Skip to Content

Monday, December 6th, 2021

وه‌ڵامی کۆبونه‌وه‌ی G20 له‌له‌نده‌ن، به‌قه‌یرانی ئابوری سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆ!

Be First!
by April 18, 2009 گشتی

وه‌ڵامی کۆبونه‌وه‌ی G20 له‌له‌نده‌ن، به‌قه‌یرانی ئابوری سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆ!
نوری به‌شیر
n.bashir3@ukonline.co.uk

ڕۆژی 2 نیسان گروپی 20 ناسراو به‌ – G20 – که‌ پێکهاتبوو له‌سه‌رانی ده‌وڵه‌ته‌ سه‌رمایه‌داریه‌ گه‌وره‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان، له‌له‌نده‌ن کۆبوونه‌وه‌‌ بۆ وه‌ڵام و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌کی گونجاو و بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه ‌ قوڵه‌ ئابوریه‌ی که‌سه‌رمایه‌داریی جیهانی ئه‌مڕۆ ده‌رگیری بوه.
ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ له‌ چ کاتیکدا بوو؟
ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه له‌کاتێکدا ڕوویدا که‌ سه‌رمایه‌داری له‌ئاستی دنیادا به‌ئاشکراو بێپه‌رده‌ ڕایانگه‌یاندوه‌ که‌ قه‌یرانێک یه‌خه‌ی پێگرتوون قه‌یرانێکی گه‌وره‌یه‌و قه‌یرانی ئابوری سه‌رمایه‌داری و هه‌موو بۆرژوازیه‌ و ئه‌زمه‌ی ئه‌مان ‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانی دنیایه‌ که‌ئه‌مان له‌ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدا نوێنه‌ریه‌تیان ده‌که‌ن و له‌مێژووی ده‌سه‌لاتی چینی بۆرجوازیدا گه‌وره‌ترین قه‌یرانێکه‌ یه‌خه‌یانی گرتوه‌و ئاماده‌یی هه‌موو ڕیگه‌یه‌کن بیگرنه‌پێش بۆ چاره‌سه‌ری له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و چینه‌که‌یاندا.
ئه‌م قه‌یرانه‌ له‌ساڵی پاره‌وه‌ ئاشکرا کرا به‌ڵام ئه‌مریکاو چه‌ند وولاتی تری وه‌ک به‌ریتانیا ویستیان به قه‌یرانی دارایی بیناسێنن و به‌دانانی چه‌ند ملیاری دۆلار بۆ بازاره‌کان و بانکه‌کانیان و هه‌ره‌ها تایبه‌تیکردنی ژماره‌یه‌ک له‌‌بانکه‌کان، وه‌ڵام به‌و قه‌یرانه‌ بده‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رانی G8 کۆبونه‌وه‌یان کردو به‌جیا له‌ده‌یان کۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆری تری وولاتانی ئه‌مریکاو به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیاو … به‌ڵام سه‌یریان کرد که‌ قه‌یرانه‌که‌‌ ئه‌بعادی هێند گه‌وره‌تره‌ که‌ئیتر وه‌ک ئیعترافی بووش و به‌دوایدا سه‌رانی تری وولاتانی گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌داری چوونه‌ ژێرباری ئه‌م ڕاستیه‌و ڕیگایه‌کی که‌یان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌ به‌غه‌یری ده‌ستخستنه‌ناو ده‌ستی یه‌کتری و له‌به‌رژه‌وه‌ندی کلی بۆرژوازی و ده‌سه‌ڵاته‌کایاندا ده‌بێ وه‌لامی جدی پێبده‌نه‌وه‌، که‌ده‌بێ ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌ بشکێننه‌وه‌ به‌سه‌ر چینێکی تردا له‌کۆمه‌ڵگادا که‌ئه‌وێش چینی کرێکاره، بۆیه‌ له‌هه‌نگاوه‌کانی یه‌که‌مدا هێرشی چینایه‌تی خۆیان ده‌ستپێکرد‌.
ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ له‌کاتیکدا بوو که‌ئه‌مریکا وه‌ک ڕابه‌ری نه‌زمی نوێ و زلهێزی جیهان ماوه‌یه‌ک بوو جێگاوڕێگای له‌معاده‌لاتی دنیادا به‌ره‌و پاشه‌کشه‌و له‌قچوون چووبوو، وه‌له‌هاوکێشه‌ی سیاسی و ئابوریدا نه‌ک هه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ‌وولاتانی ئه‌وروپا، به‌ڵکو له‌به‌رمبه‌ر وولاتانێکی تری وه‌ک رووسیاو سین و یابان مه‌وقعیه‌تی چووبوه‌ دواوه‌و منافه‌سه‌ده‌کرا، که‌ئه‌م وولاتانه‌ی دوایی هه‌م له‌باری سیاسی و هه‌م له‌باری ئابوریه‌وه‌ مه‌وقعیه‌تیان ناتوانرێ له‌ئاستی دنیادا حسابی له‌سه‌ر نه‌کرێ ئه‌مڕۆ.
به‌م شێوه‌یه‌ به‌دوای ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌دا جێگای شکستخواردو‌ی ئه‌مریکایان به‌دوای ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌دا ڕاگه‌یاندو ووتیان که‌ئه‌مریکا له‌باری سیاسیه‌وه‌ جێگاوڕێگای زلهێزی له‌دنیادا جۆته‌ دواوه‌و له‌باری ئابوریه‌وه‌ ئه‌زمه‌یه‌کی قوڵ یه‌خه‌ی گرتوه‌و مه‌وقعیه‌تی زۆر زه‌عیف کروه‌و ئۆباماش له‌جه‌رگه‌ی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌و له‌و زه‌روره‌ته‌وه‌ توانیویه‌تی بگاته‌ ده‌سه‌لات و بۆ وه‌لام به‌م هه‌لومه‌رجه‌ نوێیه‌ که‌ئه‌مریکا به‌سه‌ری ده‌بات زه‌روره‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی سه‌رمایه‌و بۆرژوازی ئه‌مریکاوه‌ هاتوه‌و حه‌ره‌که‌ت ده‌کات.
چوارچێوه‌ی ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌ هێنده‌ قوڵ و کاریگه‌ره‌ ناتوانێت هه‌موو کونوکه‌له‌به‌رێکی سه‌رمایه‌داری و بورجوازی نه‌گرێته‌وه‌و به‌جورێک بورجوازی وولاتانی بچوک و ئابوری دواکه‌وتووو به‌هه‌مان شیوه‌ هاواریانه‌. ئه‌وه‌بوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئه‌زمه‌که‌وه‌ یه‌که‌مین هه‌نگاوێک که‌سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌کانیان ده‌ستیاندایه‌ بێکارکردنی هه‌زاران کرێکار بوو له‌به‌شه‌جۆراوجۆراکاندا هه‌رله‌کارگه‌و کۆمپانیاو بانکه‌کانه‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گاته‌ وه‌رشکستی هه‌ندێ له‌شوێنه‌کانی کارو بێکارکردنی کرێکاران و ره‌وانه‌ی بازاڕی بێکاری و په‌یوه‌ستبوون به‌ڕیزی ئه‌و ملیۆنیه‌ی بیکاریه‌ی جیهانیه‌وه‌‌…
‌له‌‌قبوونی جێگاوڕێگای ئه‌مریکا و قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری، له‌لای بۆرجوازیه‌کان و سه‌رانی حزبه‌بۆرژوازیه‌کانی له‌چه‌شنی بۆرژوازی کوردی له‌کوردستان که‌بۆرژوازیه‌کی مشه‌خۆرن و تا دوێنێ ته‌پڵی بازاڕی ئازادو نه‌زمی نوێی جیهانی و زلهێزی ئه‌مریکاو شکستی سۆسیالیزمیان ده‌کوتا، که‌‌ له‌معاده‌لاتی ناوخۆو ناوچه‌ییشدا ئه‌مانه‌ جێگایه‌کیان نیه‌ ئیعترافی ئه‌م شکسته‌ده‌که‌ن و ترسیان له‌خۆیان هه‌یه‌ که‌چۆن یه‌خه‌یان ده‌گرێت…
کۆبونه‌وه‌که‌ چی کرد؟
کۆبونه‌وه‌ی‌ G20 و سه‌رانی به‌شدار تێدا نه‌زه‌ری جۆراوجۆرو هه‌تا خیلافیان هه‌بوو له‌نێوخۆیاندا له‌سه‌رچۆنیه‌تی ڕیگاچاره‌ بۆ قه‌یرانه‌که‌، له‌لایه‌ک ئه‌مریکاو به‌ریتانیا و له‌له‌یه‌کی تره‌وه‌ ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا قوتبی بونه‌وه‌ له‌سه‌ری، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ناچار کۆبونه‌وه‌که‌ شێوه‌یه‌ک سازشی تێدابوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو سه‌رمایه‌داری ئه‌ویش به‌قسه‌ی کۆتایی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا گۆردن براون کۆتایی پێهات و بریاردان له‌سه‌ر کارکردن بۆ نه‌زمێکی نوێی جیهانی و ‌ یه‌ک تریلۆن دۆلار بخه‌نه‌ پڕۆژه‌ی نه‌جاتدانی سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆ وه‌ک یه‌که‌م هه‌نگاو… که‌ئه‌مانه‌ هه‌مووی ده‌لیل و ئیعرافی شکستی نه‌زمی نوێی جیهانی جۆرج بوش و ئه‌مریکاو شکستی مه‌وقعیه‌تی زلهیزی ئه‌مریکایه‌ له‌جیهاندا، وه‌کارێک که‌ سه‌رانی ئه‌م وولاتانه‌ی سه‌رمایه‌داری کردیان و په‌یامێک که‌داویانه‌و قه‌راره‌ کاری بۆ بکه‌ن هێرشێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌ بۆسه‌ر چینی کرێکاری کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری ئه‌مڕۆ، له‌بێکارکردنی گه‌وره‌و برسی کردن و شه‌ڕوشۆڕو هه‌تا تا ده‌گاته‌ ته‌قسیماتێکی نوێی جیهان له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داری، خۆئاماده‌کردنی ده‌وڵه‌ت و پۆلیس و ئه‌وهێرشانه‌ی کردیانه‌ سه‌رخۆپیشانده‌ران و ڕۆژنامه‌نوسان و خه‌ڵکی بێتاوان له‌کاتی کۆبه‌نه‌وه‌که‌دا له‌له‌نده‌ن نیشانه‌ی ماهیه‌تی نیزامی سه‌رمایه‌داری گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێگایه‌که‌ بۆ وه‌لام به‌ قه‌یرانه‌ی به‌رۆکی گرتوون، که‌ ئه‌وه‌بوو به‌جیا له‌هێرش په‌لامارو لێدان له‌لا‌یه‌ن پۆلیسه‌وه‌ که‌سیشیان کوشت که‌له‌سه‌رکار به‌نیازبوو بۆ ماڵه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وهو هه‌ر به‌شداری خۆپیشاندانیشی نه‌کردبوو‌ ‌.
وه‌ڵامی راسته‌قینه‌ به‌ قه‌یرانی ئه‌مرۆ چیه‌؟
سه‌رمایه‌داری ئه‌گه‌رچی هه‌رجاره‌ی وه‌لام به‌ قه‌یرانه‌کانی ده‌داته‌وه‌ به‌حسابێک که‌چینی کرێکار ده‌بێت باجه‌که‌ی بدات، به‌ڵام جارله‌دوایجار قه‌یرانی قوڵتر یه‌خه‌ی ده‌گرێت وه‌ له‌مێژووی خۆیدا چه‌ندین قه‌یرانی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و بۆ هیچکامیان نه‌یتوانیوه‌ وه‌لامی ته‌واو و راسته‌قینه‌ بداته‌وه‌و هه‌تا له‌ده‌وراندا بوه‌ که‌ به‌جیا له‌هێرشێکی دژی ئینسانی که‌کردویه‌تی بۆسه‌ر چینی کرێکارو نانی ووشکی سفره‌کانیانی بڕیوه‌، هه‌ندێ له‌سه‌رمایه‌ بچوکه‌کانیان کردۆته‌ قوربانی سه‌رمایه‌ی گه‌وره‌و ده‌سه‌لاتی سیاسیان…
وه‌ڵامی ڕاسته‌قینه‌ به‌ قه‌یرانی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی خوێنڕێژی سه‌رمایه‌داری هه‌ر سۆسیالیزمه‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌سه‌رمایه‌داری و ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێ هه‌ڵپێچرێ، سه‌رمایه‌داری نه‌وه‌لامێکی ئینسانی هه‌یه‌ بۆ کۆمه‌ڵگایه‌ی مرۆڤایه‌تی ئه‌مڕۆ، نه‌ڕیگاچاره‌یه‌کی بۆ قه‌یرانی ئه‌مڕۆ هه‌یه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو کۆمه‌ڵگا، بۆیه‌ له‌باری واقیعیه‌وه‌ نیزامێکه‌ ده‌بێت بروات و قسه‌کانی سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا تێڕوانینی خۆی له‌سه‌ر‌شکستی تیۆری سه‌رمایه‌داری‌ ئابووری بازاڕی ئازاد وتوه‌ … ئه‌مه‌ هه‌ر ئه‌وڕاستیه‌ ده‌سه‌لمێنێ که‌سه‌رمایه‌داری ئیتر ناتوانێ وه‌لامی ئینسانی به‌کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆ بدایه‌وه‌ و بۆیه‌ ده‌بێ بڕوات …
بۆ ئه‌و وه‌لام و به‌دیله‌ ئاماده‌یی کۆمۆنیزم و چینی کرێکاری ده‌وێ، هه‌ر ناره‌زیه‌ته‌یه‌کانی ئه‌م دوواییانه‌ی چینی کرێکار له‌ئاستی دنیادا به‌دژی به‌نیزامی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ته‌کانیان زۆرشت له‌راستی ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دراری ده‌بێ بڕوات و سۆسیالیزم جێگای بگرێته‌وه ده‌خاته‌ ڕوو‌؛ ناره‌زایه‌تیی سێ ملیۆنی کرێکارانی فه‌ره‌نسا و به‌رگری له‌داواکانیان، هاتنه‌وه‌ی ناوی مارکس و کاپیتاڵی مارکس له‌به‌رامبه‌ر قه‌یرانی ئه‌مڕۆی سه‌رمایه‌داری بۆ ناو ماسمیدیای خودی بۆرجوازی، ناره‌زایه‌تی ده‌یان هه‌زاری پێش کۆبونه‌وه‌ی  G20و دوایی کۆبونه‌وه‌که‌و شیعارو دروشمه‌کانی به‌دژی سه‌رمایه‌داری و قه‌یرانه‌که‌ی  که‌ یه‌کێک له‌شیعاره‌کان ده‌ڵێ: ئێمه‌ باجی ئه‌زمه‌که‌تان ناده‌ین، نیشانه‌ی ئاگاییه‌کی چینی کرێکاره‌ به‌نیزامی خوێنمژی سه‌رمایه‌داری و له‌مه‌یداندا بونێتی، به‌لام ئه‌وه‌ ده‌خوازێ که‌ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ی چینی کرێکار ده‌بێت له‌ژیر په‌رچه‌می مارکسیزم و کۆمۆنیزمدا ده‌بێت ڕیکخراو بێت بۆ مسۆگه‌رکردنی سه‌رکه‌وتن.
نیسان 2009

 

Previous
Next

Leave a Reply