هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپاو په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان …یوسف کانی مارانی
هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپاو په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان..
یوسف کانی مارانی
2.3.2009 / فه‌ڕه‌نسا
ئه‌وه‌چه‌ند جارێکه بابه‌ت له‌سه‌رهه‌ندێک به‌راوردله‌نێوان ڕوداوه‌کانی فه‌ڕه‌نساوکوردستان ئه‌نوسم و هه‌میشه‌ش مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیم له‌م جۆره بابه‌تانه وروژاندنی هه‌ندێک جیاوازی گرنگ بووه که شاره‌زایانی ئه‌و بواره بیخه‌نه‌واری گفتوگۆکردن وسودێک بدات به‌بیرکردنه‌وه له‌شێوازی به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌کان له‌نێوان ئێره‌و ئه‌وێدا، به‌ڵام به‌داخه‌وه که خوێنه‌ری له‌م جۆره بابه‌تانه به‌شێوه‌یه‌ک که‌م بۆته‌وه که جێگه‌ی نیگه‌رانیه، زۆربه‌ی ئه‌وخوێنه‌رانه‌ش هه‌میشه ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌بووه له نوسینه‌کان که گوایه به‌راورد کردنێکی له‌وچه‌شنه هه‌ڵه‌یه‌و ئه‌وروپا ئه‌وروپایه‌و، کوردستانیش کوردستان، به‌ڵام کاتێک که قسه له‌سه‌ر شێوازی جل وبه‌رگ ومۆدێلی قژبڕین و کۆمه‌ڵیک شتی تربکرێت که نامه‌وێت لێره کاتییان پێبگرم ئه‌واکوردستان پشتی ئه‌وروپای شکاندووه، من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نیه دژی ئه‌وه‌بم خه‌ڵک ئازاد نه‌بێت له چۆنێتی جل وبه‌رگ پۆشین وهه‌رکارێکی تر که ئاره‌زوویه‌تی ،به‌ڵام لانی که‌م ئه‌وه‌نده هۆشیاری سیاسیشمان هه‌بێت بزانین له‌سه‌ر ڕوداوه‌کانی ڕۆژانه له‌دنیای ده‌ره‌وه چ باسه؟ منیش له‌وه تێده‌گه‌م که ژینگه‌وجیۆپۆله‌تیکی ناوچه‌که جیاوازی هه‌یه به‌ڵام بۆ هه‌مووشتێک نا هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌کی دیموکراتیانه‌یه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان پێی نیه با هه‌ر له‌بنچینه‌دا خۆمانی پێ هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنین وملیۆنه‌ها له داهاتی ئه‌م وڵاته‌ی تیاته‌خشان وپه‌خشان نه‌که‌ین،ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیشمان به‌دیموکراسیه‌ت وبنه‌ماکانی هه‌یه که هه‌ڵبژاردن یه‌کێکیانه‌له‌وبنه‌مایانه ئه‌وا ئه‌بێت ئه‌و پڕۆسه‌یه نه‌شێوێنین ولانی که‌م چاوێک له‌دنیای ده‌وروبه‌رمان بکه‌ین ،به‌تایبه‌تیش کاتێک که لاف وگه‌زافی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و سۆشیال دیموکرات وکۆمه‌ڵیک شتی تر لێبده‌ین..
مقۆمقۆی خۆئاماده‌کردن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان هاوکاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا، زۆر بۆم گرنگ بوو که‌ته‌نها به‌روردێک له‌نێوان شێوازی خۆ ئاماده‌کردنی پارتی سۆشیالستی فه‌ڕه‌نسا به‌سه‌رۆکایه‌تی (مارتین ئۆبری) بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌گه‌ڵ پیلانگێڕانی هه‌ردووپارته سه‌ره‌کیه‌که‌ی لای خۆمان بۆ خوێنه‌ری خۆشه‌وستی کوردبکه‌م که ئه‌م نوسینه وه‌ر ئه‌گێڕمه سه‌رزمانی فه‌ڕه‌نسی وله‌رۆژنامه‌کانی پارتی سۆشیالیستیش بڵاوی ئه‌که‌مه‌وه..
له ڕۆژی 7 حوزه‌یرانی(ژووه) ی2009 هه‌ڵبژاردنی بۆ په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپاده‌کرێت له‌هه‌موو ئه‌ووڵاتانه‌ی ئه‌ندامی ئه‌و یه‌کێتیه‌ن، سه‌رجه‌م ئه‌وحزب وڕێکخراوانه‌ی ئه‌یانه‌وێت نوێنه‌ریان هه‌بێت ئه‌توانن کاندیدیان هه‌بێت وبه‌لیستی کراوه به‌شداری له‌و ململانێیه سیاسیه‌دابکه‌ن، که‌چاره‌نوس وئاینده‌ی ئه‌وروپای له‌سه‌ربه‌نده. .
پارتی سۆشیالستی فه‌ڕه‌نسا 71 حه‌فتاویه‌ک کاندیدی فه‌رمی و70 حه‌فتا کاندیدی یه‌ده‌کی ئاماده‌کردووه، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی پارتی سۆشیالیست له‌کۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی 28 شوباتی ئه‌مساڵ دا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌کۆی 221 ده‌نگ زۆرینه‌ی 189 ده‌نگ به به‌ڵێ و14 به نه‌خێرو18 ده‌نگ ئاماده نه‌بوو توانی بڕیاری یه‌کلاکردنه‌وه‌ی لیسته‌کانی بدات که دابه‌ش کرابوو به‌سه‌ر 8 سه‌رۆکی لیستداله‌سه‌رانسه‌ری فه‌ڕه‌نسا به‌دوورگه‌کانیشه‌وه، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی پارتی سۆشیالیست 1.3.2009 ناوی کاندیدکراوه‌کانی خسته‌به‌رده‌م مه‌کته‌بی سیاسی(بیرۆی ناسیۆنال/مه‌کته‌بی نیشتمانی) بۆ ئه‌وه‌ی دوای ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ردان بخرێته ده‌نگدانه‌وه له ناو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی حزب، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پارتی سۆشیالستی فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی 12.3.2009 کاتژمێر پێنجی ئێواره تا 10 ی شه‌ویان دیاریکردوه‌و هه‌ر شانه‌و کۆمیته‌یه‌ک له شوێنی خۆی به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌کات بۆ ده‌نگدانی ئه‌ندامانی پارتی سۆشیالیست له‌سه‌ر کاندیده‌کان ئه‌گه‌رکاندیدێک ده‌نگی نه‌هێنا ئه‌وه له هه‌مان لیستدا ژماره‌یه‌ک کاندیدی یه‌ده‌ک هه‌یه ئه‌توانرێت ده‌نگ له‌سه‌ر یه‌کێک له‌وکاندیدانه بدرێت بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌وجێگایه، واته پارتی سۆشیالیستی فه‌ڕه‌نسا جگه له‌وه‌ی که لیسته‌که‌ی لیستێکی کراوه‌یه بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی فه‌ڕه‌نسا، هاوکات ئه‌ندامانی خواره‌وه بڕیارئه‌ده‌ن له‌سه‌رچونه پێشه‌وه‌ی کاندیدی حزبه‌که‌یان..ئه‌وه‌ی که‌زۆر جێگه‌ی خۆشحالی بوو بۆ سه‌رجه‌م چه‌په‌کانی فه‌ڕه‌نسا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ئه‌کراکه به‌هۆی ئه‌م نیمچه لێکترازانه‌ی نێوان ڕۆیالیسته‌کان ومارتین ئۆبری پارتی سۆشیالیست به‌دوولیستی جیاوازبه‌شداری بکات، به‌ڵام گرنگی پێدانی سکرتێری یه‌که‌می پارتی سۆشیالیست به‌سه‌رجه‌م ده‌نگه ناڕازیه‌کانی ناو پارته‌که‌ی کارێکی وه‌های کرد که سۆشیالیسته‌کانی فه‌ڕه‌نسا جارێکی تر یه‌کگرتوانه‌وه به‌هێزێکی پۆڵاین تره‌وه ڕووبه‌ڕوی نه‌یاره‌کانیان ببنه‌وه، ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن سکرتێری یه‌که‌می پارته‌که خۆشیه‌کی گه‌وره وئومێدێکی تری دابه چونه پێشه‌وه‌ی پارتی سۆشیالیست له ناوخۆوده‌ره‌وه.
له‌کوردستانی ئازیز19.5.2009 رۆژێکی دیاریکراوی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستانه ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان که خۆی له‌هه‌ردووحزبی سه‌ره‌کی (یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ) و(پارتی دیموکراتی کوردستان) ده‌بینێته‌وه، تائێستا هیچ ئاماده‌سازیه‌کی ئه‌وتۆیان نه‌کردووه‌بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌وپڕۆسه‌یه له‌کاتی خۆیدا، ئه‌وه‌ی که زیاتر مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌ودووحزبه‌یه دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌که بۆ بێبه‌ش کردنی ئه‌و ده‌نگ ولیستانه‌ی که باوه‌ڕیان به‌شێوازی کارکردن وخزمه‌تگوزاریه‌کانی ئه‌و حزبه نه‌ماوه له‌کوردستان،ئه‌گه‌ر دنیای ده‌ره‌وه چاو‌دێر نه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌وپڕۆسه‌یه‌دا به‌دڵنیاییه‌وه خه‌ڵکێکی زۆر به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان ناکات، چونکه ئه‌وشێوازی هه‌ڵبژاردنه‌ی که‌یه‌کێتی وپارتی ئه‌یانه‌وێت له‌کوردستان ئه‌نجام بدرێت هیچ بنه‌مایه‌کی دیموکراسیانه‌ی تێدانیه، یه‌کێتی وپارتی ئه‌ڵێن ئه‌بێت به‌لیستی داخراو به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان بکرێت(واته تادوای ده‌رچونی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌س نه‌زانێت ده‌نگی بۆ کێ داوه)، لێره‌دا پرسیارێک دێته پێشه‌وه ئه‌ی ئه‌گه‌ر که‌سێکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ودووحزبه بیه‌وێت ده‌نگی هه‌بێت وبه‌شداری هه‌ڵبژاردن بکات، له‌کاتێکدا مێژوی ڕه‌شی گه‌نده‌ڵی یه‌کێتی وپارتی له‌ماوه‌ی 18 ساڵی ده‌سه‌ڵاتدارێتی هیچ ئومێدێکی بۆ خه‌ڵکی کوردستان نه‌هێشتۆته‌وه خه‌ڵکی بێ لایه‌ن ده‌نگ بدات به‌کێ وبه‌چی؟
ئه‌ودووحزبه‌ی کوردستان له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه ویژدان مردووه‌که‌یان ئه‌یانه‌وێت یاسایه‌کی تازه بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌ربکه‌ن،که‌زیاتر مه‌به‌ست له‌و یاسایه له‌م وه‌خته کتوپڕه‌دا ته‌نها ڕێگه‌گرتنه له لیست وده‌نگی ئازادی خواز،سه‌رۆکی هه‌رێم کاک مه‌سعودبارزانی داوای ئه‌وه‌ئه‌کات هه‌رێمی کوردستان ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی خۆی واته کۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئه‌و مافه بدات به‌کۆمیسیۆنێک له‌کوردستان، مه‌به‌ست له‌م داواکاریه ته‌نها بۆ پێشێل کردنی پڕۆسه‌که‌یه دوورله‌چاوی دنیای ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان،ئه‌گه‌ر وانیه بۆ له‌کاتی خیتاب وقسه‌کانیاندا هه‌میشه به‌بێ گوێدانه ڕای خه‌ڵکی کوردستان تاکید له‌سه‌ر عێراقی بوونی خۆیان ئه‌که‌نه‌وه زیاتر له‌کوردستانی بوون.
پارتی سۆشیالیستی فه‌ڕه‌نسا ویه‌کێتی نیشتمانی کوردستان هه‌ردووکیان ئه‌ندامی سۆشیال ئه‌نته‌رناسیۆنالن، پارتی سۆشیالیست لێره به‌م شێوه‌یه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمکردن هه‌ڵبژاردن ئه‌کات، یه‌کێتیه‌که‌ی ئێمه‌ش به‌بێ گوێدانه ڕای ئه‌ندامه‌کانی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی خاین وگه‌نده‌ڵ وخۆفرۆش وفایلدارئه‌خاته ناو لیسته داخراوه‌که‌ی ودوای هه‌ڵبژاردنیش پێمان ئه‌ڵێن ئێوه خۆتان ده‌نگتان بۆداین!!
خه‌ڵکی کوردستان پێویسته به‌رچاوی ڕۆشن بێت ده‌نگدان به‌لیستی داخراوه‌ی هه‌ر که‌س ولایه‌نێک بێت خۆگێل کردنه‌وه به‌شداری کردنه له‌گه‌نده‌ڵی، ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت خزمه‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بکات نابێت شه‌رم بکات له‌ناوی کاندیده‌کانی( ئه‌وه ئه‌گه‌ر کاندیده‌کانی گه‌نده‌ڵ وپاشه‌ڵپیس نه‌بن)،حزب ولیستێک شه‌رم بکات له ئاشکراکردنی ناوی کاندیده‌کانی به‌هه‌ر بیانویه‌ک ، پێ شێل کردنی سه‌ره‌تاییترین مافی ده‌نگده‌ره ، له‌و کاته به‌ڕای من سه‌رفرازترین مرۆڤی ده‌نگده‌ر ئه‌وکه‌سه‌یه ده‌نگ به‌لیستی سپی ئه‌دات نه‌فره‌ت له‌سیاسه‌تی دیکتۆریانه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌کات. .