Skip to Content

Friday, December 3rd, 2021

وه‌رینی ئاو……به‌شدار سامی

Be First!
by May 26, 2009 ئەدەب

  وه‌رینی ئاو
 به‌شدار سامی

0
ژووره‌كه‌مان زه‌وقی هه‌ڵده‌ستێ‌
ئه‌وكاتانه‌ی
من و ژنه‌كه‌م
له‌ ڕووتی یه‌كتر داگیرساوین!

1
به‌ هۆی دیواری ژووره‌كه‌مان
ئینسانه‌كان نامان بینن
نازانن ئێمه‌ چۆن خه‌ریكین!

2
ژنه‌كه‌م ڕووی تێكردم
ئه‌گه‌ر منت نه‌با چیت ده‌كرد؟
+ به‌رله‌وه‌ی تۆم هه‌بێ‌
ده‌ستپه‌رم لێ ده‌دا
واتا تۆم نه‌با وه‌ها!

4
كه‌ چوینه‌ به‌رده‌م ئاوێنه‌
كه‌ به‌ڕووتی چووینه‌ به‌رده‌م ئاوێنه‌
دووئینسانی جیاواز بووین
به‌ڕاستی جیاواز!

5
كه‌ ده‌چینه‌ بازاڕ
كه‌ دره‌نگ ده‌كه‌وین
تا ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌
بالیفه‌كه‌مان ته‌نیایه‌
دۆشه‌كه‌ و
ژووره‌كه‌یش!

6
وه‌رینی ئاوی من و
وه‌رینی ئاوی تۆ
وه‌رینی منداڵكه‌!

7
من و ژنه‌كه‌م به‌ڕووتی
من و ژنه‌كه‌م بڕیاره‌ به‌ڕووتی
بچینه‌ كۆڵان
بچینه‌ بازار
شار له‌ ڕووتی جه‌سته‌مان ته‌ڕكه‌ین
ئاوس كه‌ین له‌ واق وڕمان…

8
دووكه‌ڵی نێوان من و ژنه‌كه‌م
گومان نیه‌
دووكه‌ڵی نێوان من و ژنه‌كه‌م
ده‌نگی حیله‌ی كۆڵانه‌
كۆڵان نایه‌وێ‌ من و ژنه‌كه‌م ڕووت ده‌ركه‌وین
كۆڵان له‌ ژووره‌كه‌مان دایه‌،
یه‌خه‌مان ده‌گرێ‌
قسه‌ده‌كا
وه‌ك نیشتیمان رایسپاردبێ‌
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه‌ هی ئه‌وبین
كۆڵان ده‌یه‌وێ‌ له‌ ئه‌و بچین!

Bashdar sami@yahoo.com

له‌ ژماره‌ 39ی گۆڤاری" هه‌نار "بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

 

Previous
Next

Leave a Reply