هه ڵــــــــــــه‌بجه … عومه‌ری حاجی
Closed
پێش شانزه‌ی سێ
من دار هه‌رمێ یه‌کی سه‌وزی چڕی
ده‌ربه‌نی بووم
قژم سۆنگه‌ی شنه *با* بوو
ڕیشم هه‌رمێی زه‌ردی ده‌گرت
په‌نجه‌م گه‌ڵاو ،چاویشم شیله‌ی تێزابوو
که پاییزی شاره‌زوور هات
به‌هاری دڵ تلایه‌وه
هه‌رمێ وه‌ری…
قژ ژه‌نگی گرت…
ڕیش پروزا..
شکا لق و چڵ و په‌نجه!!!
ئیتر له دوای شانزه‌ی سێوه
منیش بوومه دارێکی ڕووت له هه‌ڵه‌بجه!!!