هەڵوەشاندنەوەى نەخشەکان
هەڵوەشاندنەوەى نەخشەکان
شێرزاد حه‌سه‌ن
گه‌ره‌كمه….
ئه‌و نه‌خشانه‌ی به‌رده‌ستتان بگۆڕم
ئیتر بابه‌س بێ و .. چیتر به‌درۆیان فریـومان مه‌ده‌ن
با جوگرافیاناسانیش ئه‌و خه‌یاڵه خۆشه ته‌ڵاق دهن
نه‌خشه ڕه‌نگا و ڕه‌نگه‌كانی خۆیان لوول كه‌ن
فڕێی ده‌نه سه‌ر ئه‌و ڕه‌فه بڵندانه‌ی كه‌س ده‌ستی نایانگاتێ
وه‌رن ئه‌و جادانه‌ی نێوان شاره‌كانیش وه‌ك فه‌رشێكی كۆن ..
لوول كه‌ن و بیانپێچنهوه
ئه‌و جادانه‌ی جه‌نگاوه‌ران به‌سه‌ر شه‌ڕگه‌و سه‌نگه‌ره‌كاندا دابه‌ش..
ده‌كه‌ن
بۆچیمانه ئه‌و باخچه پهژمووردانهی عومرێكه قفڵا له ده‌رگاكانی..
دراون
گوڵه‌كانی دوژمن به یه‌كدین
كه مه‌له‌كانی له‌ترسی نیشانه‌ی تفه‌نگ به‌ده‌سته‌كان ..
زات نه‌كه‌ن بنیشنه‌وه
كهعاشقهكانی ئه‌وه‌نده شه‌كه‌ت بن ..
تا گه‌یشتن به ژێر سێبه‌ری دره‌خته‌كان هه‌رهه‌موو پیربن و بمرن
ئیتر بۆچیمانه چیمه‌ن و سپیندار و سه‌رووه باڵا به‌رزه‌كان ..؟
كه دڵێك نه‌گا به دڵێك .. چاوێك به چاوێ
ئیتر چی له‌و پردانه‌ی سه‌ر رووباره خوێناوییه‌كان بكه‌ین ..؟
تازه ته‌واو .. به‌سه‌رچوو ئه‌و رۆژانه‌ی ..
رۆحه‌كان وه‌ك گاشه‌به‌رد بهریهكدی ده‌كه‌وتن
چ پزیشكێكیان لێ ده‌كه‌وته‌وه
من سكم به‌و په‌یكه‌ری شه‌هیدانه ده‌سووتێ..
كه به رۆژ كۆتره شینكه ریقنهیان به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن
قنجان و برینی سه‌ده‌ها گولله‌ی وێڵیش وا به ته‌ختی ته‌وێڵیانه‌وه
چ ئه‌سته‌مه دووباره و سێباره شه‌هید ده‌بنه‌وه
به‌و ئهندازیارانهش بڵێن ..
كه تا هه‌نووكه دیواری قوتابخانه‌و به‌ندیخانه وه‌كیه‌ك هه‌ڵده‌چنن…!
با خانووه‌كانی له‌مه‌ودوامان بێ په‌نجه‌ره و دهرگابن
چی له په‌نجه‌ره‌كان بكه‌ین كه له‌بری سروه‌ی شه‌ماڵا
شریخه‌ی قامچی و شه‌قژنی گولله‌مان بۆ بێنن؟
هه‌ر هه‌موو په‌نجه‌ره‌كان
به‌سه‌ر وێرانه و كه‌لاوه‌ی رۆح و كوشتاری خێڵه‌كان ده‌ڕوانن
بۆچیمانه ده‌رگاكان
كه به نوێژی نیوه‌ڕۆ دوژمنه‌كانمان خۆبكوتنه بنه‌بانێ؟
ئه‌و شۆستانهش به‌رنه‌وه ماڵی ئه‌وانه‌ی چه‌وڕێژیان كردن
ئه‌وێ نه‌بووایه ..
پیاوه بێئیشهكان .. جحێڵه سه‌ره‌ڕۆكان كوێیان هه‌بوو
لێی بوه‌ستن
تا نائومێدانه له پاوپووزی ژنان وردبنه‌وه و
شه‌ڕیش به خوشكه شه‌رمن و نهباڵقهكانمان بفرۆشن
هه‌موو نه‌خشه‌كان لوول كه‌ن .. نه‌خشه‌ی دڵه چوارلهتهكان
گونده غه‌مگین .. تێك دراوه‌كان
شاری سیخناخ .. به په‌یكه‌ر .. به وێنه‌ی شه‌هیده‌كان
نه‌خشه‌ی وڵاتێك .. خه‌وتوو .. ماندوو ..
مردوو له مۆزه‌خانه‌ی بیانییه‌كان ..
خه‌می په‌ژموورده .. حه‌كایه‌تی وهحشیهتگهریم
له سه‌فه‌رنامه و ده‌فته‌ری یاداشتی گه‌ڕیده‌كان
مردم ئه‌وه‌نده‌ی له راڕه‌وی كتێبخانه ساردهكانا بگه‌ڕێم
ته‌پ و تۆزی سه‌رنه‌خشه جێماوه‌كانی نێو چه‌كمه‌جه و ..
سه‌ر ڕه‌فه‌كان بته‌كێنم و ههڵیانمژم
جگه له مه‌رگی گه‌ڕیده‌كانی ساڵانی زوو چیم پێ ده‌ڵێن
چ زوو لاپه‌ڕه زه‌رده‌كانی به ده‌ستمه‌وه هه‌ڵده‌وه‌رێن
شار و گوند و ڕووبار و چیاكانی ده‌كه‌ونه به‌رپێم
من هه‌نووكه بڕوام هێنا
سنووره ده‌ستكرده‌كان كه‌س له‌وێ ڕه‌سمی نه‌كردوون
بێ هوودهش نییه دڵه‌كان .. دڵی من .. دڵی تۆ .. دڵی ئه‌و ..
چوارلهتن ..!
پتر له قووتابییه‌كی تهمبهڵا لاستیكی خه‌ت كوژێنه‌وه
دهعهمهل دێنم
گوایه سنووره سوور .. ده‌ستكرده‌كان بسڕمه‌وه
به قه‌ڵه‌مێكی شین ئاوه‌ڕۆی رووباره‌كان به‌رده‌مه‌وه
بیانخه‌مه‌وه سه‌ر دێراوی دڵه وشك هه‌ڵاتووه‌كان
به گوێزانێكی كول .. كولتر له قه‌ده‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌م
ناوه عه‌ره‌بی و توركی و فارسی گونده خاپوورهكانم دهكڕێنم
ئه‌و گوندانه‌ی به فوویه‌ك نه‌مان و چوونه‌وه ئاسمان
من دره‌نگ زانیم
رووباره‌كانی فرمێسكی هه‌میشه رژاوی بێوه‌ژنه‌كان بوون
جۆگه‌له‌ی سووریشی خوێنی ئه‌و كوڕه كاكۆڵا زه‌ردانه‌ی
دوا فه‌سڵی جه‌نگیان بینی و له فه‌سڵه‌ی یه‌كه‌می عیشقدا مردن
وای له سه‌فه‌ری بێ سه‌ر و به‌ری ئێمه
چ سه‌فه‌رێكی بێ سه‌ره‌تا و بێ كۆتابوو
كۆچی سوور .. بێ گه‌ڕانه‌وه .. ئه‌به‌دی بوو
ئیتر بۆچیمانه نه‌خشه‌ی شار و دێ
وه‌ختێ دۆزه‌خ دوا مه‌نزڵگا و دوا قۆناغ بێ ..