Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
وتاری بەرپرسەکان لەنێوان بانگەشەی هەڵبژاردن و ڕاستگۆیی دا

وتاری بەرپرسەکان لەنێوان بانگەشەی هەڵبژاردن و ڕاستگۆیی دا

Closed
by March 30, 2013 گشتی

 

 

 

 

کوردستان ئەو هەرێمەیە کە ٢٣ ساڵە لە ژێر دەسەڵاتی یەکێتی و پارتیدایەو لەو ماوەیەدا خەڵک و خاکەکەی دوچاری چەند کیشەیەک بوەتەوە لەوانە شەڕی ناوخۆ و بەکوشت دانی سەدان و هەزاران لاوی کورد لە پێناو کورسی و دەسەڵات دا .

پاش شەڕی ناوخۆ ەردو حیزبی دەسەڵاتدار لەسەر ئەوە رێک کەوتن کە وەکو برا داهاتی کوردستان بەش بکەن و کورسی پەڕلەمان و خێرو بێری ووڵات بەتایبەتی نەوتی کوردستان بەتاڵان ببەن و هەر جارەو بەبیانویەک درێژەیان بە دوئیدارەیی و ڕێكکەوتن نامەی ستراتیژی داوە کە بێجگە لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەردولا کەس نازانێت ناوەڕۆکی ئەو ڕێکەوتن نامەیە چیە !!

یەکێتی لە سڵێمانی و پارتی لە دهۆک و هەولێر دەسەڵاتی هەبوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەژێر دەستی  هەردو مەکتەبی سیاسیدا  پێک هێنراوەو بڕیارەکانی لەوانەوە وەرگرتوە و هەمو بڕیارە  چارەنوسسازەکانی  گەلی کورد لەمەکتەبی سیاسی هەردو 

حیزبدا یەکلایی بوەتەوە .

چەندین ساڵە دەیان نوسەرو  ڕۆشەنبیر هاوار دەکەن  و دەنوسن تاوەکو کوردستان لەو بارودۆخە ناهەموارە ڕزگار بکرێت ، بەڵام یەکێتی و پارتی هەرجارەو بەبیانویەک، هەرجارەو بە تۆمەتێک ئەو ڕۆشەنبیرانەیان سزاداوە ، و زۆرجاریش  ئەو ڕۆشەنبیرانە دوچآری کوشتن و لێدان و سزا بونەتەوە ، نمونەشمان سۆرانی مامەحەمەو سەردەشت عوسمانە .

لە ئاستی درەوەش ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان دەیان ڕاپۆرتیان لەسەر  پیشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ پێسکەش کردوە بەڵام دەسەڵات دارانی کوردستان باکیان لەو ڕاپۆرتانە نەبوەو بەردەوام ئەوەی ویستویانە ئەنجامیان داوە بەرامبەر دەنگە ناڕازیەکان .

تائێرە دەسەڵاتی ڕەهای ئەو دو حیزبە بوو کە کوردستانیان بەهەمو شێوەیەک کۆنترۆڵ کردوە و تەنها خۆیان بەفریاد رەس زانیوە و لەدەرەوەی بڕیارو  ئاخاوتنەکانی خۆیان دەنیان بەهیج کەسو لایەنێکدا نەناوە و بەردەوام بون لەسەر سیاسەتی بەرێوەبرنی خۆیان و یەکێتی و پارتی لەهەموو بارو دۆخێکی لەبار و نالەباردا پشتی یەکیان گرتوە لەبەرامبەر خەڵکی ناڕازی و دەنگی ئۆپۆزیسیۆن .

بەڵام ماوەیەکە لەناو یەکێتی دا جموجوڵێک بەئاڕاستە ی پێچەوانەی پارتی دەستی پی کردوە و سەرەتای ئەم جموجوڵەش ، لە مەلا بەختیارەوە دەستی پێ کرد کاتێک کە لە کۆنگرەی پارتی ئاشتی و دیموکراتی (بەدەپە) ووتارێکی ووروژینەری پێشکەش کرد ، هەرشەندە من ئەو کاتە هەستم بە شتێک کرد و ئەو ووتارەم بە پێشینەی شتێک زانی و بە تاکتیک زانی نەک ستراتیژ ، بەڵام  زۆربەی خەڵک بە ستراتیژیدەزانی .

مەلا بەختیار یەکێکە لەو کەسانەی کە زیاتر دەردەکەوێت لەناو یەکێتیدا ، و لەسەر هەمو کێشیەیەک قسەی خۆی هەیە بەڵام ئەو زیانەی کەمەلا بەختیار لە یەکێتی داوە هیچ کەسێک ئەو زیانەی بەیەکێتی نەگەیاندوە . 

لێرەدا هەندێک کاردانەوەو ووتەی  ئەو پیاوە دەخەینە ڕوو کە زیانی بەیەکێتی گەیاندوە 

یەکەم :کاتێک کە خەڵک باسی نەبونی خزمەتگوزاری کرد بەتایبەتی نەبونی ئاوو کارەبا ئەو پیاوە ڕایگەیاند کە ئەگەر تا کۆتایی ساڵی ٢٠٠٨ حکومەت نەیتوانی کیشەی کارەبا ارسەر بکات ئەبێت حکومەت ماڵئاوایی بکات بەڵام نەک ٢٠٠٨ بەڵکو ئێستەش کیشەی کارەبا چارسەر نەکراوە .

دوەەم : کاتێک کە خەڵکی هەڵەبجە نارەزاییان دەربڕێ لەساڵی ٢٠٠٦ و رێگەیان لە بەرپرسان گرت بچنە هەڵەبجە  و کاتێک کە هێزەکانی یەکێتی پەلاماری خەڵکیان دا لەوشارەو خەڵکیش بەهۆی پشتگوێخستنی شارەکەوە  و بەهۆی زەبروزەنگی هێزەکانی یەکێتی دژی خۆپیشاندەران مێنیومێنتەکەیان سوتاند ، یەکێتی کەوتە گیانی هاوڵاتیانی ئەوشارە و کوردەی تەمەن ١٧ ساڵیان شەهید کرد و ئێستاشی لەگەڵدا بێت تاوانبارەکانی ئەو کارە داستگیر نەکراوون کە سەربە  حیزبەکەی مەلا بەختیار بوون . پاش کارەساتەکە مەلا بەختیار خەڵکی ئەوشارە ی بە تیرۆریست ناو بردو ووتی خەڵکی ئەو شارە بەئاشکرا هاواتیان کردوە کە بمناخەنە سەر ئێران ، وەکو یەکێتی و پارتی تەنها رۆژێکیش لەئێران نەبوبن!!

وەکو ئەوان هۆکاری کیمیاباران کردنی هەڵەبجە نەبوبن ، ئەم ڕوداوەو ئەوم لێدوانانەی مەلا بەختیار زۆر کاری گەری هەبو لەسەر خەڵکی هەڵەبجەو یەکێتی بەتەواوی لەبەرچاوی خەڵکی هەڵەبجە   گۆرا نەوەک هەر خەڵکی هەڵەبجە بەڵکو خەڵکی کوردستان لەسەرئەو ڕوداوەو لەسەر لێدوانەکانی مەلابەختیار  نیشانەی پرسیاریان دانا!!!

ماوەی چەند ڕۆژێکە ووتەکانی مەلا بەختیار لەسەر گەندەڵی و دزینی پارەی میللەت دەنگی داوتەوە مەلا بەخیار دەڵێ :

  له‌ ژێرزه‌مینی‌ گه‌نده‌ڵكاراندا فه‌رده‌ دۆلار كه‌ڵه‌كه‌ كراوه‌

وەکو پێشتر کەس دەرکی نەکربێت بە گەندەڵی و بەتاڵانکردنی ماڵ و سامانی کوردستان . وەکوپێشتر باسی وونبونی ٢٠٠٠٠٠٠ دووملیۆن دۆلاری  گرێبەستە نەوتیەکان نەکرابێت ، وەکوو پێشتر باسی  دەیان و سەدان گەندەڵی نەکرابێت لەکوردستاندا  دێن گرنگی بە ووتەکەی مەلا بەختار دەدەن کە مەلا بەختیار خۆی یەکێکە لەو سەرکردانەی کە هەمیشە بەرگری لە حکەمەتی هەریم کردوەو بەشێک بوە لەو گەندەڵیە .

هۆکاری دەنگ هەڵبڕینو ناڕەزایی هەندێک لە لەکەسە دیارەکانی یەکێتی چیە ؟ 

بێجگە لە مەلا بەختار لەسەر ئاستی دەرەوە چەند ڕۆژێک لەمەر بوە خاتو شانازی ئیبراهیم ئەحمەد لەبەرانبەر ئەو کارەی کە بەیانی سامی عەبدولرەحمان لەلەندەن ئەنجامی داوە گفتۆگۆیەکی  بە ناساندنی جینۆساید ناوبرد لەبەریتانیا ، هاتەدەنگ و لە کوردستانی نوێ کە زمانحاڵی یەکێتیە  ووتارێکی بڵاو کردەوە تێیدا ڕەتی کردەوە کە پەرلەمانی بەریتانیا ژینۆسایدی کوردی بەڕەسمی ناسیبێت .

هەموو ئەم دەنگ هەڵبڕین و ناڕەزایەتیانەی سەرکردەکانی یەکێتی لەم کاتەدا و بەتایبەتی کە ماوەیەکە دەنگۆی هەڵبژاردن هەیە  هیچ نیە بێجگە لەوەی کە دەیانەوێت دوبارە سۆزی خەڵک بەلای خۆیاندا ڕابکێشن . هەرگیز ناتوانیت باوەڕ بە کەسێک بکەیت کە ٣٢ ساڵ بێدەنگ بوبێت لەئاست ئەو هەمو نادادیەی کوردستان و لەئاست ئەوهەمو گەندەڵی و تاڵانکردنەی کوردستان و کەچی لەپڕ بتەوێت ببیتە دەمڕاستی خەڵک و ببیتە سیاسیەکی دڵسۆزی عەیارە ٢٤ ، هەمو ئەم ووتانەی بەرپرسەکانی یەکێتی بەگشتی و بەتایبەتی مەلابەختیار  تەنها بۆچەواشە کردنی خەڵکە ئەگینا ئەوە چەدنین ساڵە داهاتی کوردستان بەبەرچاوی هەمویانەوە تاڵان ئەکرێ ئەی بۆ کەس ووتەی ڵێوە نەهات ؟ 

بۆیە لەکۆتایی دا بەخەڵکی کوردتسان دەڵێم : ووریابن هەرگیز جارێکی تر بەکەونەوە ژێر کاریگەری سۆز و عاتیفە ،، وریابن ، ٢٣ ساڵە ئێمە لەژێر دەستی یەکێتی و پارتیدا هەرچی نەهمامەتی بوو چەشتمان ئەگەر دوبارە بەووتەکانیان هەڵخەڵەتێین ئەوە  هەرچیمان لێبکەن هەقی خۆیانە . 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.