هه‌ڵه و خیانه‌ت … به‌ختیار شاره‌زوری
بابه‌تێكی برای به‌ڕێز كاك سمكۆ له كوردستان پۆست دابه‌زیوه له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا له ڕو به ڕودا ئه‌مه‌ش لینكی نوسین و جاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان :
دیمانه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان : http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=18364&LinkID=58
نوسینه‌كه‌ی كاك سمكۆ : http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7f7d4f6c
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین جیاوازی بكه‌ین له نێوان هه‌ڵه و خیانه‌تدا ده‌بێت میتۆدیكی زمان‌ناسی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌بێت (سیمۆلۆژیا ) كه بتوانین ره‌هه‌ندی ئاماژه‌ی هه‌ڵه و خیانه‌ت جیا بكه‌ینه‌وه , كه تا ئێستاش وشه‌ی خیانه‌ت وه‌رگیراوه له زمانی عه‌ره‌بی له به‌رامبه‌ردا له زمانی كوردیدا وشه‌یه‌ك نیه به‌رامبه‌ر به خیانه‌ت كه ده‌كرێت به هه‌ڵه‌ی مێژووی ناو ببرێت كه لێره‌دا كێشه‌یه‌كمان نیه له‌گه‌ڵ ئاماژه‌ی زمانه‌وانی چونكه هه‌ر كات وتمان خیانه‌ت ئه‌وا ڕاسته‌و خۆ وێناندێك لامان دروست ده‌بێت به پێ ی ڕه‌هه‌ندی وشه‌كه كه ئه‌م وشه‌یه له فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی كوردیدا بۆ هه‌ڵه‌یه‌ك به‌كار دێت كه قابیلی لێ‌خۆش بون نیه كه زیاتر بۆ خیانه‌تی نیشتمانی و خیانه‌تی هاوسه‌ری و خیانه‌تی هاوڕێیه‌تی له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا بڵاوه كه به بڕوای من هه‌ڵه‌ی مێژووی هه‌مان واتای هه‌یه كه ده‌كاته خیانه‌ت .
پاشان نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ئۆپۆزسیۆنه و مافی خۆیه‌تی كه وه‌ك حزبێكی سیاسی كه كار بكات بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی ستراتیژی خۆی وه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیه و خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌ی حوكمه و خۆی به به‌دیلی ده‌سه‌ڵات ده‌زانێ ناكرێت مه‌حكومی بكه‌ین به كار كردنێكی میدیای كه كاری میدیایی و سیاسی جیاوازیه‌كی زۆری هه‌یه سیاسه‌ت یاركردن و سیناروێیه تا له ڕێیه‌وه بتوانێت جێ به‌جێ ئامانجه‌كانی پێ بكات به پێ‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه ده‌خرێته به‌رده‌م ده‌نگده‌رانه‌وه نه‌ك بێین و هه‌ر ده‌ركه‌وتنی كه‌سێكی گۆڕان به‌وه ناوه‌زه‌ند بكه‌ین كه هیچی تازه‌ی پێ نیه و فێڵێكه له خه‌ڵك ئه‌وه خه‌ڵكه ئازاده له‌وه‌ی ده‌نگ به كام پڕۆژه ده‌دات .
پاشان ئۆپۆزسیۆن و به تایبه‌ت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان حیزبی (ئینقلابی ) كوده‌تایی نین ده‌یانه‌وێت له ڕێ ی ئۆپۆزسیۆنێكی هه‌قیقی و كاراوه فشار بخه‌نه سه‌ر حیزبه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سندوقه‌كانی ده‌نگدان و وه كار ده‌كات تا ڕیفۆرمی گشتی بكرێت ئه‌مه‌ش به ڕێگه‌ی ئاشتیانه له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ئیتر هه‌ر كه‌سێك ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی پی باش نه‌بێت و پێ ی وا بێت به‌م شێوه‌یه سستمی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر نابێت ئه‌وه بۆ خۆی ئازاده ده‌توانێت له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆندا هێزی سێیه‌م دروست بكات .
پاشان تا ئێستاش ئه‌گه‌ر چی ئێمه هه‌مومان وه‌ك كورد داواكاری كوردستانی سه‌ربه‌خۆین كۆكین له‌سه‌ری وه قۆناغی تازه و زه‌مینه‌ی باش هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌كه به‌ڵام تا ئێستاش له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و جیهانی ئێمه له چوار چێوه‌ی عێراقی فیدراڵداین و له ڕوی سیاسی و ئابوری و یاساییه‌وه به‌ستراوینه‌ته‌وه به عێراقه‌وه ئه‌وه‌ی داواكاری تاكی كوردیه و ئه‌وه‌ی له واقعدا ده‌گوزه‌رێ زۆر جیاوازه ده‌كرێت سیاسیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕوداو گۆڕانكاریه‌كاندا بكه‌ین .
چونی خه‌ڵك بۆ ده‌نگدان و ته‌زویر شتێكه و ده‌كرێت زیاتری له‌سه‌ر بوترێ كه ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن نه‌یان توانی بێت هیچ بكه‌ن ئه‌وا توانیویانه له ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌دا ئه‌و په‌یامه بده‌نه خه‌ڵك كه په‌رله‌مان له په‌رله‌مانێكی نوستو و بێ گیانه‌وه بكه‌نه په‌رله‌مانێك كه زۆرترین ئه‌و شه‌ڕانه‌ی تیا بكرێت كه تاكی كوردی مه‌به‌ستێتی و وه توانراوه نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ناو به‌ڵین و دروشمه‌كان بن هه‌ر چه‌ند كه‌مینه‌ش بون , ده‌كرێت خه‌ڵك خۆی خاوه‌ن بڕیار بێت كه ئایا بۆ ئه‌م خوله ئۆپۆزسیۆن ده‌بێته زۆرینه یان نا .. ئه‌و كات منیش وه‌ك تۆ و وه‌ك نوسه‌رێك قسه‌یه‌كی ترمان ده‌بێت .
پاشان كاك سمكۆ باسی ڕێكه‌وتننامه‌ی ده‌باشان ده‌كات كه ده‌ڵێ كه‌سمان نازانین خۆئه‌گه‌ر به به‌رنامه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا بچینه‌وه ستراتیژی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بخوێنینه‌وه ئه‌وا ده‌زانین چی وتراوه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كار بۆ سستمی په‌رله‌مانی ده‌كات واتا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور و هه‌موار كردنه‌وه‌ی و گۆڕینی له سه‌رۆكایه‌تیه‌وه بۆ سستمی په‌رله‌مانی بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به ته‌وافق و پێكهاتن هه‌یه تا بتوانێت زۆرترین پاڵپشتی هه‌بێت كه ئه‌مه‌ش له پاكێچه‌كان و به‌یانامه‌كان و داواكاریه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا به ڕونی باس كراوه .
گۆرینی سستمی سیاسی پێویستی به كات و ڕۆشنبیركردن و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی پاشخانی ڕوشنبیری تاكه تا هه‌موو تاكێك بزانێت كه سستم و یاساكان چین و ماف و ئه‌ركی هه‌ر تاكێكمان چیه .. ئه‌و كات ده‌توانین قۆناغێكی نوێ بونیاد بنێن .