وه‌لامێک بۆ (حه‌مه غفور) له سه‌ر نوسینی بابه‌تێک ….
وه‌لامێک بۆ (حه‌مه غفور) له سه‌ر نوسینی بابه‌تێک له ژێر ناونیشانی(بۆمبی ته‌وقیتکراوی که‌رکوک له ئان و ساتدایه)
عبدالرحمن محمد(مه‌لا رحمن ئاواره‌کان)
حه‌مه غفور له به‌رواری13/9/2009 دا به‌به‌تێکی بڵاوکردۆتهووه له ژێر ناونیشانی( بۆمبی ته‌وقیتکراوی که‌رکوک له ئان و ساتدایه) به پشت به‌ستن به هه‌واڵێکی سایتی ئاوێنه (دایکێک و سێ منداڵ له که‌رکوک کوژراون) ،حه‌مه غفور به په‌له‌و بێ دواکه‌وتن به چه‌ند کاتژمێرێک دوابه‌دوای هه‌واڵه‌که بابه‌ته‌که‌ی بڵاوکرده‌ووه،ئه‌م کاره (داهێنانێکی نوسینه وا به په‌له) هه‌ڵۆ ئاسا ده‌رزی له زه‌وی هه‌ڵده‌گرێ،به‌ڵام دوای چه‌ند ڕۆژێک ده‌رکه‌وت که ئه‌م کاره له لایه‌ن باوکی منداڵانهووه ئه‌نجام دراووه(هه‌رچه‌نده تاوانێکی زۆر دڕندانه‌یه که به‌شه‌ریه‌ت ڕادهچهڵهکێنێ).بابه‌ته‌که‌مان له سه‌ر ئه‌وه‌یه شیکردنهووهی ڕوداوه‌کان به‌م شێوه‌یه کارێکی خراپ ده‌کاته سه‌ر ڕه‌وشی ڕوداوه‌کان له که‌رکوک،تاوانێک که ڕووده‌دات،جاری وا هه‌یه چه‌نده‌ها ساڵی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ،ئه‌نجامده‌رانی و هۆکاره‌کانی چین.سیاسه‌ت فاڵگردنهووه نیه،ئیلهامی شیعرێک نیه،غه‌ریزه‌یه‌ک نیه له له‌شی مرۆڤدا وا به زوویی به‌تاڵی کهیتهووه، ده‌بێت ده‌یان و سه‌دان لێکۆڵینهووه و خه‌رجی بۆ دابینکهی،کادرێکی حیزبی ده‌بێت ڕێکخستنه‌کانی حیزبی له‌و شوێنه‌دا هه‌ڵخڕێنێ بۆ به دواداچونی ڕاستیه‌کان،بابه‌تێکی وا مانای دڵه‌خورپێ پێکردنی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌یه،فڕێدانی پروشێک ئاگره بۆ گڕکرتنی بارودۆخه‌که،ئاماده‌سازی دهمارگیریریه بۆ تۆڵهسهندنهووه(له نوسینه‌که‌ی حه‌مه غفوردا وا هاتووه که نهتهووهکانی تری که‌رکوک ئه‌م کاره‌یان ئه‌نجام داووه دژی نهتهووهی کورد).حه‌مه غفور ده‌بێت کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان فه‌رامۆش نه‌کات که له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه،ده‌یان و سه‌دان ڕووداوی دڵته‌زێنی له‌م جۆره‌ی لێ دهکهوێتهووه. ده‌ستکاری کردنی هه‌ڵه،بۆ بارودۆخێک که ئێستا له که‌رکوکدا هه‌یه ،به سلبی(نیگیتیڤ) دهشکێتهووه. ده‌رباره‌ی ئه‌و بۆمبه تهوقیتکراووهی حه‌مه غفور ،به ڕاستی خه‌لکی کرکوک له زۆربه‌ی بۆنه گشتیه‌کاندا(بۆ نموونه یاری سینی و زه‌رف) که له‌م شه‌وانه‌دا له ته‌له‌فزیونی (الشرقیه)وه پیشاندرا ،هه‌موو لاوانی نه‌ته‌ووه جیاجیاکانی که‌رکوک پێکه‌ووه یاریان ده‌کرد،کهسو کارمان پێکه‌ووه له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی تر تا ئێستا ساردیه‌ک نهکۆتۆته نێوانیانهووه، خه‌لکی سیڤیلی(مه‌ده‌نی) شاره‌که ژیانی ڕۆتینی خۆیان به هاوبه‌شی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ڕوانگه‌یه‌ک که ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی و مه‌زهه‌بی بۆ سوود وه‌رگرتن له جه‌نگێکی ماڵوێرانکه‌ر هه‌یانه دیدی ئه‌و بۆمبهتهوقیتکراوهیه،کاری تیرۆریستی و ڕفاندنی خه‌ڵکی بێ تاوان و ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌ران کاری کۆمه‌ڵێک (چه‌قۆ کێشی حیزبه‌کانه) که به‌رژوه‌ندیان له ناسه‌قامگیری شاره‌که‌دا دهبیننهووه(زۆر جار ئه‌و چه‌قۆ کێشانه خه‌ڵکی شاری که‌رکوک نین) ،به داخهووه هه‌ندێک له قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی شۆڤینیستی ژه‌هراوی ده‌مارگیری نهتهووهی له قه‌ڵه‌مه‌کانیان ده‌چۆڕێت له شاره‌که‌دا،ته‌نها که‌سانی چه‌پ و ئازادیخوازه ده‌یانه‌وێت ئه‌و بۆمبهتهوقیتکراووه که ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت دروستی بکات ههڵوهشێننهووه. حه‌مه غفور، سیاسه‌تی (فرق تسود)لهتکهو قازانجکه له شاری که‌رکوکدا پیاده ده‌کرێت،داهاتی نه‌وتی که‌رکوک ملیارات دۆلاره سالانه ،له‌هه‌مان کاتدا که‌رکوک بووته زبڵدان(وه‌ک له‌و وێنانه‌دا هاتووه که علی محمود بڵاوی کردۆته‌وه له سه‌ر سایته‌کان)،سیاسه‌ته شۆڤێنیستیهکانی به‌عس له که‌رکوکدا هه‌موو نه‌ته‌ووه جیاجیاکانی که‌رکوکی دهگرتهووه له ته‌رحیل(ڕاگواستن) و به به‌عسی کردن و ته‌عریب،چه‌نده‌ها گوندی تورکمان نشینی ڕاگواستهووه،به تاوانی سیاسی بوون، چه‌نده‌ها خه‌ڵکی تورکمانی گواستهووهو ڕه‌وانه‌ی ئێرانیانی کرد به تاوانی شیعه بوون.دراوسێ عه‌ره‌به‌که‌م که ڕه‌وانه‌ی که‌رکوک کرابوو له خوارووی عێراقهووه بۆ که‌رکوک ته‌نها له به‌ر ئه‌ووه بوو که شیعه بوو،بۆیه هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی عێراق له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عه‌شایه‌ر مه‌زهه‌بی قه‌ومیدا یه‌ک چاره‌نوس چاوه‌ڕوانیان ده‌کات. ئه‌گه‌ر به‌ووردی سه‌رنجی کۆمه‌ڵێک کاری تیرۆریستی ڕۆژنامه‌نوسان و که‌سانی سیاسی بده‌ی له که‌رکوک ،په‌نجه‌ی تاوانباری بۆ هاو نه‌ته‌وه‌کانی خۆیان درێژ ده‌کرێت.بۆیه بۆ ئێمه‌ی ئازادیخواز ده‌بێت په‌نجه‌ی تاوان یه‌کسه‌ر بۆ لایه‌نێک یا نه‌ته‌وه‌یه‌ک درێژ نه‌که‌ین ،ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی چینی بۆرژوازی عێراقیه که له حکومه‌تێکی کۆنه‌په‌رستی بۆرژوا قه‌ومی عه‌شایه‌ریدا کۆکردۆتهووه.خه‌ڵکی که‌رکوک له کاتی ئاوارهبونیاندا، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هاوزمانه‌کانی خۆیاندا ،له که‌لاوه کۆنه‌کان و بنکه سه‌ربازیه‌کاندا نیشته‌جێببون ،جێگه‌یه‌ک که ته‌نها شایسته‌ی ئینسان نه‌بوو. ئه‌م شاره ده‌وڵه‌مه‌نده له نه‌وت ڕۆژانه ده‌یان ساد وسه‌ودای له سه‌ر ده‌کرێت ،بێ ئه‌ووه‌ی حیسابێک بۆ هه‌ست و ئاسایش و ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که تیایدا ده‌ژێت بکرێت.rahman_awarekan@hotmail.com 17-09-2009