Skip to Content

Saturday, September 19th, 2020

هه‌ڵوێستی سه‌نته‌ری ژنانی کورد له‌ شاری …..

Be First!
by August 25, 2008 ژنان

 هه‌ڵوێستی سه‌نته‌ری ژنانی کورد له‌ شاری کۆڵن-ئاڵمانیا دژ به‌ ڕه‌شه‌کوژی ژنان
  ڕۆژی جومعه‌ ڕێکه‌وتی 24/08/ 1378 هه‌تاوی فریشته‌ی نه‌جاتی،ته‌مه‌ن 18 ساڵانه‌ به‌ ده‌ست باوکی به‌      شێوه‌ییکی جینایه‌ت‌کارانه‌ سه‌ری بڕدڕا   
  ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 16/08/2008 به‌هاره‌ی حوسینی،ته‌مه‌ن 22 ساڵانه‌ به‌ ده‌ستی مێرده‌که‌ی زۆر دڕندانه‌ و بی ڕه‌حمانه‌ کوژرا،
 له‌ ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا ژوماره‌ی سێ ژن له‌ ئاواییه‌کانی ده‌ور و به‌ری مه‌ریوان به‌ به‌هانه‌ی دیفاع له‌ شه‌ره‌ف و ناموس کوژراون.
  ”زۆر ده‌مێکه‌ به‌هار له‌ وڵاتی من تۆراوه‌،زۆر ده‌مێکه که‌ شادی و به‌خته‌وه‌ری له ناو بازنه‌ی توند و تیژی هه‌ڵس‌وکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ که‌ به‌ پێی پێوه‌ره‌ ئائینیه‌کان بۆ هه‌ر هه‌نگاوێک ده‌یان قانونی
 نوسراو و نه‌نوسرای بۆ ڕه‌نگ‌ڕێژ کردوین قه‌تیس ماوه‌.له‌و کاته‌وه‌ که‌ ڕۆژانه‌ جه‌سته‌ی به‌هارێکی هه‌ڵپڕوکاوی بێ‌گیان،ته‌لاری رووخاوی ئاواته‌کانی فریشته‌ییکی بێ‌باڵ له‌ سه‌ر داوێنی ئه‌م خاکه‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌،وشه‌ی به‌هار و سه‌وزبونه‌وه‌ بێ‌مانایه‌،چیتر له‌ ئامێزی ئه‌م به‌هاره‌ هیچ سه‌وزه‌یک سه‌ر ده‌ر ناهێنێت…”
 باسی ئێمه‌ له‌ کۆمه‌ڵگاییکه‌ که‌ له‌ داوێنی هه‌ڵس‌وکه‌وته‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیدا ژن وه‌کو ئامرازێک چاو لێ ده‌کات، حوکم ده‌دات تا که‌ی بژی و بۆی دیاری ده‌کات که‌ی بمرێت و چۆن ده‌بێ بمرێت و ده‌سه‌ڵاتیش پایه‌ی له‌ سه‌ر
 بنه‌مای پیوه‌ره‌ ئائینیه‌کان که‌ ژن به‌ نیوه‌ی مرۆڤ ده‌زانێ داڕژاوه‌.ئێمه‌ وه‌کو سه‌نته‌ری ژنانی کورد له‌ کۆڵن-ئاڵمانیا به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌ڵس‌وکه‌وته‌ دڕندانه‌یه‌ که‌ ڕۆژانه‌ به‌ره‌وڕوی ژنان ده‌بێته‌وه‌ هه‌ڵوێست ده‌گرین و به‌ توندی هه‌ر چه‌شنه‌ توند و تیژییک به‌رانبه‌ر ژنان مه‌حکوم ده‌که‌ین.
 خوشکانی به‌ڕێز ئه‌مڕۆکه‌ به‌هاره‌،ئه‌مڕۆکه‌ فریشته‌،دوێکه‌ شه‌هین،کێ ناڵێت ئه‌و جه‌نازه‌ی که‌ سبه‌ی به‌ خوێنی خۆی سه‌نگ‌فه‌ڕشی کۆڵانه‌کان ده‌ڕازێنێته‌وه‌ جه‌نازه‌ی کچی من،خوشکی تۆ،دایکی ئه‌و نیه‌ و ئه‌وان نابنه‌ که‌ره‌سه‌ و سوته‌مه‌نی بۆ هه‌ڵسوڕان و مانه‌وه‌ی ئه‌م نیزام و سیسته‌مه‌.
 پێوستیه‌کانی ڕووبه‌روو بونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌ی کۆمه‌ڵگای ئێمه تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر گرینگی ڕۆڵی ژنان و پیاوانی ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵگا بۆ پێک‌هێنانی که‌ره‌سه‌ی پێوست بۆ کۆڕانکاری بناخه‌یی،بۆ دۆزینه‌وه‌ی مکانیزمێکی نوێ که‌ ماناییکی نوێ بداته‌ پێوه‌ندیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان.
 ”هیچ مرۆڤێک ئیزنی نیه‌ ،مافی ژیان کردن و به‌خته‌وه‌ری له‌ یه‌کێکی‌تر بسێنیته‌وه‌،هیچ مرۆڤێک ئیزنی نیه‌!!!!”
 سه‌نته‌ری ژنانی کورد له‌ کۆڵن-ئاڵمانیا
 25-08-2008
 

Previous
Next

Leave a Reply