Skip to Content

Wednesday, May 19th, 2021

وا نه‌ی سروود … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید بــــــه‌رزنجی

Be First!

 

 

زۆر خۆشه‌ ئه‌م وانه‌یه‌

چونكه‌ سروودمان هه‌یه‌

مامۆستا هات به‌ خێر بێ

وانه‌ی نوێمان پێ‌ ده‌ڵێ‌

وانه‌ی شیعرو سرووده‌

هه‌موو ده‌بین ئاسووده‌

له‌و شیعرو سروودانه‌

فێر ده‌بین هه‌رچی جوانه‌

چی لای هه‌مووان په‌سه‌نده‌

كام زانیاری سوودمه‌نده‌

خۆشه‌ویستی و رێزو سۆز

كرداری باش و پیرۆز

دیاری وانه‌ی سرووده‌

بۆیه‌ لامان به‌ سووده‌

Previous
Next

Leave a Reply