Skip to Content

Thursday, December 9th, 2021

هەلویستەكانی هەرێمی كوردستان وەك كاكلەی حزبی شیوعی كوردستان

Be First!
by June 27, 2009 گشتی

 هەلویستەكانی هەرێمی كوردستان وەك كاكلەی حزبی شیوعی كوردستان

      نەهرۆـ نەرویج
   Wali360@hotmail.com 
 

 1- هەلویست لە بەرە لەگەل بەعسدا.
 2- دەست پێشخەری لە خەباتی چەكداری شاخدا.
 3- هەلویستی لە جەنگی ئیراق  ـ ئیران دا.
 4- هەلویستی لە شەری ناوخویی دا.
 5- هێشتنەوەی پێشمەرگەكانی لە ناوچەكانی گەرمیان و كۆییەو كۆسرەت، دوای ئەنجامدانی ئەنفال و لیدانی هەلەبجە بەچەكی كیمیایی .
 6- دەست پێشخەری لە پێكهینانی بەرەی كوردستانیداو قواستنەوەی هەلی راپەرینی ئاداری 1991.
 7- هەلویستی لە گفتۆگۆكردن لەگەل رژێمی سەدام دا.
 8- بەشداری كردنی لە كۆنگرەی لەندەندا.
 وەك ئاشكرایە هەرێمی كوردستانی كاكلەی حزبی شیوعی كوردستان بووە بە درێژایی مێژوو، هەر وەك چۆن بەری رۆژ بە بێژنگ ناگیرێ، ئاوا هەلویستەكانی هەرێمی كوردستانی حزبی شیوعی ناكرێ چاوی لێبپۆشرێ، چونكە شاخێكی میژوو كردە بە خوێنی هەزاران رۆلەی قارەمان ئاو دراوە! ناكرێ بە دەرزی یەكی ژەنگاوی كولل هەولی رووخاندن و هەرسهێنانی بدەین.
 
 1- بۆ نموونە ئەگەر باسی بەرە بكەین لەگەل رژێمی بەعسدا ئەوا چەندین كـادیری پێشكەوتوو دژ بە بەرە هەلویستیان دەربری، لەوانە كۆچ كردوو هاورێ مەلا حەسەن و كۆمەلێك كادیری تر، جگە لـەمەش هاورێ عزیز مەحەمەد لە كۆنگرەی چوارەمی حزبدا رەخنە لەو رابوردوە دەگرێ و دەلێ سیاسەتێكی راست رەومان پەیرەو كرد، لەم بوارەشدا لینین دەلێ هەر حزبیك رەخنە لە رابوردووی خوی بگرێ ئـەمە مانای وایە ئەو حزبە جدییە لە دارشتنی سیاسەتی خویدا،
 
 2- ئەگەر هەرێمی كوردستان سازشی بكردبایە، ئاوا هەر لە نێو بەرەكـە دەمایەوە، ئەبووە دەم راستی گەلی كورد لەو دەمەدا، بەلام نەك هەر سازشی نەكرد، بەلكو دوای لێدانی حزب و لە سێدارە دانی 31 هـاورێ نیو تەشكیلاتی سوپا،هەرێمی كــوردستان بـە دەست پێشخەری هاورێیانی كـوردستان لـەوانە هاورێیان مەلا ئەحمەدی بانیخێلان و هاورێیانی دی چەكیان گەیاندە ناوچە ئازادكراوەكـان و دەستیان دایە خەباتـی چەكـداری ویرای سەختی قوناغەكە، بـەلام ئـەم هەنـگاوە شورشگیرە رادیكالییانەیـان هەلبژاردو و بوون بە نموونەی هێزێكی شورشگیری دژ بە سازش و سەودا كردن لەگەل ئەم رژێم یان ئەو رژێمدا! راگەیاندنی خەباتی چەكداری و وازهێنان لە بەرە وەك ئەوە وابوو كوردەواری گوتەنی زەرەر لە نیوەی بگەرێتەوە قازانجە!! هەروەها پێداویستی گـەلـەكـەمـان ئەو هەنگاوە شورشگیرانەی دەخواست، چونگە رژێمی بەعس دوای هەرس هێنانی شورشی ئـەیلول دەستی دابووە سیاسەتی تەعریب و تەبعیس و راگواستن، بە سەدان تێكوشەریش لە زیندانەكان و ژوری ئیعدام دابوون.
 
 3- هەر لــەسەرەتای هەلگیرسانی شەری ئیران ـ ئیراقدا هــەرێمی كـوردستان سیاسەتی دژ بـەشەری راگەیاند، كە خۆی لەم دروشمەدا بەرجەستە دەكرد( راوەستاندنی شەر و رووخانی رژێمی بەعس) چونكە حزب پێ وابوو، شەر لە قازانجی گـەلانی ئیران و ئیراق دانییە، بوونی شەر بەواتای سەرقال كــردنی هەردوو گەلی ئیراق و ئیرانە بەشەرەوە، لــە سایەی شەر میللەت ناتوانی ئـامادە باش بیت بۆ رووخانی رژێمەكانیان، لەهامان كاتدا حزب سیاسەتی ئۆپۆرتیستانەی نەگرتە بـەر، وەك لایەن گیری ئەم رژیم یان ئەو رژێم بكا، وەك هەندێ لایەنی كوردستانی و عیراقی كردیان، بگرە شەر دوشینی هێزی شورشگیری گەل بوو لە هەناوی رووداوەكاندا! هەر وەها هــاوكاری كردنی رژێمی ئیران و دەست تێكەلكردن لـەگەل سوپای پاسداراندا و هینانیان بۆ نیو خاكی كوردستان، پێی خیانەتێكی نیشتمانی بوو، بەهەمان شێوە سیاسەتی دانوستاندن و گفتو گۆ لەگەل رژێمی بەعسدا پێی سازش بوو! بە تایبەتی لە رۆژگاری جەنگدا واقعیش راستی ئەم دروشمە زانیستیانەی حزب و هەرێمی كوردستانی سەلماند، ئەوە بوو لە كاتی شەردا هیچ یەك لە رژێمەكان نەرووخان و لە پەنای شەرەوە رژێمی بـەعس گوندەكانی رووخاند و بە چەكــی كیمایی شاری هەلجەو چەندین ناوچەی رزگاركراوی بوردمان كرد و، پـرۆسەی ئەنفالیش نەنجامدا،بـە تەواوەتی هێزی پێشمەرگــەی تەنگەتاو كـرد، بۆیە بــە تەشكیلاتێكی نوێ و ژمارەیەكی كــەم هێزی پێشمەرگە درێژەی بەشەری پارتی زانی دا!!
 
 4- هەلویستی هەرێمی كـوردستان لــە شەری نێو خودا، حـزب پێی وابوو، شەری نـاوخۆ هیچ كـاتیك خزمەت بە گەلەكەمان ناكا، بگرە هێزە نیشتیمانیەكان لاواز دەكا و، ئــەركی سەرەكـی كە خەبات بوو دژی رژێمی بەعس لە بیریان دەباتەوە و، جگە لەمەش هەمیشە بــروای بە سیاسەتی هاوپەیمانی بوو، بەشداری كردنی لە بەرەی جود و جوقد ئەو راستییە دەسەلمێنن!! كــە تووشی شەریش بوو لـــەگــەل لایەنێكی كوردستانیدا هەمیشە سیاسەتی بەرگری كردنی هەلبژارد، نەوەك سیاسەتی هێرش بردن، لـە كاتی شەری ناوخویی دوو لایــەندا، سیاسەتی هەرێم و پــاشان حـــزبی شیوعی كوردستان لـــەوەدا بەرجەستەبوو، كە رۆلی پیاوێكی ریش سپی بگێرێ، بە واتای ناوبژی كــەر، بێ ئەوەی ببێتە لایەنگری ئەم لایەن یان ئەو لایەن، سیاسەتی سەربەخۆیی حزب لـەم بواردا، هەمیشە جێگای رێز و ستایش بووە، چونكە ئەوەی پێكراوە، بۆ كوژاندنەوەی ئاگری شەری ناوخۆ درێغی نەكردووە.
 لــە دوای راپەرینەكەش كــە لــە نوژەنەوە كە شەری ناوخۆ دەستی پێكرد،هــەمـان سیاسەتی شاخی دووبارەكردەوە كە بێلایەن بێت، چونكە حزب پێی وابوو، شەری ناوخۆ وەرزی زستانێكی تووشە، هەردەبێ بەسەر بچێ، بەلام میژوو وەك لاپەرەیەكی پرشنگدار دەمێنێتەوە، بـۆیە جێگای شانازیە ئاماژە بۆ رۆلی حزب بكەین، لە سایەی شەری ناوخودا.
 
 5- بەدرێژایی مێژووی هەرێمی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان، سەدان و بگرە هەزاران چالاكی یی ئەنجامداوە، چ لە بواری رێكخستن و كـاری جەماوەریی و پەیوەندییەكان و هەروەهاش سەر قافلە بووە، لـە كاری سەربازی و شەری پارتی زانیدا، سەدان و هەزاران رۆلەی بەوەفای بونەتە قوچی قوربانی، بە واتایەكی تر لە كاروانەكەدا دانەبراوە، ئەوەی قوناغەكـە پێویستی پێبوە دریغی نەكردوە، بۆ نموونە لە دوای ئەنفالەكان هێزە كوردستانیەكان تا رادەیەك دووچاری شكستی سەربازی بوون، لـــەو قوناغە سەخت و تالــەدا هەرێمی كوردستان نەی دەویست گورەپانەكە چول بـكا، بۆیە كــۆمەلێك پێشمەرگەی دلێرو نەبەزی هەلبژارد، تا وەكو بوونی شەری پارتیزانی بسەلمێنن!! لــە وانە مەفرەزەكانی ئـەحمەد بازوكەو ئەبو ڤیان لە گەرمیان و هەر وەها مەفرەزەكانی مام جوامیر و ملازم شێرزاد لە بناری باواجی و دامێنی چیای كۆسرەت!! ئەوە بوو هاورێیانی گەرمیان لە شەرێكی نابەرامبەردا شەهید بـوون، هەروەها مەفرەزەكانی مام جوامیر و ملازم شێرزاد لە چیای كۆسرەت تووشی شەر هاتن، لــە ئەنجامدا هاورێیان رێباز و شەپۆل شەهید بوون. بێگومان لایەنەكانی دی مەفرەزەیان هەبوو، شەهیدیشیان دا، بەلام وەك مەفرەزەكانی حزبی شیوعی جێگای متمانە نەبوون.
 
 6- هەرچــەندە بەرەی كوردستانی یێش راوەستانی شەری ئیران ـ ئیراق هەولی بــۆ درا بــەمەبەستی پێكهێنانی بەلام دوای لێدانی هەلەبجەو ئەنجامدانی ئەنفال و رویشتینی كاروانی پێشمەرگە بۆ سەر سنورەكانی بەتەواوەتی پێكهات، بۆیە هەندێ لایەن و كەس دەیانگوت بەرە بە مردویەتی لەدایك بووە.
 بەلام هەرێمی كوردستانی حزبی شیوعی بە دلێكی پر ئومێدەوە روانیە بەرە و هەمیشە وەك داینەمۆییەك لە نیو بەرەدا كارو چالاكی خۆی ئەنجامداوە، رۆلی ماموستا رەوەند لەو رۆژانەدا فەراموش ناكرێ.
 بۆیە ئەتوانم بلێم پێش راپەرین چوارچیوەیەكی سیاسی و عـەسكەری و رێكخراوەیی هەبوو، بــە ناوی بـەرەی كوردستانی و ئیشی بۆ ئەوە دەكـرد رۆژێك لــە رۆژان دەگەرێنەوە نیو جەماوەری میللەتەكەمان، پێش وەختیش ئامادە باشی بۆ دەكرا!!!
 من لــە نزیكەوە ئاگاداری ئـەو نامانە بووم كە لـە راژانەوە بەرێ دەكران بۆ سەردەشت و قـاسمە رەش
 كــە چۆن پێشوەخت پێشبینی ئەوە دەكرا،لە ئەنجامی تێكشكانی رژێم لـە شەری كویت و رژێمی بەعس شكست دێنێ دەسەلات دەكەوێتەوە دەست جەماوەر ئا بەم شێوەیە پێش راپەرینی ئاداری 1991 میكانیزمی بەرێوە بردنی شارەكانی كوردستان دانرا، كـە دواتر پێیان دەگوت سیاسەت ( امر الواقع ) دەتوانم بلیم ئەگەر بەرەی كـوردستانی نەبوایە راپەرینی بـەهاری 1991 چەشنی شارەكـانی باشووری لێ دەهات و قوربانیەكی زۆری لێدەكەوتەوە و جارێكی تر دەسەلات دەكەوتەوە دەست رژێم!!
 
 7ـ دوای كۆرەوەكەی سالی 1991، ئەوە بوو سەدان هەزار كەسی خەلكی كوردستان كۆچی دەستەی جەمعیان كرد بەرەو سنورەكان، لەم ئان و ساتەدا، بـەرەی كـوردستانی پێشنیاری گفتو گـۆ كردنی لـەگەل رژێم، خستە روو، بەلـكو هەلویستی هەرێمی كوردستانی حــزبی شیوعی ( تحفگ)بـوو، كـە رژێمی سەدام ئەنجامدەری تاوانەكانی هەلەبجەو ئەنفال جێگای متمانە نیە، ئەوە لەبەر لاوازییە،دەستی دانوساندن درێژ دەكا. جگە لەوەش گفتو گۆ درێژە دان بوو بە تەمەنی رژێم، تـا وەك و خـۆی بــگرێتەوە و بێتەوە سەر خۆ.چونكە وەزعی رژێمی لە ئەنجامی هەلچوونی رق و كینەی خەلك شەلەژا بوو، نە لە باشور خۆی پێدەگیرا نە لـە كوردستان. دواتریش دەركەوت كـە گفتو گۆ كردن جگە لە سر كردنی دەماری شورشگیری خەلكی كوردستان، شتێكی تری بەدەستەوە نەدەدا.
 
 8 ـ بۆچی حزبی شیوعی كوردستان بەشداری كرد لە كۆنگرەی لەندەن دا!!!
 رەنگە هەندێ كەس بلێن ئەوە بەشداری كردنە لە پلان و سیاسەتی ئەمریكا لە ناوچەكە، بـەلام حزبی شیوعی كوردستان بەپیێ خویندنەوەی خۆی بۆ بارو دۆخی ناوچەكە پێ وابوو دەبێ رژێم بگوردرێ و كاتی كە ئامادە باشی لە ئارادایە دەبی لـە كاروانەكە دوا نەكەوێ، ئەمە مانای ئەوە نی یە كە ئێمە دان بـە ئەمریكایا دەنیین وەك دەولەتێكی  سەرمایەداری.
 ئەمریكا هیچ كــاتیك هەنگاوی سیاسی و سەربازی دانانێ ئــەگەر بەرژەوەندی خودی خۆی تیـا نەبێ، ئیستاش هەلویستمان روونە لە بازاری ئازاد و كـەرتی تایبەت، پێمان وایە دەبێ بازاری ئازاد لــە ژێر سانسوری دەولەت دا بێ و هەروا كەرتی تایبەتیش كونترولی تیكرای بوارەكان نەكــا. لە هەمان كاتدا بواریش بدرێ كەرتی گشتی رولی خۆی لە ژیانی ئابوری چ لە كوردستان یان لە ئیراقدا بگیرێ.
 
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply