هیوا … ستار ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان
Closed
هیوا مناڵێك پاكه
زۆر حه‌ز ده‌كا له چاكه
ئه‌مساڵ پۆلی چواره‌مه
خووی نه‌داوه به‌گه‌مه
پارو پێرار یه‌كه‌م بوو
دایك‌و باوكی بێ خه‌م بوو
ئه‌مساڵیش نمره‌كانی
هه‌موو ده‌ن به یه‌كسانی
سه‌ره‌ڕای گشت ئه‌مانه
ره‌وشت پاك‌و زۆر جوانه
له ماڵا گوێ رایه‌ڵه
كانگای شیعر‌و مه‌ته‌ڵه
دڵی دایكی ناشكێنێ
به ووته‌ی جوان ئه‌یدوێنێ
زۆر زرنگه‌و له‌سه‌رخۆ
نازانێت مانای درۆ
كه‌واته كۆرپه‌كانم
خۆم به به‌ختیار ده‌زانم
كاتێك ئێوه‌ش وه‌كوو ئه‌و
تێكۆشن به رۆژو شه‌و
به‌ری ره‌نجتان ببینم
ببنه شادی بۆ ژینم