Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

هه‌واڵی کۆچی دوایی یاریزانی لێهاتووی شاری هه‌ولێر

Be First!
by June 15, 2009 گشتی

پرسه‌نامه‌

هه‌واڵی کۆچی دوایی یاریزانی لێهاتووی شاری هه‌ولێر (کاک خالید ڕه‌سوڵ)م پێگه‌یشت و زۆر خه‌فه‌تبار بووم، چونکه‌ له‌ لایه‌ک هاوڕێیه‌کی ئازیزم بوو، که‌ کۆمه‌ڵێک یادگاریی شیرین و تاڵمان پێکه‌وه‌ هه‌بووه‌ و له‌ لایه‌کی دیکه‌ (کاک خالید ڕه‌سوڵ) یه‌کێک بوو‌ له‌و یاریزانانه‌ی، که‌ به‌رده‌وام له‌پاڵ شه‌هیدان (سه‌ید مورسه‌ل) و (محه‌مه‌د خه‌لیل)ی ناسراو به‌ (مه‌مۆ) و (فرانسوا حه‌ریری) و نه‌مران (مه‌ندوب مه‌ردان) و (ئه‌حمه‌دی گچکه‌) و (فاروق تۆفیق) و زۆری دیکه‌ خزمه‌تی گه‌وره‌یان به‌ وه‌رزشی کوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی کردووه‌.  هیوادارم ناوی (کاک خالید ڕه‌سوڵ) و یاریزانانی دیکه‌ی کۆچکردوو هه‌ر به‌رز ڕابگیرێت و نه‌وه‌ی دوای خۆیان درێژه‌ به‌ ڕێبازی ئه‌و دڵسۆزانه‌ بده‌ن.
سه‌ره‌خۆشیی خۆم ئاڕاسته‌ی که‌سوکاری (کاک خالید ڕه‌سوڵ)ی هاوڕێی دێرینم ده‌که‌م و پێیان ده‌ڵێم ئه‌و یاریزانه‌ موڵکی شارێک بوو، بگره‌ ئه‌ستێره‌یه‌کی دره‌وشاوه‌ی ئاسمانی وه‌رزشی کوردستان بوو و له‌ یادمان ناچێته‌وه‌.

فه‌ریق فوئاد چه‌له‌بی

Previous
Next

Leave a Reply