Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
وڵاتێکی رەوا …..جەلال بەرزنجی

وڵاتێکی رەوا …..جەلال بەرزنجی

Closed
by October 18, 2008 کتێبخانە

                                        A  Fair Country  .

وڵاتێکی رەوا  …..  جەلال بەرزنجی…  کەنەدا          
ئۆکتۆبەری  8 –2008
  
شارستانیەتی بەریتانی،  یان فەرەنسی .  یان  ئەوروپی هی ئێمە نین  .  قەتیش نابن بە هی ئێمە !                      
(جۆن رۆلسن سول)

 ئەم وتەیەی  سەرەوەی رای (جۆن رۆلسن سولە) لە سە ر بەرگی  کتێبە تازەکەی ( وڵاتێکی رەوا ) نووسیویەتی   ، نووسەری ناودارو  مێردی (ئەندرسن کلارکسن)  (گۆڤەرنێر جەنەراڵی) کەنەدا لە ساڵی 1999 تا 2005  لە ئێوارەی رۆژی 7 -10- 2008 لە کۆشکی هونەر وکردنەوەی ( ڤیستقاڵی  ئەدەبی نێونەتەوەی  ئیدمنتۆن )کەوا بە بەشداری دەیان نوسەری رۆمان نووسی  ناسراوی  (نەن فیکشن) ی کەنەداو نێونەتەوەی لە ژێر دروشمی (دنیا بخوێنەوە) لە  7 تا  19 – 10  -2008   بەردەوام دەبێت (جۆن)  لەم ئێوارە کۆڕەدا باسی ناوەرۆکی کتابە تازەکەی  (وڵاتێکی رەوا )  کرد ،  دوایش  بۆ  ئەوانەی کتابەکەیان کڕبوو ئیمزای کرد(لانج بووک)    منیش یەکێک بووم لەئامادەبوانی فیستڤالەکە   جۆن رۆلسم لە ئاهەنگی دەست نیشان کردنم وەک یەکەمین نووسەری تاراوگە  لەلایەن (پێن)  و شارەوانی ئیدمنتۆن لە ئیدمنتۆن لە مانگی 7-  2008 سازکرا ناسی . (رۆلسن)  لە ئۆتاوی  پایتەختی کەنەدا   بۆ ئیدمنتۆن سێ سەعات بە سواری  فڕۆکە  وەک سەرۆکی نوسەرانی کەنەدا بۆ  بەشداری کردن لە  ئاهەنگەکە  هاتبوو   وتارێکی لە  سەر  ئازادی رادەربڕین پێشکەش کرد ، کاتێ قسەی دەکرد منداڵێکی ساوای  یەکێک  لەو خێزانە کوردانەی ئامادەی ئاهەنگەکە بوو بوون گریا (رۆلسن ) لە سەرەخۆ  دەستی بۆلای  منداڵەکەی  باوەشی دایکی درێژ کردوو  گووتی:                                
(  ئەوە ئازادی رادەربڕینە)  بەوە  هەستم کرد زۆر بە قوڵی لە ئازادی رادەربڕین دەدوێ   هەرئەوەش وای کرد دوای  250 ساڵ  تێپەڕبوون بە سەر داگیرکردنی کەنەدا لەلایەن فەرەنسی و بەریتانیەکان  وەک  پرۆفیسۆرێکی خاون (پ . ئێگ .دی) لە ئەدەب و  و سپی پێست  لەسەر( هێندیە پێست سورەکان)  بە کتابێکی قەوارە گەورەی 345 لاپەڕە بێتەدەنگ ،  هەر ئەمساڵیش  سەرۆک وەزیرانی کەنەدا (ستیڤن هاربرت) دوای لێبوردن (ئەپۆلۆجایز) ی  لە هیندیە  پێست سورەکان ) کرد بەرامبەر بەو غەدرەی لە لایەن پێست سپیەکان لێیان کراوە.     جۆن رۆلسن لە کتابەکەی  دەڵی (میسیۆلۆژیا)  بنچینەی زمانە لەبەر ئەوەی ئێمەی ئینگلیزو فەرەنسی  لەوڵاتێکی تر هاتووینەتە ئێرەو بەزۆر  داگیرمان کردوە میسولۆژیامان لێرە نیە   و زمانەکەمان لە سەر بنچینەی میسۆلۆجیای ئەو وڵاتە کە هی هیندیە  پێست سوورەکانە لە کەنەدا پێیان دەڵێن (ئیندیانەکان) یان (ئۆبرجنەل )  دروست نەبووە بە هەڵە و غەدر لێرەین بۆیەش تا ئێستا نەمان توانیوە ناسنامە  (ئایدیانتەتی ) یەکی بە هێزمان هەبێت ،  دەبێ ئێمە لە سەر بنچینەی میسۆلۆژیای پێست سوورەکان (ئیندیانەکان) شارسانیەتی خۆمان دابنێین  دەبێ (ئیندیانەکان) لە دارشتنی پۆلەسی و دەستووری ئەوڵاتە  و پەڕەلەمان رولی سەرەکیان هەبێت  و بەشداربن .  دەبی َ دایلۆگ  لە نێوان رەوەندەکان و (ئیندیانەکان) بکرێت ئێنجا کەنەدا دەبێتە وڵاتێکی رەوا    

   jalalBarznji_johnRolston_317724694.jpg                               

  .   بۆچوونە بوێرانەکەی  ( جۆن رۆلسن سول  ) رەنگە لای سیاسەکان خەونێ نووسەرێک بێت تازە درەنگ بێت  بۆ گێرانەوەی (هیندەسورەکان)  بۆ دەسەڵات چونکە زۆربەیان لەبەر ئەوزروفەی پیایدا رۆیشتوون خویان بە زێدەڕۆی بە خواردنەوەی مەیوو مادە بێ هۆشکەرەکان گرتووە.  بۆمەلەرزەیەک بوو  لە ناوەندە سیاسی و حکوومیەکانی کەنەدا گفتوگۆیەکی زۆری لەسەر کراو بیسترا  هیوای ئەوەخواسترا حکوومەت بیخوێنێەوە ئیشی لە سەر بکات .                                   
 جۆن لە بەشێکی تر کتابەکەی  مێژوی ناکۆکی و شەڕەکانی نێوان  مرۆڤ دەگێڕێتەوە بۆ ناکۆکی
 نێوان تاک(ئیندڤجوەل )  و گروپ  .   (جۆن رۆلسن) تا ئێستا پێنج رۆمان و هەشت کتێبی فکری و فەلسەفی بڵاو کردۆتەوە بۆ دەیان زمانی زیندوی جیهانی وەرگێردراون و رۆمانی (   باڵندە نێچیرەکان       )  کە ساڵی 97 بڵاوی  کردەوە  بۆ ساڵێک  لە کتێبە پڕفرۆشەکانی جیهان بوو  بوو بەتەنیا لە فەرنسا 2 ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا (جۆن)  چەندەها خەڵاتی ناوخۆیی ( لۆکەڵ)  وئینترناشنەلی  وەرگرتوە لەوانە خەڵاتی (گۆڤەرنێر جەنەرال)ی کەنەدی  و  و (پری میرۆ)ی  ئیتالی  بۆ ئەدەبی نێونەتەویە و مەدالیای شاعیر  (پاپلۆ نیرۆدا) لە چیلی و  لە ساڵی 1996 بە پەرۆشترین مرۆڤ بۆپرنسپلەکانی مافی مرۆڤ لە کەنەدا  دەستنیشان کرا.  

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.