Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
هه لی  گه ڕانه وه ی که رکوک بۆ سه ر هه رێمی کوردوستان ئێستاش له ده ست نه چووه

هه لی گه ڕانه وه ی که رکوک بۆ سه ر هه رێمی کوردوستان ئێستاش له ده ست نه چووه

Closed
by December 4, 2008 گشتی

 هه لی  گه ڕانه وه ی که رکوک بۆ سه ر هه رێمی کوردوستان ئێستاش له ده ست نه چووه 
  نووسینی : ئارام حه مه ساڵح

 
 گومانی تێدا نییه هیچ کاتێک نه ئه مه ریکاو نه هیچ کام له زلهێزه جیهانییه کان واز له به رژه وه ندی تایبه تی خۆیان ناهێنن و به پێی نه خشه و پلانێکی پێشتر داڕێژراو مامه ڵه له گه ڵ هه موو بابه ته چاره نوسسازه کاندا ده که ن ، به تایبه تی ئه مه ریکا که له م ڕۆژه دا به گه وره ترین سوپه ر پاوه ری جیهانی  ئه ژمارد ده کرێ و زۆربه ی وڵاتانی جیهان له ژێر کۆنترۆڵ و هه ژمونی ئه مدایه ، له م ڕوانگه یه وه ئه مریکا ئاماده یه له گه ڵ بچوکترین هێزدا دانووسان بکات به مه رجێ به رژه وه ندی ئابووری و ئاسایشی نه ته وه یی ئه مریکا له به ر چاو بگیرێ ، له ماوه ی زیاتر له نیو سه ده ی ڕابردوودا په یوه ند ییه  ئابوری و سیاسیه کانی  ئه مریکا له گه ڵ هه ر یه که  له وڵاتانی خۆرهه ڵاتی ناوه ڕاست و ئه فریقا و ئاسیاو وڵاتانی تری خوارووی ڕۆژهه ڵاتی ئاسیاو وڵاتانی ئه مریکای لاتیندا هه میشه له به رژه وه ندی ئه مریکا بووه
 
 له سه ر هه مان بناغه ش ئه مریکا کێبه رکێ و ململانێی له گه ڵ هه موو زلهێزه ئابوری و ته کنه لۆژی و سیاسیه کانی دنیادا سازکردووه ، بۆیه ده توانین بڵێین ئه مریکا  دوژمنی ڕاسته قینه ی هیچ زلهێزێک نه بووه ، ئیدی با ئه و زلهێزه دیکتاتۆرو زاڵم و چه وسێنه ریش بووبێت ، له هه مان کاتیشدا هه رگیز فریادڕه س و پشت و په نای گه لانی سته مدیده و لاواز نه بووه .
 
 هه ر له سه ره تای داگیرکردنی عیراقیشه وه ، ئه مریکا هه رده م وێڵی به رژه وه ندییه تایبه تییه کانی خۆی بووه، به واتایه کی تر نه دۆستی کورد بووه ونه دوژمنی عه ره بی شیعه و سوننه ، به چاوی خۆمان بینیمان کاتێ که سوپای ئه مریکا چووه ناو شاره کانی کوردوستانه وه خه ڵکی به پیریانه وه ئه چوون و گوڵبارانیان ئه کردن و به خێرهاتنیان ئه کردن ، به ڵام کاتێ که ده چوونه شاره عه ره بنشینه کانی ناوه ڕاست و خواروی عێراقه وه خه ڵکی قومبه ڵه بارانیان ئه کردن و ئه وپه ڕی بێڕێزیان پێئه کردن ، هێشتاش ئه مریکا ئاوڕێکی خێری له کورد نه دایه وه و ده سه ڵاتی سیاسی و حکومه تی هه رێمی کوردوستانیش هه رگیز هه ڵوێستێکی جوامێرانه ی نه نواندو له سه ر بێهه ڵوێستی و ده به نگی خۆی به رده وام بوو.
 
 نه فا م و گه لۆرێکی وه کوو موقته دا سه در که ڕێبه رێکی گه نج و بێئه زموونی باڵێکی شیعه یه و نزیکه ی ده هه زار چه کداری به دواوه یه ، له ماوه ی چه ند ساڵێکی ڕابردوودا زۆر سه رسه ختانه به ره نگاری هێزه کانی ئه مریکا بۆوه و سه دان مارینزی لێ کوشتن ، که چی ئه مریکا ئه وپه ڕی نه رمی له گه ڵ نواندن و هه رده م خه ریکی خۆ نزیککردنه وه و سازش کردنه له گه ڵیاندا.
 
 له شه ڕی یه که م و دووه می شاری فه للوجه دا  که هه ردوکیان له سه ره تا و کۆتایی 2004 دا ڕویاندا ، سه رۆک عه شیره ته کانی  ناوچه ی ئه نبار که ناسراوترین و به هێزترینیان بریتیبوون له عه شیره تی حه لبوسی و عیساوی و دلێمی و جومه یلی ، شان به شانی ڕێکخراوه ی تێرۆریستی ئه لقاعیده ڕووبه ڕوی هێزه کانی ئه مریکا بوونه وه و گه وره ترین زه ره ر و زیانی گیانی و مادی و مه عنه ویان پێگه یاندن و هه زاران که سیان لێ کوشتن و به  سه دان ماشێن و ئامێر  و که لوپه لی جه نگیان تێکشکاندن ، سه ره ڕای ئه م هه موو نه هامه تیه ش سه رۆک کۆماری ئه مریکا جۆرج بوش که له ناوه ڕاستی ساڵی 2007 دا سه ردانی ده ڤه ری ئه نباری کرد ، راسته وخۆ له گه ڵ ئه و سه رۆک عه شیره تانه دا دانیشت و ده ستی خسته نێو ده ستی( شێخ ستار ئه بو ڕیشه ) وه که شێخی عه شیره تی حه لبوسییه و  بکوژی سه دان مارینزه ، دواتر  له گه ڵ  هه مویاندا کۆبۆوه  وه کو نه بای دیبێ و نه بۆران .
 
 له و دوو نمونه یه ی سه ره وه دا بۆمان ده رده که وێ ئه مریکا له عێراقدا  نه تۆڵه له دوژمنه کانی ده سێنێته وه و نه پاداشتی دۆسته کانیشی ئه داته وه که لێره دا مه به ستمان له حکومه تی هه رێمه ، هه موو ئاگادارین که  کێشه ی که رکو ک و ناوچه دابڕاوه کانی تری کوردوستان چ هه راوزه نایه کی لێکه وته وه و ماده ی 140 یشیان چۆن گۆڕه وشاردا و له ناوبرد…!! که چی ئه مریکا فززه ی لێوه نه هاتوو به وشه یه کیش پشتی کوردی نه گرت ، ئیدی کاتی ئه وه هاتووه که حکومه تی هه رێم له فیکه ی خۆی بگات و چیتر خۆی بێڕێزنه کات و واز له سیاسه تی کلکایه تی و ماستاو ساردکردنه وه بهێنێت بۆ ئه مریکاو وڵاتانی دراوسێ .
 
 هه موو ئه و ڕێگایانه ی که حکومه تی هه رێم له چه ند ساڵی ڕابردوودا بانگاشه ی بۆ ده کرد سه باره ت به گه ڕانه وه ی که رکوک بۆ باوه شی هه رێم له ده خاله تی نه ته وه یه کگرتووه کان و ئه مریکاوه بیگره تا ده ستوری هه میشه یی عێراق هه ر هه موویان فه شه لیان هێنا ، که وابوو ته نها  ئه لته رناتیڤێک که مابێته وه په لاماردانی چه کدارانه یه بۆ سه ر که رکوک و ناوچه دابڕاوه کانی تر، هه ر زه بری چه کیشه که ده توانێ گه ڕانه وه ی که رکوک مسۆگه ر بکات ئه گه ربێتوو حکومه تی هه رێم واز له گه نده ڵی و هه ڵخه ڵه تاندنی خه ڵکی کوردوستان بهێنێت و چیتر خه ڵکی ده ستخه ڕۆ نه کات.
 
 هه ڵمه تی چه کدارانه  باشترین ئه لته رناتیڤه بۆ گه ڕانه وه ی که رکوک بۆ باوه شی هه رێم له به ر ئه م دوو فاکته ره ی لای خواره وه :
    
 فاکته ری نێوخۆیی :
 1. بارودۆخی  سیاسی نێوخۆی عێراق هه تا ئێستاش شلۆقه و حکومه تی مه رکه زی تووشی پاشا گه ردانی و سه رگه ردانییه کی زۆر بووه له لایه ک به هۆی ناکۆکی نێوان شیعه و سوننه وه  و له لایه کی تریشه وه به هۆی ته یاره ناکۆکه کانی نێو باڵه جیاوازه کانی شیعه وه .
 2. له شکری عێراق به پۆلیس و هێزه ئه منییه کانیشه وه  تازه دامه زرێنراون و هه تا ئێستاش بێهێزو لاواز و بێئه زموونن و توانای  هه ڵمه ت و په لاماردانیان نییه ، به واتایه کی تر ده ره قه تی هێزی پێشمه رگه ی کوردوستان نایه ن .
 3.هێزه  چه کداره کانی ئه لسه حوه و ئیسنا د که یه که میان له لایه ن سه رۆک عه شیره ته کان و دووه میان له لایه ن مالکییه وه دروستکراون ، به هه مان شێوه هیچ هێزێکی ئه وتۆیان نییه و  توانای هێرشبردن و په رچه هێرشیان نییه .
 4. تورکومانه کان له هه موو لایه نێک بێهێزترن و هێزی چه کداریان له نرخی نه بواندایه .
 
 فاکته ری ئیقلیمی و جیهانی :
 
 1. تورکیا ، له دوای شه ڕی یه که می که نداوه وه ، واتا 17 ساڵی ته واوه تورکیا خۆشی به حکومه تی هه رێمی کوردوستان نایه و به رده وام هه ڕه شه ی داگیرکردنی باکوری عێراق ده کات له لایه ك به به هانه ی داڵده دانی پێشمه رگه کانی   pkk    و له لایه کی تریشه وه به به هانه ی یارمه تیدانی تورکومانه کان یان چه ند کێشه یه کی لاوه کی له گه ڵ حکومه تی هه رێمدا ، که هه رگیز ئه مه ی بۆ ناچێته سه ر، به چاوی خۆمان بینیمان  له فه برایری 2008 دا هه موو هێزی میلیتاری خۆی خسته کارو هێرشێکی به ر بڵاوی کرده سه ر چیای قه ندیل و ناوچه کانی ده وروبه ری ، که چی له هه فته یه ک زیاتر خۆی پێڕانه گیراو پاشه کشه ی کردوو له ئه نجامدا سه دان جه ندرمه ی لێکوژراو ده یان ئامێری میلیته ری تێکشکێندران به مه ش هه یبه ت و شوهره تی سۆپای تورکیا که ڕه تی سفر کرا. جگه له مه ش تورکیا تووشی قه یرانێکی نێوخۆیی مه زن بووه و دژایه تی و ململانێی عه لمانییه کان و ڕه وته ئیسلامییه کان حکومه تی ئه ردۆغانی تووشی پشێو ی و سه رگه ردانیی کردووه .
 
 2. ئێران ، سه باره ت به دروستکردنی چه کی ئه تۆمی و داڵده دانی هێزه ئیسلامییه توندڕه وه کان ئێران ڕووبه ڕوی  گه وره ترین کێشه ی نێونه ته وه یی بۆته وه له گه ڵ  ئه مریکا وئیسرائیل و یه کێتی ئه وروپاو نه ته وه یه کگرتووه کان و ژێر به ژێریش له گه ڵ وڵاتانی عه ره بی که نداودا
 ، هه موو ئه م  وڵاتانه گه ره کیانه ئێران له قاڵب بده ن و به هیچ شێوه یه ک له ناوچه که دا پێشڕه وی میلیتاری لێ قبوڵ ناکه ن جیا له مه ش ئه مریکا و ئیسرائیل زۆر له ئێران پڕن و ئه گه ری لێدانی ئێران له ئان و له حزه دایه .
 
 3. سوریا ، ئه م وڵاته ش به هه مان شێوه ی ئێران گیروگرفتێکی  هه تا بڵێی ئاڵۆز و درێژخایه نی له گه ڵ ئه مریکا و ئیسرائیڵدا هه یه و به م دواییه ش کێشه ی چه کی کۆکوژ و چه کی ئه تۆمیان بۆ هێناوه ته  پێشه وه  جگه له مه ش وڵاتێکی تاکڕه و و لاساره  و به چه شنی ڕژێمی له ناوچووی به عسی عێراق هه رگیز پابه ندی بڕیاره نێونه ته وه ییه کان نییه و هیچ حسابێکیان بۆ ناکات .
 
 4.  ئه رده ن و کوێت و شانشینی عه ره بی سعودی ، ئه م وڵاتانه له به ر مسۆگه رکردنی به رژه وه ندییه ئابوورییه کانیان هه میشه حه زیان به ئاشته وایی ناوچه که هه یه ، جگه له مه ش له ڕووی میلیتاری و هێزی سه ربازییه وه لاواز و بێ ئه زموونن .
 
 5. ئه مریکا ،  ئاماره فه رمیه کانی خودی وڵاته یه کگرتووه کانی ئه مریکا به ڕاشکاوانه ڕایانگه یاند که هه تا ئێستا واتا له ماوه ی 5 ساڵی ڕابردوودا زیاتر له 13 بلیارد دۆلاریان سه رف کردووه وه ژماره ی کوژراویشیان له 4000 که س تێپه ڕیوه له عێراقدا، ئه مه ش له لایه ک قه یرانێکی ئابوریی مه زنی لێکه وته وه و له لایه کی تریشه وه کارێکی که موێنه ی کرده سه ر ڕای گشتی ئه مریکاییه کان به جۆرێک که به ره ی ئۆپۆزسیۆن و جه ماوه ری دژ به شه ڕ ڕۆژ له دوای ڕۆژ  ژماره یان له هه ڵکشاندایه و مانگرتن و خۆپیشاندانه کانیان به رده وامه و داوای کشانه وه ی ده سبه جێی هێزه کانیان ده که ن ، جیا له مه ش له شکری ئه مریکا پواو و ماندووه ، بۆیه  ئه مریکا له ژێر فشاری جه ماوه ردایه و به نیازه به زووترین کات هێزه چه کداره کانی له عێراق و ناوچه که بکێشێته وه ، جا سه باره ت به و بارودۆخه  ئاڵۆزه ی که پێشتر ئاماژه م پیدا ئه مریکا ئاماده نییه خۆ ی له شه ڕی کوردوستانه وه بگلێنێ و به ره یه کی تر بکاته وه چونکه ئه م شه ڕه له قازانجی ئه مریکا نابێت .
 
 ئه توانین بڵێین که بارودۆخی کوردوستان بۆ په لاماردانی که رکوک  به هێزی پێشمه رگه  چ له سه ر ئاستی ناوخۆیی و چ له سه ر ئاستی ئیقلیمی و جیهانیشدا له باره ، چاوه ڕوا نیکردن و متمانه کردن به درۆ و ده له سه کانی حکومه تی مه رکه زی کێشه ی که رکوک به ره و پاشه ڕۆژێکی نادیارو ته مومژاوی ده بات . 
 
 حکومه تی هه رێمی کوردوستان که به ڕه هایی حوکمی سێ شاری کوردوستان ئه کا و به قه ولی  سه رانی حکومه تیش  ژماره ی چه کداری مه شقپێکراو و هێزی پێشمه رگه یان خۆی له 100 هه زار که س ده دات ، ئه گه ر واز له گه نده ڵی و به رژه وه ندی تاکه که سی بهێنن ئه وا له ماوه ی 24 ده مژمێردا به هێزی پێشمه رگه ئه توانن به ئاسانی که رکوک بگرنه وه ، چونکه ته نها ئه ڵته رناتیڤێک له به رده م ده سه ڵاتی سیاسی کوردیدا مابێته وه په لاماری چه کدارانه یه.. ئه گه ر نا گه ڕانه وه ی که رکوک بۆ باوه شی هه رێم ده بێته خه ونێک و هه رگیز نایه ته دی .
 
 ئارام حه مه ساڵح / کالیفۆرنیا – ئه مریکا     
  aramhamesalh@yahoo.com
 
 
 
 
 
 
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.