Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
هێستر هێستر کێوه‌ ده‌چی ؟…..دڵشاد تاقانه‌

هێستر هێستر کێوه‌ ده‌چی ؟…..دڵشاد تاقانه‌

Closed
by January 20, 2009 گشتی

 هێستر هێستر کێوه‌ ده‌چی ؟

   به‌ تۆنی توڕه‌یی و گاڵته‌ پێکردنه‌وه ، ‌قۆڵ و لاملێکی شۆفێره‌که‌ له‌ جامی لای چه‌پ ده‌رهێناو وه‌ک ئه‌وه‌ی تاوانی به‌رامبه‌ر کرابێ هاواری کرده‌ سه‌ر کوڕه‌ کورده‌ ته‌مه‌ن چوارده‌ نه‌ورۆزه‌که‌‌ له‌ هه‌نده‌رانه‌وه‌ به‌سه‌ردان گه‌ڕابۆوه‌ شاره‌که‌ی . ئه‌وه‌ له‌ کاتی په‌ڕینه‌وه‌ له‌ شه‌قامێکی کوردستان ڕووی دا ، کوڕه‌لاوه‌ وه‌ک ڕه‌وشتی نه‌رمی ئه‌وروپیانه‌ بێ هه‌ڵچون ده‌ستی کرد به‌ پێکه‌نین و نه‌یزانی بۆ ده‌مه‌ته‌قه‌ی لێ کرا و چ تاوانێکی کرد ! وا هێرشی بکرێته‌ سه‌ر ؟ که‌ خه‌تی په‌ڕینه‌وه‌ له‌ هه‌موو شه‌قامێ نه‌بێ خۆ نافڕێ و چۆن له‌ شه‌قامه‌که‌ بپه‌ڕێته‌وه‌ ! ئه‌ی هاوار خۆ که‌س له‌سه‌ر که‌س ناوه‌ستێ وه‌ک ئه‌وه‌ی خێرا نه‌بن له‌به‌ر بێ کاتی هه‌موو قازانجێکیان له‌ده‌ست ده‌چێ بێ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌یاسای هاتووچۆ له‌ناو چه‌قی شاره‌کان پیاده‌ پێشڕه‌وی هه‌یه‌ به‌ر له‌ تڕومبێل . 
 
                      دڵشاد تاقانه‌                                                        
              Dlshadtakana@yahoo.com
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.