وانه‌ی سروود(2) … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید بــــــــــــه‌رزنجی
Closed
خۆزگـــه هه‌موو وانه‌كان
وه‌كو ســـروود خۆشبوایه
چــــونكه بۆئێمه‌ی منداڵ
گـــه‌وره‌ترین هیــــوایه
* * *
به سـروود و گــۆرانی
ژین پڕ ده‌كه‌ین له‌جوانی
هــه‌تا ئاســووده بژین
به‌خۆشی وكــامــه‌رانی
* * *
ئه‌و ڕۆژه‌ی ســروودمان بێ
ئای چه‌ند دڵمان خۆش ده‌بێ
له پۆلا بێ ده‌نگ ده‌بــــــین
هه‌تاكو مامۆســــــــتا دێ
* * *
تا پێكـــــــه‌نین و قاقا
له‌ســـــــه‌ر داوای مامۆستا
بۆ ســـــــــروود ێكی تازه
لێده‌ین وه‌كـــــــو مۆسیقا