Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
هەلی کار لە کوردستاندا …سەعدوڵڵا برایم خان

هەلی کار لە کوردستاندا …سەعدوڵڵا برایم خان

Closed
by May 21, 2013 گشتی

 

 

 

ناوەناوە لە گۆڤارو رۆژنامەو تیڤیەکان روونتر بڵیین میدیا بەگشتی کۆمەڵێک ئاگاداریمان لەبارەی ھەلی کار بەرچاو دەکەوێت کە کۆمبانیاکان داوای کارمەند دەکەن ، بەڵام بەو مەرجانەی خوارەوە ، دەرچووی زانکۆ بێت ، زمانی ئینگلیزی و عەرەبی بەباشی بزانێت شارەزایی تەواوی ھەبێت لە کومپیوتەر و سەرجەم بەرنامەکانی کۆمپیوتەر بزانێت وە تەمەنی لە بیست و پێنج ساڵ زیاتر نەبێت ، یاخود دەبینین لەسەر سوپەرماکیتەکان زۆر جار دوکانەکانیش دەنووسرێت پێویستیمان بە کارمەند ھەیە بەڵام مێینە بێت ، ئەوە بۆ پرسگەو ئەو شوێنانەش گومانی تێدا نیە دەبێت مێینە بێت ،

ھەر کۆمپانیایەک ئازادە لەوەی چ جۆرە کارمەندێکی دەوێت بۆ بەرزی کوالێتی کارەکەی بە تایبەتی لە سیستەمی سەرمایەدارییدا کێبەرکی تووند ھەیە لە نێوان خاوەن کارەکاندا ، ئەمە ھەقێکی شەرعیە ، بەلام سەرم لە مینەکە دەرناچێت!!!

بەڵام پرسیار ئەوەیە ئاخۆ چەند کەس لەم جۆرە ھەلانەی کار سووندمەند دەبن ؟ بەپێی ئامارێکی وەزارەتی پلاندانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رێژەی نەخویندەواری لە کوردستاندا لەسەدا سییانزەیە ، ئەوە جگە لەوەی کە بێکاری رووبۆشکراو لە ئاستێکی بەرزدایە کەواتە ئەو بڕە کارنەی لێرەو لە ولەوێ نابنە ھۆی دابەزاندنی ئاستی بێکاری،

جونکە بەشێکی زوۆری کۆمەڵگا لەم فلتەرانەدا دەربازیان نابێت و ئەم پێوەرەانە نایانگرێتەوە ، لە لایەکی تریش زۆرینەی رەگەزی نێر پێویستی بەکار ھەیە نەک رەگەزی مێ ھۆکارەکەشی زۆر روونە ئێرە کوردستانە و بەرپرسیارەێتی خێزان تائێستا لەئەستۆی پیاو دایە نەک ژن ، ئەوەی بۆخۆش حەزی لە قسەی فیمینزمەو کوردستانمان لێ دەکات بەسوید ئەمە شتیکی ترە و تەنھا دڵدانەوەیە وە بابەتی نووسنی ئێمە نیە ، من ئێستا ھاونیشتیمانی بۆی ھەیە ئەو پرسیارە لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکات و گللەیی لە کۆمبانیاکان ناکات چونگە ئامانجی کۆمپانیاکان تەنھا کۆکردنەوەی سەرمایەیە بەدیوەکەیتریشدا یاسایەک نیە پابەندیان بکات بە پاراستنی مافی کارمەندان و کریکاران ،

دیارە پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە کە سەرجەم کارەکانی ھەریم بدرێتە کەرتی تایبەت بە تایبەتی وەبەرھێنان وە ھیچ مەر جیکیش بۆ کۆمپانیان دانەندراوە کە کرێکارەکان لە کویی و چۆن و بە چ شێوازێک مامەڵەیان لەگەل دەکات واتە کۆمپانیاکان بۆیان ھەیە لە ھەر ولاتێک کرێکار بھێنن ئەمە خۆی سەرئاڵتی دروستبوون و زیاد بوونی رێژەی بێکاریە لە کوردستتاندا نابێت حکوومەت بیری بچیت بەرپرسیارە لە دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ ھاونیشتیمانیانی و دەبێت چارەسەری رێژەی بێکاری بکات لە کوردستاندا، بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت گرنگی بە بواری کشتوکالی و پیشەسازی و بازرگانی بدرێت وە ھەروەھا کاری دەستی بدۆزرێتەوە لە لایەکی تریشەوە دەبیت بەروو بوم و دانەویلە بە شێوازێکی زۆر باش نەک وەک خێرو سەدقە لە ھاونیشتیمانیانی بکڕێتەوە، چونکە تەنھا بە دۆزینەوەی ھەلی کاری دەستی دەتوانین ئەم گرفتە چارەسەر بکەین بە پاڵپشتی کردنی ئەو کارگانەی کەگرنگی بە کاری دەستی دەدەن، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا لە کوردستان پێچەوانەکەی پەیرەو دەکرێت ، گرنگی بەھێنانی کەل و پەل لە دەرەوە بۆ ناوەوەی کوردستان دەدرێت، گرنگیدانیش بە ھینانی کەل و پەلی بیانی واتە لەباربردنی ھەلی کاری دەستیە لەوە زیاتر ھیچ تەفسیرێکی تری بۆ ھەڵناگرێت،

ھەربۆ نموونە چەندین کارگە لە کوردستاندا داخراون یاخود حکوومەت گرنگیان پێ نادات ، وەک کارگەی جگەرە کارگەی مافور … ھتد

زۆر لەنگیە بۆ ھەموومان کە ئێمە نەتووانین سەرەتایترین پێداویستیەکانی خۆمان دابین بکەین و بەرھەمی بێنین، کە دەڵێم لەنگیە بۆ ھەموومان چونکە قبووڵی ئەو رەوشە دەکەین ، گریمان ھەریەک لە ئێمە لەگەڵ ھاوڵاتیەکی وڵاتێکی تری پێشکەوتوو لە بواری پیشەسازی کەوتینە موناقەشەو قسەکردن لەسەر شێوازی بەرێوەبرنی وڵات ، با لایەنی سیاسی لێ دەربکەین و باسی بەرھەمە ناوخۆییەکان و داھێنانەکان بکەین ، ئەوان سەدان بەرھەمی خوماڵی و کارگەت بۆ رێز دەکەن ، دەبێت ئێمەش بڵێن سەرمان خوات لە کارگەی چیمەنتۆی تاسڵووجە زیاتر چیترمان نیە ، ئەگەر بێت و کاری دەستی دەستەبەر بکرێت لە کوردستاندا ئەوە لۆدی سەرحکوومەتیش بۆ دامەزراندن کەمدەبێتەوە کاریگەری لەسەر ئاستی زانستی مەعریفی زانکۆکانیشمان دەبێت چەنکە بە داخەوە بەشی ھەرە زۆری خوێنکاری ئێستا تەنھا بۆ دامەزراند ن و مووچە دەیەوێت خوێندت تەواو بکات و سەری لەو بڕە کەمەش تێکداوە کە دەیانەویت بۆ گەیشتن بە لووتکەی زانست و مەعریفە بخوێنن، ئەو کاتە ئەوەی بە دوای ناندا دەگەڕێت دەتووانێت لە یەکێک لە کارگەکان کارێکی بازوویی بکات لەم حالەتەشدا پێویستی بە زمان زانین و بڕوانامەی بەرز نابێت، وە ئەەشی بە دوای زانست و مەعریفەدا دەگەڕِێت دەتووانێت بەرەو زانکۆکان بچێت لە سەرەکەی تریشەوە حکوومەت رزگاری دەبێت لەدەستی کەمی بوودجەو ئەو لۆدەی ئێستای لەسەر نامینێت ، ھەموو ئەمانە دەبنە بنەمای بەھێزبوونی پایەکانی کۆمەلگایەکی دیموکرات و کیانێکی سیاسی بەھێز لە ھەریمی کوردستاندا ،

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.