆ 19،90 یۆرۆ راده‌گه‌ێنێ.

شایانی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌،ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی خاتوو” هه‌نه‌لۆره‌ کوێشله‌ر”   به‌ زمانی زاده‌ی ئه‌زموونێکی قووڵ و فراوانی ساڵانی ساڵی سه‌رقاڵبوونه‌ به‌ دۆزی کورده‌وه‌. هاوکات له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستیی شه‌نوکه‌وێکی هاوچه‌رخانه‌ی هۆ و هۆکاره‌کانی له‌ دایکنه‌بوونی بڕیارێکی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ هه‌مبه‌ر کێشه‌ی کورد ده‌خاته‌ ڕوو…

نووسه‌ر کتێبه‌که‌ی که‌ له‌ 1082 لاپه‌ڕه‌دایه‌، به‌ چه‌ندین وێنه‌ و به‌ڵگه‌نامه‌ جۆراوجۆر رازاندۆته‌وه‌ و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی  زانین و زانیاریی خوێنه‌ر ئیندێکسێکیشی خستۆته‌ به‌رده‌ست.

بایه‌خ و گرنگیی کتێبه‌که‌  به‌ جۆرێک له‌ نێوه‌نده‌کاندا خۆی سه‌پاند، که‌ ده‌زگاکه‌مان  به‌ خۆشییه‌وه‌ خاتوو کوێشله‌ر‌ ‌ راسپێرێ  ئه‌م به‌رهه‌مه‌ دانسقه‌یه‌ بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزیی وه‌رگێڕێت.. تا له‌ ئاستێکی باڵا و گرنگتردا  خوێنه‌رانی زمانی ئینگلیزیی له‌سه‌ر ئاستی جیهان سوودی لێ ببینن. به‌ هیوا‌ی ئه‌وه‌ی له‌ ئاینده‌یه‌کی نێزیکدا مژده‌ی وه‌رگێڕانه‌که‌تان له‌ شێوه‌ی کتێبی ئه‌له‌ترۆنیکداE-Book پێ ر ابگه‌ێنین.

خۆشبه‌ختانه‌،ئه‌کادیمیای کوردیی له‌ هه‌ولێر،له‌ دوا کۆبوونه‌وه‌یدا بڕیاریدا ئه‌م په‌رتووکه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی دوکتۆر سه‌روه‌ر عه‌بدوڵڵا وه‌ربگێڕێته‌ سه‌ر زمانی کوردیی و بڵاویبکاته‌وه‌. 

بۆ زانیاریی زیاتر له‌مه‌ڕ ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه‌ ده‌کرێ ته‌ماشای ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ بکه‌ن.

www.gkt-gbr.com

نێوی کتێبه‌که‌ به‌ ئه‌ڵمانی به‌م جۆره‌یه

Hannelore Küchler‌

KURDISTAN

EIN LAND IN GEISELHAFT

Das Schicksal eines geschundenen Volkes

ISBN –Nr. 9 783000 288005

داواکردنی کتێبه‌که‌ش له‌ رێی ئه‌م ناونیشانه‌وه یان هه‌ر کتێبفرۆشێکه‌وه‌‌ ده‌بێت:

GKT-Küchler u. Nebez GbR

Postbank

BLZ:10010010

Konto Nr. 53 39 38 102

Steuernummer 24/403/60117

 

تێبینی: نرخی پۆستکردن له‌ نێو ئه‌ڵمانیادا له‌گه‌ڵ نرخه‌که‌یدایه‌ و بۆ ده‌ره‌وه‌ ی ئه‌ڵمانیا 8،20 یۆرۆی ده‌چێته‌ سه‌ر. واته ده‌بێته‌‌ 28،10 یۆرۆ…

 

ده‌زگای چاپه‌مه‌نیی   G.K.T

 

 

Previous
Next

Leave a Reply