وێنه‌و به دادگاكردنی كۆمه‌ڵگا
بۆچوونێك له‌سه‌ر وێنه و په‌یكه‌ره‌كانی سه‌دام حسێن
ئه‌م وتاره كورته هه‌وڵێكی بچوكه بۆ تێڕامان و وه‌ستان له‌سه‌ر دیمه‌نێك له دیمه‌نه‌كانی یه‌كێك له مه‌زنه دیكتاتۆره‌كانی ئێستای سه‌ر ڕووی زه‌مین، كه ئه‌ویش دیكتاتۆرییه‌تی سیستمی به‌عسه. بێگومان ئه‌م هه‌وڵه‌ش له پێناو تێگه‌یشتن له ڕوویه‌ك له ڕوه‌كانی ئه‌م سیستمه‌دا ده‌درێت، به ئومێدی ئه‌وه‌ی كه له داهاتوودا پڕۆژه‌ی ناسینی سیستمی به‌عس به جیدی ئیشی بۆ بكرێت، چونكه ته‌نها به تێگه‌یشتن و ناسینی به‌عس، ئیمكانی دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی سیستمێكی وا له ئارادا ده‌بێت و ئه‌و ژینگه‌یه‌ش ده‌شێوێنێت كه دیكتاتۆرێكی تر بیه‌وێ تێیدا سه‌رهه‌ڵ بدات.
ئامانجی تێگه‌یشتن له سیستمی به‌عس به‌وه مه‌یسه‌ر ده‌بێت، كه به میتۆدێكی وردبین و بابه‌تییانه‌وه هه‌وڵ بده‌ین سه‌رجه‌م جووڵه و ڕه‌فتار و دیمه‌نه‌كانی ئه‌م سیستمه بكه‌ینه بابه‌تی بیركردنه‌وه و گفتوگۆ و دوور له وته و وتاری حه‌ماسی و ئاخاوتن و گرژ و جنێوئامێز، تێكڕای میكانیزمه‌كانی ئیشكردنی ئه‌و، جێگه‌ی تێڕامان بێت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌ستنیشان بكه‌ین، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ جار له‌وانه‌یه وا هه‌ست بكه‌ین كه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كه‌مبایه‌خ خۆیان ده‌نوێنن. من لێره‌دا باس له یه‌كێك له‌و دیمه‌نانه ده‌كه‌م و ده‌یهێنمه مه‌یدانی گفتوگۆوه، له‌سه‌ر دیارده‌یه‌ك ڕاده‌وه‌ستم و تێی ڕاده‌مێنم كه به ڕاستی تا هه‌نووكه نه‌بۆته جێگه‌ی باس و بیركردنه‌وه‌ی جیدی، ئه‌و دیمه‌نه‌ش بڵاوبونه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌رۆكه به هه‌موو كون و قوژبنێك و جێگیركردنی له هه‌موو سوچ و گۆشه‌یه‌كی ژیاندا، ئه‌م كاره به شێوه‌یه‌ك پراكتیك كراوه كه وێنه‌ی سه‌رۆك ئاماده‌بوونێكی هه‌میشه‌یی هه‌بووه له پێش چاواندا.
ڕۆژگارێك بوو له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه‌دا، زۆر به ده‌گمه‌ن شه‌قامێكمان ده‌بینی له كاتی تێپه‌ڕین پێیدا وێنه‌ی سه‌رۆكت نه‌هاتایه‌ته به‌رچاو، سه‌رده‌مێك بوو ڕۆژنامه و گۆڤارێكت نه‌ده‌هاته به‌رده‌ست وێنه‌یه‌كی سه‌دام حوسه‌ین به بهرگهكهیهوه یان به‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مه‌وه نه‌بوایه، سه‌رجه‌م هۆڵ و ژووره‌كانی تێكڕای داموده‌زگا و فه‌رمانگه‌كان، ئه‌م وێنه‌یه‌یان پێدا هه‌ڵواسرابوو، سه‌رجه‌م پۆلی قوتابخانه‌كان هه‌روا و كتێبه‌كانی پڕۆگرامی خوێندنیش به‌م شێوه‌یه بوون و… هتد. ئه‌م دیارده‌یه ئه‌گه‌ر لای ئێمه بووبێت به دیارده‌یه‌ك له ڕابردوودا، ئه‌وا تا ئه‌مێستا له هه‌موو عێراقدا هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌یه، كه گومانی تێدا نییه ئه‌م كاره سه‌رمایه‌یه‌كی زۆری بۆ ته‌رخانكراوه و به ملیۆنه‌ها دیناری تێدا خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵام با ئێمه لێره‌دا واز له‌م لایه‌نه‌ی ئه‌م دیارده‌یه بهێنین و بپرسین ئاخۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌رۆك به‌م شێوه بێشووماره له‌به‌ر چییه؟ سه‌دام حوسه‌ین چ مه‌به‌ستێكی هه‌یه له‌وه‌ی كه وێنه‌ی خۆی له هه‌موو ماڵێكدا بینراوی هه‌موو دیده‌یه‌ك بێت؟ ئایا ئه‌وه ته‌نها به‌سه بگوترێت كه نه‌رجسیه‌تی دیكتاتۆره وا ده‌كات وێنه‌كانی به لێشاو په‌خش بكرێن؟ ئایا ئه‌م دیارده‌یه فاكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه سه‌دام حوسه‌ین خۆی خۆشده‌وێ و، وێنه‌كه‌ی خۆی له لا شیرینه بۆیه ده‌یه‌وێت به‌رده‌وام بینه‌ری ئه‌م وێنه‌یه بین؟ ئایا سه‌دام حوسه‌ین به‌م كاره‌ی پێی وایه به هه‌مان شێوه‌ی خۆی ئێمه‌ش وێنه‌ی ئه‌ومان له لا شیرین ده‌بێت و خۆشیمان خۆش ده‌وێت؟
ئه‌م بۆچوونه به بۆچوونێكی سه‌رپێی ده‌زانم كه پێی وایه سه‌دام حوسه‌ین له‌م كاره‌ی خۆیدا له قاڵبووی عه‌شقی خۆیدایه. پێم وایه په‌ی به هیچ نهێنییه‌ك نابه‌ین و هیچی ئه‌وتۆ ناپێكین گه‌ر وا بزانین سه‌رۆك ده‌یه‌وێت شیرین بێت له‌ناو دڵی هه‌موو كه‌سێكدا، وه‌ختێ به‌م شێوه‌یه وێنه‌كانی خۆی په‌خش ده‌كات. ئه‌م بۆچوونه بێجگه له‌وه‌ی كه سه‌رپێی ده‌ڕوانێت، له هه‌مان كاتدا دوور نییه هه‌موو هه‌ڵسه‌نگاندنێكی دیكه و هه‌موو ڕوانینێكی دیكه و ئیفلیج بكا و ڕێگه نه‌دات هیچ جۆره بۆچوونێكی دیكه سه‌ر ده‌ربهێنێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م مۆدێله بیربكه‌ینه‌وه و ئاوه‌ها بڕوانین، ئه‌وا دیكتاتۆرێكی وه‌ك سه‌دام حوسه‌ین وه‌ك پیاوێكی ئاسایی ده‌بینین و سایكۆلۆژیه‌تی ئه‌و له سایكۆلۆژیه‌تی پیاوێكی ئاسایی جیا ناكه‌ینه‌وه و، به هه‌مان پێوه‌ره باوه‌كان و میتۆده ئاماده‌كان كه‌سێتیی سه‌دام حوسه‌ین شی ده‌كه‌ینه‌وه، كه بێگومان تێڕوانینێكی له‌م جۆره‌ش تێڕوانینێكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر ده‌بێت و ده‌رئه‌نجامێكی ساویلكانه‌ی لـێ وه‌ده‌ست ده‌هێنین.
پێویسته هۆشیار بین به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه سه‌دام حوسه‌ین كه‌سێكی هێنده گێل نییه كه پێی وا بێت له ڕێگه‌ی وێنه‌ی خۆیه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌توانێت خۆشه‌ویستیی ڕێبواران بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات، هۆشیاریی ئه‌و هێنده نزم نییه وا بزانێت به هۆی وێنه‌ی سه‌ر به‌رگی گۆڤاره‌كان و لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كانه‌وه ده‌توانێت خوێنه‌ران بكاته ئازیزی خۆی. نابێت وا هه‌ست بكه‌ین كه سه‌دام حوسه‌ین هێنده ساویلكه‌یه كه له ڕێگه‌ی دانانی وێنه‌كانی خۆی له هۆڵا و ژووره‌كانی فه‌رمانگه و داموده‌زگاكاندا، له دڵی هاوڵاتییهكانیدا نیازی وه‌هایه خۆی شیرین بكات، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونێكی دیكه‌مان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه و ده‌ره‌نجامێكی نوێمان ده‌ست بكه‌وێت، پێم وایه ده‌بێت له‌وێوه ده‌ست پێ بكه‌ین كه بزانین ئاخۆ په‌یوه‌ندیی ئێمه و كار و كاردانه‌وه‌ی ئێمه چۆنه و چۆن ده‌بێت له‌گه‌ڵا وێنه‌ی سه‌رۆك له هه‌ر یه‌ك له‌و جێگه و شوێنانه‌دا كه وێنه‌كه‌ی ئه‌وی لێیه، چونكه خاوه‌ن وێنه له‌م كاره‌یدا وریایه و ده‌زانێت بوونی وێنه‌كه‌ی به به‌رده‌وامی له‌به‌رچاوی خه‌ڵكیدا بێشك په‌یوه‌ندی و كار و كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆر ده‌خوڵقێنێت، كه ئه‌م كاردانه‌وه‌یه‌ی بینه‌ریش مه‌به‌ستێكی گه‌وره‌ی بۆ ده‌پێكێت، مه‌به‌ستێك كه له ناسینی خه‌ڵكی و پۆلێنكردنیاندا خۆی ده‌نوێنێت.
ئێستا با بزانین چۆن سه‌دام حوسه‌ین ده‌توانێت بگات به‌م ئامانجه و له چ ڕێگه‌یه‌كه‌وه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌م ستراتیژه؟ بێگومان پیاده‌كردنی سیستمێكی تۆتالیتاری و چوونه ناو هه‌موو ڕووبه‌رێكی زیندووی ژیانی خه‌ڵكییه‌وه سیفه‌تێكی سه‌ره‌كییه له سیفه‌ته‌كانی زۆربه‌ی دیكتاتۆره‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌مین، دیكتاتۆری به‌عسیش گه‌لێك ڕێگه‌ی جیاواز جیاوازی گرتۆته‌به‌ر بۆ ناسینی خه‌ڵك و سانسۆركردنی ژیانیان.
له سیستمی به‌عسدا هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه بۆ ئاشنابوون به بیركردنه‌وه و ڕه‌فتار و كرده‌وه‌ی خه‌ڵك، له‌وێشه‌وه چوونه نێو خه‌ون و نهێنییه‌كانیان، تا له‌م ڕێگایه‌وه به‌عس سیستمی كۆنتڕۆڵا بخاته‌كار و پایه‌كانی خۆی زیاتر قایم بكات، به‌ڵام وه‌ك گوتمان ئێمه له‌م وتاره‌دا ته‌نها له بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردنی وێنه‌ی سه‌رۆك ده‌دوێین، واته ته‌نها باس له ڕێگه‌یه‌ك له ڕێگه‌كانی چوونه نێو ژیانی خه‌ڵكه‌وه ده‌كه‌ین.
به‌عس ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی دانانی وێنه‌ی سه‌رۆكه‌وه له‌سه‌ر شه‌قام شوێنه گشتییه‌كان له ئاوڕدانه‌وه و سه‌رنجی ڕێبواران و هاتوچۆكه‌ران بڕوانێت، له ڕێگه‌ی وێنه‌ی ڕۆژنامه و به‌رگی گۆڤاره‌كانه‌وه ته‌ماشای ده‌ست و په‌نجه‌ی خوێنه‌ران ده‌كات. به‌عس خه‌تی نێوچه‌وانی هه‌موو ئه‌وانه ده‌خوێنێته‌وه كه له قوتابخانه و داموده‌زگاكاندا ئه‌م وێنه‌یه ده‌بینن، ئه‌و نیازی وایه به هۆی جووڵه و بزه‌ی لێوه‌وه یان له ڕێگه‌ی نیگای قووتابییانهوه كاتێك له وێنه‌ی سه‌رۆك له‌نێو پۆله‌كانیاندا یان له‌نێو كتێبه‌كانیاندا ده‌ڕوانن، بزانێت كێیه كه به بینینی ده‌گه‌شێته‌وه و له‌به‌ر دیده‌ی كێشدا قێزه‌ونه، ده‌یه‌وێ ببیستێت له‌كوێوه نه‌فره‌ت و جنێوی بۆ دێت و لهكوێشهوه پیاهه‌ڵدان و چه‌پڵه.
به‌م شێوه‌یه تێده‌گه‌ین كه به‌عس چ مه‌به‌ستێك ده‌پێكێت له بڵاوكردنه‌وه و په‌خشكردنی وێنه‌كانی سه‌رۆكدا. به‌عس مه‌به‌ستێتی هه‌موو شوێنێكی ژیان بكاته دادگا، دادگایه‌ك كه به‌رده‌وام ئێمه ده‌بێت له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی یاسا دڵڕهقانهكان و تۆمه‌ت و تاوانباركردنهكانیدا بین و دواتر چاوه‌ڕێی سزاكانی بین. به‌عس ده‌یه‌وێت به‌م هۆیه‌وه ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌مان بۆ بكاته دادگایه‌ك كه هه‌میشه ئێمه ده‌بێت له‌ژێر چاودێریی توندا بین، سه‌رجه‌م جووڵه و بزاوتێكمان له‌ژێر سانسۆری ئه‌ودا بێت، ئێمه كه به‌رده‌وام ڕووبهڕووبین له‌گه‌ڵا وێنه‌كانی سه‌رۆكدا، حه‌تمه‌ن نائاگایانهش بێت ئه‌و وێنانه هه‌ڵوێستێكمان له لا دروست ده‌كه‌ن، ئێمه هه‌ندێكمان هه‌ندێ جار ئه‌و وێنانه ماچ ده‌كه‌ین، هه‌ندێكی ترمان ژێر پێیان ده‌نێت. وێنه‌ی سه‌ر دیواری ناو پۆله‌كانی خوێندن كه به‌رامبه‌رمان هه‌ڵواسراون، هه‌ندێ جار وامان لێ ده‌كه‌ن چوارده‌وری به گوڵا بگرین و هه‌ندێ جاری تریش چوارده‌ور و شووشه‌كه‌ی بشكێنین، وێنه‌ی سه‌ر په‌ڕه‌ی ڕۆژنامه و به‌رگی گۆڤاره‌كان و ناو كتێبه‌كان، پهرچهكردارێكمان له لا دروست ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه هه‌ندێ جار ئه‌و وێنانه بدڕێنین و بیانشێوێنین و ڕاست و چه‌پیان به‌سه‌ردا بهێنین، هه‌ندێ جار دیكه ئه‌و وێنانه بپارێزین و به حیسابی خۆمان كتێبخانه و ژووره تایبهتهكانمانی پێ بڕازێنینه‌وه، نیگاكانمان بۆ سه‌ر ئه‌و وێنانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌به‌رده‌مماندا قووت ده‌بنه‌وه، ئه‌وه به‌یان ده‌كه‌ن، كه چاومان كوێره یاخود ڕوونه به بینینی ئه‌و وێنانه.
ئێمه كه به‌رده‌وام بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵا ئه‌و وێنانه‌دا گرێ بده‌ین، په‌یوه‌ندییه‌كانیش كار و كاردانه‌وه‌ی جۆراجۆر ده‌خوڵقێنن، به‌م جۆره‌ش ئێمه به ئاسانی ده‌كه‌وینه ژێر جۆرێك له چاودێرییه‌وه، چاودێرییه‌كی ئێجگار ورد و تا بڵێی نهێنییه‌وه. چاودێرییه‌ك بێگومان كه سزای قوورسی لـێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، بۆیه شتێكی زیاده‌ڕه‌وی و سه‌یر نییه گه‌ر بڵێین چه‌نده‌ها كه‌س له عێراقدا هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی له دیدی به‌عسه‌وه ڕه‌فتارێكی ناشیرینیان له‌گه‌ڵا ئه‌و وێنانه‌دا ئه‌نجامداوه، سزادراون و ته‌نانه‌ت له سێداره‌ش دراون. چه‌نده‌ها شوێن به هۆی ئه‌وه‌ی تێیدا زیان به وێنه‌كه‌ی سه‌رۆك گه‌یشتوه، مه‌به‌ست له زیان له‌وانه‌یه یان تێكدرابێت یان شێوێنرابێت یان په‌ڵه‌یه‌كی به‌ركه‌وتبێت، كه‌چی له تۆڵه‌یدا به‌عس ئه‌و شوێنه‌ی ڕووخاندوه یاخود كوێرانه ئازاری خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی داوه.
كه‌واته ده‌بێت هۆشیار بین له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌عس ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌م وێنانه‌وه وڵاتێك بكاته دادگا، له‌و دادگایه‌دا هه‌ر ڕه‌فتارێك به بۆچوونی ئه‌و و له دیدی ئه‌وه‌وه شیاو نه‌بوو، ئه‌وا تاوانه و دواتریش تاوانبار ده‌بێت سزا بدرێت.
سه‌رنج:
مێژووی نووسینی ئه‌م وتاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1999، پێش ده‌رچوونی ژماره (سفر)ی هاوڵاتی ئه‌م وتاره بۆ ڕۆژنامه‌ی نابراو نێردراو، پاش ماوه‌یه‌ك پێم وابیت له ژماره (6)دا، واته ساڵی 2000 بڵاوكرایه‌وه و دواتریش له 4/11/2004دا له گه‌له‌ری ئارام به‌شێوه‌ی سیمینار پێشكه‌ش كرا. ئێستاش كه نزیكه‌ی (14) ساڵ به‌سه‌ر نووسینی ئه‌م وتاره‌دا تێپه‌ڕده‌بێت، هه‌رچه‌نده خێرایی به‌سه‌ر بیرۆكه‌ی وتارهكهوه ده‌بینرێت، به‌ڵام ده‌بینم زۆریش له ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ڕازیم، هه‌ست ده‌كه‌م هه‌مان وتار له چه‌ندین ڕوه‌وه ئه‌وه ده‌هێنێت جارێكی تر ئاماده بكرێته‌وه و به‌قووڵی لایه‌نه‌كانی فراوان بكرێت و به وردی بخرێته به‌رده‌م كه‌ره‌سته‌ی توێژینه‌وه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن خۆم ئه‌و به‌رنامه و خه‌یاڵه‌م هه‌یه، بۆیه بڕیارم دا جارێكی تر بیخه‌مه‌وه به‌رچاوی خوێنه‌ر به‌و هیوایه‌ی سه‌رنج و تێبینیییهكان كۆمه‌ك به‌م كاره بكات. به سووپاسێكی قوڵ و هه‌ستی پێزانینه‌وه.
نووسینی: كارا فاتیح