وانه‌ی بیركاری … عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
(ئارا) هه‌میشه له ماڵه‌وه باسی وانه‌ی بیركاری بۆ دایكی و باوكی ده‌كرد و ئه‌و چالاكییانه‌ی بۆ ده‌گێڕانه‌وه كه مامۆستا عه‌لی له پۆلدا ئه‌نجامی ده‌دان ..چونكه مامۆستا جیاوازتر له مامۆستای ساڵی پێشوو وانه‌كه‌ی پێده‌وتن..(ئارا) ئه‌مساڵ هه‌ندێك بابه‌تی نوێ له په‌رتووكه‌كه‌یاندا هه‌یه كه پێویستییان به رونكردنه‌وه‌ی زیاتره و له هه‌مان كاتیش‌دا هۆی رونكردنه‌وه‌یشی پێویسته , رۆژێكیان بۆ وانه و بۆ بابه‌تێكی نوێ ، خۆی ئاماده كردبوو ، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا له پۆلدا دانیشتبوون، هێنده‌یان زانی مامۆستا عه‌لی خۆی كرد به پۆلدا و رۆژباشی لێ‌كردن .ئه‌وانیش به خۆشییه‌وه وه‌ڵامیان دایه‌وه، مامۆستا رۆژانه كه ده‌هاته پۆله‌وه , لێو به خه‌نده بوو ، هه‌میشه‌ش دێڕێك هۆنراوه‌ی به گۆرانییه‌وه بۆ ده‌وتن ، كه په‌یوه‌ندی به بیركارییه‌وه هه‌بوو ، ئه‌مجاره‌یان پێش ئه‌وه‌ی وانه و بابه‌ت و به‌روار بنووسێت ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی بۆ وتن به هێمنی، ئه‌وانیش به گۆرانی ده‌یان وته‌وه:
بیركاری بۆ هه‌مووانه بۆیه لامان ئاسانه
لای ئێمه‌ی بچكۆلانه بۆته خۆشترین وانه