Skip to Content

Thursday, December 9th, 2021

هه‌ژاری هیندستان له‌م ڕاپۆرته‌دا …. جه‌بار حه‌مه‌د

Be First!
by August 2, 2009 گشتی

هه‌ژاری هیندستان له‌م ڕاپۆرته‌دا.
جه‌بار حه‌مه‌د

 

 

 

کۆمه‌ڵه‌ی( نافدانیه‌)ی یارمه‌تیگه‌ری هیندستانی، که‌ کۆمه‌ڵه‌یه‌کی فشارکه‌ره‌، ڕایگه‌یان که‌ هیندستان ناوجه‌رگه‌ی هه‌ژاری و که‌مخۆراکیه‌.
ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ له‌ ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یان، که‌ زیاترله‌ 200 ملیۆن که‌س، که‌ به‌رامبه‌ره‌ به‌ هه‌ر یه‌ک که‌س له‌ چوار که‌سی هیندستانی خواردنیان به‌پێی پێویست ناگاتێ.
 جیۆلۆجی ناسی کۆمه‌ڵه‌که‌ خاتون (فاندانا شیفا)وتی، ژماره‌ی هه‌ژارانی هیندستان له‌ سه‌روو ژماره‌ی هه‌ژارانی ئه‌فه‌ریقاوه‌یه‌.
تائێستا حکومه‌تی هیندستان هیچ وه‌ڵامێکی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی نه‌داوه‌،که‌پێنج شه‌ممه‌ ده‌رچووه‌. 
به‌ڵکو زۆرجار ڕایگه‌یاندووه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان 18 ملیۆنه‌ له‌ساڵێکد‌ا‌، بۆ دابینکردنی خوارده‌مه‌نی پێشکه‌وتنی به‌رچاو هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت ئه‌ڵێ ، پێویسته‌ له‌سه‌ر حکومه‌ته‌کانی هه‌رێمه‌کان، بۆ دابینکردنی خواردنی تایبه‌تی بۆ ناوچه‌ لادێنشینیه‌کان، که‌ له‌وه‌رزی دروێنه‌دا توشی زیان ئه‌بن،  هه‌وڵێکی چر بده‌ن.‌
خاتو شیفا ئه‌ڵێ، به‌هۆی که‌مخۆراکیه‌وه‌ 57ملیۆن مناڵ له‌ هیندستان که‌مکێشیان هه‌یه‌.
کۆمه‌ڵه‌ی نافدانیاش ئه‌ڵێ، به‌شه‌ خۆراکی تاکێکی هیندستان، له‌ 186 کیلۆگرامه‌وه‌ له‌ ساڵی1991 دابه‌زیوه‌ بو152 کیلۆگرام له‌ساڵی2001، له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌رجیه‌ی که‌ ده‌وڵه‌ت ئه‌یکات که‌ خۆی  له‌ چه‌نده‌ها ملیار دۆلار ئه‌دات.
ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌، زانیاریه‌کانی له سه‌رژمێریه‌کانی حکومه‌تی هیندی و ئه‌وناوچانه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌، که‌ تووشی که‌م خۆراکی بوون.
خاتوو شیفا ئه‌ڵی،ئه‌وخواردنانه‌ی که‌ له‌ سه‌رتاپای وڵاتی هیند دابه‌شئه‌کرێت،به‌شه‌ خواردنی ته‌واو نیه‌ ،به‌ڵکو زۆر له‌ ماده‌ شیرینئامێزه‌کانی تیایه‌، که‌ بۆ نه‌خۆشی شه‌کره‌خراپه‌.
هه‌روه‌ها خاتو شیفا، ڕه‌خنه‌ی گرت، له‌و چاکردنه‌ ڕه‌گه‌زیانه‌ی، ‌ که‌ بۆ به‌رووبومه‌کان ئه‌کرێت وه‌ک به‌هێزکه‌ره‌ کیمیایه‌کان،که‌ له‌ نرخ زیاد بوون زیاتر هیچی تر نیه‌و ئه‌بێته‌ هۆی زیان بۆ جوتیاره‌کان و هه‌ندێجار په‌نابردن بۆ خۆکوژی.
خاتوو شیفا به‌ بی بی سی وت، ناوچه‌ی باندلخان له‌ ناوه‌ڕاستی هیند ئه‌وه‌ بۆ پێنج ساڵ ئه‌چێت تووشی وشکه‌ساڵی و برسێتی بووه.‌
به‌ڵام په‌یامنێری بی بی سی ئه‌ڵێت، ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ حکومه‌ت له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌رێکدایه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی خواردنی گشت هاوڵاتیه‌ک، هه‌رچه‌نده‌ ده‌سته‌به‌ر کردنی خواردن بۆ گشت هاوڵاتیان به‌ پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ پشتڕاست ناکرێته‌وه‌.
هه‌ندێ له‌ لێکۆڵه‌وه‌ران وای ئه‌بینن ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی حکومه‌ت سه‌ر بگرێت،هه‌نگاوێکی باش ئه‌بێت بۆ چاککردنی برسێتی له‌ هیندستان.
منیش ئه‌ڵێم وڵاتێک ساڵی 18ملیۆن دانیشتوانی زیاد بکات،ئه‌بێ چ به‌رنامه‌یه‌ک ئه‌وانه‌ی تائێستا هه‌ژار و برسین و ئه‌م تازه‌ له‌دایک بووانه‌ش له‌م ده‌رده‌ ڕزگار بکات؟

*ئه‌م بابه‌ته‌ له‌( بی بی سی) وه‌ ئاماده‌ کراوه‌.
http://www.bbc.co.uk/arabic/worldnews/2009/08/090731_ae_indiahunger_tc2.shtml

Previous
Next

Leave a Reply