وانه‌ی دووه‌م … هێمن بابان
گه‌ر ئه‌مجاره بیرت کردم
پێشی ئه‌وه‌ی با‌نگم بکه‌ی
ببم به مۆم بۆ شه‌وی تار
پێشی ئه‌وه‌ی شه‌پۆڵ بده‌م
هێدی بکشێم به‌ره‌و که‌نار
جێژوانێکی چۆڵم ده‌وێ
خاڵی له به‌رد ، خاڵی له دار
خاڵی بێ له هه‌موو شتێ
له مارمیلک و له تیله مار
گرنگ نیه هه‌ر وه‌رزێک بێ
با گزهنگ بێ ، یا زه‌رده‌په‌ڕ
به زه‌ویدا بچێته خوار
ئه‌وسا دێم و
چاوه‌کانت بنوقێنه
په‌نجه‌کانت
به گوێچکه‌دا بچه‌قێنه
گوێ هه‌ڵمه‌خه بۆ ده‌نگی ( با ) و
پرته و بۆڵه و ته‌په‌ی گیاندار
گوێی پێ مه‌ده
چرا سه‌وز با هه‌ر سوور بێ
هه‌ر هه‌موویان سهرواژوور که
نیگاه بان و قانونی شار
ئه‌وسا که دێم
گرفه‌ی ووشه‌م هه‌ر گێژ ده‌خوا و
ئارام ده‌بێ
که ده‌گاته ژێر ده‌واری هه‌ردوو زنار
ئه‌گه‌ر هاتوو بیرت کردم
ئه‌گه‌ر هاتوو
ئامێزی خۆت کرده په‌سار
ئه‌گه‌ر ویستت
رازه‌کانم هه‌ڵوه‌رێنم وه‌ک گه‌ڵای دار
با جێ‌ژوان هه‌ر چۆڵ بێت و
خاڵی له به‌رد ، خاڵی له‌دار
ئه‌وساکه دێم
ئاوێزانی به‌ژنت ده‌بم
له بیابانی دووره ده‌ستا
وه‌کو باران ده‌رژێمه خوار