Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

هیدایه‌ت…..سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم

Be First!
by April 10, 2009 گشتی

هیدایه‌ت
سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم

  میدیای كوردی ، مه‌به‌ستم ئه‌اونه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ میدیای ئه‌هلی و ئازاد و سه‌ربه‌خۆین ، به‌شێكن له‌و شه‌ڕه‌ سارده‌ی راگه‌یاندن كه‌ دوای شه‌ڕی گه‌رم له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردوه‌ و هه‌ر سه‌ره‌ داوێكیش له‌ ده‌ستی جه‌نگاوه‌رێك دایه‌ ، هه‌ر بۆیه‌شه‌ به‌ قوومه‌ ئاوێك ده‌كه‌ونه‌ مه‌له‌ ، كاتێكیش له‌و قوومه‌ ئاوه‌ دێنه‌ ده‌رێ‌ ره‌سته‌یه‌ك كه‌ به‌رده‌وام ده‌یڵێن و ده‌یڵێنه‌وه‌ ، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كێ‌ یه‌ك به‌لگه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی كێ‌ له‌پشتیانه‌ و پاره‌یان له‌ كێ‌ وه‌رگرتوه‌ با بێمنه‌ت بن بڵاوی بكه‌نه‌وه‌ .
 هه‌رچه‌نده‌ پێشتریش وتوومه‌ ده‌رخستنی نهێنییه‌كان له‌ لایه‌ن ئه‌وانه‌ی نهێنیه‌كانیان لایه‌ له‌ ئێستادا ناكرێ‌ ، چونكه‌ به‌ ئاشكراكردنیان كۆتایی به‌ گه‌مه‌كان دێ‌ و سحره‌كه‌ به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ .
ئه‌گه‌ر وردتریش له‌و رسته‌یه‌ بڕوانین كه‌ ده‌ڵێن بێمنه‌تین چیتان لایه‌ بڵاوی بكه‌نه‌وه‌ رێك وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ له‌ حوكمی ئیسلامدا ئه‌گه‌ر كه‌سێك زینای كردبێت ، ده‌بێت دوو شایه‌د هه‌بێت بۆ سه‌لماندنی ، چونكه‌  ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ شه‌ڕه‌فی خوده‌وه‌ هه‌یه‌ ، وه‌ك چۆن ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان په‌یوه‌ندی به‌ شه‌ڕه‌فی سیاسییه‌وه‌ هه‌یه‌ ، بۆیه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ شه‌ڕه‌فه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌بێت له‌ ژووره‌ داخراو و تاریكه‌كان ئه‌نجامبدرێن ،  كه‌س به‌ چاوی خۆی نایانبینێ‌ ، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ ده‌ڵێن : واده‌ڵێن.
زۆرن ئه‌و براده‌رانه‌ی رۆژێك له‌ رۆژان له‌و جۆره‌ رۆژنامه‌و گۆڤاره‌ به‌ قه‌ولی خۆیان ئه‌هلیانه‌ كاریان كردوه‌ ئێستا له‌وێ‌ نه‌ماون  و له‌به‌ر هه‌ندێ‌ شتی ئه‌خلاقی و شتی دیكه‌ تا هه‌نوكه‌ په‌رده‌یان له‌سه‌ر زۆر لایه‌نی شاراوه‌ی شه‌ره‌ف و نامووسی ئه‌و بڵاوكراوانه‌ لانه‌داوه‌ و ته‌نیا  ئاماژه‌یان  به‌ هه‌ندێ‌ شتی ورده‌واڵه‌ كردوه‌ .
 كوردیش گوته‌نی سه‌ره‌نجام قونی ره‌ش و سپی به‌ دیار ده‌كه‌وێ‌  ، ئه‌وه‌ی له‌بن به‌ڕێیه‌ دێته‌ سه‌ر به‌ڕێ‌ .
ئه‌وانه‌ش كه‌ خوا زوو هیدایه‌تیدان و تێگه‌یشتن مه‌سه‌له‌كه‌ چییه‌ حه‌قه‌ نانه‌كی بخۆن و دووان بكه‌نه‌ خێر ، چونكه‌ وه‌ك ئیسلامییه‌كان ده‌ڵێن تا خوا هیدایه‌تت نه‌دات هیچ ناكرێ‌ ، ئه‌گه‌ر هیچ كرابوایه‌ ئه‌وه‌ ژنه‌ هونه‌رمه‌نده‌كانی میسر زۆر زووتر ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ر قاپی خودێ‌ ، وه‌ك پیاوه‌ هونه‌رمه‌نده‌كانی لای خۆمان نه‌ده‌بوون ، یه‌كێیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوایه‌ وه‌ك پێویست رێزیان لێنانێن و پاره‌یان به‌سه‌ردا نابارێنن و ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ ده‌كرێ‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وان ناكرێ‌ ، خوا هیدایه‌تی داو شوكر شوكر ئێستا له‌ هه‌ر بۆنه‌یه‌كی ئاینی سه‌فته‌یه‌ك پاره‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێ‌ ، ئه‌وی دیكه‌شیان تومه‌ز ده‌نگی نووساوه‌و وه‌ك جاران سه‌دای نه‌ماوه‌ ، خوا هیدایه‌تی ئه‌ویشی داو بڕیاری داوه‌ واز له‌ گۆرانیان بینی و ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ماویه‌تی به‌ نوێژ و عیباده‌ت به‌سه‌ری ببات ، ئه‌وه‌ی سێیه‌میش دوای ئه‌و هه‌موو فه‌شه‌له‌ زۆره‌ی له‌ دوای راپه‌رینه‌وه‌ به‌سه‌ری هات سه‌ره‌نجام خوا هیدایه‌تی ئه‌ویشی داو و به‌ گۆرانی نزاو پاڕانه‌وه‌ بۆ غه‌زه‌ ده‌ستیپێكرد و  ناوی خوای لێهێنا .
smkobsat@yahoo.com

Previous
Next

Leave a Reply