Skip to Content

Sunday, May 9th, 2021

وا نه‌ی هونه‌ر … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Be First!

 

 

 

 

كه‌ مامۆستای هونه‌ر دێ‌

ئای چه‌نـد دڵمان خۆش ده‌بێ‌

به‌ پێنووسی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ

ده‌كێشین وێنه‌ی قه‌شه‌نگ

كام شت لامان زۆر جوانه‌

یاخود جێی سه‌رنج دانه‌

وێنه‌كه‌ی دروست ده‌كه‌ین

نیشان مامۆستای ده‌ده‌ین

چون سه‌یری كرد هه‌ر كاتێ‌

تێبینیمــان ده‌داتــــێ‌

تا بۆ وانه‌ی داهاتوو

سوود به‌خش بێ‌ بۆ هه‌موو

 

Previous
Next

Leave a Reply