(هونه‌ركاری وه‌سف له‌كورته چیرۆكی(به‌رمیلێك ئاو)ی عباس عبدلله یوسف _دا)
وه‌سف,یه‌كێكه له ره‌گه‌زه هونه‌ریه‌كانی بونیادی ده‌قی رۆمان‌وچیرۆك‌ورۆلێكی گرنگ ده‌بینێت, له بینای هونه‌ری ده‌قه‌كاندا.له رێگه‌ی وه‌سفكردنه‌وه,خوێنه‌ر ئاشنای ره‌گه‌زه‌كانی دیكه‌ی نێو ده‌قی رۆمان‌وچیرۆك ده‌بێت ,وه‌ك كات‌وشوێن‌وخه‌سڵه‌ته‌كانی كاره‌كته‌ر.بۆیه ئه‌گه‌ر كرداری وه‌سفكردن نه‌بێت,ره‌نگه خوێنه‌ر نه‌توانێت ئاشنای رووداوه‌كانی نێو ده‌ق بێت.بۆنموونه:له رێگه‌ی وه‌سفكردنه‌وه ئێمه ده‌زانین,شوێنه‌كانی نێو ده‌ق چۆنن,كات چۆن ده‌گوزه‌رێت,سیما‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كاره‌كته‌ره‌كان چۆنن.هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه له رێگه‌ی وه‌سفكردنه‌وه ده‌ناسین. كه‌واته وه‌سفكردن,كردارێكه به هۆیه‌وه خه‌سڵه‌ت‌وتایبه‌تمه‌ندیه‌كانی هه‌ر شتێك مه‌به ستمان بێت,ده‌یناسینه‌وه.بۆیه وه‌سف هاوشێوه‌ی ره‌گه‌زه‌كانی دیكه,رۆلێكی گرنگ ده‌بینێت,له ده‌قی ئه‌ده‌بیدا,به هه‌موو ژانره‌كانیه‌وه.وه‌سفكردن,شێوازێكه بۆ خستنه‌رووی ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی ئێمه,ده‌مانه‌وێت بیزانین,له دیارده‌یه‌كدا.به‌رله‌وه‌ی پێیه‌وه ئاشنا بین.بۆنموونه:له رێگه‌ی وه‌سفه‌وه له رۆمان‌وچیرۆكدا,خوێنه‌ر ئاشنای كاره‌كته‌ر‌وشوێن‌ورووداوه‌كان ده‌بێت.كه‌واته وه‌سف ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كییه,له پێكهاتی ده‌قی چیرۆك‌ورۆماندا. بێگومان هه‌موو ئه‌وره‌گه‌زانه‌ی له ژانری رۆمان‌ونۆڤلێت‌وچیرۆكدان,له بنه‌ره‌تدا له هونه‌ری كورته چیرۆكیش ده‌بینرێن.وه‌لێ جیاوازیه‌كه‌یان له‌وه‌دایه,كه له‌كورته چیرۆكدا ئه‌و ره‌گه‌زانه كه‌متر مه‌ودای راڤه‌كردنیان هه‌یه,به‌به‌راورد له گه‌ڵ رۆمان‌دا.به‌ده‌ربرینێكی تر, ئه‌گه‌ر له رۆمان‌دا,ده‌لیڤه‌ی ئه‌وه هه‌بێت,رۆماننووس هه‌موو خه‌سڵه‌ته‌كانی كاره‌كته‌رێكمان پێ بناسێنێت,ئه‌وا له‌كورته چیرۆكدا, به پێچه‌وانه‌وه ته‌نها ده‌توانرێت,بوونی كاره‌كته‌ر بناسێنرێت.یاخود ئه‌گه‌ر له‌رۆمان‌وچیرۆكدا,نووسه‌ر بتوانێت به درێژی خوێنه‌ر ئاشنای شوێنێك بكات به هه‌موو جێگه‌كانیه‌وه,ئه‌وا له كورته چیرۆكدا,شوێن ته‌نیا له سه‌ر ئاستی گشتی بوونی ده‌بێت.واته ئه‌وده‌رفه‌ته نییه نووسه‌ر بتوانێت,به درێژی له باره‌ی ورده‌كاریه‌كانی ئه‌و شوێنه‌وه بدوێت,وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌رۆمان ده‌یبینین.چونكه پانتای ڕووداوه‌كان,له كورته چیرۆكدا,مه‌ودایه‌كی ده‌ڕبڕینی بچووكیان ده‌بێت,به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆمان‌و چیرۆكی درێژ.به‌ڵام هه‌مان ئه‌و ره‌گه‌زانه,له‌هونه‌ری كورته چیرۆكیشدا,ده‌بینرێن.
كورته چیرۆكی(به‌رمیلێكی ئاوی پاك)* یه كێكه له‌و كورته چیرۆكانه‌ی,له بواری ره‌گه‌زی وه‌سفدا,هونه‌ركاریه‌كی ئستاتیكی تیادا به رجه‌سته كراوه.به‌ڕاده‌یه‌ك كه خوێنه‌ر سه‌رسام ده‌بێت له‌وه‌ی,كه چۆن چیرۆكنووس توانیویه‌تی,وه‌سفی ئه‌و هه‌موو لایه‌نانه بكات,له چیرۆكێكی وه‌ها كورتدا.من تا ئێستا وه‌ك خوێنه‌رێك,چه‌ندین رۆمان‌وكورته چیرۆكم خوێندۆته‌وه,وه‌لێ هیچ كورته چیرۆكێكم نه‌كه‌وتۆته به‌رچاو,كه هێنده‌ی ئه‌و كورته چیرۆكه‌ی مامۆستا(عباس عبدلله یوسف)وه‌سفی تیادا, به‌و هونه‌ركاریه‌وه به‌رجه‌سته كرابێت.به ئه‌ندازه‌یه‌ك كه‌له‌و كورته چیرۆكه‌دا,وه‌سفی كات‌وشوێن‌وكاره‌كته‌ری كردوه.نه‌ك ته‌نها له ئاستێكی گشتی به ڵكوله ئاستێكی زۆر تایبه‌تیشدا.بۆنموونه:وه‌سفی شوێن ده‌كات,له ئاستی گشتیدا,كه‌چی له نێو ئه‌و شوێنه‌دا,وه‌سفی شوێنه بچووكه‌كانیش ده‌كات,كه ئه‌مه هونه‌ركاریه‌كه ته‌نها له‌ژانری رۆمان‌دا ده‌بینرێت.كورته چیرۆكی(به‌رمیلێكی ئاوی پاك)باس له په‌یوه‌ندی كلاسیكیانه‌ی,نێوان ژن‌ومێردێكی كورد ده‌كات,كه ناچارن به دیار هاتنی ئاوه‌وه,شه‌وانه ئێشكگر بن,تاكو بتوانن ئاو بۆماڵه‌كه‌یان دابین بكه‌ن.چیرۆكنووس,تیشك ده‌خاته سه‌ر یه‌كێك له‌و دیارده كۆمه‌ڵایه تیانه‌ی,كه ده‌توانین بڵێین تاكو ئێستاش,له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا,بوونی هه‌یه, كه ئه‌ویش نه‌بوونی پێداویستیه ساده‌وسه‌ره‌تاكانی ژیانی مرۆڤه‌كانه,كه ئاو یه كێكه له‌و پێداویستیه سه‌ره‌كیانه.چیرۆكنووس مه‌به ستیه‌تی ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێت,كه كواڵیتی ژیانی مرۆڤه‌كان, له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا,,له ئاستێكه,ته‌نانه‌ت ئاوی خواردنه‌وه‌شیان ده‌ستناكه‌وێت.ئه‌م كورته چیرۆكه,گه‌رچی به پێی زه‌مه‌ن‌ومێژووی نووسینه‌وه بێت,كه چیرۆكنووس ئاماژه‌ی پێداوه, له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه نووسراوه.وه‌لێ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه, كه ئه‌ودیارده‌ی چیرۆكنووس, ئاماژه‌ی پێكردوه له چیرۆكه‌كه‌یدا,ئێستاش بوونی هه‌یه.چونكه تاكوئێستاش به ده‌یان خێزانی كورد,شه‌وانه به دیار به لوعه‌ی ئاوه‌وه ئێشك ده‌گرن, تاكو بتوانن كه‌مێك ئاو بۆ ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن,له‌سه‌رده‌می بچووكبوونه‌وه‌ی جیهاندا..كه‌واته ئه‌و كورته چیرۆكه,به ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه,به‌كات‌وزه‌مه‌نێكی دیاریكراوه‌وه.به پێچه‌وانه‌وه به لكو گوزارشت,له‌واقیعی ئێستای خێزانی كوردی‌وئه‌و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ش ده‌كات,كه له‌دووتوێی خێزانی كوردی دانه.په‌یوه‌ندیه‌ك,كه تیایدا پێداویستیه مادیه‌كان,ته نگیان به لایه‌نی ر‌وحی مرۆڤه‌كان هه‌ڵچنیوه‌و,مرۆڤ ناچاره له پێناو ده‌ستبه‌ركردنی ژیانێكی ساده, ده‌ستبه‌رداری سۆز‌وخۆشه‌ویستی‌و لایه‌نی ر‌وحی خۆی بێت.وه‌ك ئه‌وه‌ی چیرۆكنووس له چیرۆكه‌كه‌یدا,باسی ده‌كات,كه كاتێ پیاوه‌كه,ناسنامه‌ی ژنه‌كه‌ی به لوولدراوی هه‌ڵده‌گرێت,گومان ده‌كات له‌وه‌ی كه‌ژنه‌كه‌ی به‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌و,دڵگران‌و تووڕه‌ببێت.وه‌لێ كاتێ ژنه‌كه ده‌بینێت,پیاوه‌كه‌ی به‌رمیله‌كه‌ی پڕ ئاو كردوه,ئیدی ناسنامه‌كه‌ی به‌لاوه گرنگ نابێت.بێگومان ناسنامه,كه ده‌لاله‌ته له شوناسی مرۆڤه‌كان, گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه,له ژیانی مرۆڤه‌كاندا.وه‌لێ چونكه ئه‌و شێوازه كلاسیكیانه‌ی ژیانی مرۆڤه‌كان,له‌كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا هه‌یانه,ده‌بینین,پێداویستیه سه‌ره‌تایه‌كانی ژیان,شوێنی هه‌ست‌وسۆز‌ولایه‌نی رۆحی مرۆڤه‌كان ده‌گرێته‌وه.بۆیه كاتێ ژنه‌كه ده‌بینێت,به‌رمیله‌كه‌پڕ ئاو كراوه له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه,ئیدی گوێ به‌وه نادات, كه ئاخۆ ناسنامه‌كه‌ی چی لێهاتووه.لێره‌وه‌ش ئه‌و په‌یوه‌ندیه,رۆتینیه‌و نار‌وحیه‌ی نێوان مرۆڤه‌كانمان له چوارچێوه‌ی خێزاندا بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.په‌یوه‌ندیه‌ك,كه تیایدا له ساده‌ترین‌وسه‌ره‌تاییترین,پێداویستی ژیان بێبه شن.وه‌ك نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه,كه یه‌كێكه له پێداویستیه بنه‌ره‌تیه‌كانی ژیانی مرۆڤ.بێگومان كۆمه‌لگایه‌كیش, ئه‌و پێداویستیانه‌ی تیا نه‌بێت,كه‌واته ده‌بێت,ئاست‌وشێوازی ژیانی مرۆڤه‌كانی تیادا چۆن بێت.لێره‌دا ئێمه مه‌به‌ستمان نییه,شرۆڤه‌ی ناوه‌رۆكی ئه‌و چیرۆكه بكه‌ین,له رووی بابه‌ته‌وه,كه خوێنه‌وه‌ی ورد هه‌ڵده‌گرێت.به‌ڵكو ته‌نیا مه‌به ستمانه,ئاماژه به ره‌گه‌زی وه‌سف بده‌ین له‌و كورته چیرۆكه‌دا,كه‌وه‌ك باسمان كرد,لایه‌نێكی ئستاتیكی‌و هونه‌ركاری كورته چیرۆكه‌كه پێك ده‌هێنێت.چونكه چیرۆكنووس به ته‌نیا وه‌سفی ره‌گه‌زێكمان بۆ ناكات,به‌لكو وه‌سفی كات‌وشوێن‌وكاره‌كته‌ریش ده‌كات‌وله چوارچێوه‌یه‌كی گشتی ده‌ریان ده‌هێنێت.كه ده‌كرێ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ئاماژه‌ی پێبده‌ین:_
*وه‌سفی شوێن:_
شوێن له‌و كورته چیرۆكه‌دا,بریتیه له ماڵێك,كه هه‌موو رووادوه‌كانی لێده‌گوزه‌رێت.واته شوێنی بنه‌ره‌تی‌وسه‌ره‌كی,ماڵێكه له گه‌ره‌كێكی كۆن,كه ژن‌ومێرده‌كه‌ی تیادا ده‌ژین. له چوارچێوه‌ی شوێنی سه‌ره‌كی چیرۆكه‌كه,چیرۆكنووس,ورده‌كاریه‌كانی نا‌و ئه‌و شوێنه‌شمان پێده‌ناسێنێت,به‌راده‌یه‌ك كه ئاماژه به هه‌ندێك شت ده‌دات,كه ره‌نگه له خه‌یاڵی كه‌سماندا نه‌بێت.چیرۆكنووس وه‌سفی شوێن ده‌كات‌وده‌ڵێ:_(له‌و كۆنه گه‌ره‌كه‌دا/به‌رمیله‌كه‌ی حه‌وشه/له‌ژووره‌وه له‌بن وایه‌ری كاره‌بای راكرد/سابونێكی ته‌نیشت شێره‌ی به‌رمیل/به‌رۆژ/لێره‌و له‌وێ)هه‌مووئه‌مانه‌وه‌سفكردنی شوێنن,له‌بونیادی ئه‌و كورته چیرۆكه‌دا.ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان,شوێنی زۆرسه‌رنج راكێش‌ونامۆن.وه‌ك سابونه‌كه‌ی,ته‌نیشت به‌رمیل‌وبن وایه‌ری كاره‌با.ئه‌ودوو دیمه‌نه,گوزارشتێكن,ئێستاش له نێو ئێمه‌دا هه‌رماون.چونكه تاكو ئێستاش له‌زۆرماڵدا,كاغه‌زیاخود هه‌رشتێكی تر بێت,ده‌یخه‌نه ژێر وایه‌ری كاره‌باوه.یانیش ده‌بینین له‌زۆربه‌ی ماڵه‌كان تاكو ئێستاش,سابون له ته‌نیشت به‌رمیلی ئاو داده‌نرێت.ئه‌و دیمه‌نانه ره‌نگه له خه‌یاڵی كه‌سمان نه‌مابن,وه‌لێ چیرۆكنووس زۆر ئستاتیكیانه وه‌سفی كردوون‌وجارێكی تر ده‌یانهێنێته‌وه,نێو بیره‌وه‌ری ئێمه.ئه‌م جۆره وه‌سفكردنه‌ی شوێن,ده‌كرێ بڵێین, وه‌سفی شوێنه له نێو شوێن.به‌ومانایه‌ی چیرۆكنووس,له پاڵ دیمه‌نی ده‌ره‌وه‌ی شوێنه سه‌ره‌كیه‌كه,كه‌خانوێكه,هاوكات,شوێنه په‌نهاكانی نێو ئه‌و خانوه‌شمان پێ ده‌ناسێنێت.بێگومان ته‌نیا له میانه‌ی ئه‌و وه‌سفه‌ی شوێنه‌وه,خوێنه‌ر ده‌زانێت,كه ئاخۆئه‌و ماڵه چۆن بووه‌و,چی له نێودا هه‌یه.
*وه‌سفی كات:_
بێگومان كات ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كیه,له‌رۆمان‌وچیرۆكدا,چونكه ده‌بێته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی رووداوه‌كانی تیادا رووده‌دات‌وتۆمار ده‌كرێت.له‌و كورته چیرۆكه‌دا,به گه‌لێ شێوازه‌وه وه‌سفی كات كراوه.بۆنموونه وه‌ك:(كاتژمێر دووی شه‌و,تا كاتژمێر چواری پێنچ ده‌قیقه كه‌م/به هاوینان ئاو به‌رۆژ نه‌ده‌هات/دڕه‌نگانی شه‌و قیچ قیچ ده‌هات/تا نیوه‌رۆ/پێش بخه‌وێ/به‌رله‌خه‌وتن/بۆزستان هه‌ڵیانده‌گرێ/به‌یانی ژنه‌كه‌م هه‌ڵده‌ستێته‌وه)هه‌موو ئه‌مانه وه‌سفی كاتن له‌و كورته چیرۆكه‌دا.كات به شێوه‌ی رابردوو,ئێستاوداهاتووش,له‌و كورته چیرۆكه‌دا,نیشاندراوه.وه‌ك:(به‌هاوینان ئاو نه‌ده‌هات/ئه‌مه ئاماژه كردنێكه بۆ كاتی رابردوو)(بۆزستان هه‌ڵیانده‌گرێ/ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی هێشتا دانه‌هاتووه)(پێش بخه‌وێ/ده‌لاله‌تێكه بۆزه‌مه‌نی ئێستا/یا ئه‌و كاته‌ی روواده‌كه‌ی تیا رووده‌دات).بێگومان له‌وه‌سفی كاتدا,چیرۆكنووس هونه‌ریانه كاتی به‌رجه‌سته كردوه.بۆنموونه ده‌ڵێت:(دووی شه‌و,تاكاتژمێرچواری پێنج ده‌قیقه كه‌م).چیرۆكنووس ناڵێ دوو تاكو چوار,به‌لكو ده‌لێ چوار, پێنج ده‌قیقه كه‌م.به بۆچوونی من,ئه‌گه‌ر بیوتبایه,چواری ته‌واو,ئه‌وا ئه‌و جوانكاریه‌ی نه‌ده‌بوو.
*وه‌سفی كاره‌كته‌ر:_
له‌و كورته چیرۆكه‌دا,دووكاره‌كته‌ر رۆَلی رووداوه‌كان ده‌گێرن,كه ئه‌وانیش وه‌ك باسمان كرد ژن‌ومێردێكن.به‌ده‌ر له‌و دووكاره‌كته‌ره,كه‌سایه‌تی تر له چیرۆكه‌كه‌دا نییه.چیرۆكنووس وه‌سفی ئه‌و دووكاره‌كته‌ره‌مان بۆ ده‌كات‌و له‌رێگه‌ی ئه‌وسفكردنه‌وه,خه‌سڵه‌ته هاوبه‌شه‌كان‌وجیاوازه‌كانی نێوان ئه‌و ژن‌ومێرده ده‌ناسینه‌وه.وه‌ك ئاستی خوێنده‌واریان,پیشه‌و ئاره‌زووی ژیانیان,له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوانیان.له‌وه‌سفی هه‌ردووكاره‌كته‌ره‌كه‌دا,چیرۆكنووس ده‌ڵێت:(كابراگه‌نجه‌و مه‌راقی خوێندنه‌وه‌یه/ژنه‌كه‌ش خوێنده‌واره به‌س كتێب ناخوێنێته‌وه/به‌سته‌زمانه ئه‌ویش ماندووه(واته ژنه‌كه)به‌رۆژ لێره‌وله‌وێ,له‌نێو رێكخراوه‌كاندا ئازووقه‌ده‌ره./پیاوه‌كه ناسنامه‌كه هه‌ڵده‌گرێته‌وه,ژنه‌كه فرێی ده‌دات/به‌نۆره ئاوپرده‌كه‌ن).له‌په‌راوێزی ئه‌و وه‌سفكردنه‌ی كاره‌كته‌ره‌كانه‌وه,خوێنه‌ركه‌سایه‌تیه‌كان باشتر ده‌ناسێت.بۆنموونه:پیاوه‌كه هوشیار‌ورۆشنبیره,چونكه كتێب ده‌خوێنێته‌وه.به‌ڵام ژنه‌كه كتێب ناخوێنێته‌وه.كه‌واته ده‌بێ ئاستی هوشیاری پیاوه‌كه,به‌رزتربێت له هی ژنه‌كه‌ی.هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و ناساندنه‌ی چیرۆكنووس بێت,كه‌وه‌سفی ژنه‌كه‌ی كردوه,ده‌بێت ژنه‌كه له ده‌زگایه‌كی خێرخوازی‌ومرۆڤدۆستی كاربكات,واته له ده‌ره‌وه,به‌پێچه‌وانه‌ی پیاوه‌كه كه‌له‌ماڵه.پیاوه‌كه ناسنامه‌كه,هه‌ڵده‌گرێته‌وه,وه‌لێ ژنه‌كه گوێی پێنادات/دواجار هه‌ردووكیان به نۆره ئاوپڕده‌كه‌ن)لێره‌دا له نێوهه‌ردوو كاره‌كته‌ره‌كه‌دا,كه‌ژن‌ومێرده‌كه‌ن,چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی هاوبه‌ش‌وجیاواز هه‌یه.بۆنموونه خه‌سڵه‌ته هاوبه‌شه‌كان(وه‌ك یه‌ك خوێنده‌وارن/به نۆره ئاوپڕده‌كه‌ن,واته كه‌سیان مافی كه‌سیان ناخوات/هه‌ردووكیشیان وه‌ك یه‌كتر ماندوون)خه‌سڵه‌ته جیاوازه‌كان(پیاوه‌كه كتێب ده‌خوێنێته‌وه/ژنه‌كه ناخوێنێته‌وه/پیاوه‌كه ناسنامه‌كه هه‌ڵده‌گرێته‌وه/ژنه‌كه گوێی پێ نادات,چونكه خه‌می ئه‌وه‌یه‌تی تانكیه‌كه پڕ ئاوبێت/ژنه‌كه له‌رێكخراوێك كارده‌كات/پیاوه‌كه پیشه‌یه‌كی تری هه‌یه,كه چیرۆكنووس ئاماژه‌ی پێنه‌داوه)بێگومان گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین,تاراده‌یه‌كی زۆر هه‌ردوو كاره‌كته‌ره‌كه,هاوبه‌ش‌وته‌واوكه‌ری یه‌كترین له ژیاندا.واته خێزانێكی بێ كێشه‌و گرفتن.هه‌روه‌ها پیاوه‌كه,چونكه كتێب ده‌خوێنێته‌وه,مانای وایه كه‌سێكی هوشیاره‌و,بروای به مافی ژن هه‌یه.بۆیه هاوكاری ده‌كات‌ویارمه‌تی ده‌دات.گرفته‌كه‌یان ته‌نها له‌وه‌دایه,كه ده‌بێ هه‌میشه به‌نۆره ئێشكگربن,تاكوبتوانن به‌رمیلێكی ئاوی پاك,بۆ ماڵه‌كه‌یان دابین بكه‌ن.كه ئه‌مه‌ش هێمایه‌كه,بۆ شێوه‌وئاست‌وگوزه‌رانی ژیانی مرۆڤ له كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا,كه له ئاستێكی چه‌ند بێ به‌هاونرخدایه.
تێبینی/به‌رمیلێكی ئاوی پاك كورته چیرۆكێكی مامۆستا(عباس عبدلله یوسف) له‌ژماره(8)ی گۆڤاری(23) ئه‌ده‌بی,هاوینی 2012بڵاوكراوه‌ته‌وه…..