Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

هه‌ڵبژاردن به‌هانه‌ی گه‌ل بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدان له‌دژی ده‌سه‌ڵاتداری ئێران

Be First!
by June 23, 2009 گشتی

هه‌ڵبژاردن به‌هانه‌ی گه‌ل بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدان له‌دژی ده‌سه‌ڵاتداری ئێران
ئه‌كبه‌ر جیهانگیری

 

له‌پێش هه‌ڵبژاردننه‌كانی سه‌رۆككۆماری ئێران له‌ 12/6/2009 تا ئێستا بۆچوون، شیمانه‌ و ئه‌گه‌ری جیاواز له‌ ئارادان، راسته‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌به‌رامبه‌ر میر حسێن موسه‌وی سه‌ركه‌وت، به‌ڵام ئه‌وه‌ ئه‌نجامی سه‌ر سندووقه‌كان بوو، ده‌رفه‌تی فێڵی زۆر هه‌بوو، به‌رای میر حسێن موسه‌وی زۆر لایه‌نی دیكه‌ و زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێران ئه‌و ئه‌نجامانه‌ راست نیین. به‌ڵام به‌ رای ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و خامه‌نه‌یی ئه‌نجامه‌كان راستن و جیاوازیه‌كه‌ش یازده‌ ملیۆنه‌.
گه‌لی ئێران ئه‌م ناهه‌قییه‌ په‌سه‌ند نه‌بوو له‌به‌رئه‌وه‌ رژانه‌ سه‌ر جاده‌كان داكۆكیان له‌ ده‌نگه‌كانی خۆیان كرد و خاوه‌ن له‌ ده‌نگه‌كانی خۆیان ده‌ركه‌وتن. ئه‌و خاوه‌ن ده‌ركه‌وتنه‌ بوو به‌ سه‌رهه‌ڵدان تا ده‌هات گه‌وره‌ ده‌بوو هه‌موو شاره‌ گه‌وره‌كانی ئێرانی گرته‌وه‌، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌ خۆی پێ رانه‌گیراو موداخه‌له‌ی كرد. ئێستا له‌ ناكۆكی نێوان نه‌ژادی و موسه‌وی تێپه‌ڕییوه‌ و بووه‌ به‌ شه‌ڕی نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵات. مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه‌ بووه‌ به‌ سه‌رهه‌ڵدان و له‌ ناوخۆی ئێراندا په‌نگ ده‌خواته‌وه‌.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باش پێشه‌نگایه‌تی بۆ ناكرێت، هێزێكی ئه‌وتۆ نییه‌ پێشه‌نگایه‌تی بۆ بكات، ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ده‌سه‌ڵات زۆرتره‌.
له‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌دا ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت فشاری ئیسلامی سیاسی ئاخوندی په‌سه‌ند ناكرێت، ژن پێشه‌نگایه‌تی بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌كان ده‌كات و سه‌رپۆشه‌كه‌ی فڕێ داوه‌ و گولله‌ی به‌رده‌كه‌وێت، هاواری ئازادی ده‌كات. مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن و موسه‌وی له‌ ئارادا نه‌ماوه‌، موسه‌وی ناتوانێت پێشه‌نگایه‌تی بۆ ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌كان بكات چونكه‌ خۆی سیسته‌می ویلایه‌تی فه‌قێیی په‌سه‌نده‌ و رابه‌رێكی ئیسلامی سیاسیه‌و به‌ ساڵانه‌ خزمه‌تی به‌و ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته‌ كردووه‌ بۆ خۆی په‌سه‌ندكراوی ویلایه‌تی فه‌قێیه‌.
توانای ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌ ئه‌وه‌یه‌ چه‌ند رۆژی دیكه‌ به‌رده‌وام بكات. هه‌ژانێك له‌گه‌ڵ خۆی دروست بكات و له‌دژی ده‌نگی ئاخوند ده‌نگی گه‌لیش ده‌رده‌كه‌وێت. گه‌ل په‌یامی خۆیدا كه‌ ناهه‌قی په‌سه‌ند ناكات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ و شێوازه‌كه‌ی ته‌حه‌مول ناكات. پێویستی به‌ گۆڕان هه‌یه‌.
لێدوانه‌ ملیۆنییه‌كه‌ی خامنه‌یی واتای نیشاندانی هێزه‌ ئه‌و ده‌یتوانی له‌ ته‌له‌فزیۆنیشه‌وه‌ لێدوان بدات پێویستیشی به‌وه‌ نه‌بوو به‌ گریانه‌وه‌ بڵێت یازده‌ ملیۆن جیاوازی هه‌بوو!!؟

 

Previous
Next

Leave a Reply