Skip to Content

Friday, December 4th, 2020

وه‌ڵامێک بۆ موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵڵا….عه‌باس ئیسماعیل حه‌مه‌د

Be First!
by July 9, 2009 گشتی

کاک موزه‌ففه‌ر ئه‌م کاته‌ت باش!

هیوادارم به‌ڕێزت له‌ژێر چه‌تری هیچ حیزبێکی دژ به‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌م بابه‌ته‌ت نه‌نووسیبێت.
بێده‌نگ نه‌بوون له‌به‌رانبه‌ر هه‌لخه‌ڵتاندن‌و چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکی، هه‌ڵوێستێکی باش‌و پێویسته‌. ده‌بێ رۆشنبیرانی کوردستان. لێنه‌گه‌ڕێن شته‌کان بێ خوێندنه‌وه‌ به‌سه‌ریاندا تێبپه‌ڕێت.
خۆزگه‌، کۆپیه‌کی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی گۆڤاری لڤینت، بۆ گه‌واهی‌و به‌ڵگه‌ی قسه‌کانت، ده‌لکاند به بابه‌ته‌که‌ته‌وه‌.
باس له‌ 18 ساڵی رابردوو ده‌که‌یت، مه‌به‌ست له‌و‌ ماوه‌یه‌ چیه‌؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت راپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستانه‌ له‌ ساڵی 1991 . ئایا به‌ڕای به‌ڕێزت بۆ ده‌بێ راپه‌ڕین سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی کووشتن‌و تیرۆرکردنی ژنان بێت له‌ کوردستان؟ خۆ پێشتریش، پێش راپه‌ڕینیش، له‌وانه‌یه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکان، له‌سه‌ر بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی حو‌کمه‌تی مه‌رکه‌زیی ئه‌وسای عیراق، به‌ بیانووی جیاجیا، کووشتنی ژنان حه‌ڵاڵکرا‌.
هیچ پیاوێکی ناو حیزبه‌ کوردستانیه‌کان، تێڕوانینیان بۆ مه‌سه‌له‌ی ژنان له‌هی نه‌وشیروان مسته‌فا باشتر نیه‌. ئه‌گه‌ر باشتربوونایه‌ دژ به‌ بڕیاری فره‌ژنی ده‌وه‌ستانه‌وه‌‌. به‌ڕای من درووستبوونی به‌ره‌ی معاڕه‌زه‌، وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی سێیه‌م، ئه‌گه‌ر تا راده‌ی که‌میش له‌ پارت‌و یه‌کێتی پێشکه‌وتنخوازتر بن، باشتره‌ پشتگیری بکرێن. سه‌لمێنراوه‌ که‌ دیالۆگ له‌ پێناوی پێشکه‌وتن‌و خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ پارتی‌و یه‌کێتی بێ ئه‌نجامه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به‌ ئاره‌زووی خۆیان ده‌یکه‌ن، گوێ له‌که‌سیش ناگرن. له‌وانه‌یه‌ له‌سه‌ره‌تاوه،‌ تاراده‌یه‌ک، مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی لیستی گۆڕان، یان هه‌ر به‌ره‌یه‌ک که‌ له‌ یه‌کێتی‌و پارتی پێشکه‌وتنخوازتره‌، ئاسانتربێت. مانه‌وه‌ی پارتی‌و یه‌کێتی، کاره‌ساتێکی گه‌وه‌ره‌یه بۆ داهاتووی خه‌ڵکی کوردستان‌، نه‌ک رێگه‌دان به‌ هاتنه‌پێشه‌وه‌ی، به‌ره‌ی پێشکه‌وتنخواز. بێگومان پیاوسالاری له‌پێکهاته‌ی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری که‌سانی ناو سیاسه‌ت‌و حوکمه‌، بۆیه‌ شتێکی نامۆ نیه‌، که‌سێکی وه‌ک نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌گه‌ر رایه‌کی وای هه‌بێت، له‌وانه‌یه‌‌و باشتریشه‌، نه‌وشیروان مسته‌فا، راشکاوانه‌ باس له‌ قه‌ناعه‌تی خۆی ده‌کات. ئه‌وانی دیکه‌ دزێون له‌ راده‌ربڕیندا.
ده‌سته‌کانت خۆش

ده‌نگی فێمینیستانه‌
عه‌باس ئیسماعیل حه‌مه‌د
2009-07-09

 

Previous
Next

Leave a Reply