وه‌ڵامێک بۆ وتاره‌که‌ی د. ره‌فیق سابیر..
وه‌ڵامێک بۆ وتاره‌که‌ی د. ره‌فیق سابیر به‌سه‌ردێڕی:
(چه‌پی کوردستانی ره‌نگدانه‌وه‌ی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی بو)گۆڤاری رۆژه‌ڤ که‌نوسراوه "گۆڤارێکی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و کلتورییه‌و له تاران ده‌رده‌چێت" و به داخه‌وه تابڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی د. ره‌فیق سابیر ناوی ئه‌م گۆڤاره‌م نه‌بیستووه. " له ژماره‌ی (3 و 5) ی ساڵی 1386دا دۆسێیه‌کی تایبه‌تی به‌ناوی (کورد‌و بیری چه‌پ)" بڵاوکردۆ‌ته‌وه، نازانم بۆچی ژماره چوار بواردراوه؟! "له‌و دۆسێیه‌دا چه‌ند چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک روناکبیری کورد‌و ئێرانی‌دا به‌خۆگرتوه، " که لێره‌دا چاوپێککه‌وتن له‌گه‌ڵ د.ره‌فیق سابیردا بڵا کراوه‌ته‌وه‌و "سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی" ناوێک ئه‌مه‌ی ئاماده‌کردووه.
ئه‌م دیداره له رۆژنامه‌ی (رۆژنامه) و له ماڵپه‌ڕی (سبه‌ی) یشدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و، به پێویستمزانی لێی بێده‌نگ نه‌بم.
پرسیاری پێنجه‌م: له‌واری سیاسی‌و رێکخستنه‌وه تا ئێستا چه‌پی کورد گرفتاری قه‌یرانه‌و ناتوانێت ئه‌و سیستمه مارکسی- لینینییه تێپه‌ڕبکات، ئایا به‌م حاڵه‌یه‌وه ده‌توانێت وه‌ک هێزێکی سیاسی له مه‌یداندا خۆی بنوێنێت؟
ئه‌مه‌ش به ئاشکرا دیاره که مه‌به‌ستی پرسیاره‌که دژایه‌تی سیسته‌می مارکسی ـ لێنینیه، د.ره‌فیق سابیر له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌ڵێت: "راسته به‌شێکی چه‌پی کورد هێشتا له دۆگما‌و قاڵبه ئاماده‌کراوه‌کانی مارکسی- لینینی ده‌رباز نه‌بون‌و په‌یوه‌ستن به‌و ئایدۆلۆژیایه‌وه"! کاک ره‌فیق پێیوایه م. ل. هه‌رده‌بی دۆگما‌و قاڵبی ئاماده‌کراوبێ و ئه‌وه به خه‌سڵه‌تی مارکسیزم داده‌نێت! له‌کاتێکدا ئه‌وه دیارده‌یه‌کی خراپ و به‌هه‌ڵه په‌یڕه‌وکردنه. کاک ره‌فیق ده‌ڵێت: " ئه‌و چه‌په پاشکۆ‌و وابه‌ستانه به ئه‌ندازه‌یه‌ک کۆیله‌ی فیکر‌و ئایدۆلۆژیای نه‌ته‌وه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان بون که ناتوانن له ده‌ره‌وه‌ی سیستمی فیکریی ئه‌وان بیربکه‌نه‌وه"! ئاخر که‌ی " فیکر‌و ئایدۆلۆژیای نه‌ته‌وه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان" مارکسیزم ـ لێنێنیزم بوه؟ کوا تاقه نمونه‌یه‌ک له‌سه‌ر لافلێدانی دوکتۆر که گوایه " کۆمونیستیش هه‌ر ده‌بێت وابه‌سته‌و ژێرده‌ستی کۆمونیستانی وڵاتی میترۆپۆل بن‌و به چاوی ئه‌وان کۆمه‌ڵی کوردستان بخوێننه‌وه"! ئه ئاوا له بیرۆکه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌یشتوه؟ کۆمونیستانی نه‌ک ته‌نیا وڵاتی مێترۆپۆڵ به‌ڵکو وڵاتانی هه‌مو دنیا هاوبیرو، هاوئامانجی نزیک و دوری شیوعیه‌کانی کوردستان و عێراقیشن، که‌ی کاتێگۆری واته مه‌فهومی "وابه‌سته‌یی و ژێرده‌سته‌یی" بۆ په‌یوه‌ندیی هاوڕێیانه‌ی نێوان کۆمونیسته‌کان گونجاوه؟! د. ره‌فیق له‌سه‌ری ده‌ڕوات و ده‌ڵێت: " ئه‌وان ته‌نانه‌ت وه‌ک کۆمۆنیست‌یش هه‌ر ده‌بێت وابه‌سته‌و ژێرده‌ستی کۆمۆنیستانی وڵاتی میترۆپۆل بن‌و به چاوی ئه‌وان کۆمه‌ڵی کوردستان بخوێننه‌وه، پێیان شه‌رمه که کۆمۆنیستێکی سه‌ربه‌خۆی کوردستانی بن، چونکه وا فێرکراون که ئه‌مه جۆرێکه له ناسیۆنالیزم. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان ئازادن له‌م کاره‌یانداو ئه‌مه به‌شێکه له مافی خۆیان، به‌ڵام مرۆڤ ناچاره بپرسێت که له‌کاتێکدا مارکسیزم- لینینیزم وه‌ک ئایدیۆلۆژیا‌و سیستمی سیاسی، له ماڵ‌و قه‌ڵاکه‌ی خۆیدا (ئه‌وروپا) هه‌ره‌سی هێناوه، ئایا ده‌کرێت ئه‌م ئایدیۆلۆژیا‌و سیستمه که به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سه‌رمایه‌داری‌و پیشه‌سازییه، له کوردستانێکی بێ سه‌نعه‌ت‌و بێ پرۆلیتاریا‌دا زیندو بکرێته‌وه؟ له‌مه‌ش گرنگتر ئایا چه‌پبون هه‌وڵدانه بۆ به‌خته‌وه‌رکردنی مرۆڤ‌و جوانترکردنی ژیان‌و چه‌سپاندنی پره‌نسیپی عه‌دالتخوازانه، یان گۆڕینی ئایدۆلۆژیایه‌که (مارکسیزمی- لینینیزم) بۆ ئایین، به جۆرێک که ژیان‌و مرۆڤ‌و کۆمه‌ڵگه به جۆرێک له قاڵب بدرێن‌و دابتاشرێن که هێنده‌ی ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه‌یان لێ بێت. ئه‌مجۆره چه‌په‌ی مارکسی- لینینی له کوردستاندا نه‌ک هه‌ر لاوازه‌و هیچ پێگه‌یه‌کی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و كلتوری نییه، به‌ڵکو خه‌ریکه وه‌ک داینه‌سۆر له‌ناوده‌چێت."!! له وه‌ڵامی ئه‌م بڕگه‌یه‌ی نوسه‌ردا ده‌ڵێـم:
ــ کۆمونیسته‌کانی کوردستان هیچ کاتیک پێیان شه‌رم نه‌بوه سه‌ربه‌خۆبن، به‌ڵکو له‌وپێناوه‌دا له خه‌باتدابون و، به‌مانایه‌کیش هه‌ر سه‌ربه‌خۆبون.
ــ پێکهێنانی حزبی شیوعی کوردستان له بنه‌ڕه‌تدا خۆ ئاماده‌کردنی شیوعیه‌کان بو بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و، هه‌ر ئه‌وانیش پێشڕه‌وبون له داڕشتن و هێنانه‌ناوه‌وه‌ی دروشمی فیدرالیزمداو، له قۆناغی ئێستا‌و ئاینده‌شدا نه‌ک هه‌ر لارییان له‌سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نیه، به‌ڵکو له‌و پێناوه‌شدا خه‌باتده‌که‌ن، هێچ کاتێک سه‌ربه‌خۆیی شیوعیه‌کان جۆرێک نیه له ناسیۆنالیزم، به‌ڵکوهه‌ر وڵات و قه‌واره‌یه‌ک پێویسته حزبی شیوعی خۆی هه‌بێت، ته‌نانه‌ت ئێستا وه‌ک جاران نیه‌و ده‌شێ له وڵاتێک‌دا چه‌ند حزبێکی شیوعی هه‌بن و نمونه‌ش بۆ ئه‌مه زۆره.
ــ ته‌نیا (ئه‌وروپا) ماڵ و قه‌ڵای مارکسیزم ـ لێنێنیزم نیه، به‌ڵکو ته‌واوی دنیا ماڵ و قه‌ڵایه‌تی وهه‌ره‌سیشی نه‌هێناوه، به‌ڵکو ئه‌زمونێکی سۆسیالیستی له چه‌ند وڵاتێکداو به شێوه‌یه‌کی کاتی شکستی هێنا. تۆ بڵێی کاک ره‌فیق له‌وه بێ ئاگابێ که UN واته نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له بڕیار‌و بۆچونێکدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرده‌وه که هێشتا مارکسیزم ــ لێنینیزم به‌ربڵاوترین و گه‌لێرترین بیروباوه‌ڕی دنیایه؟.
ئینجا کاک ره‌فیق پرسیارێکی نادروستی وه‌ک قارچک هه‌ڵتۆقاندوه‌و ده‌پرسێت: "ئایا ده‌کرێت ئه‌م ئایدیۆلۆژیا‌و سیستمه که به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سه‌رمایه‌داری‌و پیشه‌سازییه، له کوردستانێکی بێ سه‌نعه‌ت‌و بێ پرۆلیتاریا‌دا زیندو بکرێته‌وه؟"!
پێموایه لێره‌دا باشه له به‌ڕێزیان بپرسین: چما کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سه‌رمایه‌داریی نیه؟ با سه‌رمایه‌داریه‌که‌ی لاوازیشبێت، بۆچی له کوردستاندا هیچ پیشه‌سازیه‌ک نیه؟ پڕۆلێتاریا، واته چینی کرێکار‌و چه‌وساوه‌ی بێ موڵکدارێتیی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، که ناچاربن هێزی بازوی خۆیان بفرۆشن نیه؟
باشه ئه‌و ئایدۆلۆژیا‌و سیسته‌مه‌ی که باسی ده‌کات، له کوردستاندا مردوه تا هه‌وڵی زیندوکرنه‌وه‌ی بدرێت؟ باشه ئه‌گه‌ر له کوردستاندا زه‌مینه‌ی نه‌بوبێت ئه‌ی چۆن به‌درێژایی ده‌یان ساڵ دره‌وستبوه‌و هه‌یه؟
زه‌مینه‌ی بیری چه‌پ و مارکسیزم له کوردستاندا هه‌یه، چینی کرێکاران و زه‌حمه‌ت کێشانه، بونی له‌شکری بێکارانه، بونی جوتیارانی هه‌ژارو به‌شه‌کانی دیکه‌ی جوتیارانه، بونی رۆشنبیرانی شوڕشخوازو، ژنان و ئافره‌تانی دوجار چه‌وساوه‌و، لاوان و خوێندکارانی تێکۆشه‌ر له پێناو ئێستایه‌کی باشتر‌و دوارۆژێکی گه‌شه‌داردا، بونی پاشماوه‌ی رێژیمێکی نیمچه ده‌ره‌به‌گی و، پاشماوه‌ی خێڵه‌کیی دواکه‌وتو، بونی سنعه‌تێکی لاواز، بونی که‌رتی گشتی و تایبه‌تی له ئابوریداو.. تاد.
باشه داوایه‌کی برایانه له هاوڕێی دێرینمان کاک ره‌فیق سابیر بکه‌م، که گه‌شتێک به ته‌واوی کوردستاندا بکات، یان سه‌ردانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگا په‌یوندیداره‌کان و نه‌قابه‌و کۆمه‌ڵه‌کان بکات تا له سه‌رژمێری کرێکاران، جوتیاران، بێکاران، پیشه‌گه‌ران، سنعه‌تکاران، کارگه‌کان، پڕۆژه‌کانی ئاوه‌دانی، هێرش بۆ سه‌ر که‌رتی گشتی، خه‌رجکردنی به ملیارد بۆ پشتگیری و به‌هێزکردنی که‌رتی تایبه‌تی، کرێکارانی بواری نه‌وت، گواستنه‌وه‌و، چه‌ندان زانیاری دیکه وه‌ربگرێت تا بگاته ئه‌و راستیه‌ی که له کوردستاندا زه‌مینه‌ی خه‌باتی چه‌پ و مارکسیه‌کان زۆر له‌باره‌و رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و گونجانی زیاتر ده‌چێت و، ره‌نگه هۆکاری لاوازیی چه‌پ له هه‌ندێ بواردا بۆ هۆکاری خودی(زاتی) بگێڕمه‌وه، نه‌ک هۆکاری بابه‌تی (مه‌وزوعی).
راسته وه‌ک به‌ڕێزیشیان ده‌ڵێت "چه‌پبون هه‌وڵدانه بۆ به‌خته‌وه‌رکردنی مرۆڤ‌و جوانترکردنی ژیان‌و چه‌سپاندنی پره‌نسیپی عه‌دالتخوازانه"، به‌ڵام له‌وه‌دا راست نیه که "چه‌په‌کان به گۆڕینی مارکسیزم ـ لێنینیزم بۆ ئاین" تاوانباربکرێن. ئاین ئاینه‌و، ئه‌وه‌یشی مارکسیزم وه‌ک ئاین ته‌ماشابکات به‌هه‌ڵه‌داچوه. ئه‌وه چه‌په‌کان و مارکسیه‌کان نین که بیانه‌وێ "ژیان‌و مرۆڤ‌و کۆمه‌ڵگه.. له قاڵب بدرێن‌و دابتاشرێن" و هه‌رکه‌س و لایه‌نێکیش به‌ناوی بیر‌و باوه‌ڕی مارکسیزم ـ لێنینیزمه‌وه ئه‌و کاره‌بکات له‌ڕێلاده‌ره‌و به‌هه‌ڵه‌داچوه. مارکسیزم ـ لێنینیزم دوژمنی سه‌رسه‌ختی له قاڵبدان و داتاشینی ژیان‌و مرۆڤ‌و کۆمه‌ڵگه‌یه، دوژمنی دۆگماتیزم و به‌سته‌ڵۆکی بیروباوه‌ڕه.
ــ چه‌پی مارکسی- لینینی له کوردستاندا ده‌شێ له قۆناغێکدا لاوازبێت، به‌ڵام پێگه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و كلتوری هه‌یه‌و، حه‌زم نه‌ده‌کرد براده‌ری به‌ڕێزم کاک ره‌فیق ئه‌و مژده‌یه بداته نه‌یاران و دوژمنانی کۆمونیزم که "خه‌ریکه وه‌ک داینه‌سۆر له‌ناوده‌چێت"، چونکه ئه‌و مژده‌یه له‌سه‌ر لمه‌و بێ بناغه‌یه‌و، نوسینه له‌سه‌ر ئاو. له‌مه‌وبه‌ریش مژده‌ی وا زۆر دراوه، به‌ڵام مژده‌ده‌رانی یه‌کجار به‌ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وا خۆیان له‌ناوچون و ئاڵای چه‌پ و مارکسیزم هه‌ر به شه‌کاوه‌یی ماوه‌ته‌وه. د. ره‌فیق پاش ئه‌مه ده‌بو بڵێ: "چه‌پی کوردستانی هه‌یه، که چه‌پێکی سه‌ربه‌خۆیه‌و وه‌ک چه‌پی هه‌ر وڵاتێکی دی له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه … بۆ کۆمه‌ڵ‌و ژیان‌و جیهان ده‌ڕوانێت، له‌پاڵ خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و عه‌داله‌تخوازانه‌ی خۆیدا، نه‌ک "ده‌خوازێت" به‌شدارییه‌کی راسته‌وخۆ له خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌یدا بکات" ــ وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێت ــ به‌ڵکو به‌شدارییه‌کی راسته‌وخۆی له خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌یدا کردوه‌و هه‌ر به‌رده‌وامیش ده‌بێت و راسته ده‌ڵێ"ئه‌وان له ژیانه‌وه، له به‌رژه‌وه‌ندیی کۆمه‌ڵگه‌و ژانه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یانه‌وه بۆ تیۆری ده‌ڕوانن" به‌ڵام ته‌نیا له‌و گۆشه نیگایه‌شه‌وه‌نا، له گۆشه‌نیگای خه‌باتی چینایه‌تیشه‌وه، به‌ڵێ "چه‌پبون لای ئه‌وان به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی گرفته سه‌ره‌کییه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌یه که تێیدا ده‌ژین." به‌ڵام ده‌بو به شێوه‌ی تایبه‌تی ئاماژه‌ی بۆ چه‌وساوه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یشی بکردایه‌و "ئه‌گه‌ر" یشی دانه‌نایه، به‌ڵکو بێگومان "رزگاربونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له سته‌م‌و کۆیله‌یی‌و پاراستنی زمان‌و كلتورێک له کوژران" گه‌وهه‌ری چه‌پ‌و چه‌پبونه"، نه‌ک "وه‌هم‌و خورافه"، وه‌ک به‌ڕێزی به مانایه‌ك ئاماژه‌ی پێکردوه. چینی کرێکار‌و چه‌وساوه‌کان و هاوپه‌یمانه‌کانیان، به رزگاربونیان به خه‌باتی خۆیان له چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی و، له پێناو دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌ی سۆسیالیستی‌دا ، ته‌واوی کۆمه‌ڵ له گشت جۆرێکی چه‌وسانه‌وه‌و نابه‌رابه‌ری رزگار ده‌که‌ن.
پرسیاری شه‌شه‌م ئه‌مه‌یه: بۆ بزوتنه‌وه ناسیۆنالیسته‌کان له جیهانی سێیه‌مدا له‌گه‌ڵ چه‌پ ئاوێته‌بون، یان بۆچی له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا که واز له چه‌پ ده‌هێنن به 180 نمره ده‌گۆڕدرێن‌و رو له رێکخراوه ناسیۆنالیسته‌کان ده‌که‌ن؟
له داڕشتنی ئه‌و پرسیاره قه‌ڵبه سه‌رنج بده‌ن! ئه‌وجا ته‌ماشای وه‌ڵامه‌که‌ی د.ره‌فیق سابیر بکه‌ن تا به‌رونی ده‌ربکه‌وێ چۆن خوێندنه‌وه‌یه‌کی نا دروستی داڕشتوه. ده‌که‌وێته دوای هاشه‌و هوشه‌ی سه‌رمایه‌داریی جانه‌وه‌ری ئه‌م سه‌رده‌مه‌و، گڵۆباڵیزمی چه‌واشه‌کار که قۆناغێکی تازه‌ی ئیمپێریالیزمه‌و، بۆچونه بلیمه‌ته‌کانی مارکس ده‌سه‌لمێنن که ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له دانراوه پڕ بلیمه‌تیه‌که‌ی( سه‌رمایه) دا پێشبینی کردوه. کاک ره‌فیق ده‌بو خوێندنه‌وه‌یه‌کی زانستانه‌ی وردی بۆ روداوه‌کانی تێکچونی ئه‌زمونێکی سۆسیالیستی هه‌بوایه‌و ، ئه‌و راستیه‌شی له بیرنه‌کردایه که هێشتا پتر له نیوه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م سه‌رزه‌مینه له سۆسیالیزمدا ده‌ژێن و، هۆکاری زۆر له ناته‌واویه‌کانیشیان ئه‌وه‌یه که هێشتا ئیمپێریالیزم به هه‌مو توانایه‌کیه‌وه ماوه‌ته‌وه.
کاک د. ره‌فیق سابیر له ژێر کاریگه‌ریی ئه‌و هاشه‌و هوشه‌یه‌دا که له پێشه‌وه باسمانکرد گه‌یشتۆته ئاستێك نازیزم و فاشیزم و کۆمونیزم ده‌کاته هاوره‌دیف و ده‌ڵێت: "ئاشکرابونی ئه‌و تاوان‌و مرۆڤکوژییه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌رامبه‌ری گه‌له‌کانی خۆیان کردبویان، نه‌ک هه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه، به‌ڵکو هه‌مو دنیای هه‌ژاند. پێشتر ئه‌وجۆره به‌ربه‌ریه‌ت‌و دڕندایه‌تییه وه‌ک کاری نازییه‌کانی ئه‌ڵمانیاو فاشیزمی ئیتاڵیادا داده‌نران، به‌ڵام دواتر ده‌رکه‌وت که ئه‌وه‌ی نازیزم‌و فاشیزم له‌و دو وڵاته‌و هه‌ندێک شوێنی تردا کردبویان، کۆمۆنیسته حوکمڕانه‌کان به زیاده‌وه به‌رامبه‌ری خه‌ڵکی وڵاتانی خۆیان کردویانه، به‌مجۆره کۆمونیزم‌و فاشیزم له خۆرئاوا‌و گه‌لێک شوێنی دیکه‌دا، وه‌ک دو روی دراوێکیان لێهات" جا بۆمان هه‌یه له کاک ره‌فیق بپرسین ئه‌گه‌ر"تاوان‌و مرۆڤکوژیی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌رامبه‌ر گه‌له‌کانی خۆیان" به‌وجۆره‌بوایه ئه‌ی چۆن به درێژایی ده‌یان ساڵ توانای شاردنه‌وه‌یان هه‌بو؟ ئه‌ی بۆچی نه‌توانرا تاوانه‌کانی نازیزم و فاشیزم و رژێمی سه‌دام بشاردرێنه‌وه؟ ده‌بو کاک ره‌فیق ئه‌و راستیه‌ی له بیر نه‌کردایه که ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می جه‌نگی مه‌زنی نیشتیمانیدا هه‌ندێ ناڕه‌وایی رویاندابێ به‌وجۆره نه‌بوه‌که ئێستا سه‌دهێنده‌و هه‌زار هێنده‌ی پێوه‌ده‌نێن، ده‌بو ئه‌و راستیه‌ی له بیرنه‌کردایه که هه‌مو مرۆڤایه‌تی قه‌رزارباری گه‌لانی شۆره‌وین که به نرخی 20 ملیۆن له رۆڵه‌کانی گه‌له‌کانیان نازیزم و فاشیزمیان گۆڕکردو گه‌لانی ئه‌م دنیایه‌یان له تاوانه‌کانیان رزگار کرد. کاکه‌گیان زۆربه‌ی حزبه کۆمونیسته‌کان ماون و زۆرتریش بون، ئه‌وانه‌شیان به بڕیار بوبنه سۆسیال دیموکرات نه‌نگی نیه. ئه‌مڕۆ سۆسیال دیموکراته‌کان له زۆر وڵاتاندا پێگه‌ی به‌هێزیان له‌ناو چینی کرێکار‌و خه‌ڵکی وڵاته‌کانیاندا هه‌یه‌و، له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌شدا هاوپه‌یمانی کۆمونیسته‌کانن. زۆرجاریش به‌هۆی هاوکاریی چه‌پ و کۆمونیسته‌کانه‌وه به‌ره‌ی سۆسیالیسته‌کان دێنه‌ده‌سه‌ڵات نه‌ك به‌ره‌ی بۆرژواکان و یه‌مینیه‌کانی مۆدێرات ــ خۆپارێزه‌کان و کریستیان دیموکراته‌کان.ئایدیۆلۆژیای کۆمونیزم، هه‌رده‌م و له هه‌ر وڵاتێک‌دا "به‌شێک بوه له ئایدیۆلۆژیای وڵاتپارێزی‌و خه‌باتی رزگاریخوازیی نیشتمانی و"…" به‌شێک له زه‌روره‌ته‌کانی خه‌باتی نیشتمانی‌و رزگاریخوازی‌و گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی " بوه و، نه له‌روسیاو نه له‌هیچ وڵاتێك " له‌بریی ناسیۆنالیزم، ئایدیۆلۆژیای بزاڤی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی له‌دژی داگیرکه‌رو بۆ سه‌ربه‌خۆبون" نه‌بوه وه‌ک نوسه‌ر ده‌ڵێت. به‌ڵکو له‌بری خۆی و بزاڤی چینی کرێکار‌و بزاڤی رزگارێخوازیی" بوه که له ناوه‌رۆکدا دژی ره‌وتی خیانه‌تکارانه‌ی ناسیۆنالیسته‌کان بوه که له جه‌نگی مه‌زنی نێشتیمانیدا چونه پاڵ فاشیسته‌کان. چما هێتله‌ریه‌کان خۆیان به سۆسیال ناسیۆنالیست نه‌ده‌زانێ؟
هه‌رگیز کۆمونیزم رێگرنه‌بوه "له‌به‌رده‌م گۆڕان‌و گه‌شه‌کردنی سروشتیی ئه‌و وڵاتانه‌دا" به‌ڵکو کۆمونیسته‌کان هێزی بزوێنه‌رو گۆڕانکارو گه‌شه‌کاری وڵاته‌کانیان و هه‌مو دنیابون. تۆ بڵێی کاک ره‌فیق، میخایل گۆرباچۆڤی ناپاک وبۆریس یه‌ڵسنی داڕوخاوی به‌دڕه‌وشت که به‌ناوی پرێسترۆیکاو دیموکراتیه‌وه له ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لانی شۆره‌ویان سره‌واندو بونه سه‌رمایه‌دارو ده‌ڵالی رێکڵامی کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان، به سواره‌کانی گۆڕان و گه‌شه‌کردنی وڵاته‌که‌یان دابنێ؟!
مه‌رج نیه ته‌نیا کۆمونیسته‌کان خه‌بات بۆ ئازادیی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی، یاخود خه‌بات بۆ دیموکراتی بکه‌ن. به‌ڵام مه‌رجه مرۆڤ واقیعبین بێت و خۆی به راستیه‌کان و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کانه‌وه وابه‌سته بکات، تێبگات که دوارۆژ بۆ سه‌رکه‌وتنی گه‌لان و سۆسیالیزم وبیرو باوه‌ڕێکی زیندوی داینه‌مۆی پێشکه‌وتنه که مارکسیزم ــ لێنینیزمی هه‌رده‌م رانه‌وه‌ستاو وبه‌ره‌و پێشه‌وه گۆردراوو په‌ره‌سه‌ندوه.
پرسیاری حه‌وته‌م:
چه‌پی ئۆرسۆدۆکس له‌م سه‌رده‌مه‌دا چی پێیه بۆ وتن؟
د.ره‌فیق سابیر له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌ڵێ "به‌لای زۆره‌وه هیچ، چونکه چه‌پی ئۆرسۆدۆکس له‌نێو تونێلێکی داخراوی ئایدیۆلۆژیدا چه‌قیان به‌ستوه‌و به ته‌نها بۆخۆیان‌و له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌دوێن، بۆیه جگه له خۆیان، باوه‌ڕناکه‌م که‌سانێکی ئه‌وتۆ هه‌بن که گوێیان له ده‌نگ‌و زایه‌ڵه‌ی ئه‌وان بێت".
ته‌ماشای ئه‌م وه‌ڵام و لێکدانه‌وه‌یه بکه‌ن که من رێزم هه‌یه‌بۆی، به‌ڵام پێموایه ناته‌واوه‌و ورد نیه. دیاره مه‌به‌ستی له " چه‌پی ئۆرسۆدۆکس" چه‌پی مارکسیه‌و هه‌رده‌بێ هه‌ڵوێستی د. ره‌فیق به‌و چه‌شنه‌بێ، چونکه ئه‌و مارکسیزم به کۆمه‌ڵه پرینسیپێکی وشک و برینگ و دۆگم به‌سته‌ڵۆکی باوه‌ڕگه‌ریی دورله گۆڕدران و جوڵه ده‌زانێ و هیچ سه‌نگێک بۆ ئه‌وه‌دانانێ که مارکسیزم دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی دۆگم و قاڵبکاریه. خوێندنه‌وه‌ی مارکسیستانه‌ش بۆ چه‌پ و، ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و چه‌مکه‌کانی دیکه، کۆمه‌ڵه ده‌قێکی ئاینی نیه که نه‌گۆڕدرێ. مارکسیزم راوه‌ستاو نیه‌و پێبه‌پێی به‌ره‌وپیشچونی زانست و ته‌کنه‌لۆژی سه‌رهه‌ڵدانه نوێیه‌کان په‌ره‌ده‌سێنێ و به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات. کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌وی دوێنێ نیه‌و مۆدێڕنیته به چه‌شنێکی بابه‌تی واده‌خوازێ دیارده نوێیه‌کان وه‌به‌رچاوبگیرێن.
کاتێک توێژه‌ره‌وه ئایدۆلۆژیا به موتڵه‌قی به " تونێلێکی داخراو" بزانێت، ده‌که‌وێته ناو تونێلێکی داخراوه‌وه.
له‌باسی نه‌ته‌وه‌و ناسیۆنالیزمدا ته‌نانه‌ت توێژه‌ره‌وه‌یه‌کی وه‌ک د. جه‌مال نه‌به‌ز که له‌گه‌ڵ مارکسیزمیش هاوبیر نیه، به‌ڵام ئه‌و جوداوازیه ده‌بینێ که له‌نێوان ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه په‌روه‌ریی گه‌لانی سه‌رده‌سته‌و ژێرده‌سته‌دا هه‌یه‌و، ئه‌می کوردستان به ناسیۆنالیزمه باو یان نه‌ریتیه‌کان نازانێ و خه‌می دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی کوردستانێکی پرزه‌لێبڕاوه به‌ده‌ست ناسیۆنالێزمی سۆڤینیستیی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کانه‌وه.له کوردستانی ئه‌مڕۆدا شۆڕشێکی ژیله‌مۆ ئامێز له سنگی کۆمه‌ڵگه‌دایه که له کاریگه‌ریی مۆدێڕنیته جوداناکرێته‌وه. ئازادیی رێژه‌یی ئێستا ئاڵوگۆڕێکی ئابوری، کوڵتوری دێنێته کایه‌وه‌و کۆمه‌ڵگه ژانگرتوی له دایکبونێکی نوێیه که چه‌پ و مارکسیه‌کان رۆڵێکی رێژه‌یی پێشینه‌و ئێستا‌و ئاینده‌یان تێیدا هه‌یه و دواجار گشت چیلکه‌و چه‌وێڵی خێڵه‌کی و دواکه‌وتویی و ..تا . راده‌ماڵێ، به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی روناک که کاک ره‌فیق له وه‌ڵامی دواپرسیاردا لێڵ و تاریک ده‌یخاته به‌رچاو.
دوا پرسیار ئه‌مه‌یه:
ئاسۆی چه‌پ له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورددا چۆن ده‌بینیت؟
د.ره‌فیق سابیرله وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا به‌چاکی رونی نه‌کردۆته‌وه ئاسۆی چه‌پ له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورددا چۆن ده‌بینێت. "چه‌پ له زۆرینه‌ی وڵاتانی دنیادا" به"که‌مایه‌تییه‌کی روناکبیری‌و سیاسیی" ده‌زانێت نه‌ک ته‌ڤگه‌رێکی پته‌وی جه‌ماوه‌ر. جێگه‌ی بزاڤی کرێکاری چه‌وساوه‌و زه‌حمه‌تکێشانی تێدا نه‌کردۆته‌وه!
کاک ره‌فیق ده‌ڵێت: " به‌ڵام زۆر گرنگه ئه‌و که‌مایه‌تییه له‌ڕوی فیکری، سیاسی‌و كلتورییه‌وه کاریگه‌ری خۆی هه‌بێت" ئه‌مه راسته به‌ڵام لێره‌دا ئه‌م پرسیاره دێته‌کایه‌وه: ئایا تا ئێستا هیچ کاریگه‌ری نه‌بوه‌و داواده‌کرێت کاریگه‌ریی خۆی هه‌بێت؟ یان راستتر وایه کاریگه‌ریه‌که‌ی زۆرتر‌و به‌هێزتربێت؟ ئنجا دێته سه‌ر خودی پرسیاره‌که‌و ده‌ڵێت: "ئاسۆی چه‌پ‌و داهاتوی چه‌پ له کوردستاندا تا راده‌یه‌کی زۆر به‌وه به‌نده که تا چه‌ند چه‌په‌کانی کوردستان ده‌توانن خوێندنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تیی خۆیان بۆ کۆمه‌ڵی کوردستان‌و داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی بنده‌ستی کورد هه‌بێت، ئایا ئه‌وان له روانگه‌ی ئایدیۆلۆژیایه‌کی نه‌گۆڕه‌وه بۆ ژیان‌و پێداویستی‌و گرفتی کۆمه‌ڵی خۆیان ده‌ڕوانن‌و سه‌رئه‌نجام واقیع‌و کۆمه‌ڵ ده‌که‌نه قوربانی ئایدیۆلۆژیا، یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟"!!
راسته‌و پێویسته چه‌په‌کانی کوردستان خوێندنه‌وه‌یه‌کی خۆیان بۆ کۆمه‌ڵی کوردستان‌و داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی بنده‌ستی کورد هه‌بێت، به‌ڵام نوسه‌ر پێ له‌سه‌ر" تایبه‌تی" داده‌گرێت، چونکه تا راده‌یکی زۆر چه‌په‌کانی به وابه‌سته داناوه، ئه‌گه‌رچی دواجار خۆیشی راستده‌ڵێ: "ئه‌زمونی چه‌پ له جیهاندا زۆر ئه‌زمونی به‌نرخی له‌مباره‌یه‌وه خستوه‌ته‌ڕو که ده‌توانرێت بۆ چه‌پی کورد به‌سود بێت" به‌ڵام له‌مه‌شدا گومان و پرسیاری هه‌یه که"مرۆڤ تا چه‌ند ده‌توانێت سود له ئه‌زمونی که‌سان‌و لایه‌نی دی وه‌ربگرێت؟".
ده‌با خوێنه‌رانی به‌ڕێز به چاکی سه‌رنجی دواپرسیاری نوسه‌ربده‌ن، تا به‌رۆشنی تێبگه‌ن نوسه‌ر چی ده‌خوازێت "ئایا ئه‌وان له روانگه‌ی ئایدیۆلۆژیایه‌کی نه‌گۆڕه‌وه بۆ ژیان‌و پێداویستی‌و گرفتی کۆمه‌ڵی خۆیان ده‌ڕوانن‌و سه‌رئه‌نجام واقیع‌و کۆمه‌ڵ ده‌که‌نه قوربانی ئایدیۆلۆژیا، یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟". ئه‌مه‌ش مانای وایه:
ــ ئایدۆلۆژیای چه‌پی کوردستان به "نه‌گۆڕ" داده‌نێ که له‌و روانگه‌یه‌وه ده‌ڕواننه ژیان‌و پێداویستی‌و گرفتی کۆمه‌ڵی خۆیان و سه‌رئه‌نجام واقیع‌و کۆمه‌ڵ ده‌که‌نه قوربانی ئایدیۆلۆژیا، بۆیه ده‌بێژی "یان به پێچه‌وانه‌وه"، چونکه ئه‌م ده‌یه‌وێ به پێچه‌وانه‌وه‌بێ!
ــ جا ئایا شتێکی نه‌گۆڕ له سروشت و بیر‌و کۆمه‌ڵدا هه‌یه، تا ئایدۆلۆژیا نه‌گۆڕبێت چ جای ئایدۆلۆژیای مارکسیزم، تا نوسه‌ر ئاوا باس بکات.
ــ جائایا بێ ئایدۆلۆژیا، بێ بیر، بێ فیکرجوڵانه‌وه‌یه‌ک هه‌یه له دنیادا؟ ده‌شێ بۆرژوای شۆڤینی بۆ بریقه‌دارو رازاوه پیشاندانی فیکری خۆی هه‌رچی پێبکرێت بیکات، به‌ڵام ئاخۆ ده‌توانێ ئیدیعای بێ ئایدۆلۆژی بکات؟.
ــ که‌ی راسته موعاده‌له‌که ئاوا ده‌ربخرێت، یان واقیع‌و کۆمه‌ڵ بکرێنه قوربانی ئایدیۆلۆژیا، یان ئایدۆلۆژیا بکرێته قوربانی واقیع و کۆمه‌ڵ؟!
ده‌ی سا ناکرێت هیچیان نه‌کرێنه قوربانی ئه‌وی دی و، له‌به‌ر رۆشنایی ئایدۆلۆژیایه‌کی پێشکه‌وتوانه‌ی، نوێخوازانه‌ی، هه‌میشه به‌ره‌وپێش گۆڕدراوانه‌ی، ماتێریالیستانه‌ی، دیالێکتیکانه‌ی، دوربینانه‌ی، رۆشنگه‌رانه‌ی، کرێکارانه‌ی، زانستانه‌ی، مارکسیزم، چه‌په‌کان به هاوکاریی هه‌مو هاوکاران و هاوپه‌یمانانی پێشکه‌وتنخوازو دیموکراتیخواز ته‌ماشای واقیع و کۆمه‌ڵ بکه‌ن و ب‌ڕواننه ژیان‌و پێداویستی‌و گرفتی کۆمه‌ڵی خۆیان، له خه‌باتدا له‌پێناو کوردستانێکی ئازاد‌و گه‌لێکی به‌ختیاردا که ئاسۆی رونه‌و هه‌رده‌بێ بێته دی.
ته‌وابو کوردستان 12/1/2009