Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی نوێی به‌ریتانیا …..

Be First!
by June 23, 2009 گشتی

هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی نوێی به‌ریتانیا  هه‌لێکی زێرینه ‌بۆ به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال

عه‌دنان کۆچه‌ر

پاش ململانێکی دوورو  درێژ و ئه‌و هه‌موو ئابڕو چوونه‌ی په‌رله‌مانتاره‌کان و په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ،مایه‌ی دڵخۆشییه‌‌دۆستێکی گرنگ وهاوڕێیه‌‌کی گه‌لانی جینۆساید کراو ، به‌ڕێز (جۆن بێرکۆ) بوو به‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان  ناوبراو له‌سالی 1997 په‌رله‌مانتاره‌و به‌وه‌ش ده‌بێت ( 157) هه‌مین  سه‌رۆک  په‌رله‌مان  له‌بریتانیا  و ( جۆن  بێرکۆ) توانی (322) ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت له‌ کۆی ‌(593) ده‌نگ.

شایه‌نی باسه ‌ناوبراو ته‌واو باوه‌ڕی به‌وه‌هه‌یه‌که‌کاره‌ساتی ئه‌نفال  جینۆسایده‌و له‌ماوه‌ی پێنج سالی رابردوو به‌پرسی کۆمیته‌ی په‌رله‌مان بوو بۆ تاوتۆکردنی جینۆساید ه‌کان و چه‌ندین کۆبونه‌وه‌و کۆنفرانسی گرنگی ئامده‌کردووه‌و له‌نزیکه‌وه‌له‌گه‌ل رێکخراوه‌کانی نێوده‌وله‌تی بواری جینۆساید به‌ره‌داوم له‌تاماس بووه‌،ده‌کرێت ئیستفاده‌زۆری لێ بکرێت له‌بۆ خسته‌پێشی کاره‌ساتی ئه‌نفال له‌ئه‌و مانه‌فێسته‌ی که‌ده‌مێکه‌زانایانی بواری جینۆساید خه‌ریکی ئاماده‌کردنینه‌. له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو ( ئی دی ئێم   )  کانی واژوو کردوه‌و ته‌واوی هاریکاری کاره‌کانی من بووه ‌له‌زۆربه‌ی هه‌ره ‌زۆری چالاکییه‌کانم به‌شدار بووه‌( جۆن بێرکۆ) به‌نیاز بوو ئه‌م ساڵ سه‌ردانی گه‌رمیان بکات به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی    پاره‌ی تێچوونه‌‌متوانی ئه‌و سه‌ردانه ڕ‌ێکبخه‌م .وه‌به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی نزیک بوونه‌وه‌ی کێسی ئه‌نفال و ئه‌رمه‌نه‌کان و هۆلیکۆست بووه.‌

هیوادارم  حکومه‌تی هه‌رێم به‌جدی  بیر له‌وه‌بکاته‌وه‌هاریکاری که‌سانی سه‌ربه‌خۆ بێت بۆ سه‌رکه‌وتنی، ده‌رچونی  ناساندنی جینۆساید بێت و به‌ریتانیا ببێته‌یه‌که‌م په‌رله‌مان که‌دان به‌م تاوانه‌بنێت چونکه‌ناوبراو دۆستێکی گرنگی کورده‌.هه‌روه‌ها داوکاریشم قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه‌وگه‌رمیان و بادینان و رێکخراوه‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رۆکایه‌تی کوردستان  هه‌رچی زووه‌نامه‌ی پیرۆزبایی بۆ بنێرن و ئاماژه‌به‌ناساندنی ئه‌م تاوانانه‌بکه‌ن .

تێبینی من ئه‌مرۆ ته‌واوی رۆژ له‌په‌رله‌مان که‌مپه‌ینم بۆ سه‌رکه‌وتنی به‌ڕێزی کردوه‌و هه‌ر زوو پیرۆز بایی سه‌‌رکه‌وتنیم ئاراسته‌کرد .

 

 

اadnankochar@hotmail.com

عه‌دنان کۆچه‌ر

 

Previous
Next

Leave a Reply