وراتی کۆیه…. دڵشاد تاقانە
ئاوه‌دان شاری کۆیه که‌سکه پشتێن که‌مه‌ری
ڕه‌زی چڕ ڕووباری خوڕ که‌کۆنه تاجی سه‌ری
تاچاو بڕکا ده‌یبینی فه‌ڕاحه ده‌شت و ده‌ری
وراتێکی ده‌وران دیو‌ه مێژوو پڕ له‌سه‌روه‌ری
گه‌ری پیره باواجی دوو لوتکه‌یه ژوورسه‌ری
تێنیه‌تیمان ده‌شکێنێ حه‌مامۆکی که‌وسه‌ری
هه‌یبه‌سوڵتان ڕاکشا باسکی نایه بن سه‌ری
ته‌که‌ڵتوو به‌رز ڕوانه شکۆمه‌ندی ئه‌وسه‌ری
له‌ڕووخانی شێخانی دێ به‌دێ بای شه‌ماری
شنه‌ی ده‌کا شه‌وانه هه‌تا ناوجه‌رگه‌ی شاری
وه‌رزی گه‌رمای دایجۆشێ بکا شه‌ڕی لاساری
له‌کوێستانێش ڕا دێتن ڕه‌شه‌باکه‌ی کۆساری
ئه‌م ناوچه‌ی دێرزه‌مانه کۆدێیه شارستانه
حونه‌ریی داهێنه‌ران هۆنه‌ری هونه‌رستانه
نه‌زرگه‌ی گردی جوان پیرۆزگه‌ی ئاینستانه
جێ دیانه موسوڵمان زه‌رده‌شتی گۆڕستانه
کوڕیان ئازا به‌تینه شۆڕێ کچیان سه‌نگینه
هه‌رکه‌س بکا دیده‌نی ده‌بینێت ئه‌م ئه‌وینه
خه‌رکی کۆیی خۆیینه مێواندۆستی خۆژینه
مه‌ردن کوڕی ته‌نگانه کاتی قه‌ومان بیبینه
Dlshadtakana@yahoo.com