هه‌ڵه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا له دیداره‌كه‌یدا
ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه بابه‌تێكه كه به ناوی چاودێرێكه‌وه بلاو كراوه‌ته‌وه له كوردستان پۆست‌دا , منیش پیم باش بوو وه‌ك خۆی ناونیشانه‌كه دابنێمه‌وه ئه‌مه‌ش لینكه‌كه‌یه‌تی .
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=0c6f1c16
باشتر بوو برای نوسه‌ر به ناوی خۆیه‌وه ئه‌م نوسینه بڵاو بكاته‌وه به تایبه‌ت كه جه‌خت له‌سه‌ر چاو‌دێر بوون و ڕه‌خنه ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر باشه و ئه‌بێت فراوان بكرێت تا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان توشی خلیسكان نه‌بێت و پێشنیار و ڕه‌خنه‌كان ببنه ئاوێنه‌یه‌كی باش بۆ خۆ بینینی بزوتنه‌وه‌كه , له ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا فره‌یی و جیاوازی له دیدو بۆچون هه‌یه ئه‌توانرێت ڕه‌خنه به شێوه‌یكی به‌رفراوان هه‌م له پێكهاته‌ی په‌یكه‌ری گۆڕان بگیرێ هه‌م له ڕێكخه‌ره‌كه‌ی كه بوه‌ته دیارده‌یه‌كی ئاسایی و دوركه‌وتنه‌وه له به بت كردنی كه‌سایه‌تیه‌كانی ناو ئۆرگانه‌كانی گۆڕان و به پیرۆزكردنیان , ئه‌كرێت پێشنیارێكی باش هه‌بێت و كاری له‌سه‌ر بكرێت به‌ڵام هیچ شتێك به‌ده‌ر نیه له چاودێری و پێداچونه‌وه .
له خاڵه‌كانی یه‌كه‌م و دوه‌مدا ..له نێوان هه‌ڵه و خیانه‌تدا .
ئه‌گه‌ر حیزبه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات به‌ره‌یه‌ك بێت و حیزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌ره‌یه‌كی تر بێت ئه‌وا بۆ خۆی پێوه‌ری سه‌ره‌كی هاوڵاتیه كه ده‌بێته پێوه‌ر بۆ باشی یان خراپی هه‌ر ڕێكخراو و حیزبێك كه‌له دواجاردا تاك ده‌بێته سه‌نته‌ری بڕیاردان بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر حیزبێك به ده‌نگ دانی سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن , به واتایه‌كی تر ئه‌وه خه‌ڵكه كه ده‌بێت گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵات بێت به‌سه‌ر گۆڕین و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌گه‌ر 31ی ئاب و هه‌ره‌س هه‌ڵه نه‌بن و خیانه‌ت بن كه خیانه‌ت لێ‌خۆش بونی نه‌بێت هه‌ڵه‌ش قابیلی چاره‌سه‌ر بێت ئه‌وا ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێوه‌ر كه خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگایه كه نابێت قبوڵی حیزبێك بكرێت كه خیانه‌تی كردبێت كه ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها بێت .. ئه‌وه‌ش هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌نگدان له پێشه‌و ده‌كرێت به ده‌نگه‌كانمان ئه‌مه بسه‌لمێنین كه تاك ئازاد بێت له ده‌نگدان به‌هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك كه پێ ی باش بێت كه ده‌رئه‌نجام له نێوان هه‌ڵه و خیانه‌تدا ده‌نگه‌كان دیاری ده‌كات كه كۆمه‌ڵگایه .
خاڵی سێیه‌م ..كێشه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی .
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن و وه‌ك به‌دیلێكی دسه‌ڵات كار له‌سه‌ر كۆی سستمی سیاسی هه‌رێم ده‌كات به گشتگیری و به‌ده‌ره له كێشه‌ی به كه‌سی كردنی ململانێكان وه له ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌یدا ئه‌مه‌ی سه‌لماندوه , ئیتر هه‌ر هێزیك بێت تا چ ئاستێك په‌یوه‌ست بوه به‌و ستراتیژه‌ی كه توانای نه‌ته‌وه‌یه‌ك دیاری ده‌كات و هه‌ڵه‌كانیان چین كاری له‌سه‌ر كردوه به‌ده‌ر له به كه‌سێتی كردنی كێشه‌كان وه ئه‌ركی قورسی گۆڕانی قۆناغێك له گوواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ك له ده‌سه‌ڵاتێكی چه‌ق به‌ستویی بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌ندروست و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و دیاریكردنی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌كان و دروستكردنی ستراتیژێكی نه‌ته‌وه‌ی كه تا ئێستا گۆڕان به‌رده‌وامه له‌سه‌ری بۆیه بێ له‌به‌ر چاوگرتنی نزیكی و دوری هه‌ر كه‌س و حیزب و ڕێكخراوێك به‌رده‌وامه له كاری خۆی .
خاڵی چواره‌م … په‌رله‌مان .
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كار له‌سه‌ر دروست بونی سستمی په‌رله‌مانی ده‌كات تا بتوانرێ باشترین سستم به‌رهه‌م بهێنی تا بڕیاره‌كان جڤاتی بن نه‌ك تاكه كه‌سێك و تاكه حزبێك قۆرخی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان بكات سه‌ره‌تای هه‌وڵه‌كانی كار كردن بوو بۆ په‌رله‌مان وه كاری ده‌كرد تا په‌رله‌مان ببێته ناوه‌ندی یاسا‌و بڕیاره‌كان ئه‌وه دوو حیزبی ناو ده‌سه‌ڵات بوون هه‌ڵسان به په‌راوێزحستنی په‌رله‌مان كاركردنیان له‌سه‌ر سستمی سه‌رۆكایه‌تی نه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان هه‌یانه ئه‌ویش هه‌ر بڕیاری دوو حیزب بوو نه‌ك گۆڕان بۆ خۆی گۆڕان داوای لابردنی خانه‌نشینی كه‌م كردنه‌وه‌ی موچه به‌رزه‌كانی كرد .
خاڵی پێنجه‌م ..جڤاته‌كان .
ئه‌گه‌ر حیزبه‌كان جۆری پێكهاته‌كانیان دوباره‌كردنه‌وه‌ی جۆرێك بێت له په‌یكه‌ر به‌ندی سه‌ربازی ئه‌وا بۆ خۆی پێكهاته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ كۆی حیزبه كوردیه‌كان و زۆرێك له حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جیاوازیه‌كی زۆری هه‌یه وێناندنی په‌یكه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به هه‌ردوو حیزبی (پارتی و یه‌كێتی ) تێنگه‌یشتنێكی پێوه دیاره چونكه جڤاتی نیشتمانی و چڤاتی گشتی دوو نوینه‌رایه‌تین كه كۆمه‌ڵین و بڕیاره‌كان له ناو چڤاتی نیشتمانیدا به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند ده‌كرێ كه ده‌كاته نوێنه‌رایه‌تی قه‌زاكان و ته‌واوكاری كه ئه‌مه ناكاته مه‌كته‌ب سیاسی وه بازنه وڕایه‌ڵه‌كان دروست كردنی چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێكه وه‌ك ڕایه‌ڵه‌یه‌ك بۆ پڕۆژه و داواكاریه‌كان كه هه‌ردوو چڤاته‌كه پاڵپشت و جێ به جێ كارن له پڕۆژه‌كان به‌و واتایه‌ی كه له خواره‌وه پێشنیار ده‌كرێ بۆ ناوه‌ند له‌م نێوه‌نده‌دا سه‌ره‌وه نیه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك یان سكرتێر بڕیار بدات و شۆڕ بێته‌وه بۆ خواره‌وه بۆ جێ به جێ كردن به پێچه‌وانه‌وه پڕۆژه‌كان له خواره‌وه ده‌چێته ژوره‌كان و پاشان بۆ ناو چڤاتی نیشتمانی بۆ جێ به جێ كردن كه بازنه و مه‌كۆكانیش به هه‌مان شێوه‌یه كه دواجار وێناندنی به (تشكیلاتی عسكری ) تێنه‌گه‌یشتنه له دروستكردنی ئۆرگانه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
خاڵی شه‌شه‌م ..له چوار چێوه‌ی چڤاتی نیشتمانی .
چڤاتی نیشتمانی نوێنه‌راتی كۆی ناوچه‌كان و بونی ژوره‌كانه وه‌ك تایبه‌تمه‌ندیتی كه ئه‌كرێت هه‌ر پڕۆژه و پێشنیارێك هه‌بێت بۆ به‌شداری پێ كردنی سه‌رجه‌م نوێنه‌ره‌كان و ژوره‌كان له‌سه‌ر ڕادان بۆ هه‌ر ڕه‌خنه و پێشنیارێك كاری له‌سه‌ر بكرێت و بخرێته ده‌نگدانه‌وه كه خۆ ڕێكخستنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وێ تاو توێ بكرێت خۆ ئه‌گه‌ر نا له هه‌ر شوێنێكی تر بكرێت ئه‌وا په‌راوێزخستنی ده‌نگی نوێنه‌رایه‌تیه‌كان و ژوره‌كانه كه پێم وا بێت هیچ ئۆرگانێكی تر نیه كه ببێته سه‌نته‌ری بڕیار جگه له چڤاتی نیشتمانی هه‌تا ئه‌گه‌ر ڕێكخه‌ر یان خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن پڕۆژه‌یه‌ك یان ڕه‌خنه و پێشنیارێكی هه‌بێت ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه ناو چڤاتی نیشتمانی له‌وێ بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت كه ئه‌مه‌ش مۆدێلیكی نوێیه له گۆڕینی حیزب له حیزبی مه‌كته‌ب سیاسی و تاك سه‌رۆكه‌وه بۆ حیزبی په‌رله‌مانی به واتایه‌كی تر گۆڕینی حیزبی سێگۆشه‌یی و عامودیه به حیزبی فه‌رشی و په‌رله‌مانی .
به‌ختیار شاره‌زوری