Skip to Content

Saturday, April 17th, 2021

وتارەكەى نەوشیروان موستەفا درنگ بو لەدەست چو

Be First!
by October 2, 2008 گشتی

 وتارەكەى نەوشیروان موستەفا درنگ بو لەدەست چو
  پێشڕەو حەمید

  ( بەخێراى چەند قسەیەك لەسەر وتارەكەى كاك  نەوشیروان موستەفا )

 گەلێك خاوەنى كەسانى دڵسۆزو سەركردەى خاون ئەقڵى دیبلۆماسیى و سیاسیانەى باڵابێت و گەلێكى هۆشیاربێت و ئاگادارى ڕەوتەكانى گۆڕانبێـت لەهەموو بوارەكانى سیاسى و ئابورى و كولتور و  هتد,ئەوا مەحاڵە بەئاسانى ( هەلى زێڕین ) ى وەدەست بكەوێت بۆدەربازبون لە قەیرانەكان ئەگەر ڕوبەڕوى قەیرانەكان بنەوە , بەڵام هەرگەلێكی هوشیاریش ئەگەر بۆدەربازبونیان لەقەیرانەكان و دروستكردنى كیانیكى تایبەت بەخۆیان ( هەل ) یان بۆڕەخسابێت ئەوا وەك ئێمەى كورد لەدەستیان نەداوەوە و سەركردەكانیان گەمەزانێكى باشى ناوگۆڕەپانى كێشە سیاسیە ئاڵۆزەكان بوەو بەبەكارهێنانى ( ئەقڵیەت ) و تەكتیكى دیبلۆماسیانەى خۆیان كەم تازۆر توانیى ویانە بە سود وەرگرتن لە ڕەوتەكانى گۆڕانى سەردەمە جیاجیاكانى خۆیان سود وەربگرن و تەواوى قەیرانەكانیان تێپەڕێنن و ببنە خاوەن كیانێكى سەربەخۆو وڵات گەلێكى بەهێز ,وەك وڵاتانى ئەوروپا كە بەشێوەیەكى بنەڕەتى لەدواى جەنگى دووهەمى جیهان سودیان لە ئەزمونى تاڵى شەڕ وەرگرت و پرۆژەى ناسراو بە ( مارشاڵ ) یان وەك هەلێك قۆزتەوە بۆ بونیات نانەوەى ئەوروپا , یان گەلى ( یابان ) لەدواى دۆڕاندیان لەجەنگەكەدا لەبرى ئەوەى خۆیان تەیاربكەنەوە و بیرلە هەڵگیرسانى جەنگێكى تربكەنەوە , چەكەكانیان لەمۆزەخانەكاندا كۆكردەوەو ئامێزیان بۆزانست كردەوە كە ئەمڕۆتەواوى جیهان بەبەرهەمەكانیان سەرسام بون  .
 لە دەست دانى هەلى زێرین بۆدەربازبون لەقەیرانە سیاسەكانیان , یان گرتنە دەستى دەسەڵات لەسەر دەستى حیزب و گروپە جیاوازەكان لەپانتاى  عێراق وكوردستاندا لەماوەى ( 80 )  ساڵى ڕابردودا , لەئەژماركردن نایەت بەتایبەتى ئەو هەلانەى كە بۆ ( كورد ) ئامادەییان هەبوە, هەوەها  لەدواى ڕوخانى ڕژێمى پاشایەتى لە عێراق لە ( 14/7/1958 ) هەلێكى زێرین بۆ ( شیوعیەكانى عێراق ) هاتەپێشەوە كە حوكمى عێراق بكەن و زیاتر پێگەى جەماوەرى خۆى بەهێزتر بكات كە لەوكاتەدا خاوەنى گەورەترین پێگەى جەماوەرى بو ,  لەدواى لەدەست دانى ئەو هەلە بەبیانوى كۆمەڵێك بەهانەى بێماناى ئەوسەردامانەى ژیانى حیزبى شیوعى و ڕەوشى سیاسى و كۆمەڵاتى و ئابورى لەعێراقدا , ئەوا جارێكى تر بەهەموتەمەنى ( حیزى شیوعى عێراق ) هەلێكى وەهاى دەست ناكەوێتەوە نەك حكومى وڵاتێكى پڕلەكێشەى وەك عێراق بكات , بەڵكو تواناى ڕێكخستنەوەى شەقامى سیاسى و فیكرى خۆیشى نابێت كە لەو سەردەمانەدا بە تەنها بانگەوازێكى بچوك بتوانێت ( 4 ) ملێون مرۆڤ بخاتە سەرشەقامەكان و پێگەى جەماوەر خۆى بەهێز بكات ئەویش لەبەر ئەو گۆڕانكاریانەى كەئەمڕۆ ڕوئەدەن و حیزبى شیوعیش بە فیكرى ساڵانى حەفتاكانەوە مامەڵەى لەتەكدا دەكات , بۆمیللەتى كوردیش چەندین ( هەل ) چونەتە پێش بۆئەوەى بەخەونى لەمێژینەى خۆى شادبێت و ببێتە خاوەنى كیانێكى سەربەخۆ بەڵام وەك ( نەوشیراون مستەفا ) دەڵێت " هەلێكى میژویى بەڵام لەدەست چو" من لەگەڵ مانشێتى وتارەكەى كاك ( نەوشیراون ) سەد دەرسەد هاوڕام كەلە سایتى ( سبەى ) لەڕۆژى ( 29/9/2008 ) دا بڵاوى كردەوە , بەڵام یەكێكە لەو بابەتانەى كە زۆر درەنگ كاك نەوشیروان قسەى لەبارەوەكردبو ؟ ئەوەنەك لەبەر ئەوەى ئیدى ( هەل ) بۆمیللەتى كورد ئامادەى نییە جارێكى تر خۆى وەدەربخات و سەركردایەتى سیاسى كورد ئیدى حەكیمانە مامەڵەى لەگەڵدابكەن ؟ بەڵكو لە پێش كاك نەوشیروان زۆریەك لە نوسەران و سیاسەت زانانى كورد قسەیان لە بارەوە كردو وەو  سەركردایەتى سیاسیى كوردیان لە مەترسیەكانى لەدەست دانى تەواوى ئەو هەلانە ئاگاداركردوە كە ڕەخساون بەتایبەتى ئەو هەلە زێڕینەى كە لەدواى پرۆسەى ئازادى عێراق بۆكورد ڕەخسا و هەرلەكاتى پرۆسەى ( تاڵان ) یدا لەدواى پرۆسەى ئازادى عێراق ئەگەرچى ئێمەوەك كۆمەڵێك ( گەنجى شارى دەربەندیخان ) كە سیاسیش نەبوین و زۆربەكەمى  شارەزایمان لە گۆڕانكاریەكان هەبو , بەیان نامەیەكمان لەژێرناونیشانى ( لەپاڵ پرۆسەى ئازادى عێراقدا پرۆسەى تاڵانى ڕابگرن ) دەركردو هەرئەوكات سەركردایەتى كوردمان لەمەترسیەكانى تاڵانى ئەو ناوچانەو لەدەست دانى ئەو هەلە مێژوییە ئاگاداركردەوە كەتەنها چەندڕۆژێك پرۆسەكە دەستى پێكردب و بەڵام بەداخەوە دەنگمان نەچوە ئەو دیو ( تونێل ) ە كەى دەربەندیخانەوە , وەك دیارە ململانى پارتى و یەكێتى لەسەر دەسەڵات لەناوچە تازەڕزگاركراوەكانى كوردستاندا هۆكارێك بو بۆ لەدەستدانى ئەو هەلە و تەسكبیركردنەوەى سەركردەكان بەرامبەر بەو دۆغە تازەى كاهاتبوە ئاراوە هۆكاریكى تر بو لەمەڕلە دەستچونى ئەوهەلە میژوییە , وە من وەك كاك نەوشیروان ( چونى سەركردایەتى كورد بۆ بەغدا بۆ جێگیركردنى جێگەپێى قانونى و سیاسیى و ئابورى لەدەوڵەتى عێراقدا ) بەكارێكى  ( نەرێنى ) نێگەتیڤ وەسف ناكەم , بەڵكو تاكەشتێكى ( ئەرێنى )  لەو سەردەمەدا كە سیاسیەكانى كوردكردیان ئەوبو كە وڵاتێَكیان لەداڕمان ڕزگاركردو چارەنوسیى نەتەوە جیاوازەكانى ناوعێراقیان ڕۆشنتركردەوە , چونكە ئەگەر ئێمە ڕەهەندى قەیرانەكانى دەوڵەتى عێراق و ئەجنداى وڵاتانى چواردەوەرى عێراق بتوانین بخوێنینەوە ئەوا ئەو خۆقایم كردنەى سەركردایەتى كورد لەبەغدا بەشێوە قانونیەكەى دەبێت خۆشحاڵبین بەوەى كە توانیویانە حەكیمانە هەڵسو كەوت بكەن و بەهەمو ئیشكالیاتەكانیانەوە ؟؟ چونكە ئەگەر ئەوەیان نەكردابا و سەربەخۆیانە ( پارتى و یەكێتى )  بەبێ گوتارێكى سیاسیانەى یەكگرتوانە جاڕى دامەزراندنى ( دەوڵەتى كوردى ) یان بدابا ئەو كات ڕەوشەكە چۆن دەبو ؟ یان تاچەند سەربەخۆبونمان لە ناوندەى سیاسى نێودەوڵەتى و ناوچەیدا پێشوازی لێدەكرا؟ لەكاتێكدا هێشتا كوردستان لەڕویى ئیداریەوە دوپارچەو هەركەس بۆخوى بو ؟ ئایا هەریەكە لەوڵاتانى وەك ( ئێران و توركیاو سوریا ) چۆن مامەڵەیان لەتەك ئەوبڕیارەدا دەكرد ؟ ئایا پەلامارى سەربازیان نە دەكردەسەرمان و جارێكى تر بەشێوەیكى تر قڕیان نەدەكردین ؟ یان توشى عوزلەیەكى ناوچەى و نێودەوڵەتیان نەدەكردین و لەناو سەدان كێشەى ناوخۆیدا بەجێیان نەدەهێشتین ؟ بەدەرلەم پرسیارانە ئەوا دووژمونە سەرسەختەكانى كوردو شۆڤێنیستە عارەبەكان لەناوعێراق و دەرەوەى  عێراقدا هەرگیز بەوە ڕازى نەدەبون و ئەم جاریان بەشێوەیەكى پراكتیكى و دور لەشكلى ئەوا شەڕێكى خوێناوى  ( كورد و عەرب ) یان بەرپا دەكردو ئیدى خوا دەیزانى ئاكامەكەى بەچى دەگەیشت .
 تەواوى وتارەكەى كاك نەوشیروان قسەكردنە  لەسەر ( ڕابردو ) یان بەدیوێكى تردا قسەكردنە لەسەر ئەقڵێتى دیبلۆماسیى و سیاسى ئەو كارەكتەرەسیاسیانەى كورد كە پاڵەوانى لەدەست دانى ئەو هەلە مێژویەبون,كە نەیان توانیوە ڕەوشى تێك چوو داڕوخاویى دەوڵەتى عێراق بقۆزنەوە بۆ وەدەست هێنانى مافە زەوتكراوەكانى گەلى كورد یان ئەوكومایەتیانەى تر كەلەخاكى كوردستاندا دەژین , قسەكردن لەسەر ڕابردو لەوتارەكەى كاك نەوشیرواندا قسەكردنە لەسەر ڕەشبینى و نەمانى تروسكایەكى تر بۆ ئامادەبونى هەلێكى ترى مێژویى بۆنەتەوەى كورد ؟ چونكە كاك نەوشیروان خۆى كەسێكى دیارى ناوگۆڕەپانى سیاسى كوردستان و عێراقیشە بوەو تائێستاش كارى گەرى بەشێوەیەك لە شێوەكان لە نێوگۆڕەپانەكەدا ماوە, كەواتە ڕەشبینى ( نەوشیروان موستەفا ) بەرامبەر بە ئایندەى سیاسى كوردستان ئەنجامى قاڵبون یەتى لە تەمەنى سیاسى خۆیدا , ئەگەرنـا ,  بۆچى دێوەزمەى ڕابردو لەوتاركەیدا ئامادەگى هەیەو ترسى لەئایندەهەیە ؟ چونكە كاتێك كە ( نەوشیروان موستەفا ) باسى لەدەستدانى ( هەلە زێڕین و مێژوى ) یەكەى چەند هەفتەى دواى پرۆسەى ئازادى عێراق دەكات , بەدیوێكدا ناڕاستەوخۆ پێمان دەڵێت ئیدى هەلى تر بۆكورد نایەتەپێشەوەو ڕەنگە ئەویشى ئێستا بەدەست هاتوە لەدەستمان دەربچێت باهەزاران جاریش لەدەستوردا بەشێك لەمافەكانمان دیارى كرابێت ؟ چونكە دیارە لەئەقڵێتى شوڤێنانەى سەركردە عارەبەكان باش تێگەیشتوەو ئاگادارى ئەو پەروەردە حیزبیەیشە كە تائێستا كارەكتەرى كڵوڵ و بیردوگما  بەرهەم دەهێنیت و لەوش ئاگادارە كەئەداى سەركردایەتى كورد لەئاست تموحاتى نەتەوایەتیدا نیەو سەركردەكانمان گەمەزانێكى باشى ناو گۆِرەپانەكەنین و تائێستاش خۆش باوەڕن بە بەڵێنە شەیتانیەكانى ئەمریكاو وڵاتانى ترى ڕۆژئاوا .
  تائێستا ئاساییە كە ( نەوشیروان موستەفا ) ڕەشبین بێت و لەدەست دانى ئەو هەلە مێژوییە توشى شۆكى كردبێت و كاریگەرى لەسەر ویژدانى  بەجێهێشتبێت .
 بەڵام پرسیارەكە لێرەدایە ئایا خودى نەوشیروان موستەفا یەكێك نەبو لە ئەندامانى سەركردایەتى كورد لەو كاتەدا و كارەكتەرێكى سیاسى ناو گۆِرەپانەكەنەبو ؟ بۆچى ( ئەو ) نەیتوانى لەو كاتەدا كاریگەرى لەسەر بیركردنەوەكانى سەركردایەتى كورد دروستبكات ؟ تابۆئەوەى ئێستا كورد بەهێزتربوایەو كوردستان خاوەنى سنورى دیارى كراوى خۆى بوایەو دەنگى كوتلەى كوردى لەپەرلەمانى عێراق بەهێزتربوایەو هەرجارەو بەشێوەیك پیلان گێرانى دژبەنەتەوەكەمان بەتەوافوقى سیاسى و حیزبى خۆیان, مەقەسكاریى یەكیان لە دەستوردانەكردایەو ئەوەندەمیللەت و سەركردایەتى كوردیشیان سەرقاڵ نەكردایە بە كێشەكانەوە ؟! دواجار دەڵێم هیوادارم ئەوەى ئێستا بەدەست هاتوە لەئەنجامى قوربانى دان و گیان فیدایى نەتەوەى كورد دا لەماوەى ( 80 ) ساڵى ڕابردودا بەهەدەرنەچێت و تەواوى خاكى پیروزى باشورى كوردستان بگەڕێتەوە ژێردەسەڵاتى حكومەتێكى كوردى دادپەروەرو پاك و بێگەردى دور لە گەندەڵى .
 
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply